بەشی کوردیی/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی چەرموو

  • Home
  • Iraq
  • Chamchamal
  • بەشی کوردیی/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی چەرموو

بەشی کوردیی/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی چەرموو Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەشی کوردیی/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی چەرموو, College & University, بنارى مەقان, Chamchamal.

"بەشى زمانى کوردى" ڕۆل و تایبەتمەندیى دیارى خۆى هەیە، لە گرنگیدان بە بەرزکردنەوەى ئاستى خوێندکار و ئامادەکردنیان وەک مامۆستاى کارامە، کە خاوەن توانا و حەزى درێژەدان بن بە خوێندن و بەرەوپێشبردنى کلتوورى نەتەوە و خزمەتکردنى زمانى دایک و ئەدەبى زمانى دایک، کە ( کوردى) یە، هاوکات هەڵکەوتەى شوێنەکەى لەڕووى جوگرافییەوە وایکردووە، کە وەک ناوەندێک چەندیین شار و شارۆچکەى کوردستان بەیەکەوە ببەستێتەوە، کە ئەمەش وایکردووە ژمارەیەکى زۆرى خوێندکارى ئەو شار و شارۆچکانە لەخۆیدا کۆبکاتەوە، کە لە ڕووى زمان و زار و کلتوور و ڕۆشنبیرییەوە تا ڕادەیەک جیاوازن و دوواجار بەیەکەوەبەستن و بەریەککەوتنێکى ئەرێییانەى لە ڕووى ڕۆشنبیرى و زمانى و کلتوورى لێدەکەوێتەوە.

کورتەیەک سەبارەت بە مێژووی بەشی زمانی کوردیی:

بەشی زمانی کوردی لەگەڵ کردنەوەی کۆلێژی پەروەردەیزانکۆی سلێمانی لە چەمچەماڵ لە ڕێکەوتى: (١٣/١٢/٢٠٠٦) یەکێک بووە لەو بەشانەى، کە کراوەتەوەو بۆساڵی ٢٠٠٦-٢٠٠٧یەکەم گروپە خوێندکارىوەرگرتووەو لە ساڵى (٢٠٠٩ – ٢٠١٠) یەکەم چەپکە خوێندکارى بەسەرکەوتوویی پێشکەشکردووە، لە ڕێکەوتى: ( ٨/١٢/٢٠١٤)، بە بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیی و لەگەڵ کردنەوەى زانکۆى چەرموو، بووە بەشێک لە سکوڵى پەروەردە لە زانکۆى چەرموو. هاوکات وەک یەکەم بەش لە زانکۆى چەرموو لە ساڵى ( ٢٠١٣ - ٢٠١٤)، توانى خوێندنى باڵا/ ماستەر لە بوارى زماندا بکاتەوە و لەمبوارەدا دوو خوێندکارى وەرگرت، هەروەها پاشان لە ساڵى دواتردا (٩) خوێندکارى لە بوارى خوێندنى باڵا/ماستەر بۆ پسپۆڕى ئەدەب وەرگرت، ئەمە جگەلەوەى کە لە ئێستادا خاوەن ستافێکى ڕێکوپێک و ئەزمووندارەو توانیویەتى لەنێو زانکۆى چەرموودا جێ پێى خۆى لە ڕووى زانستییەوە بکاتەوە و دەستەى وانەبێژیی مامۆستایانى بەشی زمانى کوردیی لەڕووى نازناوى زانستییەوە خاوەنى پرۆفیسۆرى یاریدەدەرو مامۆستاو مامۆستاى یاریدەدەرە، هاوکات لە بەرنامەیدایە، کە خزمەتی زیاتر بە ناوچەکە پێشکەشبکات، لەمڕووەوە مامۆستایانیى لێبڕاوانە، لە هەوڵى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستیی و گێڕانى سیمیناردان بۆئەوەى لەڕووى زانستییەوە بتوانن خزمەتى زیاترى زمان و وێژەى کوردیی بکەن و لەداهاتوودا کادرى سەرکەوتوو بۆ خزمەتکردنى زمان و ئەدەبى کوردیی بۆ وەزارەتى پەروەردە پێبگەیەنن.

هاوکات .دیدو بۆچوونی ئه‌م بەشه‌ بۆ پێگه‌یاندنی كادری به‌ تواناو لیهاتوو له‌ گرنگی دان به‌ پرۆگرامه‌كانی خویندن و چالاكيی زانستی و كۆنفرانس و تویژینه‌وه‌ی زانستی دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بیت ، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی كه‌ دەرچووانى ئەم بەشە وه‌ك مامۆستا ڕۆڵیان هه‌بێ له‌ پێگەیاندن و په‌روه‌رده‌كردنی ڕۆڵه‌كانی كوردستان به‌ نوێترین زانست و به‌ باشترین شێواز تا له‌ ده‌رئه‌نجامدا ببێته‌ هۆكاریك بۆ پیشخستن و گه‌شه‌كردنی خویندنگاكانی هه‌رێمی كوردستان. لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی دەدەین بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و پێگەیاندنی کادێری شارەزا و توێژەر و مامۆستای زانکۆ بوارى زمان و وێژەى کوردییدا.

03/06/2026
ئەمڕۆ، ڕێکەوتی(2026/5/18)، ڕۆژی دووشەممە لە ژووری سەرکایەتیی بەشی زمانی کوردی، ژمارەیەک سیمیناری زانستیی لەلایەن بەشێک ل...
18/05/2026

ئەمڕۆ، ڕێکەوتی(2026/5/18)، ڕۆژی دووشەممە لە ژووری سەرکایەتیی بەشی زمانی کوردی، ژمارەیەک سیمیناری زانستیی لەلایەن بەشێک له مامۆستایانەوە بەڕێوەچوو، کە تێیاندا ئامادەبووان بە خستنەڕووی سەرنج و تێچینەکانیان توانیان ناوەڕۆکی بابەتەکان دەوڵەمەندبکەن.

15/05/2026
10/05/2026
خوێندکارێکی بەشی کوردیی لە  لە فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاراندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا (محەمەد سۆران)، خوێندکاری بەشی کوردیی، ک...
29/04/2026

خوێندکارێکی بەشی کوردیی لە لە فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاراندا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

(محەمەد سۆران)، خوێندکاری بەشی کوردیی، کۆلێژی پەروەردە، زانکۆی چەرمووە، بە شیعرێک بەناونیشانی (نامەیەکی بێدەنگ)، بەشداریی لە نۆهەمین فێستیڤاڵی ئەدەبیی ئاراندا کرد و توانی براوەی یەکەمی فێستیڤاڵەکە بێت. جێی خۆیەتی بەناوی تەواوی مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانستیی بەشەوە، پەیامی دڵخۆشیی و سەرکەوتنی ئاڕاستەبکەین.
نۆهەمین فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی ئاران به‌ دروشمی(ئاران، ژووانگەی وشە کۆچەرییەکان) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥- ٢٠٢٦) له‌لایەن زانكۆی گەرمیان، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، بەشی کوردییەوە بەڕێوەچوو.
بەناوی سەرۆکایەتی بەشی کوردی و مامۆستایانی بەشمانەوە بەگەرمی پیرۆزبایی لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

Address

بنارى مەقان
Chamchamal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەشی کوردیی/ کۆلێژی پەروەردە/ زانکۆی چەرموو posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share