Sheikh Razay Talabany Scientific High School

Call Directions Contact the school

Sheikh Razay Talabany Scientific High School تایبه ته به خزمه ت کردنی ئیوه ی قوتابی
ووينه ی قوتابی و?

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی پۆلی ١٢ ی خوێندنگەکەمان دەکەینەوە کەوا ڕۆژی یەک شەم سەردانی خوێندنگەکەمان بکەن بەمەبەستی وەر...
02/10/2026

ئاگاداری خوێندکارانی دەرچوی پۆلی ١٢ ی خوێندنگەکەمان دەکەینەوە کەوا ڕۆژی یەک شەم سەردانی خوێندنگەکەمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی وەرەقەی پشکنینی تەندروستی
تێبینی ڕۆژی یەک شەم دەواممان کاتژمێر ١٢:٣٠ دەست پێدەکات

27/09/2026
🌱 کردنەوەی دەرگای قوتابخانە، تەنها کردنەوەی دەرگای بینایەک نییە؛ بەڵکو کردنەوەی دەرگایەکە بۆ ژیان و هیوا.کاتێک کچێک پرچی...
18/09/2026

🌱 کردنەوەی دەرگای قوتابخانە، تەنها کردنەوەی دەرگای بینایەک نییە؛ بەڵکو کردنەوەی دەرگایەکە بۆ ژیان و هیوا.

کاتێک کچێک پرچی خۆی بە کەزییە دەکات،
کوڕێک خشتەی وانەکانی خۆی ڕێک دەخات،
و منداڵێک جانتاکەی دەخاتە سەر شانی…

ئەو جانتایە تەنها جانتای کتێب و دەفتەر نییە؛
جانتای ئەمەل و ئاوات و خەونەکانی داهاتوویە. 🎒✨

کەزییەکە پێمان دەڵێت هێشتا حەبلی هیوا ماوە،
و خشتەی وانەکانیش نیشانەی هیوایەکە بۆ ڕێکخستنەوەی ژیان و دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر.

لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمان وەک مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی و هەموو کارمەندانی قوتابخانە، بە دڵێکی پڕ لە خۆشحاڵی و هیواوە ،
پیرۆزبایی دەکەین لە کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکەمان بۆ قوتابیانی خۆشەویستمان و دایکان و باوکانیان. 🌷

بە ئومێدەوە لە خوێندکارەکانمان دەڕوانین بۆ داهاتوویەک کە تێیدا، هەر یەکێک لە قوتابییەکانمان بتوانێت خەونەکانی بگۆڕێت بۆ ڕاستی و هیواکانیان بێننە دی.

📚 ساڵێکی نوێی خوێندن، دەستپێکی نوێی هیواکانە.

بەخێربێن بۆ ساڵێکی پڕ لە زانست، سەرکەوتن و خۆشی. 🌱🤍

بەناوی دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکەمانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەکەمان دەکەین بەبۆنەی دە...
16/09/2026

بەناوی دەستەی کارگێڕی خوێندنگەکەمانەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی مامۆستایان و خوێندکارانی خوێندنگەکەمان دەکەین بەبۆنەی دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن (٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) .
ئاگاداری مامۆستایان و خوێندکاران دەکەینەوە دەوامی خوێندنگەکەمان بەم شێوەی لای خوارەوەیە :
رۆژانی یەکشەممان و دووشەممان نیوەڕوانین
واتە کاتژمێر( ٣٠ : ١٢ ) .
رۆژانی سێ شەممان وچوارشەممان و پێنج شەممان بەیانیانین
واتە کاتژمێر ( ٠٠ : ٨ ) .
تێبینی : رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی دەسپێکی دەوامە .

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەیەمی خوێندنگەکەمان دەکەینەوە سبەی   ( رۆژی چوارشەممە )     رێکەوتی ( ١٦  ...
15/09/2026

ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەیەمی خوێندنگەکەمان دەکەینەوە سبەی
( رۆژی چوارشەممە )
رێکەوتی ( ١٦ / ٩ / ٢٠٢٦)
کاتژمێر ( دە ) ی سەرلەبەیانی
سەردانمان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ( یوزەرو پاسۆردی زانکۆلاین ) .

پەیامی پیرۆزبایی فەرمی 🎓✨ساتێکی پڕ لە شانازی، نایابی و سەرکەوتن!بەناوی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی خوێندنگەی ئامادەیی شێ...
05/09/2026

پەیامی پیرۆزبایی فەرمی 🎓✨
ساتێکی پڕ لە شانازی، نایابی و سەرکەوتن!
بەناوی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی خوێندنگەی ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی زانستییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاراستەی خوێندکارە ئازیز و بە تواناکانمان دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی نمرەی بەرز و ناوازە لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ).
هەوڵ و تێکۆشانی بێوچانتان، لەگەڵ ڕێنمایی و دڵسۆزیی مامۆستایانتان، ئەمڕۆ بەم ئامانجە مەزنە گەیشتن و ناوی ئێوەی وەک خۆرێک لە لووتکەی سەربەرزیدا درەوشاندەوە. ئێوە مایەی شانازیی خوێندنگە و خێزانە بەڕێزەکانتانن.
دەستکەوتی بەرزی ئەمڕۆتان تەنها سەرەتایەکی پیرۆزە بۆ داهاتوویەکی ڕوون و درەوشاوە. هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و گەیشتن بە باڵاترین پلەکانی زانست و زانیاریتان بۆ دەخوازین.
هەمیشە پێشەنگ و سەرفراز بن! 🌟💐

🏆 ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - زانستی بووە پاڵەوانی خولی فوتساڵی پەروەردەی چەمچەماڵ 🏆کە بۆسەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەو...
27/08/2026

🏆 ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - زانستی بووە پاڵەوانی خولی فوتساڵی پەروەردەی چەمچەماڵ 🏆کە بۆسەرجەم مامۆستایانی قوتابخانەوخوێندنگەکانی سنوری پەروەردە سازکرابوو،
بەخۆشحاڵییەوە ڕادەگەیێنین کە تیپی فوتساڵی ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی زانستی توانی سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکات و پلەی یەکەم لەسەر ئاستی قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ بەدەستبهێنێت.
ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووبوونی مامۆستا ئازیزەکانمان و ڕاهێنەران و پاڵپشتی بەردەوامی ستافی کارگێڕی و مامۆستایانی خوێندنگەکەمانە. دەستخۆشی لە سەرجەم یاریزانان دەکەین بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و ڕوحی وەرزشییانە لە تەواوی یارییەکاندا.
ھەروەھا سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ و یەکەی چالاکی وەرزشی بۆ ڕێکخستن و سەرپەرشتیکردنی سەرکەوتووانەی ئەم خولە.
پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان، قوتابییان دەکەین، بە هیوای سەرکەوتنی بەردەوام لە سەرجەم بوارەکانی [ زانستی و پەروەردەو هونەری ...هتد ]
ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی

خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی خوێندنگەکەمان ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییەبن لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
19/08/2026

خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی خوێندنگەکەمان ئاگاداری ئەم گۆڕانکارییەبن لە کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم

ناو و شوێنی بەشداربوانی خوێندکارانی ئازیزی پۆلی دوانزەیەمی خوێندنگەکەمان  بۆ بەشداریکردنیان لەتاقیکردنەوەی وزاری خوولی د...
04/08/2026

ناو و شوێنی بەشداربوانی خوێندکارانی ئازیزی پۆلی دوانزەیەمی خوێندنگەکەمان بۆ بەشداریکردنیان لەتاقیکردنەوەی وزاری خوولی دووەم بەپێی شوێنی تاقیکردنەوەیان بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦بەهیوای نمرەی دڵخوازی خۆیان .

ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - زانستییەوەبابەت: ڕوونکردنەوەب...
29/07/2026

ڕوونکردنەوەیەک لە دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی - زانستییەوە

بابەت: ڕوونکردنەوە
بەڕێز: وەزیری پەروەردە
بەڕێزان: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی
بەڕێزان: بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ
بەڕێزان: میدیاکار و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
بەرێزان: خوێندکاران و کەسوکارانی خۆشەویست

سڵاوتان لێبێت..

چەند ڕۆژێکە هەواڵێک بڵاوبووەتەوە، بە تایبەت لەکەناڵی ئاڤا و بەدیاریکراوی لەبەرنامەی (کاتژمێر حەوت)دا، کە باسی کەیسێکی گزی و فەزاحەت دەکات، لە یەکێک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی له سنورەکەدا، کە گوایە گزی (قۆپی) بەکۆمەڵ کرابێت، و لەگەڵیدا ناوی ئامادەیی شێخ رەزای تاڵەبانی زانستی باسکراوە، ئێمە لە ئامادەیی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بە مافی خۆمانی دەزانین بۆ هەموان و ڕای گشتیی ڕابگەیەنین کە خودی ئامادەییەکەمان و مامۆستایان و خوێندکارانی ئێمە دوور و نزیک پەیوەندییان بەم دەنگۆیانەوە نییە، هەمیشە تێکۆشاوین بۆ پاراستنی سومعەی پەروەردەیی و زانستی خۆمان، بۆیە لێرەدا چەند خاڵێک ئاماژە پێدەدەین وەکو ڕوونکردنەوەی پێویست:
١. داوا لە کەناڵی ئاڤا و بەڕێوبەرانی بەرنامەی کاتژمێر حەوت دەکەین، هەر لە هەمان بەرنامە ڕاستی و دروستی ئەو هەواڵە ڕاست بکەنەوە، چونکە هەواڵەکە وا ڕۆیشتووە کە خوێندکاران و مامۆستایانی ئێمە لەم بابەتە دەستیان هەبووبێت. چونکە ئەو ناوبردنە جۆرێکە لە ناحەقی دەرحەق بە پەیامی باڵای پەروەردەیی ئامادەییەکەمان ، چونکە مامۆستایان و خوێندکارانی ئێمەدوورونزیک پەیوەندی بەو رووداو و دەنگۆ و گومانانەوە نییە ، چونکە هەم ئەو مامۆستا و سەرپەرشتیارو خوێندکارانەی کە لە بینای ئامادەیی شێخ رەزای تاڵەبانی ئامادە بوونەوتاقیکردنەوەیان کردووە مامۆستا و سەرپەرشتیارو خوێندکارانی ئامادەییەکانی کە بوونە ، وەک لە پەیامەکەیاندا ئاماژەیان بە خوێندکارانی ئێوارانی دەرەکی و باسی بابەتی مێژوو کراوە ، کە بابەتێکە لە بابەتە سەرەکییەکانی بەشی وێژەیی

٢. ئامادەیی شێخ ڕەزای زانستی، یەکێکە لە ناوەندە زانستییە پێشەنگەکانی سنوورەکە، و مایەی شانازییە لە کەرتی گشتییدا خزمەت بە ڕۆڵەکانی نیشتمان دەکات و هەزاران توانای زانستخوازی پێشکەش بە کۆمەڵگە کردووە.

٣. هەموومان مکوڕبین لە داکۆکی لە مافی گشتیی و پاراستنی شاڕێی یاسایی و زانستخوازی و پەروەردەی باڵا، لە هەرکوێیەک ناحەقییەک دژ بە بەرژەوەندی گشتیی کرا، دەبێت پشتیوان بین، تا پەیامی پەروەردەیی و زانستخوازی نەبێتە قوربانی..

لەگەڵ ڕێزدا..

دەستەی کارگێڕی ئامادەیی شێخ ڕەزای زانستی.

Address

Chamchamal

Telephone

+9647501026996

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sheikh Razay Talabany Scientific High School posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Sheikh Razay Talabany Scientific High School:

Shortcuts

Share

Category