ئامادەیی کوردستانی زانستی Kurdistan Preparatory scientific school

  • Home
  • Iraq
  • Chamchamal
  • ئامادەیی کوردستانی زانستی Kurdistan Preparatory scientific school

ئامادەیی کوردستانی زانستی Kurdistan Preparatory scientific school پـــه‌یجی فه‌رمی ئاماده‌یی (كوردستان )ی زانستی - چەم چەماڵ

خشتەی تاقی کردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆپۆلی دوانزەیەمی زانستی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥- ٢٠٢٦)تێبینی : ١- خوێندکارانی بەرا...
21/04/2026

خشتەی تاقی کردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم بۆپۆلی دوانزەیەمی زانستی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥- ٢٠٢٦)
تێبینی : ١- خوێندکارانی بەرایی پێویستە ئەوانیش ئامادەبن و تاقی کردنەوە ئەنجام بدەن
٢- بەیانیان کاتژمێر (٩:٠٠ ) تاقی کردنەوە دەکرێت نیوەڕوان کاتژمێر (١:٠٠ ) دەکرێت

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:​دەستپ...
10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ‌‌٧ /٤ / ٢٠٢٦ بەڕێزان مامۆستا ( پێشڕەو) سەرپەرشتیاری یەکەی کارگێڕی و مامۆستا ( زانا فاتح ) سەرپەرش...
07/04/2026

ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ‌‌٧ /٤ / ٢٠٢٦ بەڕێزان مامۆستا ( پێشڕەو) سەرپەرشتیاری یەکەی کارگێڕی و مامۆستا ( زانا فاتح ) سەرپەرشتیاری خوێندنگەکەمان بۆ مەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنێتی قۆناغەکانی خوێندنی ئۆنلاین سەردانیان کردین، لەسەردانەکەیاندا بۆ خوێندنگاکەمان ڕاوبووچونەکان ئاڵوگۆڕ کرانو باسی کێشەکانی خوێندنی ئۆنلاین گفتوگۆیان لەبارەوە کرا وڕاوو بۆچونو پێشنیارەکان بەهەند وەرگیران.

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

ئاگاداری🔹 ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی ئازیزمان دەکەینەوە، کە بە بڕیاری هەر دوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، ڕۆژی یەک...
29/03/2026

ئاگاداری

🔹 ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی ئازیزمان دەکەینەوە، کە بە بڕیاری هەر دوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا، ڕۆژی یەکشەممە؛ ڕێکەوتی (٢٩/ ٣/ ٢٠٢٦)، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا کرایە پشوو .

مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویستی خوێندنگەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 29/3/2026 دەوام دەست پێدەکات...
27/03/2026

مامۆستایان و خوێندکارانی خۆشەویستی خوێندنگەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 29/3/2026 دەوام دەست پێدەکاتەوەو دەواممان بەیانیانە.
تێبینی : ڕۆژی یەک شەممە تاقی کردنەوە ناکرێتو ڕۆژانی دواتر خۆمان کاتو ڕۆژی تاقی کردنەوەتان پێ ڕادەگەیەنین.

بەناوی کارگێڕی ئامادەیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانو خوێندکارانو...
19/03/2026

بەناوی کارگێڕی ئامادەیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم مامۆستایانو خوێندکارانو کەسوکاری ئازیزی خوێندکارانمان دەکەین بەهیواین ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموانو کۆتایی هاتنی ئەو نائارامیەی ڕووی کردۆتە ناوچەکەمان، دەخوازین کە خوێندکارانیشمان ئارامو لەسەر خۆبن بۆ ئەو باردۆخەی کە هاتۆتە ئاراوە کە ان شاءاللە بەزووی کۆتای پێ بێت،دووبارە هیوامان سەرفرازیتانە.

ڕاگەیەندراوی هاوبەش: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران  ، لە یەکشەممە ٨ ی ...
06/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران ، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش ) پشوو دەبێت.

🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە .

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

ڕاگەیەندراوی هاوبەش: لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ...
28/02/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش) پشوو دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
تێبینی / تاقی کردنەوەکانی ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ‌‌١/٣/٢٠٢٦ دەچێتە یەک شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی ٣/٨ بۆ ئاگاداریتان.

19/02/2026

وانەی کردارەکی: بەشی شەشەم - فیزیا
بابەت: بارگەی کارەبایی ⚡
ئامادەکردنی : خوێندکارانی پۆلی یازدەیەم 📚
بەسەرپەرشتی م. نەبەز خەلیل 👨‍🏫
ئامادەیی کوردستانی زانستی Kurdistan Preparatory scientific school 🏤

بەهیوای سودمەندبوونی تەواوی خوێندکاران
و سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکانتان 🌟
زانست ڕێگایە بۆ داهاتووێکی ڕووناکتر ✨

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی١٢/ ٢ /٢٠٢٦ کۆبونەوەی دایکان و باوکانمان ئەنجامدا بۆ هەرسێ قۆناغی ( ١٠، ١١ ، ١٢ ) بۆ خسنتەڕوو وە ...
12/02/2026

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی١٢/ ٢ /٢٠٢٦ کۆبونەوەی دایکان و باوکانمان ئەنجامدا بۆ هەرسێ قۆناغی ( ١٠، ١١ ، ١٢ ) بۆ خسنتەڕوو وە ئاشنابوونی کەسوکاری خۆێندکاران بە نمرەکانی وەرزی یەکەم و ئاشناکردنی کەسوکاری خوێندکاران بە کاتەکانی دەوامو هاوکاری کردنی خوێندکاران بۆ سەرکەوتن و بەدیهێنانی ئاوەتەکانیان ،هەروەها بۆ زیاتر تێگەیشتن و گۆی گرتن لە ڕاوو بۆچۆنی مامۆستایانو کەسوکاری خوێندکاران کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی ڕابەری پۆلەکان ئەنجامدرا ،زۆر سوپاسی مامۆستایانی ئازیز دەکەین کە هاوکارمان بوون ،بەتایبەت مامۆستایانی ڕابەری پۆلەکان کەکۆبونەوەکانیان بەڕێوەبرد.

Address

~
Chamchamal

Telephone

+9647702101179

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادەیی کوردستانی زانستی Kurdistan Preparatory scientific school posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to ئامادەیی کوردستانی زانستی Kurdistan Preparatory scientific school:

Shortcuts

Share

Category