sirwan hamakhan rahim

sirwan hamakhan rahim باشترینتان ئەو کەسانەن کە سودی بۆهەموان هەیە.

18/04/2026

هەڵوێست
ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کومەڵێک بابەت تاڕادەیەک سەرنجی چوە سەرو بەڕاست وچەپدا قسەیان لەبارەوە وترا، هەیە بێ ئەوە بزانێ چیە مەوزوع دوای قەرەباڵغی و حەشامات دەکەوێ و قسە ڕیز دەکات، هەیە کۆنە قیندارەو بەدوا دەرفەت دەگەڕێ، هەیە ڕەخنە دەگرێ ،هەیە زانیاری نیە وبەدوای زانیاری دەگەڕێ. هەیە زانیاری وەرگرتوە بەڵام بەهەڵەو لەسەرچاوەی هەڵەوە زانیاری وەردەگرێت.
بۆ هەرکەسێکی ژیرو بەڕێز کاتێ دەیەوێ لەبارەی بابەتێکەوە قسە بکات پێویستە بە ڕوون و ئینصافەوە وەکو خوی بدوێ و گرێی نەدا بە بابەتی ترەوە، هەیە ڕەقی لە ئیسلام وئیسلامیەکان و ڕێکخراوە ئیسلامیەکانە وبەدوای بچوکترین هەل دەگەڕێ تا ناخی خۆی بەتاڵ بکاتەوە جاقسەکانی هەرچیەک بن بێ گوێدانە بەهاو ئاکارەکان و ڕەوشتە کۆمەڵاتیەکان ، وە هەشە خاوەنی هەڵوێست و جوامێری خۆیەتی ئەگەر ناکۆکیش بێ لەگەڵت بەڵام کاتێ بارودۆخ دێتە پێش خاوەنی هەڵوێستی ڕوون و ڕاشکاو بە جەرائەتەوە بەرگری لەپرۆژەکەت دەکات هەرچەند خۆی سودمەند نەبێ ویان دور بێت لێتەوە، یان بەهۆکارێک دوربێت لێت و یان نیگەران بێ بەڵام خاوەن هەڵوێستە چەسپاوەکەی خۆیەتی.
هیچ دور نیە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو زۆرترین قسەکرا لەسەر ڕێکەوتنی ئێران و ئیسرائیل و ئەمەریکاوهەروەها بابەتگەلێک لەسەر لەسەر کێشەکانی پارێزگای کەرکوک و کێشەی غازی ماڵان و ئەوە بایکۆتی پەرلەمانتارانی تریشی هاتەسەر. کێشە گەورە ئەوەیە هەمووی قسە دەکات هەمووی قسە ڕیز دەکات و هەموشی بەدوەری چوارگۆشەیەک دەسوڕێتەوە زۆرترین قسە وتراوەبە ئیسلامیەکان و پرۆژە خێرخوازیە ئیسلامیەکان بێ ئەوەی کەسێک وەڵامیان بداتەوە هەموو شت بۆ ئەوانە ڕەوایە و ڕێگا پێدراوە قسە هەڵبەستن و ڕیزکردن وداتاشینی ناو نیشان ئاساییەو نابێ کەس بڵێ پشتی چاوتان برۆیە، بەڵام وا تەپ و تۆزەکە بن دەنێتەوەو ڕاستی و دروستی وێنەکە دەرکەوێ و ئەوەی کەزیادو خراپی وت تەنها پەشیمانی بۆ دەمینێتەوەو سەربەرزی و ڕووسپێتی بۆ هەموو خاوەنی ئەو قەڵەم ویژدان زیندوانەی کە بەرگریان کردلە ڕاستی و حەقیقەتی ڕووداوەکان.
خاوەن هەڵوێستەکان هەمیشە کەسانی خۆشەویستن و،جێگەی تایبەتیان هەیە لەکۆمەڵگە، کەسانی خاوەن قسەی خۆیانن بە بەونازناوە دەناسرێن کە بەرگری لەراستی دەکەن، وە لەکۆمەڵگەدا بەچاوی ڕێزەوە سەیریان دەکرێ، خاوەن هەڵوێستەکان هەمیشە لەبەرەی زوڵملێکراون هەڵوێست خۆی لەخۆیدا نیشانەی هێزی ویژدان و باوەڕی مرۆڤە. مرۆڤی بەهێز ئەو کەسەیە کە لە کاتی تاقیکردنەوەدا هەڵوێستی دروست دەگرێت و بەردەوام لەسەر بنەما و بەرپرسیارێتییەکانی خۆی دەوەستێت. بۆیە پێویستە هەموو کەسێک هەوڵ بدات هەڵوێستی باش و ڕاستگۆیانە لە ژیاندا هەبێت، چونکە هەڵوێستەکانمان ڕێگای داهاتووی ژیانمان دیاری دەکەن.وتراوە هەموو پیاوچاکان و هاوەڵان بەهەڵوێستەکانیان چونەتە لاپەڕەکانی مێژوەوە..

26/03/2026

داخستنی قوتابخانەوخوێندنگەکان:
ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردو تاوەکو ئێستا دەرگای قوتابخانەو خوێنگەکان بەداخراوی ماوەتەوە هاوکات لەگەڵ ڕاگرتنی دەوام لە زانکۆو پەیمانگاکان
شەڕی هەرێمایەتی نێوان ئێران و ئەمەریکاو ئیسرائیل زۆر هاوکێشەو کێشمەکێشمی تازەی سیاسی و ئابوری نوێ هێنایە پێشەوەو دەکرێ خوێندنەوەی جیاواز بۆ ڕەهەندو دەرئەنجامەکانی بکرێ کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ئێمە هەیە، ئەوەی پەیوەستە بەهەرێم تایبەت لە ڕووی دەوام و خوێندن و کاروباری خوێندکارانەوە لەبەردەم کۆمەڵێک ئەگەدایە، یان کردنەوەی دەرگای خوێندنگەکان و یان دووبارە داخستن و یان هێنانەپێشەوەی سیستەمی ئۆنلاین کە لێرەو لەوێ باس دەکرێ ئاخۆ ژێر خان و پاش خانی پەروەردەیی ئێمە بۆ ئەم کارە ئامادەکاری بۆ کراوە، کە لەهەر بارێکدا بۆ بڕیاردان دەربارەی پرۆسەی خوێندن پێویستە هەموو ڕەهەندەکان لەبەرچاو بگیرێ، بەتایبەت لەم سنورە چونکە پرۆسەی خوێندن لەم سنورە لەمانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بۆ ماوەی مانگێک ڕاگیرا، ئێستاش ئەم قەیرانەی هاتۆتە سەر دەبێ بڕیارێکی تەندروست و پەروەردەیی بدرێ بەجۆری مافی خوێندکار نەخورێ و پرۆسەکە ئەوەندەی تر نەکەوێتەپاش..

ذلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ
20/03/2026

ذلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ

25/02/2026

فەرموودە ناودارەکەی پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) سەبارەت بە پاداشتی بەربانگکردنەوە بە ڕۆژووگر بەم شێوەیەیە:
عَنْ زَيْدِ بْنِ خَالِدٍ الْجُهَنِيِّ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:
> «مَنْ فَطَّرَ صَائِمًا كَانَ لَهُ مِثْلُ أَجْرِهِ، غَيْرَ أَنَّهُ لَا يَنْقُصُ مِنْ أَجْرِ الصَّائِمِ شَيْئًا»
(رواه الترمذي وقال: حديث حسن صحيح)
«هەر کەسێک ڕۆژووگرێک بەربانگ بکاتەوە، ئەوا هەمان پاداشتی ئەو (ڕۆژووگرەی) بۆ هەیە، بەبێ ئەوەی هیچ لە پاداشتی ڕۆژووگرەکە کەم بێتەوە.»
هەروەها ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەر ﷺ دەیفەرموو کاتێک لە لای کەسێک بەربانگی بکردایەتەوە:
> «أَفْطَرَ عِنْدَكُمُ الصَّائِمُونَ، وَأَكَلَ طَعَامَكُمُ الأَبْرَارُ، وَصَلَّتْ عَلَيْكُمُ الْمَلائِكَةُ»
> (رواه أبو داود)
>
واتە: «ڕۆژووگران لەلای ئێوە بەربانگیان کردەوە، و پیاوچاکان خواردنی ئێوەیان خوارد، و فریشتەکان صەڵاوات و نزای خێریان بۆ کردن.»
ئایا پێویستت بە ڕونکردنەوەی زیاتر یان فەرموودەی تر هەیە لەم بارەیەوە؟

25/12/2025

إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِي يَاأيُّهَاالَّذِينَ آمَنُواصَلُّواعَلَيْهِ وَسَلِّمُواتَسْليما

Address

Sarshaqam
Chamchamal

Telephone

+9647501808194

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when sirwan hamakhan rahim posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to sirwan hamakhan rahim:

Shortcuts

Share

Category