قوتابخانەی نالی بنەڕەتی ڪوڕان

قوتابخانەی نالی بنەڕەتی ڪوڕان پەیجی فەرمی قوتابخانەی نالی/ ناحیەی شۆرش/ چەمچەماڵ.

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ( نۆیەم ) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ خولی یەکەم
08/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی ( نۆیەم ) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ خولی یەکەم

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ( نۆیەم ) ی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەیانی رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٧ / ٥ / ٢٠٢٦  کاتژمێر ٠٠ : ١٠...
06/05/2026

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی ( نۆیەم ) ی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە بەیانی رۆژی پێنج شەمە ڕێکەوتی ٧ / ٥ / ٢٠٢٦ کاتژمێر ٠٠ : ١٠ سەرلەبەیانی سەردانی قوتابخانە بکەن بەمەبەستی پێدانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم وکارتی بەشداری لەتاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەم پۆلی ( حەوتەم - هەشتەم ) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ خولی یەکەم بەهیوای سەرکەوتن بۆ گش...
05/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەم پۆلی ( حەوتەم - هەشتەم ) ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ خولی یەکەم بەهیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکاران

ئەمرۆ رۆژی پێنج شەمە ٢٣ / ٤ / ٢٠٢٦ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەم پۆلی ( نۆیەم ) ی قوتابخانەکەمان بەهیوای سە...
23/04/2026

ئەمرۆ رۆژی پێنج شەمە ٢٣ / ٤ / ٢٠٢٦ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی دووەم پۆلی ( نۆیەم ) ی قوتابخانەکەمان بەهیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم خوێندکاران

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم پۆلی (نۆیەم )ساڵی خوێندنی  ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ )
20/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتای وەرزی دووەم پۆلی (نۆیەم )ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ )

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:​دەستپ...
10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

١. چۆن دەچیتە ناو ئی وانە و قوتابخانەکەم ؟ 🔻سێ تێبینی دەربارەی : ( به‌كارهێنه‌ر )و( وشه‌ی نهێنی )- کۆدی بەکارهێنەر لەسەر...
31/03/2026

١. چۆن دەچیتە ناو ئی وانە و قوتابخانەکەم ؟
🔻سێ تێبینی دەربارەی :
( به‌كارهێنه‌ر )و( وشه‌ی نهێنی )
- کۆدی بەکارهێنەر لەسەر کارتی منداڵەکەت هەیە.
- وشەی نهێنی ڕۆژو مانگ و ساڵی لەدایکبوونی منداڵەکەتە
✍️ بۆ نموونه‌ :
أ. ئەگەر قوتابیه‌كه‌ له‌ دایكبووی 3/7/2016 بوو ،
ئەوە تۆ ده‌نوسی 03072016
ب. ئەگەر قوتابیەکە لەدایکبووی 12/1/2016بوو
ئەوە تۆ ده‌نووسی 12012016
ج. ئەگەر قوتابیەکە لەدایکبووی 12/10/2016بوو
ئەوە تۆ ده‌نووسی 12102016 .
🔻🔻🔻🔻🔻🔻🔻
٢. بۆ خوێندنی وانەکان
ئەو پلاتفۆڕمە app نییە واتا بەرنامەی نییە تا دایبەزێنیتە ناو مۆبایل بەڵکو دەچیە گۆگڵ کڕۆم لەوێ بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی قوتابخانەکەم دەنووسی:
www.qutabxaneke.krd

بۆ بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی ئی وانە دەنووسی
https://ewane.krd

قوتابی خۆشەویست خوێند کاری ئازیز کەسو کاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران لەم بارودۆخەدا بە بریاری وەزارەتی پەروردە کەناڵی...
31/03/2026

قوتابی خۆشەویست
خوێند کاری ئازیز
کەسو کاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران
لەم بارودۆخەدا بە بریاری وەزارەتی پەروردە کەناڵی پەروەدەیی سەرجەم وانەکان بە پێی خشتەیەکی دیاری کراو پەخش دەکات و لەگەڵتانە رۆژانە لە سەعات ۱٠ بەیانی بۆ ۱۱ شەو لەگەڵتانین بەپێی ئەم خشتەیە ...

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە: 🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام...
29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

29/03/2026

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای #سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک،

د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:

​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

Address

Shorsh
Chamchamal

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی نالی بنەڕەتی ڪوڕان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category