قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکەندەری بنەڕەتی کچان

  • Home
  • Iraq
  • Bnaslawa
  • قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکەندەری بنەڕەتی کچان

قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکەندەری بنەڕەتی کچان پـــەروەردەی بــنەســـڵاوە
قـــەزای بــنەســڵاوە
ـــــــ . ـــــ . ــــــ . ــــــــ
(پـەروەردە ـ زانست ـ داهاتوویـەکی گەش )

ئاگاداری... ڕۆژانی دووشەم و چوارشەم لەڪاتژمێر ٩ تا ١٢ ڪارگێڕی قوتابخانە دادەنیشێت بەهۆی تاقیڪردنەوەی                    ...
15/08/2026

ئاگاداری... ڕۆژانی دووشەم و چوارشەم لەڪاتژمێر ٩ تا ١٢ ڪارگێڕی قوتابخانە دادەنیشێت بەهۆی تاقیڪردنەوەی خوولی دووەمی پۆلی دوانزە....مامۆستابێخاڵ ڪمال بەرێوەبەری قوتابخانە

31/07/2026

شانازی ئەڪەم ڪە قوتابخانەڪەم بە شداربوو لە چوارەمین ڪۆڕبەندی پەروەردەیی ڪە لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدرا لە ژیر ناونیشانی ( پەروەردەی هاوچەرخ ڪارامەیی و ڪوالێتی ) بۆ ماوەی دوو رۆژ پێنج شەممەو هەینی ٣٠ و ٣١ی/ ٧ /٢٠٢٦ ….
ئەم بەشداریڪردنە بەڵگەی پێشەنگی و هەوڵی بەردوا
ممانە بۆ پێشڪەش ڪردنی بەرزترین ئاستی پەروەدەو فیرڪردن بە قوتابیانمان ،، هەمیشە بەردوام دەبین لە بویادنانی ئاییندەیەڪی گەشتر بۆ نەوەکانمان..مامۆستا بێخاڵ ڪمال بەرێوەبەری قوتابخانە

جل وبەرگی قوتابیان بۆئەمساڵی خۆیندن لە قوتابخانەڪەم بەم شێوەیە دەبێت: تڪایە دایڪ وباوڪانی بەرێز پابەندبن بەرێنمایەڪانەوە...
31/07/2026

جل وبەرگی قوتابیان بۆئەمساڵی خۆیندن لە قوتابخانەڪەم بەم شێوەیە دەبێت: تڪایە دایڪ وباوڪانی بەرێز پابەندبن بەرێنمایەڪانەوە: بۆ پۆلەڪانی( حەوتەم وهەشتەم ونۆیەم) فانیلەی قۆڵ درێژی نیلی لەگەڵ پانتۆلی رەساسی نابێت تەسڪ بێت لەگەڵ ڪاڵای رەش یان نیلی هەروەها بۆ ئەوانەی لەچڪ دەپۆشن دەبێت رەنڪی نیلی بێت... هەروەها جل وبەرگەڪان دەبێت لۆ گۆی وەزارەتی پەروەردەی لەسەربێت ...

جل وبەرگی قوتابیان بۆئەمساڵی خۆیندن لە قوتابخانەڪەم بەم شێوەیە دەبێت: تڪایە دایڪ وباوڪانی بەرێز پابەندبن بەرێنمایەڪانەوە...
31/07/2026

جل وبەرگی قوتابیان بۆئەمساڵی خۆیندن لە قوتابخانەڪەم بەم شێوەیە دەبێت: تڪایە دایڪ وباوڪانی بەرێز پابەندبن بەرێنمایەڪانەوە: بۆ پۆلەڪانی(یەڪەم ودووەم وسێ یەم وجوارەم وپێنچەم وشەشەم) فانیلەی قۆڵ درێژی مارۆنی لەگەڵ پانتۆلی نیلی نابێت تەسڪ بێت لەگەڵ ڪاڵای رەش یان نیلی هەروەها بۆ ئەوانەی لەچڪ دەپۆشن دەبێت رەنڪی نیلی بێت... هەروەها جل وبەرگەڪان دەبێت لۆ گۆی وەزارەتی پەروەردەی لەسەربێت ...

وەزارەتی پەروەردەی حڪومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە ئامادەییە پیشەییەڪانی سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێند...
31/07/2026

وەزارەتی پەروەردەی حڪومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ وەرگرتنی قوتابیان لە ئامادەییە پیشەییەڪانی سیستەمی ئینگلیزی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ لە پارێزگای هەولێر، ئاگاداری قوتابیانی دەرچووی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی دەڪاتەوە ڪە دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین لە ڕێگەی ئەم لینڪەی خوارەوە داواکاری پێشڪەش بڪەن، بەپێی ئەم مەرج و پێوەرانەی خوارەوە:
​١- وەرگرتن لەسەر بنەمای بەرزترین ڪۆنمرەی بابەتی زمانی ئینگلیزیی پۆلی ٩ی بنەڕەتی دەبێت.
٢- سەد و بیست و پێنج (١٢٥) قوتابی/خوێندڪار بۆ هەر ئامادەییەک وەردەگیرێت.
٣- خوێندن لەم پسپۆڕی و بەشانە پێڪدێت:
​ئامادەیی پیشەیی پایتەخت: بەشی ڤێتێنەری، بەشی بەرهەمی ڕووەڪی، بەشی دووبارە بەڪارهێنانەوە. (ناونیشان: گەڕەڪی نووسەران، شەقامی ٢٠ی نووسەران، نزیک UK pizza).
​ئامادەیی پیشەیی وەستا ڕەجەب: بەشی چاڪڪردنەوەی ئۆتۆمبێل، بەشی چاڪ ڪردنەوەی ڪۆمپیوتەر، بەشی چاڪڪردنەوەی ئامێری پزیشڪی، بەشی چاڪ ڪردنەوەی ڪۆمپیوتەری ئۆتۆمبێل (IT). (ناونیشان: لالاڤ ستی، بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر).
​ئامادەییی پیشەییی منارە: بەشی گرافیک دیزاین، بەشی ئینتێریۆر دیزاین، بەشی دیزاینی جلوبەرگ، بەشی ڪارگێڕیی ئوتێل و ڕێستۆرانت. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت قوتابخانەی ئیشق).
​ئامادەییی پیشەییی قەڵا: بەشی ڪارەبا، بەشی وزەی خۆر، بەشی ڪانزا دەگمەنەڪان. (ناونیشان: شەقامی ٦٠ مەتری، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ناوەندی هەولێر).
٤- قوتابیی پێشڪەشڪار لە هەر بەشێڪ وەربگیرێت، مافی گۆڕینی بەشەکەی نابێت.
٥- ساڵی یەڪەمی خوێندن لە ئامادەیی، تەنیا ساڵی فێرڪردنی زمانی ئینگلیزی دەبێت.
٦- بەرنامەڪانی پسپۆڕی و بەشەڪانی سەرەوە لە ساڵی دووەمی خوێندن دەست پێدەڪات.
٧- ماوەی پێشڪەشڪردن سنووردارە؛ لە ڕێڪەوتی ٢٦ی ٧ی ٢٠٢٦ دەست پێدەڪات و لە ڕێڪەوتی ٢٦ی ٨ی ٢٠٢٦ ڪۆتایی پێدێت.
٨- قوتابیی پێشڪەشڪار لەو ماوەیەی ئاماژەی پێڪراوە، مافی پێشڪەشڪردنی هەیە بە ڪۆد و پاسۆردی خۆی ڪە پێشتر لە قوتابخانەڪەی وەریگرتووە (ڪە هەمان ڪۆد و پاسۆردە ڪە لە ڕێگەیەوە ئەنجامی تاقیڪردنەوەڪانی وەرگرتووەتەوە). واتە دەتوانێت بچێتە ناو سیستەمی E-Parwarda لە ڕێگەی ئەم لینڪەی خوارەوە و بە ئارەزووی خۆی یەڪێڪ لە بەشەڪان هەڵبژێرێت، دواتر تەنیا ڪلیڪ لەسەر ئایڪۆنی (ناردن) دەڪات:
https://www.e-parwarda.com

سێ ڪتێبی نوێی پەروەردەی هونەری بۆ پۆلەڪانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمی بنەڕەتی  بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧
30/07/2026

سێ ڪتێبی نوێی پەروەردەی هونەری بۆ پۆلەڪانی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦ بۆ ٢٠٢٧

22/07/2026

ئاگاداری بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی
پەیمانگەی ڪۆمپیوتەری هەولێر حڪومی بۆ ساڵی خوێندنی
(٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) فۆرمی وەرگرتنی قوتابییان بەو مەرجانەی خوارەوە دابەشدەڪات:
١. ڕۆژى یەڪشەممە ڕێڪەوتى (26-7-2026) دەسپێدەکات تاکو دووشەممە ڕێڪەوتى (31-8-2026) بەردەوام دەبێت.
٢. تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە فۆرم دابەشدەکرێت.
٣. لەدایڪبووی (٢٠٠٦/١/١) و بەرەو ژوور وەردەگیرێت واتا نابێت تەمەنی لە (٢٠)ساڵ زیاتر بێت.
٤. وەرگرتن بەپێی ئەنجامی ڪۆنمرەی هەر سێ بابەتی
(زمانی ئینگلیزی، بیرڪاری، زانست) لە تاقیڪردنەوەی نیشتمانی دەبێت و دەچێتە ڪێبڕڪێ.
٥. قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت مافی پێشڪەشڪردنی داواڪاری هەیە.
٦. قوتابی بەڵێننامەی لێ وەردەگیرێ ڪە پابەند دەبێت بە یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێساڪانی ڪارگێری پەیمانگە.
٧. کوڕ و کچی شەهیدی پلە یەک(باوڪ، دایڪ، خوشڪ، برا) بەبێ ڪێبڕڪێی نمرە وەردەگیرێ، بەڵام بەهەمان مەرجەڪانی سەرەوە، وە پشتگیری وەزارەتی شەهیدان هاوپێچ دەڪات لەگەڵ فۆرمی داواڪاری.

پێداویستیەڪانی فۆرمی وەرگرتن:

١. دەبێت قوتابی خۆی ئامادە بێت.
٢. ئەنجامی تاقیڪردنەوەی نیشتمانی پۆلی (٩).
٣. ڪارتی نیشتمانی(البطاقة الوطنیة) یان (نفوس) ڪۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
٤. یەڪ وێنەی مامەڵەی قوتابی.

بەشداربووین لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی تاقێگەی داهێنانی قوتابخانەڪان: ئەنجامی تاقیڪاری و قۆناغی داهاتوو ڪە بە هەماهەنگی وەزا...
21/07/2026

بەشداربووین لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی تاقێگەی داهێنانی قوتابخانەڪان: ئەنجامی تاقیڪاری و قۆناغی داهاتوو ڪە بە هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردە و ئینستیوتی داهێنان و نوێگەریی ڪوردستان (KII) جێبەجێ دەڪرێت.​لە مەراسیمەڪەدا ئەنجامی تاقیڪاریی پڕۆژەڪە خرایەڕوو، و جەخت لە فراوانڪردنی ڪرایەوە، بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) تا ئێستە (١٠٠) قوتابخانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر لەگەڵ (٢٠٠)، مامۆستا وەڪ ڕاهێنەر ئامادەن بۆ بەرزڪردنەوەی ئاستی زانستی و نوێگەریی پەروەردەیی لە ناو قوتابخانەڪاندا...رۆژی سێ شەممە رێڪەوتی ٢١ی ٧ ی٢٠٢٦

بەناوی دەستەی ڪارگێری قوتابخانەڪەمانەوە  زۆر سوپاسی شارەوانی بنەسلاوە دەڪەین ڪاڪ زریان سەرۆڪی شارەوانی بنەسڵاوە و هەموو ...
21/07/2026

بەناوی دەستەی ڪارگێری قوتابخانەڪەمانەوە زۆر سوپاسی شارەوانی بنەسلاوە دەڪەین ڪاڪ زریان سەرۆڪی شارەوانی بنەسڵاوە و هەموو تیمی شارەوانی و وە ڪاڪ دلزار. ڪە ئەمرۆ گۆرەپانی قوتابخانەڪەمانیان پاڪ ڪردووە هیوادارین لەشیان ساغ بێت نموونەیان زۆربێت هەروەها زۆر سوپاس بۆ هەردوو ڪار گوزاری قوتابخانەڪەمان مام حسین مام رەمەزان دەڪەین... رۆژی سێشەممە رێڪەوتی ٢١ی٧ی٢٠٢٦ بەرێوبەری قوتابخانە م بێخاڵ ڪمال

ناوی ئەوڪتێبانەی بۆئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەگۆردرێن...
13/07/2026

ناوی ئەوڪتێبانەی بۆئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ دەگۆردرێن...

Address

Bnaslawa
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی شەهید سەید ئەسکەندەری بنەڕەتی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category