قوتابخانەی یارانی بنەڕەتی کچان

  • Home
  • Iraq
  • Bastora
  • قوتابخانەی یارانی بنەڕەتی کچان

قوتابخانەی یارانی بنەڕەتی کچان good

15/08/2026
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 19/8/2026 دواین ڕۆژی  وەرگرتنی قوتابیە ، پێویستە ئەو قوتابیە ناوی لە سیستەم تۆماربکرێت ، تا مافی ...
14/08/2026

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 19/8/2026 دواین ڕۆژی وەرگرتنی قوتابیە ، پێویستە ئەو قوتابیە ناوی لە سیستەم تۆماربکرێت ، تا مافی وەرگرتنی پەرتووکی هەبێت..
بەهیوای ساڵێکی سەرکەوتوو بۆ پەروەردە و فێربوون

11/08/2026

ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە پۆشاکی قوتابخانە
​بەڕێز دایک و باوکان و سەرپەرشتیارانی قوتابییان
سڵاوێکی گەرم...
​ئاگادارتان دەکەینەوە سەبارەت بە بابەتی پۆشینی پۆشاکی قوتابخانە؛ ڕاستە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ئاماژە بە ڕێگەپێدانی (پانتۆڵ یان تەنورە) دراوە، بەڵام ئێمە وەک کارگێڕیی قوتابخانە، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی گشتی و پڕۆسەی پەروەردەیی، لەگەڵ بەکارهێنانی پانتۆڵ یان کیلۆتدا نین و جەخت لەسەر پابەندبوون بە (تەنورە) دەکەینەوە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
​هۆکارەکانی بڕیارەکەمان:
​پاراستنی یەکپۆشیی گشتی: بڕیاری یەکپۆشی بۆ ئەوەیە تەواوی قوتابییان بە یەک ئاست و بە بێ جیاوازی ڕووکار دەربکەون، بەکارهێنانی پانتۆڵ و کیلۆت دەبێتە هۆی دروستبوونی فرەجۆری لە دیزاین و شێوازدا.
​ڕێکخستن و دیسپلینی قوتابخانە: یەکپۆشییەکی دیاریکراو زامنی ڕێکخستن و دیمەنێکی گونجاوتر دەکات بۆ ژینگەی خوێندن و ڕێگری لە جیاوازیی شێوازی پۆشین دەکات لە نێوان قوتابییاندا.
​گونجانی لەگەڵ تەمەن و چالاکیی قوتابییان: بەکارهێنانی تەنورەی دیاریکراوی قوتابخانە کەشێکی گونجاوتر و ڕێکخراوتر بۆ قوتابییان لە ناو پۆل و ژینگەی قوتابخانەدا دابین دەکات.
​تێبینیی گرنگ:
داواکارین لە هەموو دایک و باوکە بەڕێزەکان لە پێناو پاراستنی سیستەم و ڕێکخستنی قوتابخانەکەمان، هاوکارمان بن و سەرپەرشتیی کچە ئازیزەکانتان بکەن لە پابەندبوون بە بەکارهێنانی تەنورە.
​لەگەڵ ڕێز و پێزانینماندا،
کارگێڕیی قوتابخانە

"لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئێمەش لە قوتابخانەی بنەڕەتی یارانی کچان هەمیشە دەستپێشخەرین بۆ ئەوەی ...
31/07/2026

"لەگەڵ بەرەوپێشچوونی سەردەمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئێمەش لە قوتابخانەی بنەڕەتی یارانی کچان هەمیشە دەستپێشخەرین بۆ ئەوەی لەگەڵ تڕێند و پێشهاتە تازەکاندا بین! 📸✨
​چۆن لە پەروەردە و فێرکردندا پێشەنگین، بە هەمان شێوە حەز دەکەین بە شێوازێکی جیاواز و نوێ کاتە خۆشەکانی قوتابخانەکەمان و فێرخوازە ئازیزەکانمان لەگەڵ ئێوەدا بەشدار بکەین. 🌟💫"

📣 ئاگادارییەک لە کارگێڕی قوتابخانەوە​بۆ دایک و باوکی قوتابییە خۆشەویستەکانمانسڵاوێکی گەرم...​بەمەبەستی پاراستنی ڕێکپۆشی ...
23/07/2026

📣 ئاگادارییەک لە کارگێڕی قوتابخانەوە
​بۆ دایک و باوکی قوتابییە خۆشەویستەکانمان
سڵاوێکی گەرم...
​بەمەبەستی پاراستنی ڕێکپۆشی قوتابخانە، تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن سەبارەت بە پۆشاکی زستانە و شێوازی ئامادەبوونی قوتابیان:
​🧥 ڕەنگە ڕێگەپێدراوەکانی جلوبەرگی زستانە:
​ڕەش
​نیلی
​ڕەساسی تۆخ
​🧣 لەچک و کۆلۆن:
​لەچک: تەنها ڕەنگی سپی و نیلی ڕێگەپێدراوە.
​کۆلۆن: تەنها ڕەنگی نیلی و سپی ڕێگەپێدراوە.
​👖 بڕینی جلی قەدەغەکراو:
​پۆشینی پانتۆڵ و کیلۆت بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
​💇‍♀️ قژ و ئێکسسوارات:
​ڕێکخستنی قژ: دەبێت قژی قوتابیان بە شێوازی کەزی بێت.
​ئێکسسوارات: بەکارهێنانی هەموو جۆرە ئێکسسواراتێکی قژ و دەست بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
​تێبینی: تکایە هاوکارمان بن لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە بۆ ڕاگرتنی سیمای جوان و ڕێکخراوی قوتابخانەکەمان.
​لەگەڵ ڕێزدا،
کارگێڕی قوتابخانە

ئاگاداری بۆ بەخێوکەرانی قوتابیانی خۆشەویست​سڵاو و ڕێز،​ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەرد...
19/07/2026

ئاگاداری بۆ بەخێوکەرانی قوتابیانی خۆشەویست
​سڵاو و ڕێز،
​ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەپێی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پیرمام و دیاریکردنی سنووری جوگرافی بۆ قوتابخانەکان، بەداخەوە ناتوانین هیچ قوتابییەک وەربگرین کە لە دەرەوەی سنووری دیاریکراوی قوتابخانەکەمان بێت.
​تەنها ئەو قوتابییانە وەردەگیرێن کە سەر بەم دوو ناوچەیەن:
١. قوتابخانەی بنەڕەتی بەستۆرە.
٢. گوندی شیوە پەمۆ.
​تکایە ئەم ڕێنماییە لەبەرچاو بگرن، سوپاس بۆ تێگەیشتنتان.
​لەگەڵ ڕێزدا،
بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەی یارانی بنەڕەتی کچان

16/07/2026

📢 ئاگادارییەکی گرنگ دەربارەی جلی یەکپۆشی قوتابخانە
​دایک و باوکان و سەرپەرشتیارانی بەڕێز،
قوتابییە خۆشەویستەکان،
​سڵاوێکی گەرم...
​سەبارەت بە ڕێنماییەکانی جلی نوێی یەکپۆشی قوتابخانە، تکایە سەرنج بدەنە ئەم خاڵە گرنگانەی خوارەوە:
​شێوازی بلوز (قۆڵی کورت یان درێژ):
سەبارەت بە قۆڵی بلوزەکە، هەڵبژاردنی قۆڵی کورت یان قۆڵی درێژ ئارەزوومەندانەیە و کێشە نییە. بەڵام پێشنیار دەکەین و باشترە کە قۆڵی درێژ بێت، تاوەکو قوتابی بتوانێت بە یەکجار کڕین، لە وەرزی زستانیشدا بەکاری بهێنێت و ئاسانکاری بێت بۆ ئێوەی بەڕێز.
​لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە:
ئەو جلانەی کە لە بازاڕدا هەن، بە شێوەیەکی گشتی لۆگۆی وەزارەتی پەروەردەیان پێوەیە. بەڵام ئەگەر جلەکە لۆگۆکەشی پێوە نەبێت، هیچ کێشەیەک نییە و ئاساییە.
​🤝 داواکاری هاوکاری
​داوا لە ئێوەی دایک و باوک و سەرپەرشتیارانی خۆشەویست دەکەین هاوکار و پاڵپشتمان بن لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە. ئامانجی سەرەکیمان لەم یەکپۆشییە، ڕەخساندنی ژینگەیەکی یەکسانە بۆ هەموو قوتابییان بە بێ هیچ جیاوازییەک، تاوەکو کچەکانمان بە جوانترین و ڕێکپۆشترین شێوە لە قوتابخانەدا دەربکەون.
​سوپاس بۆ هاوکاری و بەدەمەوەهاتنتان.
​کارگێڕی قوتابخانەی یارانی بنەڕەتی کچان

Address

Bastora

Telephone

+9647512691121

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی یارانی بنەڕەتی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category