قوتابخانه ی زوره گفانی بنه ره تی

  • Home
  • Iraq
  • Barzan
  • قوتابخانه ی زوره گفانی بنه ره تی

قوتابخانه ی زوره گفانی بنه ره تی 0750 459 1864
0750 749 5000

بەناوی سەرجەم مامۆستایان و بەرێوەبەری قوتابخانەکەمان پرسە وسەرەخوشی خۆمان ئاراستەی بەرێوەبەری پەروەردە (م.مجید خانۆ عزیز...
01/08/2026

بەناوی سەرجەم مامۆستایان و بەرێوەبەری قوتابخانەکەمان پرسە وسەرەخوشی خۆمان ئاراستەی بەرێوەبەری پەروەردە (م.مجید خانۆ عزیز) دەکەین بەهۆی کۆچی دوای ئاموزای لە خوای گەورە داواکارین خوالێ خۆشبوو جێگای بەهەشت بێت صبری و ئارامیش بە خانەوادەیان ببەخشێت.
لێژنەی راگەیاندنی قوتابخانە
١/٨/٢٠٢٦

ئاگاداری دایکان و باوکانی بەڕێز دەکەینەوە کە قوتابیان بۆ پۆلی یەکەم لە دایکبووی ( 1-1-2020 ) تا ( 31-12-2020 )وەردەگیرێن...
17/07/2026

ئاگاداری دایکان و باوکانی بەڕێز دەکەینەوە کە قوتابیان بۆ پۆلی یەکەم لە دایکبووی ( 1-1-2020 ) تا ( 31-12-2020 )وەردەگیرێن لە قوتابخانە بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027 )

جل وبەرگێن قوتابیان بۆ سالا خوێندنا ٢٠٢٦-٢٠٢٧
13/07/2026

جل وبەرگێن قوتابیان بۆ سالا خوێندنا ٢٠٢٦-٢٠٢٧

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم (وەرزی یەکەم+وەرزی دووەم) بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٥/٢٠٢٦
05/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم (وەرزی یەکەم+وەرزی دووەم) بۆ سالی خوێندنی ٢٠٢٥/٢٠٢٦

پەیامی سەرەخۆشی قوتابخانەکەمان  بۆ کۆچی دوایی کاکە (عیمران عەبدوڵڵا)«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُ...
29/05/2026

پەیامی سەرەخۆشی قوتابخانەکەمان بۆ کۆچی دوایی کاکە (عیمران عەبدوڵڵا)
«وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»
بۆتە هۆی غەمباری و دڵتەنگییەکی بێپایان، کاتێک هەواڵی کۆچی دوایی دڵتەزێنی قوتابیی پێشووی قوتابخانەکەمان، گەنجی خاوەن ڕەوشت و شایستە، کاکە (عیمران عەبدوڵڵا) مان پێگەیشت.
کاکە عیمران لە ماوەی خوێندنی لە قوتابخانەکەماندا، نموونەی باڵای ئەدەب، ڕەوشتبەرزی، و ڕووخۆشی بوو. خەندە هەمیشەییەکەی سەر لێوی و پاکی دەروونی، وای کردووە کە یادی ئەو بۆ هەمیشە لە دڵ و دەروونی مامۆستایان و هاوڕێکانیدا بە زیندوویی بمێنێتەوە. کۆچی دوایی ئەم گەنجە هیواخوازە، زیانێکی گەورە و برینێکی قووڵە لە جەستەی قوتابخانەکەماندا.
ئێمە وەک بەڕێوەبەر و سەرجەم ستافی مامۆستایانی قوتابخانەکەمان ، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکار و سەرجەم دۆست و ئازیزانی خوالێخۆشبوو دەکەین.
لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین، کاکە عیمران بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، گۆڕەکەی بکاتە ڕووناکی ،و سەبروئارامی و دڵنەوایی بە دایکی جەرگ سووتاوی، باوکی غەمبار و تەواوی بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
لێژنەی راگەیاندنی قوتابخانە
٢٩/٥/٢٠٢٦

پەیامی پیرۆزبایی بەرێوەبەری قوتابخانەی زورەگڤانی بنەرەتی تێکەلاو بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوەبەناوی خوای بەخش...
27/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی بەرێوەبەری قوتابخانەی زورەگڤانی بنەرەتی تێکەلاو بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
🔹بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستایانی دڵسۆز، کارگوزاری ماندوونەناس، قوتابییانی ئازیز، کەسوکاری بەڕێزیان، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان دەکات.
🔹لە خوای گەورە داواکارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکاتە کەرەستەی سەقامگیری، ئاشتەوایی، و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی نیشتیمانە شیرینەکەماندا، و وڵاتەکەمان لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک بەدوور بێت.
🔹هاوکات، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، کارگێڕی قوتابخانەکەمان قووڵترین سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی یەکە یەکەی مامۆستایانی بەڕێز دەکات کە دڵسۆزانە خەمخۆری دواڕۆژی قوتابیان بوون. هەروەها سوپاسی دایک و باوکی قوتابییان دەکەین بۆ پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامیان لەم ساڵەدا.
🔹قوتابخانەکەمان هەمیشە بە شانازییەوە بەردەوام دەبێت لەسەر ڕێڕەوی زانست، پەروەردەی دروست و خزمەتکردن بە کۆمەڵگەکەمان.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت، هەمیشە لە ئاسوودەیی، تەندروستیی باش و سەرکەوتنی بەردەوامدا بن.
لێژنەی راگەیاندنی قوتابخانە
٢٧/٥/٢٠٢٦

📆    ٢٣ی     ئازاری       ٢٠٢٦♦️ ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە بە خۆشحاڵیەوە ئەنجامەکانی قوتابیانمان دابەش کرد و ها...
23/05/2026

📆 ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٦
♦️ ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە بە خۆشحاڵیەوە ئەنجامەکانی قوتابیانمان دابەش کرد و هاوکات ڕێزلێنان و پێزانینمان ئاراستەی ئەو قوتابیانە کرد کە بە هەوڵ و ماندووبوون نمونەی سەرکەوتن بوون.

♦️بەناوی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە و سەرجەم مامۆستایانەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی هەموو قوتابیان دەکەین و هیوادارین ساڵانی داهاتووش پڕبن لە دەرفەتی نوێ و سەرکەوتنی زیاتر.

♦️سوپاسی بێپایان بۆ مامۆستایانی بەڕێزمان کە بە دڵسۆزی و ئەرکناسی هەوڵیاندا بۆ بنیادنان و پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار و سەرکەوتوو.

♦️هەروەها سپاس بۆ دایک و باوکانی خۆشەویست کە بەردەوام پشتگیری منداڵەکانیان بوون و بە هاوکارییان ڕێگای سەرکەوتن ئاسانتر کرا.

♦️هیوادارین پشووی هاوینەتان پڕبێت لە ئارامی، تەندروستی و خۆشی بۆ هەموو لایەک.

قوتابخانەی زۆرەگڤانی بنەڕەتی

ئاگاداری بو هەموو قوتابیانسبەی بەرواری ٢٣/٠٥/ ٢٠٢٦ کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە ئەنجامی کوتای رادەگەینین بو داوا دەکین هەموو قوتا...
22/05/2026

ئاگاداری بو هەموو قوتابیان
سبەی بەرواری ٢٣/٠٥/ ٢٠٢٦ کاتژمێر ٥:٠٠ ئێوارە ئەنجامی کوتای رادەگەینین بو داوا دەکین هەموو قوتابیەک ئامادە بێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانی
لێژنەی راگەیاندنی قوتابخانە

♦️ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ پرۆسەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، وەرزی دووەم - خولی یەكەم ، لە قوتابخانەی زورەگڤانی...
20/05/2026

♦️ ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٦ پرۆسەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵ، وەرزی دووەم - خولی یەكەم ، لە قوتابخانەی زورەگڤانی بنەرەتی، لە كەشێكی ئارام بە سەركەوتووانە كۆتایی پێهات.

♦️ هەروەها بەرێوەبەری قوتابخانە مامۆستا ( بەختیار قورتاس محمد) سوپاس و دەستخۆشی لە هەریێك لە( لیژنەی ئەزموونەكان و لیژنەی وردبینی و مامۆستایانی چاودێر ) كرد، كە بە سەركەوتوویی كۆتاییان بە پڕۆسەكە هێنا ، وە هیوای سەركەوتنی بۆ گشت قوتابیان خواست.

ڕاگەیاندنی قوتابخانەی زۆرەگڤانی بنەڕەتی

پەیامێک لە بەڕێوەبەری قوتابخانەبە شکۆوە یادی (15ی ئایار) ڕۆژی زمانی کوردی دەکەینەوە ئەو ڕۆژەی کە تێیدا جەخت لەسەر مانەوە...
15/05/2026

پەیامێک لە بەڕێوەبەری قوتابخانە
بە شکۆوە یادی (15ی ئایار) ڕۆژی زمانی کوردی دەکەینەوە ئەو ڕۆژەی کە تێیدا جەخت لەسەر مانەوە و گەشەی جوانترین و دەوڵەمەندترین سامانی نەتەوەیی خۆمان دەکەینەوە،زمانی کوردی بۆ ئێمە تەنها پیت و وشە نییە بەڵکو ئەو ڕەگ و ڕیشە قووڵەیە کە مێژوو و کولتوور و داهاتووی ئێمەی پێکەوە گرێداوە.
لەم یادە پیرۆزەدا سڵاو و ڕێزی بێ پایانم بۆ هەموو ئەو مامۆستا و پەروەردەکارە دڵسۆزانە دەنێرین کە لە ناو پۆلەکاندا چرای زمانی کوردی بە گەشاوەیی دەهێڵنەوە و قوتابییەکانمان بە خۆشەویستی بۆ خاکی دایک و زمانی دایک پەروەردە دەکەن پاراستنی ڕەسەنایەتی زمانەکەمان و فێربوونی بە شێوازێکی زانستی و سەردەمیانە گەورەترین دیارییە کە پێشکەش بە نەوەکانی دواڕۆژی دەکەین.
دووبارە ئەم ڕۆژە پڕشکۆیە لە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایان و هەموو گەلی کورد پیرۆز بێت هیوای ژیانێکی بەختەوەر و زمانێکی پاراو و گەشاوە بۆ هەمووان دەخوازم.
لێژنەی راگەیاندنی قوتابخانە
۱٥ی ئایاری ۲٠۲٦

Address

Zoragvan
Barzan

Telephone

+9647504591864

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانه ی زوره گفانی بنه ره تی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category