18/11/2018
ڕوانینگەی ئاسمانی هەولێر
گەورەترین ڕوانینگە و دەزگای ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ١٣هەمین ڕوانینگەی جیهان بووە لە سەردەمی درووست کردنیدا
ساڵی ١٩٧٣ ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر فرمانی درووستکردنی ئەو ڕوانینگەیەی لەسەر چیای کۆڕەک دا لە پارێزگای هەولێر ، ئەو ڕوانینگەیە ڕوانیگەیەکی ئاسمانیه کە لە سێ تێلێسکۆپ پێکهاتبوو
١- تێلیسكۆپی بینانیی بە تیرەی ٥.٣ مەتری
٢- تێلیسكۆپی بینانیی بە تیرەی ١.٢٥ مەتری
٣- تێلیسكۆپی ڕادیۆی شەپۆلی میلیمەتری
زانایان و شارەزایانی ئەستێرە ناسی ئەم شوێنەیان بە باشترین شوێن زانی كە لێی بونیادبنرێت چونكە لە ئاستی دەریاوە ٢١٢٧م بەرزە و لە ساڵێكدا ٢٥٢ شەوی كەش ساف و خاوێنە بۆ بینین و ڕوانینە ئاسمان
لە سەرەتای هەشتاکان نزیکەی ٤٠٠ کەس بە نوێنەری Baresel، Epple، Krupp، Liebher و Zeis بۆ دروست کردنی سێ تێلێسکۆپەکە کاریان کردووە
لە کۆتای ١٩٨٣ هەرچەندە ناوچەکە نزیک لە ناوچەی شەری بوو بەلام ئەوان تێلێسکۆپە بچووکەکەیان تاقی کردەوە
بە هۆی شەڕەوە ئەو پرۆژەی ڕوانینگەیە هەرگیز تەواو نەبوو، وڵاتی ئێران لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراق دا و هەروەها ئەمێریکاش لە شەرێ کەنداو دا بە مووشەک ئەو ڕوانینگەیان پێکاو تێکیان دا
سەرەڕای تەواو نەبوونی ١٧٠ ملیۆن دۆڵاری تێدا خەرجكرا
پاش ساڵی ٢٠٠٣ دكتۆر (عبد العظيم السبتي) كە زانایەكی فیزیا و گەردونزانی عێراقیە لە ئەمێریكایە هەوڵی زیندووكردنەوەی ئەم ڕووانینگەیەیدا لەگەڵ پسپۆڕانی گەردونزانی لە كوردستان بەڵام بەداخەوە بێسود بوو لەبری ئەوە چیاكە پڕكرا لە تاوەری كۆمپانیای گەیاندن و ڤێلای سەرمایەداران