07/06/2019
پرسە و سەرەخۆشی...
بەناوی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێز "کەمال عەزیز محەممەد" ناسراو بە "سەید کەمال" فەرمانبەر لە بەشی پرسگەی پەیمانگا دەکەین، بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێزیانەوە.
لە خوای گەورە داواکارین رۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەس وکاری ببەخشێت.
جێگای ئاماژەیە پرسەی ناوبراو ئەمڕۆ هەینی، رێکەوتی ۲۰۱۹/٦/۷ لە مزگەوتی "سەیوانی یەک" بەرێوە دەچێت.
لەگەڵ رێزدا
راگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ