ئامادةي پيشةي كۆمپیوته ر

ئامادةي پيشةي كۆمپیوته ر په يجي فه رمي ئامادةي پيشةي كۆمپیوته ر

په يجي فه رمي ئاماده ي كومپيوته ر
الصفحة الرسمية لمدرسة اعدادية كومپيوته ر
Official Page for a junior high school computer

01/05/2017
.محه‌مه‌د عه‌لی سه‌عد ئه‌حمه‌دی كه‌ پیاوێكی ئه‌كادیمی زانكۆی شا سعوده‌ له ‌شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیه‌، توانی مافی داهێنان...
20/10/2015

.محه‌مه‌د عه‌لی سه‌عد ئه‌حمه‌دی كه‌ پیاوێكی ئه‌كادیمی زانكۆی شا سعوده‌ له ‌شانشینی عه‌ره‌بیی سعودیه‌، توانی مافی داهێنانی ئامێرێك بۆ تۆماركردنی ماوه‌ی دانیشتنی مرۆڤ، به‌ده‌ست بهێنێت.

ئه‌م ئامێره‌ به‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌به‌سترێت و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ورد ئه‌و ماوه‌یه‌ تۆمارده‌كات كه‌ داده‌نیشێت.

به‌وته‌ی ئه‌حمه‌دی، ده‌كرێت ئه‌م ئامێره‌ له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ران و گرنگیپێده‌رانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكی له‌سه‌ر كه‌سانیی نه‌خۆش و ته‌ندروست و ته‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كان، به‌كاربهێنرێت.

به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، زیاتر له‌ 70 له‌سه‌دی خه‌ڵك رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات یان زیاتر داده‌نیشن، ئه‌مه‌ش له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه‌ مه‌ترسیداره ‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ مرۆڤ تووشی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ بكات كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ دانیشتنه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وانه‌ شه‌كره ‌و نه‌خۆشییه‌كانی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ و فشاری خوێن و لاوازیی ئێسك و مردنی پێشوه‌خت و.. هتد.

سڵاو هاورێیان تویکێکی زۆۆر نایاب بە تایبەت بۆ ئەوانەی تازە سیدیایان داناوە کاری ئەم تویکە ئەوەیە بۆنموونە تۆ ۳ تویک دادە...
17/10/2015

سڵاو هاورێیان تویکێکی زۆۆر نایاب
بە تایبەت بۆ ئەوانەی تازە سیدیایان داناوە
کاری ئەم تویکە ئەوەیە بۆنموونە تۆ ۳ تویک دادەبەزێنی ئەبێ هەموو جار مۆبایلەکەت رێستارت کەی بەڵام بەم تویکە یەک جار ئەیکەی ئەویش کە لە وێنەی دووەم دیارە close دادەگری

ئەمڕۆ یەكێك لە گرنگترین تویكەكانی سیدیام بۆ هێناونناوی تویك:BioProtectلە ڕێگای ئەم تویكەوە دەتوانیت هەریەكێك لە بەرنامەك...
17/10/2015

ئەمڕۆ یەكێك لە گرنگترین تویكەكانی سیدیام بۆ هێناون
ناوی تویك:BioProtect
لە ڕێگای ئەم تویكەوە دەتوانیت هەریەكێك لە بەرنامەكانت بتەوێت قوفڵی بكەیت و تەنها بە پەنجەمۆری خۆت یان بە ووشەی نهێنی بیكەیتەوە
----
ئێستا بەردەستە بۆ IOS 9 لەم سۆرسەی خوارەوە::...
http://repo.xarold.com/

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌میانه‌ی پلانێكی نوێدا بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی یوتیوب له‌سه‌ر عه‌رشی دیمه‌نی ڤیدیۆیی ئۆن...
17/10/2015

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له‌میانه‌ی پلانێكی نوێدا بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی یوتیوب له‌سه‌ر عه‌رشی دیمه‌نی ڤیدیۆیی ئۆنلاین، چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی راگه‌یاند.

هه‌رچه‌نده‌ یوتیوب كه‌ كۆمپانیای گوگڵ خاوه‌نیه‌تی، تائێستا كۆنتڕۆڵی خزمه‌تگوزاریی ڤیدیۆی ئۆنلاینی كردووه‌ و یه‌كه‌می بێڕكا‌به‌ری ئه‌و بواره‌یه‌ له ‌جیهاندا، به‌ڵام فه‌یسبووك كه‌ به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌، چه‌ند هه‌نگاوێگی گرنگ و خێرا ده‌نێت كه‌ ره‌نگه‌ گوگڵ بوروژێنێت ئه‌گه‌ر چی كه‌مێكیش بێت.

سه‌ره‌تای ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی فه‌یسبووكیش خۆی له‌ خزمه‌تگوزاری نمایشكردنی ئۆتۆماتیكی دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كانیدا ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ چه‌ند مانگێكه‌ دایناوه‌.

به‌مدواییانه‌ش كۆمپانیای فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی خسته‌كار كه‌ ناوی "ڤیدیۆی پێشنیازكراوه‌" و ئامانج لێی ئه‌نجامدانی ئاسانكارییه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ و بینینی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كان. به‌بڕوای پسپۆڕان فه‌یسبووك له‌مه‌دا مه‌به‌ستێكی له‌وه‌ زیاتریشی هه‌یه‌ كه‌ هێشتنه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانه‌ بۆ زۆرترین ماوه‌ی گونجاو له‌ناو فه‌یسبووكدا.

له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی كه‌می رابردوودا هه‌وڵه‌كانی فه‌یسبووك بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یوتیوب زیادیانكردووه‌. پێشتر زۆربه‌ی دیمه‌نه‌ ڤیدیۆییه‌كان لینكی یوتیوب بوون، به‌ڵام ئێستا فه‌یسبووك ده‌ڵێت له‌سه‌دا 70ی ڤیدیۆ نوێكانی، راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه‌ ئه‌پلۆد ده‌كرێن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له ‌ساڵی رابردوودا رێژه‌كه‌ له‌سه‌دا 25 بوو. به‌و شێوه‌یه‌ فه‌یسبووك هه‌موو هه‌وڵێكی خستووه‌ته‌ گه‌ڕ تا به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێر پێی یوتیوب ده‌ربهێنێت.

سێشه‌ممهی‌ رابردوو‌ له ‌نوێترین هه‌نگاویدا بۆ كێبه‌ركێی یوتیوب، رایگه‌یاند كه‌ كار له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌ك ده‌كات كه‌ به‌هۆیه‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن دیمه‌نی ڤیدۆیی فه‌یسبووك له‌چوارچێوه‌ی ویندۆیه‌كی گه‌ڕۆكدا ببینرێن، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌هه‌مان كاتدا ڤیدیۆ ببینێت و به‌ناو پۆسته‌كانیشدا بگه‌ڕێت، ئه‌مه‌ش شتێكی نوێیه،‌ چونكه‌ له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌یری دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی فه‌یسبووك ده‌كات پێویسته‌ له‌ناو ئه‌و لینكه‌دا بمێنێته‌وه‌.

پێگەی "Fstopper"ی تایبەت بە وێنەگرە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان، بەراوردێکی لە نێوان کامێرای ئایفۆنە تازەکەی ئەپڵ و یەکێک ...
17/10/2015

پێگەی "Fstopper"ی تایبەت بە وێنەگرە هەرە بەناوبانگەکانی جیهان، بەراوردێکی لە نێوان کامێرای ئایفۆنە تازەکەی ئەپڵ و یەکێک لە باشترین کامێراکانی نیکۆن-ی بڵاوکردەوە.

لی مۆریس، یەکێک لە بەناوبانگترین وێنەگرانی جیهان بەراوردێکی گرنگی لە نێوان کامێرای (Nikon D750 DSLR) و کامێرای ئایفۆنە تازەکەی کۆمپانیای ئەپڵدا ئەنجامداوە و بە پشتبەستن بە چەند پێوەرێکی گشتی دەردەکەوێت، کە کامێراکەی ئەپڵ لە چەند لایەنێکەوە سەرکەوتنی بەسەر کامێراکەی نیکۆندا بەدەستهێناوە، ئەمە لە کاتێکدا، کە کەشێکی لەبار بڕەخسێنرێت و روناکیی تەواو هەبێت.

هەردوو ئامێرەکە، لە کەشێکی هاوشێوەدا چەند وێنەیەکیان پێگیرا و دواتر مۆریس لە رووی کوالتی و ڕەنگ و روونیی وێنەکانەوە بەراوردێکی زانستیی کردن.

لە ئەنجامدا مۆریس ئاماژەیکردووە بەوەی، کە کامێرای ئایفۆن 6 ئێس لە چەندین رووەوە، باشترە لە کامێرا گرانبەهاکەی نیکۆن، لە کاتێکدا کە نرخەکەی دەگاتە سێ بۆ چوار هەزار دۆلاری ئەمریکی.

ناوبراو روونکردنەوەی زیاتر لەبارەی کامێرای ئایفۆنەکەی ئەپڵەوە دەدات و دەڵێت : " هەرچەندە کە کامێرای ئایفۆن 6 ئێس بە مۆبایلێکی هۆشمەندەوە جێگیرکراوە، بەڵام ئەگەر رووناکی و کەشێکی لەبار دروستبکرێت، کامێرای ئایفۆنەکە بەبەراورد لەگەڵ کامێرای (Nikon D750 DSLR) خاوەنی روونییەکی زۆرە لەکاتی وێنەگرتندا، ڕەنگەکان بە شێوەیەکی ناوازە دەنەخشێنێت، ئەمە بێجگە لەوەی کە گرنگییەکی زۆر بە وردەکارییەکان دەدات و خاوەنی کوالتییەکی بەرزە".

لە مانگی رابردودا، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبوک رایگەیاند، کە کۆمپانیاکەی بەمەبەستی یارمەتیدانی بەکارهێن...
17/10/2015

لە مانگی رابردودا، مارک زوکەربێرگ، بەڕێوبەری جێبەجێکاری فەیسبوک رایگەیاند، کە کۆمپانیاکەی بەمەبەستی یارمەتیدانی بەکارهێنەرانی تۆڕەکە، کار لەسەر پێشخستنی شێوازی دەربڕینی هەستی بەکارهێنەران دەکات.

لە نوێترین لێدوانیدا، ناوبراو ئاشکرایکرد، کە بەشێکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕەکە و سەرپەرشتیارانی فەیسبوک پێیان باشە لە جیاتی dislike (بەدڵ نەبوون)، شێوازێکی دیکە پەیڕەوبکرێت و بەکارهێنەران بە وردتر هەستەکانیان دەربڕن.

زیادکردنی تایبەتمەندیی dislike، پێچەوانەی لایکە و رەنگە بەشێکی زۆری بەکارهێنەران پشتیوانیی ئەم تایبەتمەندییە نەکەن، لەبەرامبەردا تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبوک، هەوڵی زیادکردنی تایبەتمەندییەکی نوێ لە جێی dislike دەدات و بۆ ئەم مەبەستەش، بڕیارە شەش ئایکۆن لە تەنیشت لایک زیاد بکات.

شەش ئایکۆنە تازەکە بۆ دەربڕینی ئەم هەستانە: خۆشویستن، پێکەنین، رازیبوون، سەرسوڕمان، بێتاقەتی و توڕەیی، بەکاردێن.

لە داهاتوویەکی نزیکدا، بەکارهێنەرانی تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبوک لە ئیسپانیا و ئیرلەندا دەتوانن بەشێوەیەکی ئەزموونی ئایکۆنەکان بەکاربهێنن، دواتریش دەبێتە یەکێک لە تایبەتمەندییە فەرمییەکانی تۆڕەکە لە جیهاندا.

كۆمپانیای یاهوو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئیمه‌یڵه‌كه‌ی زیادكرد كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توان...
17/10/2015

كۆمپانیای یاهوو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئیمه‌یڵه‌كه‌ی زیادكرد كه‌ له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ داخڵكردنی پاسۆرد هه‌بێت، بچێته‌ ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه‌.

له‌ڕێگه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه‌ كه‌ ناوی Account Keyییه‌، به‌كارهێنه‌ر هه‌ر كه‌ ته‌نیا ئیمه‌ڵه‌كه‌ی له‌خانه‌ی خۆیدا نووسی، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك ده‌چێت بۆ مۆبایله‌كه‌ی تاوه‌كو پرۆسه‌ی چوونه‌ ناوه ئیمه‌ڵه‌كه‌ جه‌ختبكاته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ پاش ئۆكه‌ی كردن، ده‌سبه‌جێ به‌كارهێنه‌ر ده‌چێته‌ ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستی به‌ نووسینی ژماره‌ی نهێنی هه‌بێت.

بۆ چالاككردنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌، به‌كارهێنه‌ر پێویسته‌ بچێته‌ ناو ئیمه‌ڵه‌كه‌یه‌وه‌، پاشان بچێته‌ سه‌ر settings، دواتر پاش داخڵكردنی ژماره‌ مۆبایله‌كه‌ی، بژارده‌ی Account Key چالاكبكات. دوای ئه‌وه‌، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌هه‌ر ئامێرێكه‌وه‌ داخڵی فه‌یسبووكه‌كه‌ی ببێت به‌بێ ئه‌وه‌س پێویستی به‌ نووسینی پاسۆرد هه‌بێت.

یاهوو پێیوایه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ نوێیه‌ رێژه‌ی دڵنیایی له‌ ئیمه‌یڵه‌كانیدا زیادده‌كات، چونكه‌ زۆربه‌ی هاككردنه‌كان له‌ڕێگه‌ی ده‌ركه‌وتنی پاسۆرده‌وه‌ ده‌بێت كه‌ زۆر جار ئه‌و پاسۆردانه‌ ئاسانن و له ‌زیاتر له ‌ماڵپه‌ڕێكدا به‌كارده‌هێنرێن. بۆیه‌ زۆرجار له‌كاتی زانینی پاسۆردی یه‌ك ئه‌كاونت به‌كارهێنه‌ر ئه‌كاونته‌كانی تری له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كانی تریش، له‌ده‌ستده‌دات.

كۆمپانیاكه‌ ده‌شڵێت، له‌كاتی ونكردنی مۆبایله‌كه‌ یان ته‌واوبونی شه‌حنه‌كه‌ی، به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و پاسۆرده‌كه‌وه‌ واته‌ به‌ رێگه‌ كلاسیكییه‌كه‌، بچێته‌ ناو ئیمه‌یڵه‌كه‌یه‌وه‌.

09/05/2015

چه‌ند ڕۆژێكه‌ هاكێكی نوێ په‌یدا بووه‌ له‌ ڕێگه‌ی نامه‌و تاگه‌وه‌ هاوڕێكانت توشی ده‌بین تكایه‌ ئاگاداربن
ئه‌م خاڵانه‌ جئ به‌جئ بكه‌ن
1 به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و لینكه‌ی بۆت دێت له‌رێگه‌ی مه‌سیجه‌وه‌ مه‌یكه‌وه‌ ئه‌و لینكانه‌ نامۆیانه‌ مه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌كاونتی هاورێكانت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌
2 وامه‌زانه‌ هاورێكه‌ت له‌ئه‌نقه‌ست بۆی ناردووه‌ دڵنیابه‌ نه‌یزانیه‌
3 تاگی فه‌یسبووكه‌كه‌و سنور داربكه‌و وای لئ بكه‌ بئ ڕه‌زامه‌ندی خۆت هیچ شتێك بڵاو نه‌بێته‌وه‌ كه‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌یم له‌یه‌كه‌م كۆمێنت داناوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی منی لی بكه‌ن
4 ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و جۆره‌ هاكه‌بوونه‌ بچنه‌ به‌شی sttengs و پاشان لای چه‌پ كلیك له‌ Apps بكه‌ن له‌وی هه‌رچی نامۆتان دی ریمۆفی بكه‌ن
::
::
Ad :

ريكان كمال له دايك بوى ١/١/١٩٩٧ كه یاریزانی یانەی وەرزشی پیشمەرگەیە به شدارى كرد له پاله وانێتى Bosphorus open له وڵاتى ...
07/05/2015

ريكان كمال له دايك بوى ١/١/١٩٩٧ كه یاریزانی یانەی وەرزشی پیشمەرگەیە به شدارى كرد له پاله وانێتى Bosphorus open له وڵاتى توركييا دواى هەوڵوو ماندوو بونێكى زۆر نه ى توانى بكاته قۆناخى پيش ئاخير هيوادارين له ئاينده دا سه ركه وتن به ده ست بێنيت خوێندكارى ئامادەى پيشه يى کۆمپیوتەر .

Rekan Kwexa Kamal Manmi

به‌شداریکردنمان له‌گه‌ڵ به‌ریزان ماموستا یوسف به‌ریوبه‌ری خۆیندنی فیرکردنی پیشه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ماموستا ک...
27/04/2015

به‌شداریکردنمان له‌گه‌ڵ به‌ریزان ماموستا یوسف به‌ریوبه‌ری خۆیندنی فیرکردنی پیشه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ماموستا کمال نوری به‌ریوبه‌ری په‌رورده‌ی رۆژ ئاوا که‌نالی nrt2 تایبه‌ت به‌ خۆیندنی پیشه‌یی

هه‌موو براوسه‌ره‌ تازه‌كان تازه‌ترین ڤێرژن سایتی سه‌ره‌کی دابگره‌براوسه‌ری Firefoxتازه‌ترین ڤێرژنhttps://www.mozilla.org...
18/04/2015

هه‌موو براوسه‌ره‌ تازه‌كان تازه‌ترین ڤێرژن سایتی سه‌ره‌کی دابگره‌

براوسه‌ری Firefox
تازه‌ترین ڤێرژن
https://www.mozilla.org/en-US/firefox/new/

براوسه‌ری Chrome
تازه‌ترین ڤێرژن
https://www.google.com/chrome/browser/desktop/index.html…

براوسه‌ریSafari
تازه‌ترین ڤێرژن
http://www.apple.com/safari/

براوسه‌ری ئۆپرا
تازه‌ترین ڤێرژن
http://www.opera.com/computer/windows

براوسه‌ری SeaMonkey
http://www.seamonkey-project.org/releases/

براوسه‌ری Internet Explorer
http://windows.microsoft.com/…/internet-explorer/download-ie

براوسه‌ریEpic
www.epicbrowser.com

براوسه‌ریIron Browser
http://www.srware.net/en/software_srware_iron_download.php

براوسه‌ریAmaya
http://www.w3.org/Amaya/User/BinDist.html

براوسه‌ریThe World Browser
http://www.theworld.cn/twen/download.html

براوسەریBaidu Browser
http://en.browser.baidu.com/

به‌هیوای سود لێ وه‌رگرتن

Address

Sharawane
Bakrajo

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ئامادةي پيشةي كۆمپیوته ر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category