14/11/2022
مدنية النضال والفداء والثقافة السليمانية
يوم الاثنين 14,11,2022
____
اجتماع مسؤول مكتب المنظمات الديمقراطية للاتحاد الوطني الكوردستاني المناضل جوتيار نوري عضو مكتب السياسي وبحضور المناضله فريال عبد الله عضو المجلس المركزي للاتحاد الوطني الكوردستاني بمسؤولي مراكز المنظمات الديمقراطية للاتحاد الوطني الكوردستاني
مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان:- ناوەندی ڕێكخراوەكان دیموكراتییەكان دەكەینە یەكەم وێستگەی خزمەتكردنی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی سنورەكانیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ی تشرینی دووهەمی ٢٠٢٢هەڤاڵ (جوتیار نوری)ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكان ، بە ئامادەبونی هەڤاڵ (فریاڵ عبداللە)ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوەپیشەییەکان ، لە گەڵ لێپرسراوانی ناوەندەكانی ڕێكخراوەدیموكراتییەكانە كۆبۆوە،
مەبەستی كۆبونەوەكە ، گەیاندنی ڕوئیا و خیتابی یەكێتی لە ئێستادا و گفتۆكردن و ڕاسپاردن و ئامادەكاری بۆ كاری بۆ كاری نوێی ڕێكخراوەیی سنورەكانیاندا.
هەڤاڵ لێپرسراوی مەكتەب، لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا تیشكی خستە سەر سیاسەت و ڕوئیای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و مەكتەبی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی پێگەیاندن، هەروەها ڕایگەیاند یەكێتی ئیتر قبوڵی حوكمی تاكڕەوی ناكات و دەیەوێ سیاسەتی پێكەوەیی وەك یەكی شەراكەتی ڕاستەقینەی حوكم ڕانی بێتە ئاراوە، لە بەشێكی تری قسەكانیدا ڕایسپاردن بە مۆركێكی نوێی كاری ڕێكخراوەییەوە لەسنورەكانی خۆتان خزمەت بە ڕێكخراوەكان بكەن.
لە كۆتایشدا ، هەڤاڵانی لێپرسراوی ناوەندەكان،وێڕای دەربڕینی پشتیوانی لە سیاسەتی حیزبەكەیان، ڕایانگەیاند سیاسەت و ستراتیجی حیزبەكەمان و مەكتەبی ڕێكخراوەدیموكراتییەكان بەرجەستەدەكەین.
29/10/2022