10/10/2021
دژە ئیسلامیەکان دەڵێن بەهیچ شێوەیەک مانگ دوکەرت نەبووە ان شاء اللە ئەو ڕاستیانە ئەخەینە ڕوو وە لهم بابهتهدا سودمان وەرگرتووە لەچەند سەرچاوەیەک .
بەڵام سهرهتا با سهیرێكی قورئانی پیرۆز بكهین و خوای پهروهرگار ئهفهرمووێت
اقْتَرَبَتِ السَّاعَةُ وَانشَقَّ الْقَمَرُ (١) ،وَإِن يَرَوْا آيَةً يُعْرِضُوا وَيَقُولُوا سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ (٢)
واته :-ڕۆژی دوایی نزیك بویهوه وه مانگ لهت بوو ، وه ئهگهر بێ بڕوایان موعجیزهیهك ببینن پشت ههڵ دهکهن وه دهڵێن ئهمه جادوویهکی بهردهوامه و موحهممهد لێیان دهکات.
ئهم ڕووداوهش لهو کاتهدا بوو کافرهکانی قوڕهیش هاتن بۆ لای پێغهمبهر(صلى الله عليه وسلم) و پێیان وت: ئهگهر تۆ پێغهمبهری و ڕاست دهکهی بهڵگهیهکمان نیشان بده، پێغهمبهریش(صلى الله عليه وسلم) داوای له خوا کرد ههتا مانگیان بۆ لهت بکات، مانگیش به ویستی خوا کهرت بوو و به شێوهیهک ئهوان ئهو شاخه که ئهشکهوتی حهڕای تێدا بوو بینیان له نێوانیاندا"
أن أهل مكة سألوا رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يريهم آية ، فأراهم القمر شقين حتى رأوا حراء بينهما" متفق عليه.
------------------------------------------------
لهیهكێك لهشوێنه مێژوییهكانی شارستانیهتی مایا له ئهمهریكای باشوور تهئكید له ڕوودانی شهقبوونی مانگ دهكاتهوه لهههمان ئهوكاتهی كهپێغهمبهر د.خ له مهككهبووه ، وهلهزۆربهی میلهتهكان ئهم دیاردهیه بینراوه به ڵام كاتهكهی بهپێی ڕۆژمێری فهلهكی گۆڕانكاری بهسهرداهاتووه
لەپەیجی سەرەکی ناسا وەرگیراوە...
18/08/2021
بیردۆزی ڕێژەیی ... لهقورئاندا
نووسینگهی تهفسیسر بیردۆزی ڕێژەیی لە قورئاندا لەو ئایەتەوە ھەڵدەھێنجرێت کە دەفەرموێت:{وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ وَعْدَهُ وَإِنَّ يَوْمًا عِنْدَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (47)} [الحج]، واتە: خوانەناسان پەلەت لێدەکەن ئەو سزایە زوو یەخەیان پێبگرێت، بێگومان ھەرگیز خوا لە بەڵێنی خۆی لانادات، بەڕاستی ڕۆژێک لەلای ئەو پەروەردگارەت وەکو ھەزار ساڵ وایە لەوەی دەیژمێرن.
{يُدَبِّرُ الْأَمْرَ مِنَ السَّمَاءِ إِلَى الْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ أَلْفَ سَنَةٍ مِمَّا تَعُدُّونَ (5)} [السجدة]، واتە: ئەو خوایە لەژوور ئاسمانەوە کاروباری زەوی ڕێکدەخات و سەرپەرشتی دەکات، لەوەودوا ڕووداوەکان و بەسەرھاتەکان و کاروکردەوەی بەندەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای، لەڕۆژێکدا کە بەرامبەر ھەزار ساڵە بەو حسابەی ئێوە دەیکەن.
خەڵک بە سەرسامیەوە دەیپرسی: ئاخۆ چۆن دەبێت یەک ڕۆژی ئێرە (سەر زەوی) بەرامبەر ھەزار ساڵی جیھانەکانی تر بێت؟
زانست ئەو سەرسامیەی ڕەواندەوە ئەودەمەی وتی: ئەوە ڕاست و دروستە... ئەگەر خێرایی تەن زیادبکات کاتەکەی ھێواش (خاو) دەبێتەوە، بەڕادەیەک ئەگەر ھاتوو تەنێک بە خێرایی ڕووناکی ڕۆیشت، کات (بە نزیکی) دەوەستێت.
ھەر ئەوەش زانا "ئەنیشتاین" لە بیردۆزی ڕێژەییەکەیدا سەلماندی، کاتێک وتی: "خاڵی نزیک لە سەنتەری زەوییەوە ھێواش دەجوڵێت، بەڵام خاڵی دوور لە سەنتەری زەوی بە خێراتر دەجوڵێت، چونکە ئەو کەوانەیەی خاڵی یەکەم دەیبڕێت بچوکترە لەو کەوانەیەی خاڵی دووەم لە ھەمانکاتدا دەیبڕێت".
لە ھەواڵە زانستییەکانی ھەفتەی یەکەمی مانگی حەوتەمی ساڵی (١٩٧٦ز)دا ھات، دەیوت: "زانایانی زانکۆی (میریلاند)ی ئەمریکی دروستیی بیردۆزی ئەنیشتاینیان بۆ سەلما دەربارەی ئەو کاتەی خێراتر دەگوزەرێت لە لوتکەی چیادا بە بەراورد لەگەڵ دۆڵ... بۆ ئەوەش کاتژمێری ئەتۆمیان لەسەر زەوی و لەنێو فڕۆکەیەکدا دانا کە لە بەرزایی (١٠ ھەزار مەتر)دا دەفڕی، بینیان کاتژمێری نێو فڕۆکەکە لە کاتژمێرەکەی سەر زەوی پێشکەوت.
ھەموو ئەوانە ئاکامێکی سروشتی ترمان دەدەنێ: گەر زەمەن (کات) وەستا کە بریتیە لەو ھزرەی لە بەدواییەکداھاتنی ڕووداوەکانی جیھانەوە وێنای دەکەین، ئیتر لەوکاتەدا لازەمەن (نەمانی کات) دەخوڵقێت.
ئەوەش دەمانگەیەنێتە سەلماندنی زانستیانەی نەمریی (تا ئەبەد ژیان)، لەژێر ڕۆشنایی زانستیانەی بیردۆزی ڕێژەیی پێشکەشی کردووە، ھەروەک لە ئایەتی (١٠٨)ی سورەتی (ھود)دا ھاتووە:
{وَأَمَّا الَّذِينَ سُعِدُوا فَفِي الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا مَا دَامَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ إِلَّا مَا شَاءَ رَبُّكَ عَطَاءً غَيْرَ مَجْذُوذٍ (108)} [هود] واتە: ئەوانەش کە کامەران و بەختیار کراون ئەوە لە بەھەشتدان، بۆ ھەتاھەتایی تیایدا دەمێننەوە ھەتا ئاسمانەکان و زەوی ھەبێت، (کە ئەویش بۆ ھەتاھەتایی دروستکراوە لە قیامەتدا) و مەگەر پەروەردگارت ویستی (گۆڕانکاری) ھەبێت، ئەمە بەخششێکە ھەرگیز کۆتایی نایەت.
لەدوای ھەموو ئەوە ئایا ھەست ناکەیت قورئانی پیرۆز ھەمیشە (نوێ)ی تێدایە، لەگەڵ ئیعجازی زانستی بۆ ھەموو سەردەمەکان، دروست وەک ئەوەی لە ئەمڕۆماندا دابەزیبێت؟
وەرگیراوە..
01/12/2020
وێنەگرێکی ئوردنی وێنەی خۆرهەڵاتنی خۆری گرتووە، لەجێگایەکی سابتدا و لەسەرەتای هەموو مانگەکان بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو ئەمەش ئەنجامەکەیەتی کە زۆر سەرسورهێنەرە ماشاء الله .....خۆر تەنها لەیەک جێگەوە هەڵنایەت بەڵکو لەچەن جێگەیەکی جیاواز هەڵدێت ...... قال تعالى: (رب السماوات والأرض وما بينهما ورب المشارق)
27/09/2020
ئەمە کاتەکانی تێپەڕبوونی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرە
لەماوەی خولێکی تەواوی تێپەڕبونیان بەدەوری خۆردا.....
27/09/2020
بابەت:کۆمەڵی خۆر-هەسارەی موشتەری
موشتەری بە پارێزەری سرووشتی هەسارەکانی ناوەوە (وەک زەوی) دادەنرێت، لەبەر گەورەیی بارستەکەی. کە سێ جار هێندەی هەموو هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەبیت، خاوەنی کێشکردنێکی مەزنە، بۆیە هەر (نەیزەک و کلدار)ێک بێتە ناو خولگەکانی کۆمەڵەی خۆر بەرەو خۆی ڕایدەکێشیت، ناهێڵێ بگەنە هەسارەکانی تر. نموونەش کەوتنە خوارەوەی کلکداری ( سومیکۆ – لیف) کە لە ساڵی ١٩٩٤ کەوتە سەر موشتەری، ئەگەر بکەوتایەتە سەر زەوی هەموو شتێک کۆتای دەهات.
لە دوای مەریخ لە ڕووی دووری لە خۆر هەسارەی موشتەری دێت، لە هەشت هەسارەکەی تر گەورەترە قەبارەکەی (٣١٨ جار لە قەبارەی زەوی گەورەترە)، بە ماوەی (١١،٩ ساڵی زەوی) جارێک بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و بە (٩،٩)* کاتژمێر جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە. (٦١ مانگی هەیە).
22/06/2020
ئەمە دیمەنی تەقینەوەی ئەستێرەیەکە لەدووری سێ هەزار ساڵی تیشکی لەزەوییەوە، کەلە شێوەی گوڵی سووردایە ، و لەلایەن NASAەوە وەرگیراوە.
ئەگەر بەراووردی بکەین بەوێنەی گوڵی سوور دەبینین زۆر لەیەک دەچن. شایەنی باسە زانایانی گەردوون بەم ئەستێرە دەڵێن(گوڵی سووری ئاگرین) واتە بەهەمان وشەکانی قورئانی پیرۆز کە گوزارشت لەڕاستیەکانی گەردوونی کردووە ...هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت: (فَإِذَا انشَقَّتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ وَرْدَةً كَالدِّهَانِ ﴿٣٧﴾ فَبِأَيِّ آلَاءِ رَبِّكُمَا تُكَذِّبَانِ ﴿٣٨﴾) (سورە الرحمن 37ـ 38)
واتە: سا هەر كاتێ ئاسمان قڵیشی برد بە ڕەنگی گوڵ و كەوڵی سوور هاتە بەر چاو، دەسا ئێوە بە كام لە نیشانەكان حاشا دەكەن، ئەو ڕۆژە هیچ كەسێ لە مرۆڤ و جنۆكە پرسیاریان لێ ناكرێ دەربارەی تاوانیان.
ئەم تەفسیرە زانستیە تەفسیری هەمان ئایەتی سەرەوەیە و پاش دابەزینی ئەو ئایەتە بەهەزاو سێسەد ساڵ زیاتر بەڕوونی لە بونەوەردا دەبینرێ، ئایا تەنها شتێكی ئاوا بەس نییە بۆ متمانەكردن بەوەی لەقورئاندا هاتوە؟
https://apod.nasa.gov/
20/06/2020
خۆرگیران و ئاماژەپێدانی لە قورئانی پیرۆز ☀
خۆرگیران دیاردەیەکی گەردونییە کە تیایدا مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوییەوە و هەرسێکیان دەکەونەسەر هێڵێکی ڕاست .
کاتێک مانگ دەکەوێتە نێوان خۆر و زەوی سێبەرێکەی بەشێکی گۆی زەوی تاریک دەکات .
خۆرگیران چەند جۆرێکە :خۆرگیرانی تەواو و خۆرگیرانی ئەڵقەیی و خۆرگیرانی کەم و خۆرگیرانی تێکەڵ .
لە خۆرگیرانی تەواودا ناوەڕاستی خۆر بە شێوەی بازنەیەکی ڕەش و دەوروبەرەکەی ڕووناک دەردەکەوێت.
خۆرگیرانی تەواوەتی 300ساڵ جارێک ڕوودەدات بە جیاواز لە خۆرگیرانی ناتەواو کە زیاتر ڕوودەدات
باسی خۆرگیران لە قورئانی پیرۆزدا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی داوە بەم دیاردەگەردوونییە کە بەڵگەیەکە بۆ هێز و توانای خودای بەتوانا و باڵادەست
خودای گەورە لە قورئان دا لە بارەی ئەم دیاردەیە دەفەرموێت :{أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاءَ لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا (45) ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا (46)} [الفرقان]
واتە:واته: ئایا نابینیت چۆن پهروهردگارت سێبهر درێژ دهکاتهوه، ئهگهر بیویستایه جێگیرى دهکرد،
پاشان خۆریشمان کردووه به بهڵگه و نیشانه لهسهر سێبهر، لهوهودوا بهشێنهیی ئهو سێبهره بۆ لاى خۆمان دهگێڕینهوه و دهیگرینهوه.
یان دهفهرموێت:{إِذَا الشَّمْسُ كُوِّرَتْ (1)} [التكوير]، واته: کاتێک خۆر دهپێچرێتهوه و ڕووناکى نامێنێت.
ئەم ئایەتانە بەڵگەی بەهێزن لە سەر پەیوەندی نێوان خۆر و سێبەر کە لەکاتی خۆرگیراندا مانگ ئەکەوێتە نێوان زەوی و خۆر کەبەمەش سێبەرەکەی بەشێکی زەوی تاریک دەکات .
14/06/2020
کونە ڕەشەکانی گەردوون چین؟ چۆن و لە چی دروستدەبن؟ بۆچی هەموو تەنە نزیکەکان لە خۆیان هەڵدەلوشن؟
کونە ڕەشەکان نە ڕەشن و نە کونن، کەواتە بۆ پێیاندەووترێت کونی ڕەش؟
کونە ڕەشەکان لە پاشماوەی هەندێک لە ئەستێرەکان دروستدەبن کاتێک تەمەنیان تەواو دەبێتو دەتەقنەوە، بە وردی ئەو ئەستێرانەی کە زەبەلاحنو بارستاییەکەیان بە ڕادەیەکی دیاریکراو زۆرترە لە بارستایی خۆر، بە دیاردەی تەقینەوەی ئەستێرە زەبەلاحەکان لەکۆتایی تەمەنیان دەووترێت سوپەرنۆڤا، لە تەقینەوەکە توێکڵی دەرەوەی ئەستێرە تەمەن تەواوبووەکە دەتەقێتەوەو بە بۆشایی ئاسمان بڵاو دەبێتەوەو ناوکەکەی یان کرۆکەکەی وردە وردە بەهۆی هێزی کێشکردن بە قەبارە زۆر بچوک دەبێتەوەو دەبێتە کونێکی ڕەش. بەکورتی:
"كاتێك ئەستێرەیەكی زەبەلاح دەتەقێتەوە،كونی ڕەش دروست دەبێت "
نوسینی:لوقمان حەوێز
14/06/2020
(هێزیی کێشکردن و خێرایی)
تیۆری ڕێژهیی گشتیی (ئاینشتاین)، له ساڵی (1915)، بڵاوکرایهوه، ئهم ثیۆرییه بۆ نوێکردنهوه و بهگشتیی کردنی ثیۆریی ڕێژهیی تایبهت بوو. ثیۆریی ڕێژهیی تایبهت چارهسهری کێشهی جوڵهی پێکرا، به خێراییهکی نهگۆڕ، یان چارسهرکردنی جوڵه به بێ کاریگهری هێز، بهڵام ثیۆریی ڕێژهیی گشتیی، به هۆی کاریگهری هێزهوه، بۆ چارهسهرکردنی جوڵه بوو. ئهوهی له هزری (ئاینشتاین)دا بوو، بریتی بوو له به گشتیی کردنی ثیۆریی ڕێژهیی تایبهت بۆ ئهوهی له ڕیزی قانوونهکانی (ئیسحاق نیوتن)دا بێت، یان شمولی قانوونهکانی بکات، قانوونی کێشکردنی (نیوتن): دوو تهن له گهردووندا، یهکتری کێش دهکهن به هێزێک که ڕاستهوانهیه لهگهڵ لێکدانی ههردوو بارستاییان و پێچهوانهیه لهگهڵ دووجایی دووریی نێوانیان.