Qutabxanai dldary bnaraty

Qutabxanai dldary bnaraty

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Qutabxanai dldary bnaraty, School, As Sulaymaniyah.

24/05/2026

سڵاو قوتابیانی خۆشەویست ... وەک دەبینن هێندێک لە قوتابیان تێلمان بۆ دەکەن و دەڵێن بۆچی ئەنجامی کۆتایی لە سەر کارت لەبەشی ئەنجامدا نەنوسراوە واتە دەرچوون یان دەرنەچوون وەک دەبینن هێندێک لە کارتی قوتابیان ، بەتایبەتی پۆلی هەشتەم نمرەی کارامەیی لە کارتەکانیاندا بەچۆڵی ماوەتەوە ، هۆکارەکەی ئەوەیە کە نمرەی بابەتی کارامەیی ئەمرۆ داخڵ بەسستەم کراوە و هێندێک کاتی پێویستە ، ئەمشەو لە دوای کاتژمێر دوازدە بەتەواوەتی ئەنجامەکان لە سستەمدا دیاری دەکرێت و دەتوانن دوبارە سەرنجی بدەنەوە ... لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا

23/05/2026

ئاگاداری ..... ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان دەکەینەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ / ٥/ ٢٠٢٦ تیانوسی تاقیکردنەوەکانی کۆتا وەرزی دووەم دەدرێتەوە بەقوتابیان بەم شێوەیەی لای خوارەوە :
١-پۆلی هەشتەم کاتژمێر( ٩)ی سەرلەبەیانی دەبێت
٢- پۆلی حەوتەم کاتژمێر (١١) ی سەرلەبەیانی دەبێت
لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا

Photos from Qutabxanai dldary bnaraty's post 13/05/2026
13/05/2026
13/05/2026

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆکان دەکەین هەموو ڕۆژێک پێش چوونە ژوورەوە بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆیان( کتێبی ) بابەتەکە بگێڕنەوە بۆ گەنجینەی قوتابخانە

Photos from Qutabxanai dldary bnaraty's post 13/05/2026

ئاگاداری قوتابیانی پۆلی نۆیەم دەکەین کەدابەشبوونی کەرتەکانیان بەم شێوازەیە بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم بۆ ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٥ /٢٠٢٦ )

10/05/2026

ئاگاداری قوتابیانی خۆشەویستی پۆلی نۆکان دەکەین کات ژمێر ( ١١ ) لەقوتابخانە ئامادەبن بۆ وەرگرتنی باجەکانیان لەگەڵ ڕێزدا

Photos from Qutabxanai dldary bnaraty's post 09/05/2026

سڵاو قوتابیانی خۆشەویست ...
هەردوو کەرتی حەوت لەگەڵ شەش لەم بڵاوکراوەیەدا نییە ... ڕۆژی تاقیکردنەوە واتە یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ / ٥ / ٢٠٢٦ لە قوتابخانە بە ئاسانی دێنە قوتابخانە و دەیدۆزنەوە .... لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا

07/05/2026

سڵاو قوتابیانی خۆشەویست
کارامەیی و بەهای پۆلی هەشتەم لە پەڕاوی چل و دوو (٤٢) بۆ هەشتاویەک (٨١) داخڵە بۆ تاقیکردنەوەی کۆتا وەرز تکایە ئاگاداربن لەگەڵ هیوای سەرکەوتندا

02/05/2026

ئاگاداری ...... قوتابیانی خۆشەویستی قوتابخانەکەمان ئاگاداردەکەینەوە کە دەوامی قوتابخانەکەمان تاکۆتایی ساڵی خوێندن لەسەر شێوەی ئێستای دەمێنیتەوە واتە دەوامی مامۆستا ئەسعەد ئێواران دەبێت و دەوامی مامۆستا هاشم بەیانیان دەبێت ، ئەمە جگە لەکاتی تاقیکردنەوەکان نەبێت کە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بە گوێرەی ئەوکاتانە دەبێت کە لە خشتەی تاقیکردنەوەکان ئاماژەی پێدراوە و هەرچ گۆڕانکاریەک هەبێت لەڕێگەی پەیجەوە قوتابیانی لێ ئاگاداردەکەینەوە .... لەگەڵ هیوای تەمەندرێژی بۆ قوتابیانی ئازیز

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah