23/05/2026
📢 ئاگادارییەکی گرنگ له کارگێڕی قوتابخانەوە
سەبارەت بە دابەشکردنی کارتی کۆتایی ساڵ:
کارگێڕی قوتابخانە سەرجەم قوتابیانی خۆشەویستی پۆلەکانى (چوارەم تا هەشتەم) ئاگادار دەکاتەوە، کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٦/٥/٢٤ کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی سەردانی قوتابخانە بکەن.
🎯 مەبەستی سەردانەکە:
وەرگرتنەوەی کارتی کۆتایی ساڵ (نمرەکان).
⚠️ ئاگادارییەکی زۆر گرنگ:
تکایە هەر قوتابییەک کتێبی قوتابخانەی لای ماوە، لەگەڵ خۆی بیهێنێتەوە و ڕادەستی قوتابخانەی بکاتەوە.
📌 تێبینی: تکایە لە کاتی خۆیدا ئامادە بن و پابەندی ڕێنماییەکان بن.
بەهیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ سەرجەم قوتابییە ئازیزەکانمان.