قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتی کچان

قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتی کچان پەیجی فەرمی قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتی کچان قۆناغی ٧ بۆ ٩
لە ساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە

قوتابخانەی مەهاباد ی بنەڕەتی کچان
قوتابخانەی مەهاباد ی بنەڕەتی کچان ( 7 – 9 )

ساڵی 1996 دامەزراوە سەرەتا لە بینای ئامادەیی بناری کچان بووین، دواتر لەسەر ئەرکی پارێزگاری سلێمانی لە 1/1/2010 بینای تایبەت بە خۆمان بۆ دروست کراوە .

ژمارەی دەوام: دوو دەوام

شوێنی جوگرافی: سلێمانی شەقامی سی مەتری

ژ . گ: 222، ژ . بینا: 35، ژ .کۆڵان.

بەڕێوەبەر: نیاز محمد أمین

ژ . مامۆستا: 42 (39 مێ" 3 نێر)

ژ. فەرمانبەر: 18

ژ. خوێندکار: 700

19/06/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمبۆ پۆلی ( حەوتەم و هەشتەم ) ئاگاداری قوتابیان دەکەینەوە  ڕۆژی دووشەممە ١٥-٦-٢٠٢٦  تاقیکر...
13/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم
بۆ پۆلی ( حەوتەم و هەشتەم )

ئاگاداری قوتابیان دەکەینەوە ڕۆژی دووشەممە ١٥-٦-٢٠٢٦ تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم دەست پێدەکات
ڕۆژانە کات ژمێر (8:00) 🕗 بەیانی بەپێی خشتەی دانراو

تکایە بەخێوکارانی بەڕێز ئەوانەی قوتابیەکانیان خولی دووەمیان هەیە، ڕۆژانە چاودێری خشتەکە بکەن بۆ ئەوەی قوتابیەکانتان بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن و دوانەکەون .

🌹🌹بەهیوای ئەنجامی باش بۆ هەموو قوتابیان🌹🌹

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی  #نۆیەم  خولی دووەم  ساڵی خوێندنی [  ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ]  #تێبینی:- 1️⃣ ڕۆژانە کاتژمێر ( ٨...
11/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی پۆلی #نۆیەم خولی دووەم
ساڵی خوێندنی [ ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ ]

#تێبینی:-

1️⃣ ڕۆژانە کاتژمێر ( ٨ ) بەیانی تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکات وە پێویستە ئاگاداری کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بن و بەلایەنی کەم چارەکێک پێش دەست پێکردنی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن قوتابخانەکە .

2️⃣ پێویستە خوێندکاران هەموو پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەیان پێبێت .

دووبارە بەهیوای سەرکەوتنتان

لە کەشێکی پڕ لە ئومێددا، ڕۆژی یەکشەممە ٣١-٥-٢٠٢٦، قوتابخانەکەمان ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵی پێشکەش بە قوتابیانی پۆلی نۆیەم ...
01/06/2026

لە کەشێکی پڕ لە ئومێددا، ڕۆژی یەکشەممە ٣١-٥-٢٠٢٦، قوتابخانەکەمان ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵی پێشکەش بە قوتابیانی پۆلی نۆیەم کرد. لەم ڕۆژە تایبەتەدا، قوتابییە پێشەنگەکانمان خەڵات کران کە بە هیمەتی خۆیان و مامۆستاکانیان ناوی قوتابخانەکەمانیان بەرز ڕاگرت.

​ئەم وێنە یادگارییەی کۆتایی، تەنها کۆتایی هاتنی قۆناغی بنەڕەتی نییە، بەڵکو دەستپێکی گەشتێکی مەزنترە بەرەو قۆناغی ئامادەیی. ئەی چاوگەشەکانی قوتابخانە، هەمیشە شانازیتان پێوە دەکەین و دڵنیاین لە قۆناغی داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە درەوشانەوە. پیرۆزتان بێت! 🎉🎓

🌙🌹چرای ماڵەکانتان ڕووناک و جەژنتان پیرۆز 🌙🌹​بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی تەواوی خێ...
26/05/2026

🌙🌹چرای ماڵەکانتان ڕووناک و جەژنتان پیرۆز 🌙🌹

​بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی تەواوی خێزانی قوتابخانەکەمان دەکەین؛ لە مامۆستایانی دڵسۆز و، کارمەندانی بەڕێز، تا دەگاتە قوتابییە نازدارەکانمان و کەسوکاری بەڕێزیان.
​هیوادارین دڵەکانتان هەمیشە وەک جەژن ئارام، و ماڵەکانتان پڕ بێت لە پێکەنین و بەرەکەت.

​جەژنتان شاد و هەر لە لووتکەی سەرکەوتندا بن...

قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتیی کچان

🏅 کۆتاییەکی پڕ لە شانازی 🏅ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٤-٥-٢٠٢٦)، هاوشانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، بە...
24/05/2026

🏅 کۆتاییەکی پڕ لە شانازی 🏅

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٤-٥-٢٠٢٦)، هاوشانی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦)، بە شانازییەوە لە مەڕاسیمێکی شایستەدا خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابییە یەکەم و پێشەنگەکانی هەردوو قۆناغی (حەوتەم و هەشتەم).
🌹 ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی ماندووبوونی بەردەوامی قوتابییە ئازیزەکانمان، دڵسۆزیی مامۆستایانی بەڕێز، و هاوکاریی خێزانە بەڕێزەکانیانە.
>
پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم قوتابییە باڵاکانمان دەکەین و هیوای بەردەوامی و داهاتوویەکی گەش و پڕ لە دەستکەوتیان بۆ دەخوازین لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگەکەماندا.
🌹ئیدارەی قوتابخانەی مهاباد🌹

✨🎓 هەمیشە بەرەو لوتکەی سەرکەوتن 🎓✨

📢  ئـــــاگـــــــــاداری  📢قوتابیانی ئازیزی قوتابخانە🌹🌹 ...بەیانی  رۆژی یـــەکشــەمە ٢٤-٥-٢٠٢٦ ئەنجامی کۆتایی ساڵ(کارت)...
23/05/2026

📢 ئـــــاگـــــــــاداری 📢
قوتابیانی ئازیزی قوتابخانە🌹🌹 ...

بەیانی رۆژی یـــەکشــەمە ٢٤-٥-٢٠٢٦ ئەنجامی کۆتایی ساڵ(کارت)ی خوێندکارانی پۆلی ( حەوتەم و هەشتەم )ی قوتابخانەکەمان دەدرێتەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە :

👈 پۆلی ( هەشتەم ) کاتژمێر ( 9 )

👈پۆلی ( حەوتەم ) کاتژمێر ( 10:30 )

تێبینی:-
1️⃣ خوێندکار خۆی بێتەوە بۆ وەرگرتنی کارتەکەی.
2️⃣ خوێنکاری ماوە بەیانی کتێبی پێدەدرێت .
3️⃣ پابەند بن بەو کاتەی کە دیاری کراوە بۆتان.

بەهیوای سەرکەوتن …

بۆ بەڕێزان فەرمانبەرانی قوتابخانە،بە پێویستمان زانی سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە ئێوە بکەین، بەرامبەر بەو هەوڵ و مان...
19/05/2026

بۆ بەڕێزان فەرمانبەرانی قوتابخانە،

بە پێویستمان زانی سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە ئێوە بکەین، بەرامبەر بەو هەوڵ و ماندووبوونەی کە لە ماوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵدا خستتانە گەڕ، بە تایبەتی لە پرۆسەی کۆکردنەوەی کتێبەکان لە خوێندکاران.

ئەرکی خۆتان بە دڵسۆزی و بەرپرسیاری و ئارامییەوە جێبەجێ کرد ، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە سەرکەوتنی کاری تاقیکردنەوەکان.

دەستخۆشیتان لێ دەکەین و هیوادارین هەمیشە لە ژیان و کارتاندا سەرکەوتوو و سەربەرزبن.

سێ شەممە ١٩-٥-٢٠٢٦

لە کەشێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستی، ئەمڕۆ بە بۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و نزیک بوونەوە لە کۆتایی...
18/05/2026

لە کەشێکی پڕ لە ڕێز و خۆشەویستی، ئەمڕۆ بە بۆنەی کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم و نزیک بوونەوە لە کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ـ٢٠٢٦)، نیوەڕۆ خوانێکی تایبەت بۆ مامۆستایان و کارمەندانی بەڕێزی قوتابخانە ڕێکخرا.

ئەم میواندارییە کە لەلایەن دەستەی کارگێڕی قوتابخانەو وە بە ماندوبونی بەڕێز باجی نازدارەوە ئامادەکرابوو، لە کەشێکی دۆستانە و پڕ لە شادی بەڕێوە چوو و هەمووان لە ساتە جوانەکانی پێکەوەبوون و هاوڕێیەتیدا بەشدار بوون.

بەم بۆنەیەوە،بە پێویستی دەزانین سوپاس و دەسخۆشیی خۆمان ئاراستەی زۆر بەڕێز ست نیاز بەڕێوەبەری قوتابخانە و دەستەی کارگێڕی قوتابخانە بکەین بەرامبەر بە ئەم میواندارییە جوانەی، هەروەها سوپاسی هەموو مامۆستایان، کارمەندان و هەموو ئەوانە دەکەین کە بە ئامادەبوون و هاوبەشییان ڕووناکییان بە ئەم کۆبوونەوەیە بەخشی.

بە هیوای تەندروستی، سەرکەوتن و ڕۆژانی پڕ لە خۆشی بۆ هەمووان، و ساڵێکی خوێندنی پڕ لە دەستکەوت و سەرکەوتن بۆ قوتابخانەکەمان. 🌸✨

دوو شەممە ڕێکەوتی ١٨-٥-٢٠٢٦

Address

Azadi 222
As Sulaymaniyah
00964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 08:00 - 17:00
Sunday 08:00 - 17:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتی کچان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to قوتابخانەی مهابادی بنەڕەتی کچان:

Shortcuts

Share