25/04/2026
بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
پەروەردەیەك بۆ ئاشتی و ئاوەدانی پارێزگای هەڵەبجە
✨ پڕۆژەی (هەگبەی پەروەردە) ئامانجەکانی پێکاو کۆتایی هات! ✨
خۆشحاڵین کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا، توانیمان خزمەتێکی گەورە بە خێزانەکان بکەین لە ڕێگەی پڕۆژەی (هەگبەی پەروەردە).
بە درێژایی ئەم مانگە پیرۆزە، ڕۆژانە زنجیرە وانەیەکی پەروەردەیی تایبەت لەلایەن بەڕێز (د. پێشڕەو حمە عەلی)یەوە پێشکەش کران. ئەوەی ئێمەی زۆر دڵخۆش کرد، بەشداریکردنی ڕێژەیەکی بەرچاو و چاوەڕواننەکراو زۆرێک لە سەرپەرشتیاران و مامۆستایان بوو، کە سەلماندیان پەروەردەی منداڵەکانیان لە پێشینەی کارەکانیانە.
ئامانجی سەرەکیی ئێمە گەیاندنی زانیاریی دروست بوو بە خێزانەکان، بەڵام بۆ ئەوەی کەشێکی پڕ حەماسەت دروست بکەین و هاندەرێک بین بۆ بەردەوامییان، لە کۆتایی پڕۆژەکەدا تیروپشکی بۆ سەرکەوتوان ئەنجامدرا و کۆمەڵێک خەڵات دابەشکران کە پێکهاتبوون لە: (٣) گەشتی عومرە بۆ ماڵی خودا، چەندین خەڵاتی نەختینەیی.
دەستخۆشی لە هەموو ئەو خێزانانە دەکەین کە بەشدار بوون، ئێوە براوەی ڕاستەقینەن چونکە زانیارییەکتان بەدەستهێناوە کە داهاتووی ڕۆڵەکانتانی پێ ڕووناک دەبێتەوە. 🎉
ڕێکخراوی اقرا لقی هەڵەبجە
بەشی گەشەپێدان
10/04/2026
لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ١٤٤٧ك #اقرأ
چەند پێشبڕکێیەکی ناوازەی ئەنجامدا بۆ فێرخوازانی لە لق و بنکەکان کە ئەوانیش بریتی بوون لە :
- پێشبڕکێی تەفسیر و لەبەرکردنی سورەتی المزمل
- پێشبڕکێی لەبەرکردنی (٣٠) فەرموودەی پێغەمبەر ﷺ
- پێشبڕکیی (٣٠) پرسیار دەربارەی (قورئانی پیرۆز ، ژیاننامەی پێغەمبەر ﷺ ، زانیاری گشتی )
پاش تەوابوونی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان سەرجەم بەشداربووان تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا و پاشان لە ئاهەنگێکی شایستەدا یەکەمی پێشبڕکێکان خەڵاتی شایستەیان پێ بەخشرا.
_____________________
تێبینی :
- لە کۆتا وێنەکانی ئەم پۆستەدا ناوی سەرجەم سەرکەوتووانی پێشبڕکێی سورەتی المزمل و (٣٠) فەرموودە دانراوە.
- یان دەتوانن ئەنجامی سەرجەم بەشداربووان لە پێشبڕکێکان لەم لینکەوە ببینن
https://t.me/+m25HkSvpkhk3M2Ni
01/04/2026
ئەنجامی کۆتایی و ناوی براوەکانی پێشبڕکێی رەمەزان
#اقرأ
- کۆی بەشداربوون: ١٣٤٢ کەس
- براوەی یەکەم (گەشتی عمرة): یەك کەس (کۆنمرەی ٢٧ لە ٣٠)
خەڵاتی دووەم: سێ کەس (کۆنمرەی ٢٦ لە ٣٠)
خەڵاتی سێیەم: ١٧ کەس (کۆنمرەی ٢٥ لە ٣٠)
هەژمارکردنی نمرەکان:
بۆ هەر هەڵەیەك یەك نمرە شکێنراوە، پاشان بە هاوکێشەیەك نمرەکە لە ١٠٠٪ هەژمارکراوە و براوەی خەڵاتی یەکەم (٩٠)ی هێناوە لە (١٠٠).
پیرۆزبایی لە براوەکان و سەرجەم بەشداربووان دەکەین.
ئەنجامەکان لە کۆمێنتی یەکەم ببینە، بزانە نمرەکەت چەندە
31/03/2026
پێشبڕکێی اقرأ
تایبەت بە مانگی پیرۆزی رەمەزان
#اقرأ لەمانگی پیرۆزی رەمەزاندا یەکێك لە پرۆژەکانی بریتی بوو لە پێشبڕکێیەکی زانستی و پەروەردەیی کە پێکهاتبوو لە بڵاوکردنەوەی (٣٠) پرسیار دەربارەی سێ بواری (قورئانی پیرۆز، سیرە و ژیاننامەی پێغەمبەرمان (صلی اللە علیە وسلم)، زانیاری و رۆشنبیری گشتی).
وە بەشداربووان لەپاش وەرگرتنی پرسیارەکان لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەگەڕان بۆ وەڵامەکان و لەکۆتایی رەمەزاندا وەڵامەکانیان گەڕانەوە بۆ لق و بنکەکانی #اقرأ لە سلێمانی.
سوپاس بۆ خوا پێشبڕکێکە گرنگییەکی زۆری پێدرا لەلایەن مامۆستایان و قوتابیانی اقرأ و شەیدایانی زانست و زانیاری.
لە کۆی گشتیدا (1345) کەس وەڵامیان دایەوە و لەپێشبڕکێدان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی پێشبڕکێکە، کە خەڵاتی یەکەم بریتییە لە گەشتێکی عمرە و (٢٠) براوەی تریش خەڵات دەکرێن.
پرسیارەکان و وەڵامەکانی:
- پرسیارەکان و وەڵامی راست لە کۆمێنتی یەکەم دادەنێین بەهیوای سود و زیادکردنی زانیاریی هەموو لایەك.
ئەنجامەکان:
سبەی شەو چوارشەمە کاتژمێر (8:00)ی شەو ناوی سەرجەم
بەشداربووان و براوەی خەڵاتەکانی اقرأ لەم لاپەڕە سەرەکییەی رێکخراوی #اقرأ رادەگەیەنین.
چاوتان لەسەر ئەنجامەکان بێت…
28/03/2026
وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ
سێهەمین ئاهەنگی لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی اقرا تایبەت بە بەخشینی ڕشتە(سەنەد)ـی قورئانی پیرۆز
لە ژێر ڕەحمەتی بارانی پڕ میهری ئیلاهی، ئەمڕۆ شەممە ٢٨/٣/٢٠٢٦ لە مەڕاسیمێکی شکۆدار، بەئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا زین الدین سازانی سەرۆکی رێکخراو و ئەندامانی نوسینگەی سەرەکی رێکخراوی اقرا، لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی اقرا هەستا بە بەخشینی ڕشتەی پەیوەست (سند المتصل)ی قورئانی پیرۆز بە زیاتر لە (100) مۆڵەتپێدراو، لە هەریەکە لە ریوایەتەکانی (حفص و شعبة لە ئیمام عاصم-ەوە) وە ریوایەتی (قالون لە ئیمام نافع-ەوە)، کەلەماوەی ڕابردوودا خوێندنەوە(قراءة)ی تەواوی قورئانی پیرۆزیان کردبوو بۆ مامۆستاکانیان.
ڕشتەی قورئانی پیرۆز یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە پاراستنی شێوەی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزەوە, وە پێویستی بە کەسی شیاو و هەڵبژێردراوی خودای گەورە هەیە کە شایەنی وەرگرتنی ئەو ئەرکە قورس و بە بەرپرسیارێتییە بێت، هەر بۆیە هەریەک لەو ڕیگەپێدراوانە پاش چەندین تاقیکردنەوەی نوسینەکی و زارەکی و تێپەڕین بە چەندین قۆناغی جیاواز و هەڵسەنگاندنیان لەلایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەی بەشی خوێندنەوەکان، ئەمڕۆ ڕشتەی قورئانی پیرۆزیان پێ سپێردرا کە لە مامۆستاکەیانەوە دەگاتەوە بە هاوەڵان و پێغەمبەری نوری چاومان، (محمد) صلی الله علیه وسلم.
داواکارین لە خودای گەورە کە بیانکاتە باشترین نوێنەر و باشترین هەڵگر بۆ باشترینی کتێبەکان.
ڕێکخراوی اقرا بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
لقی هەڵەبجە - بەشی خوێندنەوەکان
25/03/2026
بەشی فێرکردنی
ناونووسین دەکاتەوە بۆ فێرخوازان.
📚 وانەکان بریتین لە:
📕- بنچینە نورانییەکان (القاعده النورانية)، لەم وانەیەدا پیتەکانی زمانی عەرەبی و شێوازی لێکدانی پیتەکان و حونجەکردنیان دەخوێندرێت.
📗- وانەی پەروەردەیی، پڕۆگرامی وانەکە لەلایەن کەسانی پسپۆر داڕێژراوە و لەلایەن مامۆستای شارەزاوە دەوترێتەوە.
ئەم وانەیە پێکدێت لە چەندین بابەتی پەروەردەیی کە جەخت لە چاندنی بەهای باڵاکان دەکاتەوە کە دەبێت لە تاکی موسڵماندا هەبێت.
~~~~
🔺️ناونووسین سنووردارە و تا 31/3/2026 بەردەوام دەبێت.
بۆ نانووسین دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
📞 07503411281
📞 07705181147
یاخود سەردانی بنکەکەمان بکەن:
📍ناونیشان
سلێمانی_ گەڕەکی سەروەری ـ نزیک قوتابخانەی سەروەران
19/03/2026
بسم الله لرحمن الرحیم
وَلِتُكْمِلُواْ الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
جەژنی رەمەزانتان پیرۆز ...تاعەت و عیبادەتتان قەبول
بەناوی نوسینگەی سەرەکی رێکخراوی اقرأوە جوانترین پیرۆزبایی جەژن ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی جیهان بە گشتی و موسوڵمانانی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و قوتابیانی رێکخراوەکەمان بەتایبەتی دەکەین..
لەخوای گەورە داواکارین تاعەت و عیبادەتی ئەم مانگەی لەهەموان قەبوڵ فەرموبێت و بەرەکاتی قورئان و مانگی قورئانی رژاندبێت بەسەر وڵاتماندا، دەخوازین هەروەک چۆن رەمەزان مانگی دڵئارامی و سەکینەت و بەدەمەوەچونی هەژاران و ئاشتکردنەوەی رۆحە پاکەکان بوو، جەژنیش رۆژی شادی دەڕبرین بێ لەپاش سەرکەوتن بەسەر نەفس و ئارەزوو حەزە دونیایەکانماندا..
پاراستنی ماناو مەبەستە گەورەو مەزنەکانی رەمەزان و بەردەوام بون لەسەر چاکەخوازی و پەرستش لەدوای رەمەزان بەڵگەی قەبوڵ بونی پەرستشەکانی رەمەزانە لای پەروەردگار و مانای رێ رۆشنی و بەردەوام بونە لەسەر چاکەخوازی..
لەم بۆنە پیرۆزەشدا لەخوای باڵادەست دەپاڕێینەوە وڵاتمان بپارێزێت لە جەنگ و ئاژاوەو خراپەکاری و موسوڵمانان سەر بخات بەسەر دوژمنان و خراپەکاراندا
دوبارە جەژنتان پیرۆز و تاعەت و عیبادەتان قەبول ژیانتان پر لەئارامی و سەکینەت و جوانی
رَبَّنَا تَقَبَّلْ مِنَّا إِنَّكَ أَنْتَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ
نوسینگەی سەرەکی
رێكخراوی اقرٲ بۆ زانستەکانی قورئانی پیرۆز
٣٠رمضان ١٤٤٧ ک