20/09/2024
ئیتر بەسە . سی و سێ ساڵە
ئەڵێن حکومەت ساوایە ، پێی نەگرتووە و مناڵە ،
کەڕە ، کوێرە ، کاسە ، لاڵە .
وەلی ئەمرە و سەری قاڵە .
ئیتر بەسە . بە مێژوتانا بڕوانن !
برینێکی قوڵی گەل و خاک و نیشتیمانن .
تاکەی شکست سەرکەوتنە ؟
دوژمن دۆستە و دۆست دوژمنە ؟
درۆ ڕاستە و ڕاستی وونە ؟
ئەوەی ئەیڵێن سەرە و بنە .
هەڕاجە خاک فرۆشتنە .
ئیتر بەسە . موزایەدەی کوردایەتی !
هەتا کەی میلەت لە زیلەت بژی ؟
ئەگەر ڕاستگۆن بۆ نیشتیمان ؟
کوانێ ئابوری سەربەخۆ بۆ لە بەغدان ؟
ئیتر بەسە . تاکەی یاسا ژێرا و ژورە ؟
حیزب ... یاسایە دەستورە ؟
لە ئەم گەندەڵستانەدا ، قاچاخچێتی دابو نەریتە کلتورە .
ئیتر بەسە . کوا هەلی کار ، کوا دەرماڵە ،
کوا مووچەی ئەو ئافرەتەی کە لە ماڵە ؟
ئەوەی ئەیڵێن فشە و فاڵە .
ڕووتان سوا و بەڵێنەکانتان گشت بەتاڵە .
وەرگیراوە .
.
18/03/2024
مادام لەگەڵ بەرەی ستەمکاری و بەرگری لێ دەکەیت !!
چی لەسەر بەرماڵ بیت یان مێزی شەراب جیاوازی نیە .
بەخوا جوانی فەرموو
ئەی ڕەحمەت لە گۆڕت .
17/01/2024
لێرهم ئهڵێم به " ئاراگۆن "
تف له " پاریس "
تف له " گانگۆن "
له " ناپلێۆن "
له " واشنتۆن "
له " پنتاگۆن "
تف له" بهرلین "
له " شورای چین "
تف لهناوچهوانی " پۆتین "
تف له " مۆسڪۆ "
له " بێرنادشۆ "
تف له " ڪۆترهڪهی پیڪاسۆ "
لە " ڪلینتۆن "
له " هیمالایا "
له " ئـۆڕاڵ "
له " ئهمازۆن "
تف له " گابۆن "
تف له " ڪابوڵ "
تف له " ئهنقهره وو ئاستانبوڵ "
بهههزارهها ههزاران
تف له " تـاران "
تف له ناوهڕاستی " عوڪاظ "
له بورجی خهلیفه " ڕیــاظ "
تف لهجاشی مل به " زهنـــگۆڵ "
تف لێره تف له " ئهنــادۆڵ "
تف لهوانهی لهسهر تیڤین لهناو ڕادێۆن ..
بێ چهندو چۆن ..
دیموڪراسن
چهپن ڕاسن
شڪۆدارێڪی بێ شڪۆن ...
تفیان لێ بێ
بهیهڪ بهههزار بهملێۆن
بهتهغارو بار و بهتۆن
گشتان درۆن
خــــــۆ فڕۆشن
بهشیری توله سهگ گـــۆشن ..
بهمرۆڤایهتی نامۆن ...
لهیهڪ تاپۆن
زهوییان کردووه بهبۆن ...
تهڕنابن و ..
بوون بهڕۆن ...
پاڪ نابنهوه
گهر بهئاوی سازگاری
كوێستانی قەندیلیش بیان شۆن.!
#پەشێو
03/12/2023
زەحمەت نەبێت چیتان کردووە بۆ ئەم میلەتە ؟
تا چاکەیەکتان ئەدۆزینەوە ؟
سەدان خراپەتان بۆ ڕیز ئەکەین !!
کۆمپانیا و دامەزراوەی سەربەخۆتان هەیە !!
دەزگای ئیعلامی شەخسی و حزبیتان ھەیە !!
دەستێوەردان دەکەن لەبازاڕ و ناوەندەکانی خوێندن و سەربازی و ئابووری و مەدەنی و هەموو شتێک !!
تفەنگ بەدەست و تەقەکەرتان هەیە !!
بنەماڵە و خێزانی سیاسین و لەسەر بنەمای خوێن و ڕێکەوتی بایۆلۆجی بوون بەدەسەڵاتدار !!
هەروەها گەندەڵن .
شەریک و هاوبەشن .
لە پاش هەموو ئەمانەش دڵ بەوە خۆشەکەن ئەندامەکانی یەکتر بگوازنەوە بۆ ناو حزبەکانتان؟
لە کاتێکا ئاگاتان لە دڵسۆزە ڕاستەقینەکانی خۆتان نیە .
27/08/2023
وا نەزانن خەڵکی ئێرە بۆ بینینتان زۆر پەرۆشە !
کێ مشتاقی بینینتانە لەوەڕی باشە سەرخۆشە !
وا نەزانن خۆشەویستن خەڵک لەبەرتان هەڵەسن .
نا ئەهلی ئێرە پایە بەرزن ، شکۆمەندن ، میوان دۆستن .
فەرقتان نیە دێنە ئێرە ، زەردن سەوزن تۆخن کاڵن .
دەموو چاوی هەزار بارە ، ئاخ چی میوانێ خوێن تاڵن .
ئێوە بێوەفان بەرامبەر بیست و چوار هەزار جەنازە .
وەفاتان بۆ ئەوان نیە ، دەک خاک بەسەر جیلی تازە .
چۆن ڕوتان دێ ڕا بوەستن لای کەس و کاری شەهیدان ؟
قەت لێتان نەپرسیون کێن ؟
کە ڕۆژی شەهیدان تەواو دەبێ لە دوای ئەوە ئێوە لە کوێن ؟
ئێوە شعور ناتان گرێ تێ ناشکێن ؟
کێ باجی داوە ؟ کێ ئەیخوا ؟ هاوار لە ڕێگەی ئەو خوایە .
هەرچی تر بڵێین بێ سودە . چوون قەت تەڕ نابن سۆنە ئاسان !
ئەمە وەفاتانە بۆ کەسانێک کە شەهیدن کوردیان بە عالەم ناسان .
شاعیر : پێشەوا هیوا + کەمێک گۆڕانکاری .
02/08/2023
گەلی کورد وەک هەر گەل و میللەتێکی تر چاک و خراپی تێدایە…
کوردی خراپ هەمیشە کاڵایەکی هەرزان بووە بۆ خۆفرۆشی و دۆزفرۆشی .
بۆیە دوژمنانی کورد لە بەرژەوەندی خۆیان هەمیشە هەوڵیان داوە (کوردی خراپ) نوێنەرایەتی دۆزی ڕەوای گەلی کورد بکات و بەهێزو دەسەڵاتداربن .
هەندێ لە وتەکانی عبداللەی مەلا نوری .
من یەک وشەم بۆ زیاد کردووە ...
02/08/2023
جاران ئەندامی حزب داکۆکی لە مافی خەڵکی کوردستان دەکرد ، دژی سیاسەتی رەگەزپەرستی رژێمەکانی عێراق و داگیرکەرانی تر تێ دەکۆشا .
ئێستا ئەندامی حزب داکۆکی لە خیانەت و دزی و فزی بەرپرسانی حزبەکان دەکات .
دکتۆر فایق محمد گوڵپی
25/07/2023
دز دوو جۆرە :
دزی ئاسایی : پارەکەت ، مۆبایلەکەت ، سەعاتەکەت ، جزدانەکەت واتە تەنها کاڵاو ماڵ و کەل و پەلەکانت ئەدزێ .
بەڵام دزی سیاسی چۆنە ؟
دزی سیاسی : نەوت و سامان و داهات و بووجەو ، خەونەکانمان ، داهاتوومان ، ئومێدەکانمان ، هێزو کارو ووزەو تەنانەت خۆشی و زەردەخەنەکانی خۆت و مناڵەکانیشت دەدزێ هێشتا وەک عەبیدو کۆیلە لێت دەروانێ ئەوەی سەیرو عەجیب و غەریبە ئەوەیە دزی ئاسایی خۆی کەسەکان هەڵئەبژێرێ تا دزیان لێ بکات بەڵام دزە سیاسی یەکان خۆمان بە دەستی خۆمان هەڵیان دەبژێرین تا دزیمان لێ بکات و هەموو ژیان و تەمەن و خەونەکانمان بدزێت .
23/07/2023
پێشینان. جوانییان فەرمووە . ڕەزا وڕەحمەتی خوایان لێبێت .
ئەگەر میلەت مەڕبێت كە[]ر ئەبێتە پێشەوای .
23/07/2023
شتێک گەلان لە ناو ئەبات ؟
٭ کەسی بچووک بخرێتە جێگای کەسی گەورە .
٭ کەسی جاهیل و نەزان بخرێتە جێگای داناو حەکیمان .
٭ کۆیلەو دەربارو خزمەتکار کاروباری ووڵات و خەڵکی بگرنە دەست !
ئیمامی عەلی ( رەحمەت و ڕەزای خوای لێبێت ) .
20/07/2023
_ پێم بڵێ ؟؟؟
* پێم بڵێ؟ سیاسەت حەیای ئۆپۆزیسیۆن دەبات ؟
یان ئۆپۆزیسیۆن حەیای سیاسەت دەبات ؟
* پێم بڵێ؟ ئایا حکومەت سەری نەوتەکەی کرد بەقوڕدا ؟
یان نەوتەکە تەپڵی بە حکومەت لێ دا ؟
* پێم بڵێ میلەتە ئەم وەزعەی دروست کردوە ؟
یان وەزعەکە میلەتی وا دێنێتە بەرهەم ؟
* پێم بڵێ ؟ ئایا گەورە سەرمایەدارەکان دەبن بە نیشتیمانپەروەر ؟
یان نیشتیمانپەروەرەکان دەبن بە گەورەسەرمایەدار ؟
* پێم بڵێ توخوا خەتای صەدام بوو ئەم مەسئولانە بوون بە توشمانەوە ؟ یان خەتای ئەم مەسئولانەیە کە خۆزگە بۆ صەدام دەخوازین ؟
* ئایا جەنابت حیزب ئیحراج دەکەیت ؟
یان حیزبە دێت کەرەکەت پێ ئەگێت و شایەتمانیشت پێ ئەهێنێت ؟ .
- دکتۆر شێرکۆ عبداللە