Roshnayi

Roshnayi

Share

ڕۆشنایی گروپێکی زانستی رۆشنبیری ئیسلامیە.
کاردەکەین بۆ باشکردنی کۆمەڵگای کوردی

27/05/2021

💖💙

04/09/2020
25/08/2020

فۆبیا

♦ فۆبیا لەکۆمەڵەی نەخۆشیە دەروونیەکانەو بریتیە لەترسێکی زۆر بەرامبەر شتێک یان باردودۆخێک، ئەو کەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە ناتوانن کۆنتڕۆڵی ترسەکەیان بکەن لەکاتی بینینی ئەوشتەی لێی ئەترسن، یان لەکاتی کەوتنە ئەو باردودۆخەی کە لێی دەترسن
∆ ئەوکەسانەی کە فۆبیایان هەیە لەگەڵ ئەوەی دەزانن ئەو شتە شایەنی ترس نیە بەڵام ناتوانن کۆنتڕۆڵی ترسەکەبکەن، بۆ نموونە کەسێک دەزانێت تێپەڕین
بەشوێنێکی تەنگ ترسناک نیە بەڵام ترسیان هەر هەیە
∆ هۆکاری دروست بوونی ئەم ترسە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کەسەکە لەکۆندا لەکاتی بینینی ئەوشتە، یان لەکاتی کەوتنە ئەو باردوودۆخەی لێی دەترسێ، ڕووداوێکی نەخوازراو بۆی ڕوو داوە
بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین پەیوەندی بە ژینگەی ژیانی کەسەکەوە هەیە

✓ جۆرەکانی فۆبیا
✓ فۆبیا لەشوێنی بەرز
✓ فۆبیا لەتاریکی
✓ فۆبیا لە دکتۆری ددان
✓ فۆبیا لە مردن

∆ بۆ زاڵبوون بەسەر ترس، هەوڵ بدەن خۆتان بەشتێکی ترەوە مەشغوڵ بکەن، یان لەگەڵ هاوڕێیەکتان گفتو گۆ بکەن، خەواندنی موگناتیسیش بۆ چارەسەرکردنی ترس بەکاردێت

18/08/2020

"أن النبي صلى الله عليه وسلم زجر عن الشرب قائما"

پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەر بێ ڕێگری کردووە لە ئاوخواردنەوە بە پێوە !

▪️کاتێک کەسێک بە پێوە ئاودەخوات، ئاوەکە بەخێراییەکی زۆر بەرەو گەدە دەڕوات بەمەش هێزێکی زۆر دەخاتە سەر دیواری ناوەوەی گەدە و ئەگەری برینداربوونی گەدە هەیە

▪️لەهەمانکاتدا خواردنەوەی ئاو بەپێوە ئەبێتە هۆی تێکدانی هاوسەنگی شلەکانی لەش و بۆیە جومگەکان بڕی پێویست شلەیان بۆ ناچێت بەمەش کەسەکە ئەگەری توشبونی هەیە بە نەخۆشی arthritis

▪️کاتێک بەپێوە ئاودەخۆیتەوە زیان بە ماسولکەکانی جۆگەکانی هەرس دەگات و بەمەش کرداری هەرس تێکدەچێت

▪️لەهەمان کاتدا گورچیلە ناتوانێت ئەو ئاوە بپاڵێوێت و ژەهرەکان لەنێو خوێندا دەمێننەوە

#دێرین

سەرچاوە
https://www.google.com/amp/s/www.lifealth.com/wellness/healthy-living/what-are-the-reasons-that-you-should-not-drink-water-while-standing-sd/74422/lite/

15/08/2020

Autism:ئۆتیزم

♦حاڵەتێکی ئاڵۆزە کە بە ASDناسراوە
♦ئەوکەسانەی هەڵگری ئەم حاڵەتەن
🔹کێشەیان هەیە لە درووستکردنی پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان
🔹خۆیان لەکۆمەڵگا بەدوور دەگرن و توانای دەربڕینیان نیە
🔹توانای تێگەشتنیان کەمترە بەبەراورد بە منداڵانی ئاسایی
🔹کاتێک قسەیان لەگەڵ دەکرێت ناتوانن سەیری قسە کەر بکەن
🔹کەمترین ووشە دەردەبڕن و کاتێک ووشەیەک دەڵێن چەنجار دووبارەی دەکەنەوە
🔹هەستیارن بە دەنگی بەرز، دەست لێدان و بۆن
♦بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا کۆمەڵێک بەهرەمندیان هەیە لەبوارەکانی هونەر، مۆسیقا، بیرکاری، هەروەها خاوەنی یادەوەرییەکی بەهێزن

♦هۆکاری سەرەکی تووشبون بە ئۆتیسم بریتیە لە ناتەواوی لە شێوەو فرمانی مێشک، کاتێک کە کۆرپەلە لەحاڵەتی گەشەکردندایە بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی ڕێگەپێنەدراو یان بەرکەوتن بەتیشک
♦ئەو دایک و باوکانەی تەمەنیان زۆرە زیاتر ئەگەریان هەیە بۆ هێنانە دنیایی منداڵانی ئۆتیسم

🔴 ئایا دەزانیت زانای بەناوبانگی فیزیا(ئەلبێرت ئەنیشتاین) هەڵگری ئەم حاڵەتە بووە
وەچەندەها وێنەکێش و بیرکاری زانی گەورەی تووشبوی ئەم حاڵەتەن

#دێرین

14/08/2020

دیاردەی داون:Down syndrome

♦ ئەم حاڵەتە کە لەنێو کۆمەڵگای خۆمان بە (مەنگۆلی)ناسراوە، کە ئەم دەستەواژەیە نەشیاوە

♦ دیاردەی داون حاڵەتێکە بەهۆی تێک چونی DNA ڕوودەدات

♦ لەکاتی جیانەبونەوەی chromosme ڕوودەدات، لەسەرم کڕۆمۆسۆمی ژمارە21

♦ ئەو منداڵەنەی کە بەم حاڵەتەوە لەدایک دەبن بەشێوەیەکی گشتی، قەبارەی سەریان بچوکە و ملیان کورتترە لەمنداڵی ئاسایی، زمانیان دەئاوسێت و ماسولکەکانیان لاوازن ، کێشیان زۆرە

♦ منداڵانی داون ئەگەری تووشبونیان بۆ ئەم نەخۆشیانە زیاترە وەک لە کەسانی ئاسایی

✔ڕووتانەوەی سەر
✔ناتەواوی لە بینین
✔نەخۆشیەکانی دڵ
✔قەڵەوی

🌸پێویستە لەسەرمان ئەم کەسانە ئیهمال نەکەین و گرنگیان پێبدەین، ئەوان خاوەنی دڵێکی میهرەبان و پێکەنینێکی جوانن🌸

08/08/2020

صەلاوات له بيرمەكەن 😍

" اللهم صل على محمد وعلى آل محمد

08/08/2020

ئافرەت نابێت بەتەنیا سەفەربکات.

عن ابن عباس - رضي الله تعالى عنه - قال رسول الله - صلى الله عليه وسلم -: لاَ تُسَافِرُ الْمَرْأَةُ ثَلاَثًا إِلاَّ مَعَ ذِي مَحْرَمٍ ، فَقَالَ رَجُلٌ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي أُرِيدُ أَنْ أَخْرُجَ فِي جَيْشِ كَذَا وَكَذَا وَامْرَأَتِي تُرِيدُ الْحَجَّ فَقَالَ اخْرُجْ مَعَهَا..

عەبدوڵای كوڕی عەباس (رضي الله عنه ) دەفەرمووێت : پێغەمبەری الله (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت : ئافرەت نابێت سەفەر بكات ئیلا دەبێت مەحرەمی لەگەڵ دا بێت ، پیاوێك ووتی ئەی پێغەمبەری اللە(صلى الله عليه وسلم) من دەمەوێت بچم بۆ غەزا و خێزانەكەیشم دەیەوێت حەج بكات ؟ پێغەمبەری الله (صلى الله عليه وسلم) فەرمووی : بچۆ لەگەڵی بۆ حەج .

ڕونکردنەوەیەک: بێگومان ئەم فەرموودەیە چەندین حیکمەتی جوانی تێدایە، بوونی مەحرەم بۆ ئافرەت وەکو پارێزەرێک وایە بۆ ئافرەت..
ئافرەت کاتێک بەتەنیا سەفەر دەکات تووشی چەندین کێشە دەبێت لەلایەن کەسانی نەفس نزمەوە، کە چەندین ڕووداوی ناخۆش بەهۆی ئەوەوە ڕووی داوە.
پاشان یان لەوانەیە تووشی نەخۆشی ببێت ،یان لەوانەیە تووشی ڕووداوێک ببێت ، لەم کاتانەدا ئەگەر مەحرەمێکی لەگەڵدابێت هەرناڕەحەتییەکی بەسەردابێت باشترە بۆی وەک لەوەی بەتەنهابێت ،یان چەندین شتی تر،کەواتە بوونی مەحرەمێک بۆ ئافرەت پێویستە لەکاتی سەفەردا...

08/08/2020

حەرامە حەرامە حەرامە میکیاج و خۆڕازاندنەوە بۆ دەرەوە
ئەوەیشی فێڵ لەخۆی دەکات
ئەوە شتێ ترە.

08/08/2020

مژدە مژدە بۆ کەسێك بیەوێت شارەزای ڕاستییەکان بێت،
ئەم کتێبەم بۆ هێناون لەدەست خۆتانی مەدەن زۆر زۆر بەسوودە.

نوێ کتێب pdf بەکوردیە
شەرحی کشف الشبهات
ڕوناکی شار و دێهات

دانروای: محمدی کوڕی عبدالوهاب
ئامادەکردنی: ئیدریس کوڕی عبدالعزیز

کشف الشبهات: واتە ئاشکراکردن و لادانی ئەو مەسەلانەی جێی گومانن لای خەڵکی نەشارەزا، مەبەست لادانی ئەو گومان و شوبهانەن کە لەناو خەڵکیدا بڵاو بوونەوە لەبارەی ئەولیا پەرستی ، و هاوار و هانابردن بۆ ئەوان، ئەمەش لەدوای سەردەمە چاکەکانەوە بەهۆی شیعەگەری و سۆفیگەریەوە بەناو خاکی مسوڵماناندا بڵاو ویەوە.

کتێبێکی بەسودە و خۆتی لێ بێبەش مەکە لە خوێندنەوەی

لینکی دابەزاندن

https://www.mediafire.com/download/nci3ie72m4r02vz

06/08/2020

ئەگەر پیاو تۆزێك غیرەتی هەبێت نایەڵێت خێزانی یان کچەکەی بەوجلە
ناشەرعییانەوە بێنە دەرەوە لەماڵەوە.

Photos from Roshnayi's post 06/08/2020

هەرشتێك هەڵبواسیت بەمەبەستی خۆپاراستن لەبەڵاو ناخۆشی و وەبەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی و شیفا ئەوا شیرکە❗❗

قال رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " من علَّق تميمةً فقد أشرك ". "السلسلة الصحيحة" ٤٩٢.

واتە : پێغەمبەری اللە صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی : هەركەسێك ( نوشتەیەك یان مۆریەك یان پەڕۆیەك یان هەرشتێكی تر بە مەبەستی شیفاو پارێزگاری ) هەڵبواسێت ئەوە بە تەئكید شەریكی بۆ اللەتعالی داناوە .
ـ وشەی (التميمة) وشەیەكی گشتگیرە هەموو جۆرە نوشتەیەك دەگرێتەوە ، وە غەیری نوشتەش لەو شتانەی هەڵدەواسرێن بە مەبەستی چاو و زار و شیفاو پارێزگاری .

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Peshawa
As Sulaymaniyah