11/05/2026
سەردانی بەڕێز مامۆستا سالار سەرپەرشتیاری قوتابخانە لەمیانەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦ بەهیوای سەرکەوتن بۆقوتابییانی ئازیز.
قوتابخانهی( گهلاوێژ) ی بنهڕهتی
Galawezh Basic School
11/05/2026
سەردانی بەڕێز مامۆستا سالار سەرپەرشتیاری قوتابخانە لەمیانەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم خولی یەکەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥- ٢٠٢٦ بەهیوای سەرکەوتن بۆقوتابییانی ئازیز.
29/04/2026
)خشتەی تاقیکردنەوەکان کۆتایی
وەرز ی دووەم ) (خولی یەکەم) بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ ٢٠٢٦)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابییان.
29/04/2026
خشتەی هەڵسانگاندنی چوارەم (بازنەی یەکەم ،پۆلەکانی یەکەم ،دووەم ،سێیەم)
بۆساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ ٢٠٢٦)
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابییان.
10/04/2026
سەرجەم قوتابییانی ئازیزی قوتابخانەکەمان ئاگاداردەکەین بەپێی ڕاگەیاندنی هاوبەشی وەرارەتی پەروەردە وخوێندنی باڵا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٢ / ٤ / ٢٠٢٦ دەوامی ئاسایی ناوپۆل دەست پێدەکاتەوە ، تکایە بەهەمان خشتەی وانەکانی پێشوو لەقوتابخانە ئامادەبن.
لەگەڵ ڕێزدا..
29/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.
🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە
🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .
🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .
وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦
چۆنیەتی بەکارهێنانی پلات فۆرمی قوتابخانەکەم) سەرجەم وانەکانی تێدایە لەپۆلی یەکەم تا پۆلی پێنجەم
♦️ چۆنیەتی بەکارهێنانی پلاتفۆڕمی qutabxanekem
تێبینی: ئەوە پلاتفۆڕمە app نییە واتا بەڕنامەی نییە دایبەزێنیە ناو مۆبایل بەڵکو دەچیە گۆگڵ کڕۆم لەوێ دەنووسی
www.qutabxaneke.krd
29/03/2026
ئـــاگـــاداری 📢
هەموو هاونیشتمانییانی خۆشەویستیی سنووری پارێزگای سلێمانی ئاگادار دەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژ و ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، حکومی و ناحکومی بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک،
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی
27/03/2026
(ئاگاداری)
سەرجەم قوتابیانی ئازیز ئاگاداردەکەینەوە رۆژی یەک شەممە بەرواری (٢٩/٣/٢٠٢٦)دەوامی قوتابخانە دەست پێ دەکاتەوە .کاتژمێر (٨)ی سەرلەبەیانی لەقوتابخانە ئامادەبن . بەهیوای سەرکەوتن بۆقوتابییانی ئازیز ..
28/02/2026
لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابییان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا چوارشەممە ٤ ی ٣ ی ٢٠٢٦، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش، پشوو دەبێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٢ ی ٢٠٢٦
19/02/2026
خشتەی تاقیکردنەوەکانی نیوەی یەکەم وەرزی دووەم پۆلەکانی ( چوارەم ، پێنجەم ، شەشەم)بەهیوای سەرکەوتن بۆقوتابییانی ئازیز.
11/02/2026
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١/ ٢ / ٢٠٢٦ کۆبوونەوەی دایکان وباوکانی پۆلەکانی (چوارەم ،پێنجەم،شەشەم)سوپاس بۆئامادەبوونتان.
27/01/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧ / ١ / ٢٠٢٦ بەئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سالار سەرپەرشتیاری قوتابخانە سوپاس وپێزانینی قوتابخانەمان بەخشی بە بەڕێز ئاواز رووف فارس مامۆستای ڕاهێنەری قوتابخانە کەدڵسۆزانە میتۆدەکانی وانەوتنەوەی بەمامۆستایانی ئازیز گەیاندووە، هیوای سەرکەوتن بۆبەڕێزیان.
| Monday | 08:00 - 12:30 |
| Tuesday | 08:00 - 12:30 |
| Wednesday | 08:00 - 12:30 |
| Thursday | 08:00 - 11:45 |
| Saturday | 08:00 - 12:30 |
| Sunday | 08:00 - 12:30 |