University of Sulaimani-College of Pharmacy

University of Sulaimani-College of Pharmacy

Share

The School of Pharmacy in the University of Sulaimani was established in 2004
https://www.facebook.c

The School of Pharmacy in the University of Sulaimani was established in 2004 for education and preparation appropriately the best quality staff in the health care sector to serve and improve particularly people's health in the mainframe of Kurdish society. Therefore, the mission is to provide best professional practice, experience and high educated learning in the health care sector focusing on t

30/10/2022

ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی #یەکەم دەکەینەوە کە ڕێکەوتی ٥/١١/٢٠٢٢ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی خوێندنیانە لە زانکۆی سلێمانی.

29/07/2020

خـوێندکارانی بـەڕێزی زانکـۆی سـلێمانی ئاگاداردەکەینەووەکە :
۱. خـولی دووەم ی سـاڵی خوێندنی (۲۰۱۹ بـۆ ۲۰۲۰) لـە یـەکێک لـە ڕۆژەکانی (۹ ی ٨ ی ۲۰۲۰ بـۆ ۱٥ ی ٨ ی۲۰۲۰) دەستپێدەکات و پێش (۱ی۹ی۲۰۲۰) کۆتای پێدێت ، لە کۆلێج و بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانیدا .
۲. خـولی دووەم ی ساڵی خـوێندنی (۲۰۱۹ بۆ ۲۰۲۰) بـەشێوازی ( ڕاپـۆڕت ) دەبـێت کە لە ڕۆژانی داهاتودا ڕێنمای لەلایەن لیژنەی تاقیکردنەوەی کۆلێجەکانەوە لەسەر شێوازی ڕاپۆڕتەکە بڵاودەکرێتەووە .
۳. بەڕەچاوکردنی مـەرج و ڕێـنمـایـیە تەندروستیەکان لە ڕۆژی (۱ ی ۹ ی ۲۰۲۰ ) سـێشەمـمە ( سمستەری ) ی دووەم یقۆناغی یەکەمی ساڵی خوێندنی (۲۰۱۹ بۆ ۲۰۲۰ )ی سـیستەمی (بۆڵۆنیا پڕۆسێس) دەستپێدەکات و لـە ڕۆژی (۳۱ ی ۱۰ ی ۲۰۲۰) کـۆتای پـێدێت .

10/02/2020

لەبەر ناجێگیری کەش و هەوا سبه‌ی پشووه‌ لە کۆلێژی سەیدەلیه‌.

بەهیوایی سەلامەتی بۆ هه‌مووان...

02/11/2019

- بەیانی ٣/١١ دەوامی فەرمی مەرحەلە یەکەکان دەستپێدەکات, پێویستە ٨:٣٠ لە کۆلێژبن و ئەو شتانەیی لە تۆمارەوە لێتان داوا کراوە بەیانی پێتان بێت.

- بەخێربێن... بە هیوایی ئاییندەیەکی گەش بۆ هەمووتان.

16/07/2019
09/07/2019

ئەم کاتەتان باش
بەیانی کاتژمێر ۱۰ کارتی ئەنجامی کۆتای سمستەری دووهەمی قۆناغی ۱-۲-۳ دابەش ئەکرێت
دوو بەیانی کاتژمێر ۱۰ کارتی ئەنجامی سمستەری دووهەمی قۆناغی ٤‌-٥ دابەش دەکرێت
بەهیوای سەرکەوتن ❤

08/11/2018

ئەم کاتەتان باش
ئێمە وەکو ئەنجومەنی خوێندکاران ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین بەرامبەر ئەو ستەمەی لە کۆلێژەکەمان و خوێندکاران و پیشەکەمان دەکرێت بۆیە ئەم داواکاریانەی خوارەوە ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین :
١- داخستن یاخود سنووردارکردنی کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی کۆمار بەشێوەیەک کە ژمارەی خوێندکارانی وەرگیراو لە ٢٥ خوێندکار تێنەپەڕێت و تێکڕای نمرەکەیان لە ٩٠ نمرە کەمتر نەبێت
٢- خوێندکارانی زانکۆ و کۆلێژە ئەهلیەکانی دەرمانسازی مافی دامەزراندنیان نەبێت لە کەرتی حوکمی
٣-کۆلێژی زانست بەشی کیمیا بڕیارە دوای دەچوون کۆرسێکی چەند مانگی ببینن و ببنە یاریدەدەری دەرمانساز !
٤-خەرجکردنی ١/٣ داهاتی سستمی پارالێڵ بۆ مەبەستی خزمەتی کۆلێژەکەمان و چارەسەرکردنی کێشەکانی
٥-خوێندکارانی کۆلێژی دەرمانسازی هاوشێوەی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی لەپێشینەی دامەزراندن بن
٦-سنووردارکردنی وەرگرتنی خوێندکاران لە هەردوو سستمی حوکمی و ئەهلی بە شێوەیەک لە پێویستیەکانی کەرتی حوکمی و تایبەت تێنەپەڕێت
٧- نۆژەندکردن و دابینکردنی تەواوی پێداویستیەکان کۆلێژی دەرمانسازی
٨- دەستبەجێ جێ بە جێکردنی ئەو کۆمەڵە بڕیارەی کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەبارەت بە کاری دەرمانسازان دەرکراوە
لەبەر ئەم هۆکارانە ئێمە وەک ڕێکارێکی شارستانیانە بایکۆت کردنی دەوام لە ڕۆژی چوارشەمەوە ٧/١١/٢٠١٨ ڕادەگەیەنین هیوادارین بەزووترین کات داواکاریەکانمان جێ بە جێ بکرێت بە پێچەوانەوە هەڵوێستی دیکەمان دەبێت

28/10/2018

ئاگاداری خوێندكارانی (كوڕان)ی قۆناغی یەكەم ( پزیشكی گشتی، ڤێتەرنەری، دەرمانسازی، پەرستاری و ددان) دەكەینەوە كە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 30ی 10ی 2018 بەشە ناوخۆییەكانی ناوشار دابەش دەكرێت.

ڕێنمایی و مەرجەكان :

یەكەم: پێویسته‌ خوێندكاران خۆیان ئاماده‌بن و (7) حەوت كەس پێكەوە دەتوانن ژورێك وەربگرن لە مەجیدبەگی كوران.

دووەم: پێناسی باری شارستانی+ كارتی زانیاری (لەسەر وەرەقەیەكی ئەی فۆر كۆپی بكرێت)+ دوو وێنە+ بری (25) بیست وپێنج هەزار دیناريان لێوەردەگیرێت وەكو تەئمیناتی داخلی.

سێ یەم: خوێندكارانی (گواستراوە_نقڵ، پارالیڵ، ئێواران) لە ئێستادا ناتوانن بەشی ناوخۆیی وەربگرن.

چوارەم: خوێندكارانی ئەو بەشانە پێكەوە دەتوانن ژوور وەربگرن ولیژنەكە لە بینای بەرێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی ناوشار دادەنیشن و سەعات (9) دەستبەكار دەبن.

لەگەڵ ڕێزدا
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەشەناوخۆییەكانی ناوشار.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


As Sulaymaniyah