18/07/2026
ئەزموون ویادەوەری🎬زنجیرەی(٣١)
📚گەشتی زانستی بۆ وڵاتی میصر🇪🇬. ٢٠١٧/٢٠١٣
چۆنیەتی بەدەستهێنانی
🎓بڕوانامەی ماستەر🎓
♦️بەشی دووەم:
🔴 دوای ئەوەی لەبەشی پێشوو باسی خۆئامادەکردنم کردو گرفت و لەمپەری زۆرم بۆ هاتە پێش هەر لە قوتابخانەو پەروەردەو ئیشراف و فیزەو قونسوڵیەو گرفتی پارەو لەهەموشیان ناخۆشتر بوونی ناسەقامگیری ئەمنی لە میصر کە تازە ئینقیلابی سەر حکومەتەکەی مورسی ئەنجامدرابوو،،سەرەڕای هەموو ئەو گرفت ولەمپەرانە نەبوونە بەربەست لەبەردەم چوونم بۆ میصر، لەبەر ئەوەی تامەزرۆی خوێندن بووم وئاواتی لەمێژینەم بوو کە بچم لە وڵاتی میصر بخوێنم،،ئەمەش وانەیەکی گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی حەزو خولیایەکیان هەیە دەتوانن بەسەر هەموو گرفتێکا زاڵبن تا بگەن بە ئامانج...
🔴 شەوی ١٦-١٧-/١١/ ٢٠١٣ لەفڕۆکەخانەی هەولێر گەیشتم بە هەردوو هاوڕێم م.صەباح کە لەشاری چەمچەماڵەوە هاتبوو لەگەڵ م.شۆڕش کەلە شارۆچکەی تەکیەوە هاتبوون یەکترمان ناسی وپێشتریش لەفیسبوک گفتوگۆی سەفەرەکەمان کردبوو وەموعدمان دانابوو، پاش ئەنجامدانی ڕێکارەکانی نێو فڕۆکەخانە لەهۆڵی چاوەڕوانی لەگەڵ هەندێ خوێندکار تر و گەشتیار لەگفتوگۆی ئەوەدابوین چۆن هەوڵ بدەین لە فڕۆکەخانەی قاهیرە بەسەلامەت دەرچین و گرفتمان بۆ دروست نەبێ، لەڕاستیدا پێشترو لەوێش زۆر ترس و دڵەڕاوکێمان بۆ دروست ببوو بەو پێیەی پێشتر چەندین خوێندکارو تەنانەت گەشتیاریش گرفتیان بۆ دروست ببوو وە گەڕێنرابونەوە،، چونکە بارودۆخی ئەمنی لەبار نەبوو، چونکە تازە بەهاری عەرەبی ڕویدابوو وە کودەتا کرابوو بەسەر محمد مورسیدا، ئەمە جگە لەوەی مەترسی بونی بەڵتەجی و دزی و خراپەکاری بڵاوببویەوە ئێمەش لە ترسا هەرچی پێداویستی گرنگە لە پارەو بەڵگەنامە لەشوێنی هەستیاردا شاردبومانەوە!! زۆر نیگەران بووین بەهەر حاڵ ئەوەبوو س١١ ی شەو بە فڕۆکەیەکی شەریکەی تەیەڕانی عێڕاقی بەڕێکەوتین بەرەو فڕۆکەخانەی قاهیرە و پێش نوێژی بەیانی گەیشتین..
🔴 کە گەیشتینە نێو خاکی میصر لەنێو فڕۆکەوەولەئاسمانەوە سەرنجی دیمەنی سەرنجڕاکێشی شاری قەرەباڵغ ومێژوویی قاهیرەم دەدا، وە ڕوباری خواپێداوی نیل کە بەنێو شارەکەدا تێدەپەڕی وجوانیەکی تایبەتی پێ دابوو، پاش دابەزین وئامادەبوون بۆ چێککردنەوەی جوازو کەلوپەلمان لەڕیزدا وەستاین زۆر قەرەباڵغ بوو بینیمان خەڵکی زۆر ڕادەگیرێ وپرسیاری بونی موافقەی ئەمنیان لێ دەکرێ ئێمەش پێمان نەبوو، تەنها موافقەی جامیعەو یەک دوو پشتگیریمان پێبوو، زۆرترساین گەیشتینە لای ئەفسەرێکی پۆلیس و بە زاراوەی میصری وتی (ما ینفعش.. روح دی ئوضه بتاع الٲمن)بڕۆنە ژووری ئەمن..ئیتر بەڕاستی تەواو شۆک بوین وتمان ئەمە ئەوەبوو لێی ئەترساین،،بەهەر حاڵ ڕۆیشتین وجوازو ئەوەی پێمان بوو لەبەڵگەنامە پێمان دان وژمارەیکی زۆریش لەخەڵکی ژن و مناڵ و گەشتیار وخوێندکار گل درابونەوەو لەژێر لێکۆڵینەوەو چاودێریدابوون،،پاش چەندین گفتوگۆو لێکۆڵینەوەو چاوەڕوانی نزیکەی شەش سەعات الحمدللە بەڕێکراین و لەخۆشیا دەستمان کرد بە پێدانی بەخشش بەچەند ئەفسەرو پۆلیسێک کە برادەرانیش پێیان وتین بیاندەنێ پیان خۆش دەبێ،،ئیتڕ چانتاکانمان وەرگرتەوەو بەرەو دەرەوەی فڕۆکەخانە بەڕێکەوتین..ئیتر هەر میصری بوو بەدوامان دەکەوت بۆ گۆڕینەوەی پارەو گرتنی تەکسی یەکیان دەیوت(نورتنا یا باشا.. العربیه بتاعتك... هیوصلك ذي ماتعاز)
ئێمەش چونکە یەکەمجارمان بوو ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵغیە ببینین خۆمان تێنەدەگەیاندن و نەماندەویست بزانن یەکەمجارمانە و ئیستغلالمان بکەن...بەهەر حاڵ هاتینە سەر شەقامی سەرەکی و ماوەیەک چاوەڕێمان کرد تا ئەو شۆفێرە هات کە برادەرانمان لە مەنصورەوە ناردبویان..کاک سەباح ناونیشانی پێداو نزیک ١٢ی نیوەڕۆ بوو هات وسەرکەوتین پاش یەکترناسین و ئیتر تاڕاددەیەک ئەرخەیان بوین و بەڕێکەوتین..شۆفێرەکە کوڕی چاک بوو ببوە هاوڕێی خوێندکارە کوردەکان و متمانەمان پێی بوو ناوی محمدە و کوڕی مەلای مزگەوتێکی مەنصورەبوو تا ئێستاش پەیوەندیمان ماوە، زۆر جار بۆ هاتن و چوون و گەشتەکانمان ئەومان دەبرد،،بەدرێژایی ڕێگاکە هەندێ جار شوێنەکانی پێ دەناساندین و گفتوگۆمان دەرکرد لەسەر ژیانی میصر، بەپێی قسەکانی محمد وسەرنجدانمان لە گوزەرانی خەڵکی میصر دەمانبینی هاوڵاتی میصری زۆر ماندوو ئارامگرو ئیشکەرن هەموویان لەیەکەوە نزیکن لەڕووی بژێوی و کۆمەڵایەتیەوە،،ئەمبەراوبەری ئەو شەقامە گشتیەی دەرەوەی شار زۆربەی سەرقاڵی کشتوکاڵ وکەمێکیش ئاژەڵداری، بەهۆی بوونی ڕوباری نیل کە لقی زۆریان لێ بردۆتە شارو شارۆچکەو لادێکانیان بۆتە خێرو بەرەکەت بۆیان..ژیانی زۆربەیان سادەو بە قەناعەتن..خەڵکی ئاسایی و فەرمانبەرو مامۆستایان کاری دووەم و سێیەم دەکەن بەزۆریش کاری کشتوکاڵی لەلادێ و زەوی خۆیان بەکاردێنن و هەر بە تازەیی و بەگەڵای سەوزەوە بەرهەمەکانیان لەسەر چادەکە دادەنێن تا بفڕۆشرێ،،بەڵام خوا هەڵناگرێ لەجادەو ڕێگوبان وشوێنی نیشتەجێبونیان پیسو پۆخڵن،،لەبەر ئەوەی وڵاتی میصر دانیشتوانی زۆرە نزیکەی ٩٠ ملیۆنەو زۆربەیان لە شوقەدان و ئاستی بژێویان مامناوەندو بەرەوخوارە فریای هەڵگرتنەوەی خاشاک ناکەون بەڵام ئەوەی جێ سەرنجە بەردەوام ئاوو کارەبایان هەیە...بەهەر حاڵ پاش نزیکەی ٣ کاتژمێر گەیشتینە شاری المنصورةی ناوەندی پارێزگای دەقهەلیە کەلە باکوری خۆرهەڵاتی میصرەو نزیک دەریای ناوەڕاستە،،
🔴 کە گەیشتینە شاری مەنصوره برایەکی خەڵکی چەمچەماڵ کەناوی کاک هەرێمە هات بەشوێنماندا کە کاک صەباحی هاوڕێمان پێشتر ئاگاداری کردبوو،،لە یەکێک لەشەقامەکانی ناوشار کە پێم وابێ شەقامی (الجامعه)بوو هات بە شوێنماندا و بەسوپاسەوە ئێمەی بردە شوقەکەی خۆیان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک تا جێی خۆمان دەگرین و دەچینە شوققە لەوێ بوین و نۆکاوێکی خۆشیان بۆ ئامادە کردبوین..کاک هەرێم کوڕێکی چاک و بەڕێز بوو وە هەموو ئەو بەڕێزانەی لەشوقەکە پێکەوە بوون هەموویان شەکرە پیاوو شەکرە کوڕ بوون کەهەریەکەیان لەشارو شارۆچکەیەکی کوردستانەوە هاتبوون بۆ خوێندنی ماستەر و هەریەکەشیان لە بوارێکی جیاواز دەیانخوێندو لە کۆتاییدا بوون...زۆر هاوکارمان بوون لە بەرچاوڕونی و کارئاسانی خوێندنەکەمان...هەرچەند دەشیان ترساندین و ئاگاداریان کردینەوە لە زۆر بابەت کەلە بەرژەوەندی ئێمەبوون...کەئەم بەڕێزانە بوون(بەڕێزان کاک هەرێم وکاک سامان لە چمچماڵ و کاک صباح لە ڕانیە وکاک هێمن و کاک ئاکۆ لەڕاپەرین لە هەولێر ئێمەش سێ کەس بوین لەگەڵیان ماینەوە بەکاتی).
🔴 لەڕاستیدا بەگەیشتمان بەشاری مەنصوره هەستێکی تایبەتمان بۆ دروست بوو،باوەڕمان نەکرد بتوانین ئەو ماوەیە ئارام بگرین و بمێنینەوە لەبەر ئەو جەنجاڵی و قەرەباڵی و پیس وپۆخڵی ناو شارو ژاوەژاوێکی زۆری سەیارە کە هەر بەبێ هۆ هۆڕنیان لێ دەدا و چڕوپڕی دانیشتوان وبونی ڕۆتینانی زۆری دائیرەکان کە باس دەکرا،،بەڵام الحمدللە صبرمان گرت و دواتر پێشبینیەکانمان زۆری پێچەوانە بونەوە کەلە بەشەکانی تردا ئیشەڵا باسیان دەکەین...
🔴 خوێندن پێویستی بە قوربانی دانی زۆرە، ئەوەی لەسەفەرو گەشتی زانستی فێری دەبین لە ئازاری غەریبی و ڕاهاتن لەگەڵ کلتوری جیاواز زۆر لەخوێندنەکە کە بۆی چویت زیاتر فێرت دەکات، بۆیە چونە دەرەوە بۆ خوێندن بەڕای من خوێندکار زۆر شارەزاترو تۆکمەو دونیادیدەتر دەکا کە دەتوانێ دواتر باشتر لەسەر پێی خۆی بوەسێت...
🛑 تا بەشی ٣٢ و درێژەدان بە باسکردنی گەشتەکەم بۆ وڵاتی میصر بەخواتان دەسپێرم🤲..