قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa

قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa

Share

قوتابخانەی ڕەوای بنەڕەتی

14/06/2026

:
📢 خولی هاوینەی مۆسیقا
بەمەبەستی پەرەپێدانی بەھرە و توانا ھونەرییەکانتان لە پشووی ھاویندا، ئاگادارتان دەکەینەوە کە خولێکی ھاوینەی بێبەرامبەر بۆ فێربوونی ئامێرە مۆسیقییەکان دەکرێتەوە.
🎵 بەشەکانی خولەکە:
کەمان
ساز
زەرب
دەف
زانیاری و مەرجەکانی بەشداریکردن:
شێوازی پێشکەشکردن: خولەکە بە شێوەیەکی خۆڕایی (بێبەرامبەر) لەلایەن مامۆستایانی پسپۆڕەوە دەوترێتەوە.
ماوەی خولەکە: (٢) دوو مانگ بەردەوام دەبێت. لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/١ دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٩/١ کۆتایی دێت.
ڕۆژانی خولەکە: (٢) دوو ڕۆژ لە هەفتەدا (یەکشەممە + چوارشەممە).
کاتژمێر: وانەکان لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی دەستپێدەکەن تا کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ.
تێبینی گرنگ: دابینکردنی پێداویستی و ئامێری مۆسیقا (کەمان، ساز، زەرب، دەف) لەسەر شانی خودی قوتابییە خۆشەویستەکان دەبێت، هەروەها ئامادەبوون لە ڕۆژانی خولەکەدا ناچارییە و پێویستە بەبێ دابڕان بێت.
📍 شوێن و شێوازی خۆتۆمارکردن:
شوێنی خولەکە: لە ناو قوتابخانەی داستانی بنەڕەتی لە بازیان.
ماوەی خۆتۆمارکردن: لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ دەستپێدەکات تا ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢٩.
ڕۆژانی ناونووسین: تەنها لە ڕۆژانی (یەکشەممە و چوارشەممە) دەبێت.
بۆ پەیوەندی و ناونووسین: دەتوانن سەردانی قوتابخانەی داستانی بنەڕەتی بکەن یان پەیوەندی بکەن بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٢٢٢٦١٠٩٩ - مامۆستا ڕێبوار ڕەسول).

03/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی كۆتايى وەرزی یەکەم و دووەم / خولی دووەم
پۆلی چوارەم و پێنجەم و شەشەم
تێبینی/تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژێک بەیانیان كاتژمێر(٨:٣۰) ئەنجامدەدرێن.

Photos from ‎قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa‎'s post 24/05/2026

سەرکەوتنی قوتابیانی بازنەی دوو
پۆلەكانى ( شەشەمى أ + شەشەمى ب )
ئەمڕۆ ٢٤ - ٥ - ٢۰٢٦ ڕۆژی سەرکەوتنی قوتابیانی ئازیزی قوتابخانەكەمان
سوپاس و دەستخۆشی تایبەتیمان بۆ
خاتوونی ئازیز Saz Desgin بەئامادەکردنی دیزاینێکی جوان و قەشەنگ ماندومان کردن ، لەگەڵ ڕێزماندا....
قوتابخانەی ڕەوای بنەڕەتی

Photos from ‎قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa‎'s post 24/05/2026

سەرکەوتنی قوتابیانی بازنەی دوو
پۆلەكانى ( پێنجەمى أ + پێنجەمى ب )
ئەمڕۆ ٢٤ - ٥ - ٢۰٢٦ ڕۆژی سەرکەوتنی قوتابیانی ئازیزی قوتابخانەكەمان
سوپاس و دەستخۆشی تایبەتیمان بۆ
خاتوونی ئازیز Saz Desgin بەئامادەکردنی دیزاینێکی جوان و قەشەنگ ماندومان کردن ، لەگەڵ ڕێزماندا....
قوتابخانەی ڕەوای بنەڕەتی

Photos from ‎قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa‎'s post 24/05/2026

سەرکەوتنی قوتابیانی بازنەی دوو
پۆلەكانى ( چوارەمى أ + چوارەمى ب )
ئەمڕۆ ٢٤ - ٥ - ٢۰٢٦ ڕۆژی سەرکەوتنی قوتابیانی ئازیزی قوتابخانەكەمان
سوپاس و دەستخۆشی تایبەتیمان بۆ
خاتوونی ئازیز Saz Desgin بەئامادەکردنی دیزاینێکی جوان و قەشەنگ ماندومان کردن ، لەگەڵ ڕێزماندا....
قوتابخانەی ڕەوای بنەڕەتی

Photos from ‎قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa‎'s post 24/05/2026

سەرکەوتنی قوتابیانی بازنەی يەك پۆلەكانى ( يەكەم + دووەم + سێيەم )
قوتابخانەی ڕەوای بنەڕەتی

23/05/2026

🔔 ئاگاداری 🔔
قوتابیانی خۆشەویستی پۆلی چوارەم و پێنجەم و شەشەم،
ڕۆژی [يەك شەممە] ٢٠٢٦/٥/٢٤
کاتژمێر ١٠:٣۰ی بەیانی
🎓کارتی نمرەکان (نەتیجە) دابەش دەکرێت🎓
هەر قوتابيەك كتێبى نەهێناوە لەگەڵ خۆى بيهێنێت 📘📗📕📙
هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین🎓
🏫 قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى 🏫

Photos from ‎قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى - Qutabxanay Rawa‎'s post 21/05/2026

٢٠-٥-٢٠٢٦ چوار شەممە
بە کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکان، لاپەڕەیەکی تری پڕ لە سەرکەوتنی قوتابخانەکەمان پێچرایەوە
تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتووی بەرهەمی ماندووبوونی سێ لایەنی سەرەکی بوو
‌* قوتابیەچاوگەشەکانمان:پیرۆزبایی لە هیمەت و کۆششکردنتان دەکەین، دڵنیاین ماندووبوونتان بەفیڕۆ ناچێت و بە نمرەی بەرز دەگەنە ئامانجەکانتان ان شاٱللە
**مامۆستا دڵسۆزەکانمان:ئێوە پایەی سەرەکی ئەم سەرکەوتنانەن ماندووبوون و شەونخونیی بێوچانتان بۆ پێگەیاندنی قوتابییان شایەنی گەورەترین ڕێزە
سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمانتان ئاڕاستەدەکەین کەدڵسۆزانە ئەرکی سەرشانی خۆتان لەسەرجەم لیژنەکاندا و ئەو بەرپرسیارێتیانەی لەئەستۆتاندابوون بەڕۆحێکی جوانی پڕ هاوکاری پێکەوە بەجێتان گەیاند
*** دایبابانی بەڕێز:هاوبەش و پشتیوانی ڕاستەقینەی ئێمە بوون لەم ڕێگەیەدا، سوپاس بۆ خەمخۆری و چاودێری بەردەوامتان چەپکە گوڵی ڕێز و سوپاس پێشکەشی ئێوەی بەڕێز دەکەین کە پێکەوە وەک یەک تیم هاوکاربووین بۆ جوانترین خزمەتی پەروەردەو فێربوون بەقوتابیان لەقوتابخانەکەمان
هیوای سەرکەوتنی بەردەوام بۆ قوتابیانی ئازیزمان دەخوازین.
دەستەی کارگێڕی قوتابخانەی ڕەوای بنەڕەتی.

18/05/2026

ئاگاداری قوتابیانی بازنەی یەک پۆلی (یەکەم،دووەم،سێیەم)دەکەین سبەينێ
ڕۆژی سێ شەممە ١٩-٥-٢۰٢٦
کاتژمێر ( ٣ )ی پاش نیوەڕۆ لە قوتابخانە ئامادە بن بە مەبەستی پێدانی کارتی کۆتایی ساڵ.
تێبینی
۱- پێویستە قوتابی خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی کارت یاخود دایک یان باوک.
۲-هەر قوتابیەک پەرتوکی وانەکانی نەگەڕاندۆتەوە پێویستە پێش وەرگرتنی کارت ڕادەستی قوتابخانەی بکاتەوە.
بەهیوای سەرکەوتن
قوتابخانەى ڕەواى بنەڕەتى

18/05/2026

جێهێشتنى يادگارييەكى جوان لەلايەن قوتابيانى پۆلى شەشەم

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah