ئاگاداری خوێندکارانی ئامادەییەکەمان دەکەین کە سبەی رۆژی 5شەممە دەوام کاتژمێر نۆی سەرلەبەیانی دەستپێدەکات
ئامادەیی ئەڵڵایی تێکـەڵ
is a secondary school in sulaimany city
بۆ پاراستنی گیانی خوێندکاران سبەی چوارشەممە کرا بە پشوو لەبەر نالەباری کەش و هەوا
ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەین کە تا ئێستا مامەڵەی دەرەکی یەک و دوو بابەتیان نەکردووە سبەی رۆژی چوار شەممە 14/1/2026 سەردانی خوێندنگە بکەن جوو بۆ ڕایی کردنی مامەڵە کانیان
دەست خۆشی و پێزانین
بەناوی دەستەی کارگێری و سەرجەم مامۆستایانی ئامادەییەکەمان دەست خۆشی لە زۆر بەرێز ( کاک رێبوار ی حاجی احمد رەش ) دەکەین کە ئەرکی چاککردنی کراوەی ئامادەییەکەمانی گرتووەتە ئەستۆ ، هیوای تەمەن درێژی و لەش ساغی بۆ دەخوازین.
دەستخۆشی بۆ بەرێز مامۆستا بێرون دەکەین کە لە لایەن بەرێزیانەوە بابەتە گەیەنراوە بەو خێرخوازە بەرێزە
ئاگاداری
خوێندکارانی ئامادەییەکەمان دەکەین کە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٤/١/٢٠٢٦ یەکەم رۆژی دەوامی وەرزی دووەمە کاتژمێر ،١٢:٣٠ دەوام دەست پێدەکات بەپێی خشتەی ڕۆژانە وانەکان دەخوێندرێت
لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران سبەی چوارشەمم پشووی فەرمییە
07/12/2025
تاقیکردنەوەی کۆتای وەرزی یەکەم -خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026
تاقیکردنەوەکان کاتژمێر هەشت و نیوی سەر لەبەیانی دەست پێ دەکات
02/12/2025
پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی بازیان لە ئامادەییەکەمان
https://www.facebook.com/share/p/17Tx7a8qUc/
15/11/2025
ئامۆژگاری گرنگ بۆ بەرپرسی قوتابی پێش تاقیکردنەوە: ئامۆژگاری سادە و پراکتیکی کە بەڕاستی یارمەتی دەرن:
✅ 1. دروستکردنی کەشێکی ئارام و ئاسوودە لە ماڵەوە
گرژی لە ماڵەوە کەم بکەرەوە و دوور بکەوەرەوە لە دەمەقاڵە یان فشارەکان کە ڕەنگە منداڵەکەت تووشی دڵەڕاوکێ بکات. ژینگەیەکی دەروونی ئەرێنی گرنگترە لە ژمارەی کاتژمێرەکانی خوێندن کە بەسەری دەبەیت.
✅ 2. پێشکەشکردنی پاڵپشتی مەعنەوی لەبری فشار
وشەی هاندەرانە بڵێ وەک:
“من باوەڕم پێت هەیە” “گرنگترین شت ئەوەیە کە تۆ هەموو هەوڵێک بدەیت”.
ئەمەش متمانە بەخۆبوون زیاد دەکات و ترس لە شکست کەم دەکاتەوە.
✅ 3. ڕێکخستنی کاتی خوێندن
یارمەتی منداڵەکانتان بدەن پلانێکی سادە دروست بکەن:
بابەتەکان بۆ ئەو ڕۆژە دەستنیشان بکە
کاتەکە دابەش بکە بەسەر بەشەکاندا
هەموو کاتژمێرێک پشوویەکی کورت بدە
✅ 4. خەوتن و خۆراک
ڕێگە مەدەن تا درەنگ بەخەبەر بمێننەوە. خەوی باش زیاتر لە هەر دانیشتنێکی خوێندنی ماندووکردن تەرکیز باشتر دەکات.
خواردنی سووک و تەندروست پێشکەش بکە (خورما، مۆز، گوێز، ئاو).
✅ 5. دوور بکەوەرەوە لە بەراوردکردن
بەراوردیان مەکە بە هاوپۆلەکانیان یان خوشک و براکانیان، چونکە ئەمە متمانەیان لاواز دەکات و سترێسیان زیاتر دەکات.
✅ 6. بەشداری کردن
لە منداڵەکانتان بپرسن:
- لە کام بابەتدا زۆرترین یارمەتیت پێویستە؟
“لە کوێ زۆرترین هەست بە سترێس دەکەیت؟”
ئەمەش وایان لێدەکات هەست بکەن کە تەنیا نین.
✅ 7. پێش تاقیکردنەوە
منداڵەکانتان بیربخەنەوە کە کەرەستەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن و تەنها چەند خولەکێک پێش چوونە ژووری تاقیکردنەوەکان پێداچوونەوە بە ماددە نوێیەکان نەکەن- تەنها چاوێکی خێرا.
✅8.لە کۆتاییدا فێری بکە پشت بە خوا ببەستێ و ئەنجام بە شێوەی نەخوازراو بێت کاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر تاقیکردنەوەی داهاتوو
12/11/2025
قوتابیانی خوشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 13/11/2025 دەوامی فەرمییە
11/11/2025
سبەی چوارشەمم بەرواری 12/11/2025 پشووی فەرمییە
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Contact the school
Telephone
Website
Address
As Sulaymaniyah