22/08/2026
🌹(مەشخەڵێک لە ئاگردانی مەعریفەدا)🌹
لە نێو هەناوی پڕ لە سەفای شاری سلێمانی و لە هەینییەکی ڕووناکی ڕۆژی (٢١ی ئابی ٢٠٢٦)دا، هەنگاوەکانی عیشق بۆ زانست، مامۆستا (سۆما حەمە صدیق)ی ئەندامی چالاکی لیژنەی کتێبخانەی ئاڕاستەی یەکەمین پێشانگای کتێبی کوردی لە فاملی مۆڵ کرد.
ئەم سەردانە تەنیا پیاسەیەک نەبوو لە نێوان ڕەفەی کتێبەکاندا، بەڵکو گەڕانێک بوو بە دوای گەوهەرەکانی زانست و ئەدەبدا بۆ ئەوەی ببنە دیارییەکی گرانبەها بۆ کتێبخانەی ئامادەیی خانزادی کچان. مامۆستا سۆما بە دڵسۆزییەوە ژمارەیەک سەرچاوەی جۆراوجۆر و بەپێزی کوردی هەڵبژارد، تاوەکو ڕووحێکی نوێ بکات بە بەری ڕەفەکانی کتێبخانەی خوێندنگەکەماندا و سەرچاوەی ئیلهام و زانیاری ڕووناکتر بۆ خوێندکارانمان دابین بکات.
خزمەتکردن بەم جۆرە، برەودانە بە هزری نەوەی داهاتوو و دەوڵەمەندکردنی ڕۆحی فێربوونە. دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی مامۆستا سۆما دەکەین؛ نمونهی ئهم مامۆستا دڵسۆزانهمان زۆر بێت و هەمیشە تەمەندرێژ و بەردەوام بێت لە کاروانی پیرۆزی زانست و بەخشین.