Abdulla A. Fattah

Abdulla A. Fattah

Share

کوردم و ب زمانێ کوردی دئاخڤم. ⏳
ئارمانجا من درستنڤیسینە و، پێنگاڤێ بۆ دھاڤێژم. ✍️🔎

Photos from Abdulla A. Fattah's post 24/12/2025

پەیامێکی "د. کاروان کاکەبرا کاکەمەند" و سەرنجێکی ڕاست و تاڵی "د. کانی سالار" لە پەیامەکەی.
ھەڵوەستەیەک؛ سەیرە، خۆ دنیا ھێندە درێژ نییە تا ھەڵپەی بۆ بکەی و ڕق بپڕژێنی، زەرەر بە ئەم و ئەو بگەیەنی! بەڵکوو پێویستی و مرۆڤینی لە ئەرکدا، ئەوەیە: شیرینیی چاکەکاری ببەخشییەوە و دەستی ڕێبوار و پێی دوورەدەستان بیت.

مرۆڤ ئاسوودە و کۆمەڵگە ئاوەدان بێت.

22/12/2025

شانازییەکانی زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو دەنگدەر!
حکوومەتی سوپاس و خۆڕاگری!

وێنەکەم وەرگرتووە/ بردووە.

20/12/2025

خستنەسەر یان خستنەپاڵ/ دانەپاڵ؟

بۆ ئەوەی بەوردی سەرنج لە واتای ئەم وشانە بدەین کە بەرانبەر دۆخە ڕێزمانییەکە دانراون، دەبێت دۆخەکە لەگەڵ ناوەکان بەراورد بکەین؛ کاتێک دوو وشە دەخرێنە پاڵ یەك بە ئامراز/ مۆرفێک، ئەوا ھەندێک لە زمانەوانان بەو مۆرفە دەڵێن (خستنەسەر) و ھەندێکیش دەڵێن «دانەپاڵ، خستنەپاڵ و ئیزافە»، بەڵام ئەوەی بەلای منەوە زۆر جێگەی بایەخە، بۆچوونی "د. ڤیان، د. شلێر و د. محمدصالح"ە کە لە توێژینەوەی "خستنەپال د گوڤەرا بەھدینیدا" دەڵێن: یەکێک لە واتاکانی (الاضافة) واتای (زیادە)یە و 'ب بۆچوونا مە زاراڤێ (خستنەسەر) تێگەھێ زێدەکرنێ دیاردکەت (ھەر وەکوو دپێناسێن ژووریدا ئاماژە پێ ھاتیەدان)، ئەڤەژی ژلایێ زمانیڤە شاشییە، چونکی ڕامانا زێدەکرنێ و خستنەپالێ ژ ئێک جودانە و، ژلایێ تێگەھیژیڤە خستنەسەر دێ ھەر کەرەستەکی چ لبەری ناڤی یان لپشت ناڤی (د گرێیا ناڤیدا) بخوڤە گرت، ئەڤەژی شاشییا ڕێزمانییە. دەربارەی زاراڤێن (دانەپاڵ، خستنەپال) دوو زاراڤێن گونجاینە بۆ ئەڤێ پڕوسێ' (علی و امین و سلیمان، ٢٠٢١: ٤٢٩).
کەواتە ئەوان پێیان وایە خستنەسەر ئەوەیە، کە وشەیەک ھەبێت و کەرەستەیەکی بۆ زیاد بکرێت، بۆ نموونە مۆرفەکانی (ناسراوی، نەناسراوی، کۆ و ... تاد.) کە زیاد دەکرێن، دەکرێت خستنەسەریشیان پێ بگوترێت، نەوەک دوو وشە بخرێنە پاڵ یەک، پێیان بگوترێت خستنەسەر؛ من بۆچوونەکەیانم بەدڵە و پێڕەوی لێ دەکەم.

سەرچاوە: علی، ڤیان ابراھیم و امین، شلیر نایف و سلیمان، محمدصالح عبداللە (٢٠٢١) خستنەپال د گوڤەرا بەھدینیدا. گوڤارا زانکۆیا دھۆک، پەڕبەندا ٢٤، ژمارە ١.

18/12/2025

لەگەڵ بەرزبوونی بیناکان و بەرچاوبوونی بیناسازی و ڕێگاوبان، ھێشتەیش دیمەنە کۆنەکانی شاران دڵگیر و بەچێژترن.

Photos from Abdulla A. Fattah's post 17/12/2025

#ڕوونکردنەوە

: (دەبێت ھەڵسەنگێنەر (پ. د.) یان (پ. ی. د.) بێت و لە دەرەوەی میلاکی زانکۆکە بێت.
👇🏼

بەپێی ڕێنماییی ژمارە (٦)ی ساڵی (٢٠٢٣) ڕێنماییی شێوازی کۆرسەکانی خوێندنی ماستەر لە زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە (١٥٣٧٤) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/١٥، لە خاڵی (٥)ی «ساڵی دووەم/ سیمستەری دووەم: قۆناغی درێژەدان بە نووسین و تەواوکردن و پێشکەشکردنی ماستەرنامە»دا ھاتووە: "دەرکردنی فەرمانی کارگێڕی و ناردنی ماستەرنامەکە بە نووسراوی فەرمی سەرۆکی بەش لەگەڵ فۆڕمی ھاوپێچکراو بە شێوەی نھێنی بە بێ ئاماژەکردن بە ناوی قوتابی/ خوێندکار بۆ (ھەڵسەنگێنەری زانستی) کە بە لایەنی کەم ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بە پلەی زانستی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر) بێت و مەرجە لە دەرەوەی میلاکی زانکۆکە بێت و ڕەزامەندیدانی لەسەر ئەوەی کە ماستەرنامەکە شایستەی تاوتوێکردنە، پاشان پێویستە قوتابی/ خوێندکار گشت تێبینی و سەرنجە زانستییەکانی ھەڵسەنگێنەری زانستی جێبەجێ بکات".

بەپێی ئەم ڕێنمایییە، کە ئەم ڕاوندەی ئێستا دەگرێتەوە، ھەر ماستەرنامەیەک بدرێت بە ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بە ناسناوی زانستیی مامۆستا یان مامۆستایەک (پ. ی. د، یان پ. د.) لە ناوەوەی زانکۆکە کە خوێندنەکەی کردووەتەوە، نایاسایییە و دەبێت دووبارە بکرێتەوە و بۆ دەرەوەی زانکۆکە بنێردرێت.

تێبینی: ئەگەر پارەی ھەڵسەنگێنەر لە خوێندکار وەرگیرابێت، کە سەرف کرا، دەگەڕێنرێتەوە، واتە پاڵپشت بە وەڵامی وەزارەت بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکیی سلێمانی بە ژمارە (١٥٣٤٣) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/١٨ تێچووی ھەڵسەنگاندنەکە لەئەستۆی ئەو زانکۆیەیە کە خوێندنەکەی کردووەتەوە و لەسەر داھات خەرج دەکرێت.

15/12/2025



ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیارکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) دەستپێدەکاتەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت؛ چوارشەممە ڕێکەوتى (2025/12/17) تاکو (2025/12/24) ناونوسین بۆ تاقیکردنەوەى دیارکردنى ئاستى زمانى ئینگلیزى (placement test) لە سێنتەرى زمانى زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران دەتوانن داواکارییەکانیان لە ڕێگەى ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بکەن:

https://lc.digital.gov.krd/ #/login

14/12/2025

کارەکانی خودای گەورە بێحیکمەت نین.

Photos from Abdulla A. Fattah's post 13/12/2025



بڕیارێکى گرنگ لە وەزیرى خوێندنى باڵا وە بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى ...

وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بە لێخۆشبون لە کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى

لەپێناو بەشداریکردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی چەمچەماڵی ئازیز و دەوروبەریدا و بۆ بەدەنگەوە هاتنی قوتابیان و خوێندکارەکانیان لەم کارەساتە سروشتیەدا، بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا بە: لێخۆشبون لە پارەی کرێی خوێندنی قوتابی/ خوێندکارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری کە بە پارالێل یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەکالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمى باڵا، ماستەر، دکتۆرا)، لە سەرجەم زانکۆکان بۆ بڕی ماوەی کرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).

پێویستە خوێندکاران/ قوتابیان بە دیکۆمێنتى یاسایی بیسەلمێنن کە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن یان ئەو شوێنانەی کە زیانیان بەرکەوتوە بۆ ئەوەى بڕیارى لێخۆشبون لە کرێى خوێندن بیانگرێتەوە.

بۆ بینینى دەقى فەرمانەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا ئەم لینکەى خوارەوە کلیک بکەن؛

https://drive.google.com/file/d/16_vJBDt-v6H2P2PogiIStJa8mcvcSF-M/view?usp=sharing

Photos from Abdulla A. Fattah's post 13/12/2025

#ڕوونکردنەوە
(زمانەوانی)
: دەبێت ھەڵسەنگێنەر بڕوانامەکەی لە دکتۆرا کەمتر نەبێت و، لە ناوەوە یان دەرەوەی میلاکی زانکۆکە بێت، ئاسایییە.
👇🏼

بەپێی ڕێنماییی ژمارە (٦)ی ساڵی (٢٠٢٣) ڕێنماییی شێوازی کۆرسەکانی خوێندنی ماستەر لە زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان بە نووسراوی ژمارە (١٥٣٧٤) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٨/١٥، لە خاڵی (٤)ی «ساڵی دووەم/ سیمستەری دووەم: قۆناغی درێژەدان بە نووسین و تەواوکردن و پێشکەشکردنی ماستەرنامە»دا ھاتووە: "ناردنی ماستەرنامەکە بە نووسراوی فەرمی سەرۆکی بەش لەگەڵ فۆڕمی ھاوپێچکراو بۆ (پێداچوونەوەی زمانەوانی) کە بە لایەنی کەم ھەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت لە پسپۆڕی ئەو زمانەی کە ماستەرنامەکەی پێنووسراوە".
بەپێی ئەم ڕێنمایییە، کە ئەم ڕاوندەی ئێستا دەگرێتەوە، ھەر ماستەرنامەیەک بدرێت بە ھەڵگری بڕوانامەی ماستەر، نایاسایییە و دەبێت دووبارە بکرێتەوە.

تێبینی (١): بەپێی وەڵامی وەزارەت بۆ زانکۆی ڕاپەڕین (ھەموو زانکۆکانیش دەگرێتەوە) بە نووسراوی ژمارە (١٤١٩٠) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٧/٣٠ بۆ ئەو بەشانەی پسپۆڕییان زمانەکانی (کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی)یە، دەکرێت سەرپەرشت ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێت.
تێبینی (٢): ئەگەر پارەی ھەڵسەنگێنەر لە خوێندکار وەرگیرابێت، کە سەرف کرا، دەگەڕێنرێتەوە، واتە پاڵپشت بە وەڵامی وەزارەت بۆ زانکۆی پۆلەتەکنیکیی سلێمانی بە ژمارە (١٥٣٤٣) لە ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٨/١٨ تێچووی ھەڵسەنگاندنەکە لەئەستۆی ئەو زانکۆیەیە کە خوێندنەکەی کردووەتەوە و لەسەر داھات خەرج دەکرێت.

ھاوپێچ: وێنەی خاڵ و ڕێنمایییە ئاماژەپێکراوەکان.

10/12/2025

دەربڕینی "ژیان دەکەن" حەڵەت نییە، بووەتە دیاردە!

"ژیان دەکەن" نا، "دەژین".

ئەو خەڵکانەی لێرە ژیان دەکەن. ❌
ئەو خەڵکانەی لێرە دەژین. ✅

کاتێک «ژیان» چاوگی مەبەست و ھەڵگری ڕوودان بێت، پێویستمان بە (کردن) نییە!

02/12/2025

پاداشتەکەی، خودا دەیدا.

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Website

Address


As Sulaymaniyah
46002