ڕێکخراوی نوری عیرفانی

ڕێکخراوی نوری عیرفانی

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ڕێکخراوی نوری عیرفانی, Education, As Sulaymaniyah.

26/06/2023

فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًۭا يَرَهُۥ
ڕێکخراوەکەمان پێویستی بە هاوکاری خێرخوازانە بۆ بەردەوامبونمان لە خزمەتکردنی مناڵانی کۆمەڵگاکەمان و پێگەیاندنیان و ڕاستەڕێکردنیان بۆ ڕەوشت و ئاکارەکانی دینی ئیسلام.
بەبۆنەی پشوی هاوینەوە، کەسانێکی زۆر ڕومان تێدەکەن بۆ وەرگرتنی دەرسەکان لەلای ئێمە.
ئێمەش پێویستمان بە هاوکاری مادی هەیە بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوامبین لە کار و چالاکیەکانمان تا بە باشترین شێواز خزمەتی مناڵە چاوگەشەکانی ئەم ئومەتە بکەین.
بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان پەیوەندی بکەن بە:07749098380
#خێرخوازی

16/06/2023

مَّن ذَا الَّذِي يُقْرِضُ اللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا فَيُضَاعِفَهُ لَهُ أَضْعَافًا كَثِيرَةً وَاللَّهُ يَقْبِضُ وَيَبْسُطُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ( 245 )

کێیه ئه‌و که‌سه قه‌رز ده‌دات به‌خوای په‌روه‌ردگار به قه‌رزێکی چاک (به‌خشراوه‌که له ماڵی حه‌ڵاڵ و بێ منه‌ت و نازدار بێت)، خوایش به‌و هۆیه‌وه بۆی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات و پاداشتی بێ سنووری پێ ده‌به‌خشێت.

﷽💙

السلام عليكم ورحمةالله وبركانه...
دۆستان و ئازیزان و خۆشەویستانی ماڵی خودا🤲
لە دەسپێکی کارکردنمان لە ڕێکخراوی نوری عیرفانی لە ماوەیەکی کەمدا الحمدلله بەفەزلی خوای تعال زياد لە300 فێرخوازمان ھەیە خوای تعالي بەرەكەتی تێ بكا يارب ... بۆیە فێرخوازو (خوێندکارەکانمان) لەیەک نهۆم جێگایان نابێتەوە ،،خەرێکی چاک کردنی نهۆمێکی تری بیناکەین داوا لەهاوڵاتیان وخێرخوازان دەکەین هاوکارمان بن لەتەواوکردن ودابین کردنی پێداویستیەکانی ناوبیناکە ،،

ھەروەک ابو ھریرە خوای لێ رازی بێ دەفەرموێ:

” ئەو ماڵەی قورئانی تیا دەخوێنرێ فراوان دەبێ بۆ ئەهلەكەی و خێری تیا زۆردەبێ و فریشتەكان ئامادەی دەبن و شەیتانەكانیش تیایدا دەرەچن

07708282248

Photos from ‎ڕێکخراوی نوری عیرفانی‎'s post 09/06/2023

السلام علیڪم ورحمة اللە وبرڪاتە✋🏻
دۆستانی ئازیز
سڵاو ومیھری پەروەردگارتان لێ بێ

ئاگاداری فێرخوازو،، خوێندکارانی ڕێکخراوی نوری عیرفانی

ڕۆژی شەمە ڕێکەوتی 10/6/2023
یەکەم ڕۆژی دەستپێ کی خولە بۆ #کوڕان

ڕۆژی یەک شەمە ڕێکەوتی 11/6/2023 بو #کچان

وانە دەخوێنرێت کاژمێر هەشت ونیوی سەرلەبەیانی ئامادەبن لەسەنتەری نوری عیرفانی

♦ناونیشان ..هەواری شار بەرامبەری پارکی هەواری شار تەلاری حاجی سوارەی هەڵەدن

ژ.م 07708282248

05/02/2019

دکتۆر محمدی خانی دەڵێت:
دواى ١٦ ساڵ دوورى له خزم و كەس گەرابومەوه بۆ ئيران

رۆژێك كه ئوتومبيلى براكەمم پێ بوو له يەكێك له شەقامه قەرەباڵغەكانى تاران، كورێكى ١٥ تا ١٦ سالان ئەبوو ووتى جامى ئۆتومبيلەكەت بۆ پاك بكەمەوه؟
منيش رێگەم پێ دا زۆر به جوانى پاكى كردەوه،منيش دەستم كرد به گيرفانما بيست دۆلاريەك هات به دەستمەوه و نەمگيرايەوه دام پێ ى ، واقى ورما و ووتى تۆ له ئەمريكا گەراييتەوه؟؟!!!
منيش ووتم بەلێ .
ووتى ئەكرێت چەند پرسيارێكت لێ بكەم سەبارەت به زانكۆكانى ئەمريكا ؟ له جياتى پاكردنەوەكە پارەم ناوێت.
ئەوەنده به ئەدەب بوو ناچارى كردم بلێم وەره ناو ئوتومبيلەكه دانيشه با قسه بكەين.
ووتم تەمەنت چەنده؟
ووتى ١٦
ووتم له دوى ناوەنديت؟
ووتى نەخير شەشم تەواو كردووه.
ووتم چۆن ئەبيت؟
ووتى ئاخر چەند سالێكم پەراندووه چونكه نمرەكانم زۆر باشه.
ووتم بۆ كار ئەكەيت؟
ووتى من دوو ساڵ بووم باوكم مردووه ، دايكم چێشتلێنەرى مالێكى دەولەمەنده و من و خوشكەكەشم كار ئەكەين تا يارمەتى دايكمان بدەين و بەردەواميش بين له خويندن.
ووتى بەڕێز من بيستوومه زانكۆكانى ئەمريكا ڤيزاى خوێندن و زەمالەى خوێندن ئەدەن به خوێندكاره زۆر زيرەكەكان؟
ووتم كەس هەيه يارمەتيت بدات؟
ووتى نەخێر پشتم هەر به خۆم قايمه.
ووتم نانت خواردووه؟
وتى نەخير .
ووتم دەى با بڕۆين بۆ چێشتخانەيەك هەم نان بخۆين و هەم قسەش بكەين.
ووتى به مەرجێك دێم دوايى ناو ئوتومبيلەكەت بۆ پاك بكەمەوه.
منيش رازى بووم.
له چێشتخانەكه به زۆر سێ جۆر خواردنم بۆ بانگ كرد، بەڵام زۆر لێزانانه زۆربەى خواردنەكەى خۆى كرد به سەفەرى بۆ دايك و خوشكەكەى، نزيكەى ٢ سعات قسەمان كرد، سەير ئەكەم زۆربەى كاروبارى رۆژگار شارەزايه و به باشيش به ئينگليزى قسه ئەكات، نزيكى خۆرئاوا بوو فەريدم گەيانده ماڵ (ناوى فەريد بوو) بۆيه گەياندمه ماڵ و ناونيشانى ماليانم وەرگرت ، ريككەوتين بۆ بەيانيەكەى هەموو بەلگەو بەلگەنامەکانى بدات به من و منيش هەرچيم له دەست بێت بيكەم، نزيكى شەش مانگى پێ چوو تا له رێگەى پارێزەرێكى زۆر شارەزا توانيم قبولى زانكۆيەكى بۆ وەربگرم و دەعوەتنامەيەكيشم له ريگەى خۆمةوه بۆ پۆست كرد.
دواى چەند رۆژيك تلفۆنى كرد ووتى هەرگيز باوەرم نەدەكرد ئێمه دوو رۆژه له خۆشيا ئەگرين.
من و نازەنينى هاوسەرم هەول و كۆششمان كرد تا دواى شەش مانگ له فرۆكەخانەى لوس ئەنجلوسەوه توانيمان پيشوازى بكەين، كه گەشت هەر سوپاسى ئێمەى دەكرد و دەگريا، كاتێك دواى دوو ساڵ وەك گەنجترين شارەزاى تەكنۆلۆژياى نوێ له رۆژنامەى نيويورك تايمز ناوى بڵاوكرايەوه من و نازەنين زۆر دڵمان خۆش بوو .
نازەنين بێ ئەوەى به من و فەريد بلێت ڤيزاى بۆ دايك و خوشكەكەى فەريد وەرگرتبوو ، رۆژيك ئيواره كه گەرامەوه بۆ مال نازەنين ووتى دايك و خوشكەكەى فەريد سبەى دێن بۆ ئێره، به ڕاستى رۆژيكى خۆش بوو .
فەريد كه دايك و خوشكەكەى بينى نەيتوانى نه قسه بكات نه بگرى.
ئيمه له ژورەوه سەرقالى پێشوازى دايك و خوشكى فەريد بووين ، نازەنين بانگى كردم ووتى وەره دەرەوه ، كه رۆشتم ئەزانم فەريد خاوليەك و سەتليكى ئاوى پييه ئوتومبيلەكەم دەشوات ، منيش باوەشم پێدا كرد و ووتم ئەوه چى دەكەیت؟!!!
ووتى با هەرگيز له بيرم نەچێت من چى بووم و تۆ منت كرد به چى...
دكتۆر فريد عبدالعالى ئێستا يەكێكه له باشترين و ديارترين مامۆستاكانى زانكۆى هارڤاردى ئەمريكا.

05/02/2019

ئـــــەگەر مردن لە پێش چـــاوتە با مامەڵەی مەحشەرت بێ
کــە خۆت بــــە رێبوار دەزانی دە بــــا تێشووی سەفەرت بێ

کـــــــە شەو و ڕۆژ لـــــە بـــــازاڕی دنیادا بوویتە بــــــــــازرگان
بۆ کاروانی ڕۆژی دوایش کـــەمێ هــۆش و خــــەبــــەرت بێ

خــــۆ دەزانی کـــــە مردیت بــــــە ڕووتی ئـــــەچیتە نــــاو گۆڕ
دە بـــــا بۆ نـــاو مار و مێروو تـــــەقوا پۆشاکی بــــــــــەرت بێ

هێندەی نــــــاوێ دنیـــــــــا ویستی وریــابە رۆژ بە جێی دێڵێ
کـــــەمێ فکری دادگای خــودا و هەم تەرازوی مەحشەرت بێ

27/01/2019

نموونه‌ی ئیماندار وه‌كو شۆڕەبی وایە بەردەوام ڕەشەبا دەیبا ودەیهێنێ و نمونه‌ی مونافیق و كافریش وه‌كو سنه‌وبه‌ر وایه‌ هەمیشە سەوزن،وکێشەیان نیە

(كعب) كوری (مالك) (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ:
پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله عليه وسلم) فه‌رمووی:
(نموونه‌ی ئیماندار وه‌كو ڕووه‌كێكی ته‌ڕی تازه‌ ڕوواو وایه‌، با ده‌یله‌رزێنێ، به‌ملاو به‌ولادا لاری ده‌كاته‌وه‌، جارێك زۆر لاری ده‌كاته‌وه‌، جارێكیش به‌رزی ده‌كاته‌وه‌، هه‌تا وشك ده‌بێت. نمونه‌ی كافریش وه‌كو سنه‌وبه‌رێك وایه‌ له‌سه‌ر قه‌ده‌كه‌ی ڕاوه‌ستاوه‌، هیچ شتێك نایجوڵێنی هه‌تا هه‌ڵكه‌ندنی به‌یه‌كجاری)
له‌ ڕیوایه‌ته‌تێكیشدا (جارێكیش ڕاستی ده‌كاته‌وه‌، هه‌تا كۆتایی ژیانی دێت، نمونه‌ی مونافقیش وه‌كو سنه‌وبه‌رێكی پته‌و وایه‌ هیچ شتێكی تووش نابێت) [واته‌: مونافیق تووشی ده‌رد و به‌ڵای دونیایی نابێت تا ببێته‌ كه‌فاره‌تی گوناهی].
عن كَعْبِ بْنِ مَالِكٍ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلى الله عليه وسلم): (مَثَلُ الْمُؤْمِنِ كَمَثَلِ الْخَامَةِ مِنَ الزَّرْعِ تُفِيئُهَا الرِّيحُ، تَصْرَعُهَا مَرَّةً وَتَعْدِلُهَا أُخْرَى حَتَّى تَهِيجَ. وَمَثَلُ الْكَافِرِ كَمَثَلِ الْأَرْزَةِ الْمُجْذِيَةِ عَلَى أَصْلِهَا، لَا يُفِيئُهَا شَيْءٌ حَتَّى يَكُونَ انْجِعَافُهَا مَرَّةً وَاحِدَةً). وفي الرواية: (وتعدلُها مرةً، حتى يأتيَهُ أجلهُ، و مَثَلُ المنافقِ الأرزَةِ المجذيةِ التي لا يصيبُها شيءٌ). [بخاري}

18/01/2019

ئەركانەكانی ئیمان چین؟؟

{وَفِي حَدِيث جِبْرِيل} , عنْ عُمَرُ بْنُ الْخَطَّابِ ...قَالَ (أي جِبْرِيل عَلَيهِ السَّلَام) فَأَخْبِرْنِي عَنِ الْإِيمَانِ: قَالَ النَّبِيَّ (صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) ((أَنْ تُؤْمِنَ بِاللهِ، وَمَلَائِكَتِهِ، وَكُتُبِهِ، وَرُسُلِهِ، وَالْيَوْمِ الْآخِرِ، وَتُؤْمِنَ بِالْقَدَرِ خَيْرِهِ وَشَرِّهِ)) رواه مسلم ٨.

واتە: ((ئیمان ئەوەیە كە باوەڕت بە خوا و فریشتەكان و كتێبەكان و پێغەمبەران و ڕۆژی دوایی هەبێت, وە باوەڕت بە قەدەر هەبێت بە خێر و شەڕی)).

💢 دەبێ باوەڕت بە هەمووی هەبێت ونابێ گومانیشت لێیان هەبێت, چونكە باوەڕنەبوون یان گومان هەبوونی كەسێك لە یەكێك لە ئەركانەكانی ئیمان ئەوا لە ئیسلام دەچیتە دەرەوە.

18/01/2019

لەبارودۆخی خۆتان ناڕازین..؟!!
خۆتان بەراوردکەن و پاشان بڕیار بدەت...!!!

🌺ئایا یەکێ لە کچە شوکردوەکانت، تەڵاق دراوە و جیابۆتەوە لەهاوسەرەکەی...؟
📔 پێغەمبەری خوا، دوو لە کچەکانی تەڵاق دراون...!!!

🌳🌺🌳
🎇ئایا یەکێ لە مناڵەکانت لەدەستداوە و مردوە...؟!!
📔پێغەمبەری خوا، هەمو مناڵەکانی لەژیانی خۆیدا کۆچی دواییان کردوە، جگە لە خاتو فاتیمە، بەچەند مانگیک دوای ئەو کۆچی دوایی کرد.

🌳🌺🌳
❎ ئایا هیچ کات تۆمەتبارکراوی لە ناموست...؟!
درۆ و بوختانت بۆ هەڵبەستراوە؟
📔 پێغەمبەری خوا، لە ناموسی، لە عائیشەی خێزانی، دایکی بڕواداران تۆمەتبارکرا و خوای میهرەبان لەسەروی حەوت ئاسمانەوە بێ بەری کرد و پاکێتی سەلماند..!!!
🌳🌺🌳
🎆 ئایا قەرزاری ڕوی تێکردووی...؟!!
📔 پێغەمبەری خوا، کاتێ کۆچی دوایی کرد، زرێ پۆشەکەی لای کەسێکی جولەکەبوو، لەجیاتی قەرز!!
🌳🌺🌳
🌄 ئایا هەرگیز ئەوەندە پەرێشان بووی کە نانی ژەمەخواردنێک یا ڕۆژێکت نەبێ..؟!!
📔ماڵی پێغەمبەری خوا، چەند مانگ تێدەپەڕی، ئاگری تێدا نەدەکرایەوە..!!
🌳🌺🌳
📶 ئایا یەکێ لە دایک وباوکانت لەدەستداوە؟
📔 پێغەمبەری خوا، بەبێ باوک و دایکی گەورەبوو و پێگەیشت...!!!
🌳🌺🌳
📕 ئایا ئاوارە و دەربەدەر بووی لە وڵاتت...، بە ئارەزوو یا بەناچاری..؟
📔 پێغەمبەری خوا، گەلەکەی خۆی شار بەدەریان کرد و ئاوارەبوو..!!
🌳🌺🌳
💐 ئایا دوچاری هەوڵی کوشتنی بەمەبەست و تیرۆر بووی..؟
📔 پێغەمبەری خوا، دووچاری هەوڵی کوشتن و تیرۆر بۆتەوە لەلایەن جولەکەکان و قوڕەیشەوە..!!!

🌳🌺🌳
📘 ئایا یەکێ لە دراوسێکانت ئازاریان داوی...؟
📔 پێغەمبەری خوا، شارەکەی بەگشتی ئازاریاندا، تاکو لە شارەکەی دەرچوو، بەجێی هێشت...!!

🌳🌺🌳
🏈 ئایا ئەوەی خۆشتدەوێ، بێگوێیی و سەرپێچی تۆی کردوە و بەگوێی دوشمنەکانتی کردبێ...؟
📔 پێغەمبەری خوا، مامی خۆی سەرپێچی ئەوی کرد و گوێڕایەڵی ئەبوجەهلی دوشمنی کرد..!!!

🌳🌺🌳
🌳ئایا دووچاری سوکایەتی و ئیهانە بووی لەلایەن هیچ کەسێکەوە...؟
📔 پێغەمبەری خوا، گەلەکەی جنێویان پێدا، لەکاتی سوجدەدا ورگ و ڕیخۆڵەی وشتریان خستە سەرسەری..!!

🌳🌺🌳
🌋 ئایا هەستت بە تەنگانە و کەمی ڕۆزی و گەمارۆی ئابووری کردوە، لەلایەن کەسانی دەروبەرتەوە...؟
📔 پێغەمبەری خوا، گەلەکەی بۆماوەی سێ ساڵ لە شیوی ئەبوتاڵیب، گەمارۆیان دا...!!
🌳🌺🌳
🌼 ئایا خەم و باری گرانی هیچ شتێکت لەسەرشانە..؟
📔 پێغەمبەری خوا، خەمی بانگەواز و پەیامی ئیسلامی هەڵگرتبوو..!!!
🌳🌺🌳
🍁 ئایا کەس تۆی بە درۆزن زانیوە و بەرپەرچی قسەتی داوەتەوە..؟
📔 پێغەمبەری خوا، گەلەکەی بەدرۆزنیان زانیوە و بەرپەرچی قسەکانیان داوەتەوە...!!!
🌳🌺🌳
📓 ئایا ددانەکانت ئازارت دەدەن؟
📔 پێغەمبەری خوا، ددانی پیرۆزی شکێنرا...!!!
🌳🌺🌳
🌅 ئایا تۆمەتبار کراوی بەشتێک کە نەتکردبێت..؟
📔 پێغەمبەری خوا، بەجادوگەری و شێتی و ...هتد تۆمەتبار کرا..!!!
🌳🌺🌳
📙 ئایا هیچ کات بوە لە پەرستنی خوا و گوێڕایەڵی ئەو ماندوو بوبی؟
📔 پێغەمبەری خوا، قاچەکانی دەئاوسان بەهۆی زۆری مانەوە و وەستانی لەشەونوێژدا...!!
🌳🌺🌳
🔳 لەوانەیە یەکێ یا زیاتر لەو ناخۆشی و ناڕەحەتیانەت توش هاتبێ...، تووشی خەم و پەژارەیەکی زۆری کردوی و بە ئاستەم بەرگەی ئەو بارەقورسەت گرتوە....!!!
📔 ئەی چی بۆحاڵی کەسێک هەموو ئەوناڕەحەتیانەی سەرەی تێدا کۆبوبنەوە، هەموو ئەوخەمانەی لەکۆڵ نابێ..!!!
🌳🌺🌳
🌺 بەڵام لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، پێغەمبەری خوا، صلى الله عليه وسلم، زۆر دڵخۆش بوو...!!
زۆر گەشبین بوو...!!
چونکە ئەو حەوانەوە و خۆشی خۆی لەگوێڕایەڵی خوای پەروەردگاریدا دەبینیەوە...، ئەوەبوو بۆنوێژکردن دەیفەرموو(أرحنا بها يا بلال)، ئە بیلال دڵمان خۆشکه، دڵمان ئاسودەکە بەنوێژ...، هەستە بانگدە..!!
🌳🌺🌳
🎆 ئەم پەیامە بۆهەموو ئەوکەسانەیە کە خەمبار و گیرۆدەن بەدەست ناخۆشی و ناڕەحەتیەکانی ژیان و زیانی پێگەیاندوون... .

📔 پێغەمبەری خوا، لەگەڵ ئەوەی باشترینی بەدیهێنراوەکانی سەرزەوی بوو، خۆشەویستترینی بەندەکانیشی بوو، تووشی هەموو ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانە هاتبوو.... !!!

🎆 ئێستا پێم بڵێ...، ئایا ڕازی نی بەوەندەی تووشت بوە و خوای میهرەبان پێێ تاقیکردوویەوە و چاوەڕێی پاداشتەکەی بکەی لای خوا...؟
پێغەمبەری خواش بکە سەرمەشق و پێشەوای خۆت...
🌳🌺🌳
🎉صلوا على نبينا محمد ﷺ.🎉

ناردن و وه‌رگێران: حسن محمود
په‌یجی عادل شاسواری

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:30 - 12:00
16:00 - 18:00
Tuesday 08:30 - 12:00
16:00 - 18:00
Wednesday 08:30 - 12:00
16:00 - 18:00
Thursday 08:30 - 12:00
16:00 - 18:00
Saturday 08:30 - 12:00
16:00 - 18:00
Sunday 08:30 - 12:00
16:00 - 18:00