ڕێکخراوی گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

ڕێکخراوی گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ

Share

ڕێكخراوێكی ناحكومی قازانج نه‌ویسته‌ ئامانجی په‌ره‌?

23/02/2022

بڕیارێک، کە دەبوایە زوتر بدرێت..

23/02/2022

رۆژی جیھانی زمانی دایک.. پیرۆز بێت لەزارا محمدی و تەواوی ئەوانەی هەوڵدەدەن لە پێناو بەزیندوو هێشتنەوەی زمانی دایک، لە هەر جێگەیەکی دونیادا..

16/11/2017

بەهاناوەچونی زیان لێکەوتوانی بومەلەرزەکەی کرماشان ،ئەرکێکی نیشتمانی و ئاینی و ئەخلاقی و مرۆڤانەیە..

16/11/2017

ئاگاداریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم:
ڕێكخراوه‌كه‌مان وه‌كو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ئینسانی هه‌ڵده‌ستێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان له‌ باشورو ڕۆژهه‌ڵات، هه‌ركه‌س له‌خۆی ڕاده‌بینێت و ئاماده‌ی هاوكاریه‌ چی مادی بێت یان مه‌عنه‌وی و ڕێكخراوه‌یی له‌ ڕێگه‌ی په‌یجه‌كه‌مانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه‌ بكات.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕێكخراو
١٦/١١/٢٠١٧

Photos 22/09/2017
08/08/2017

ناوی ووێنە: خەونی گەنج .
شوێن: سەهۆڵەکە - سلێمانی .
کات: شەوێکی خەمهێنەری پڕ لە نا ئومێدی .

رەنگە خەونی ئەو گەنجە زۆر شت بێت، بەڵام لەو چرکە ساتە پڕ نائومێدییە، کە دەبینین، خەونی ئەو بەتەنها بۆیاخکردنی پێڵاوە.

پێڵاو ئیشی چییە؟!.
پێڵاو لەپێدەکردێت، بۆ پاراستنی قاچەکان، لەقاچ دەکرێت بۆ وەشاندنی شەقەکان، لە شەقەی باڵیشی پێئەدرێت، کاتێک گەنجەکان رادەپەڕن بەراوبەر بەو بەرپرسە گەندەڵانەی ووڵات، کە دەیانەوێت بەباڵەکانیان بفڕن و نیشتیمان بەجێ بهێڵێن و هەڵبێن.

ئەرکێکی دیکەی پێڵاویش ئەوەیە، کە دەخرێتە دەمەوە؟!.

هێژن لە یەکێک لە گرتوخانەکانی جەلادەکانی بەعس، لەکاتی ئازاردان (تەعزیبدا)، بەرپرسێکی ئەمنی نێو گرتوخانەکە، تاکێک پێڵاو نیشانی یەکێک لە دەستگیرکراوان ئەدات و پێی دەڵێت " ئەچیتە ناو ئەو پێڵاوە یان پێڵاوەکە بچێتە ناو تۆوە ؟!".
ئەو کەسە خۆڕاگرە شۆڕشگێڕە دەستگیر کراوەش دەڵێت " با پێڵاوەکە بچێتە ناو من، من ناچمە ناو پێڵاوەکە، بەڵام تکایە بەبێ بزمار با بچێتە ناو من". ئەمنەکەش سەیری لێدێت و دەڵێت " پێڵاو کوا بزماری پێوەیە؟!". شۆڕشگێڕەکەش دەڵێت " ئەو پێڵاوانە هی گەورەکەتە، من دەیناسمەوە، بەرلەوەی دەستگیر بکرێم، ئەو دەهات لەلای من پێڵاوەکانی بۆیاخ دەکرت، بەبیرمە جارێکیان بنی پێڵاوەکانی بەریدا، خۆم بردم لەلای پینەچییەکی ناسراو بۆم پینەدەکرد".

جائیتر پێڵاویش ئەرک و مافی هەیە، بەنمونە، دەبێت بۆیاخ بکرێت و پاک رابگیرێت، بەڵام لەوەش سەیتر ئەوەیە کە ئەرکی شۆڕشگێڕی بە پێڵاو دەستپێردرێت، بۆ نمونە، دوان کە شەڕیان دەبێت لەتورەبوندا یەکسەر پێڵاوەکەی بۆ دەمی کابرا دەنێرێت و دەڵێت "زۆر قسە بکەیت پێڵاوەکانم یان قۆندەرەکانم دەخەمە دەمتەوە". جا کەس نییە لەویادا پێی بڵێ، ئا دایکەنە بزانین چۆن دەیخەیتە دەمەوە، خۆ دەمی ئەو برادەرە چەکمەجە نییە؟!.

هەندێک پێڵاویش هەیە دەخرێتە سەر سەر، بۆ نمونە، پێڵاوی کچان و ژنانی ئێزیدی و پاکیزەکانی ئەنفال، پێڵاوی دایکی شەهیدان، پێڵاوی کچانی شەڕفانی بەرەکانی جەنگ، پێڵاوی شەهیدانی کیمیا باران، دەبێت لەسەر سەری بەرپرسە گەندەڵەکان دابندرێن.

نوکتەیەکی زۆر باوی نەوەدەکانیش هەیە لەسەر پێڵاو، بیانییەکی ئەوروپی لەبازاردا دەگەڕێت و پرسیار لەهاوڕێکەی دەکات، دەڵێت " خەڵکی ئەم شارە تێکنەچون؟!". هاوڕێکەی دەڵێت بۆ؟! ئەویش دەیڵێتەوە " ئەی ئەوە نییە پێڵاویان لەناو شوشەی دوکانەکانیان داناوە بۆ نمایشکردن و گۆشتی قەسابخانەکانیشیان بەپێشی دوکانەکانیادا هەڵواسیوە بۆ فرۆشتن".
ئاخرد لە نەوەدەکاندا وابوو، کابرای قەساب گۆشتەکەی هەڵدەواسی و نمایشی دەکرد تەپو تۆزو پیسی دونیا لێی دەنیشت، جگە لەمێشو مەگەز کە هەمیشە میوان بون، بەڵام پێڵاوەکان لەناو مەعرەز یاخود پێشانگای شوشەدا بون.
ئێستا پێم بڵێن، ئەو گەنجە خەونی چییە؟!
خەونی ئەوەیە جوتێک پێڵاو بۆیاخ بکات تا بەپارەی ئەو جوتە پێڵاوە سکی برسی تێر بکات.
ئێستا پێم بڵێن تۆ خەونت چییە؟!

من خەونم ئەوەیە کە پێڵاوی کچانی ئێزیدی گەڕاوەی دەستی داعش.
پێڵاوی کچانی پاکیزەی ئەنفال.
پێڵاوی ئەو پیاوو گەنج و کچ و ژنانەشی کە لەبیابانەکانی خوار کوردستان زیندە بەچاڵ کراون.
پێڵاوی ئەو گەنج و باوکانەشی کە لەپێناوی ئەم خاکەدا و لەپێناو بەرگری لە شەرەفی تاکی کورد شەهید بون و بە خاک سپێردراون.
بیخەمە مۆزەخانەیەکەوە، پاشتر بەرپرسە گەندەڵەکانی کورد ببەم و تاک بەتاکی پێڵاوەکانیان پێ ماچ بکەم، هەر بەشەقی ئەو گەنجانە ئەوەیان پێ بکەم، کە وەک ئەو گەنجە لەو شەقامانە دانیشتون و بەدیار پەیداکردنی قودی ژیانەوە سک هەڵدەگوشن، کێم لەگەڵە با بەکۆمێنت خۆی ناونوس بکات، بۆ ئەم شۆڕشە، شۆڕشی پێڵاو.
بڵێن بۆ؟!
چونکە ئەگەر ئەو گەنجانە شەهید نەبونایە، ئەگەر ئەو کچانە ئەنفال نەکرانایە، ئەگەر ئەو خەڵکە نەخرایەتە ژێر گڵ، ئەگەر ئەو کیمیاباران کراوانە شەهید نەبونایە، ئەم چڵیت و پڵیتانە پاشەڵیان سەر کورسی و دەسەڵاتداری و بەرپرسیاری نەدەبینی.

لەگەڵ رێزی

رۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەری رۆژنامەوانی

زمناکۆ ئیسماعیل

Photos from ‎ڕێکخراوی گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ‎'s post 01/08/2017

برسيتى مرؤف دةكات بة درندة

Photos 17/07/2017

يسقط الوطن
=========
أبي الوطن
أمي الوطن
رائدنا حب الوطن
نموت كي يحيا الوطن
يا سيدي انفلقت حتى لم يعد
للفلق في رأسي وطن
ولم يعد لدى الوطن
من وطن يؤويه في هذا الوطن
أي وطن؟
الوطن المنفي..
أم الوطن؟!
أم الرهين الممتهن؟
أم سجننا المسجون خارج الزمن ؟!
نموت كي يحيا الوطن
كيف يموت ميت ؟
وكيف يحيا من أندفن ؟!
نموت كي يحيا الوطن
كلا .. سلمت للوطن !
خذه .. وأعطني به
صوتاً أسميه الوطن
ثقباً بلا شمع أسميه الوطن
قطرة أحساس أسميها الوطن
كسرة تفكير بلا خوف أسميها الوطن
يا سيدي خذه بلا شيء
فقط
خلصني من هذا الوطن
* * *
أبي الوطن
أمي الوطن
أنت يتيم أبشع اليتم إذن
ابي الوطن
أمي الوطن
لا أمك أحتوتك بالحضن
ولا أبوك حن!
ابي الوطن
أمي الوطن
أبوك ملعون
وملعون أبو هذا الوطن!
* * *
نموت كي يحيا الوطن
يحيا لمن ؟
لابن زنى
يهتكه .. ثم يقاضيه الثمن ؟!
لمن؟
لإثنين وعشرين وباء مزمناً
لمن؟
لإثنين وعشرين لقيطاً
يتهمون الله بالكفر وإشعال الفتن
ويختمون بيته بالشمع
حتى يرعوي عن غيه
ويطلب الغفران من عند الوثن؟!
تف على هذا الوطن!
وألف تف مرة أخرى!
على هذا الوطن
من بعدنا يبقى التراب والعفن
نحن الوطن !
من بعدنا تبقى الدواب والدمن
نحن الوطن !
إن لم يكن بنا كريماً آمناً
ولم يكن محترماً
ولم يكن حُراً
فلا عشنا.. ولا عاش الوطن!

21/02/2017

ده‌مانه‌وێت گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ساز بكه‌ین به‌مه‌به‌ستی فشار دروستكردن له‌سه‌ر حكومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وت..
داوا له‌سه‌رجه‌م هاونیشتمانیانی دڵسۆز ده‌كه‌ین به‌ده‌نگ داواكه‌مانه‌وه‌ بێن.
دواتر به‌روارو شوێنی گردبونه‌وه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین
ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌كه‌مان به‌ستراوه‌ به‌ڕاده‌ی به‌شداریكردنی ئێوه‌ی هاوڵاتیانی به‌ڕێز..

Photos 11/02/2017

زيان

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


As Sulaymaniyah