31/03/2026
قوتابی خۆشەویست
خوێندکاری ئازیز
کەسوکاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران
لەم بارودۆخەدا بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە کەناڵی پەروەردەیی سەرجەم وانەکان بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو پەخش دەکات و رۆژانە لە سەعات ۱٠ بەیانی بۆ ۱۱ شەو بەپێی ئەم خشتەیە ...
لەڕۆژی چوارشەممە ١-٤-٢٠٢٦ بەو خشتەیە وانەکان پەخش دەکرێن.
27/03/2026
ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:
١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.
٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.
٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.
٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.
🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:
https://ewane.krd
🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:
https://qutabxanekem.krd
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
27/03/2026
*ڕاگەیەندراوی هاوبەش
ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا.
بڕیار درا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦
09/03/2026
پیرۆزە لە قوتابخانەکەمان بەدەست هێنانی پلەی
نایاب💜 سوپاس و دەست خۆشی لە مامۆستایانی هونەر💜 (داستان جمال امین )و(ڕەوەند قادر )🌷 وە🌺
#قوتابیە گوڵەکانمان💐 کەبەشداریان کرد لەم سەرکەوتنەدا..
🌹پیرۆزبێت.🌻
22/02/2026
( پۆلی نۆیەم لە وانەی زانست مامۆستای وانە( اسیل هەرسەركەوتوو بن
17/02/2026
گوڵەكانی پۆلی حەوتەمی (و) جارێكیتر لەچالاكیەكی تردا لەوانەی
ئایین هەردوو قوتابی (ساریا بەرزان. و اسرابەختیار )ڕۆڵی مامۆستایان بینی بۆ هاوڕێكانیان هەربژین ئەم. گوڵە جوانانە
17/02/2026
بەشداری مامۆستاكانمان لە خولی سیرامیك ...خولی سیرامیکی سارد بۆ مامۆستایانی پیشەیی پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا کۆتایی هات
دووشەممە، 16-2-2026، لە بەشی پیشەیی قوتابخانەی برایەتی بنەڕەتی، کۆتایی بە خولێکی تایبەت بە کاری سیرامیکی سارد، بۆ مامۆستایانی پیشەیی سنووری پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا هات، لە کۆتا ڕۆژی خولەکە،
کە ٣ ڕۆژی خایاند .تیایدا 43 مامۆستای پەروەردەی پیشەیی لەهەردوو پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بەشدارییانکرد، پاشان بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرا.بڵ
16/02/2026
پێشکەش کردنی وانەیەکی نمونەی لە بابەتی[ ڕووەکی سروشتی] وانەی کۆمەڵایەتی لەلایەن هەردوو قوتابی ژیر و زیرەک لە پۆلی نۆیەم ٲ [ دێنێ صلاح -هەستی هونەر] بە سەرپەرشتی م. هەردی محمود
دهەمیشەسەركەوتووبن
15/02/2026
پێشكەش كردنی سیمنارێك لە لایەن مامۆستایانی( بەڕێز م كوێستان و م. دێرین )وەقوتابی زۆر ئاقڵ( ڕۆنیاڕێباز)بۆ پۆلی نۆیەم لەژێر ناونیشانی (باوەڕبە خۆبون. )لە بەرواری ٢٠٢٦/٢/١٢
10/02/2026
چالاكیەكانی وانەی ئینگلیزی پۆلی نۆیەمی أ -ب-ج دەست خۆشی بۆ مامۆستای زۆر بەڕێز سەركەوتووبن قوتابیانی ئازیز
09/02/2026
چالاكیەكانی وانەی عەرەبی لەلایەن مامۆستای بەڕێز م هاوژین هەرسەركەوتوو بن