قوتابخانەی برایەتی بنەڕەتی - brayate basic school

قوتابخانەی برایەتی بنەڕەتی - brayate basic school

Share

پەیجی فەرمی قوتابخانەی برایەتى بنەڕەتی كوران قۆناغی (٧-٩) 📍 ،سلێمانی ،ئاشتی ، خوار شیرینی تابان

Photos from ‎قوتابخانەی برایەتی بنەڕەتی - brayate basic school‎'s post 19/04/2026

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩/٤/٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی دەستپێکی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی نۆیەمە. هیوای سەرکەوتن و نمرەی بەرز بۆ تەواوی قوتابییە ئازیزەکانمان دەخوازین. ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگ بەرەو قۆناغێکی نوێ دەنێن. بە متمانەبەخۆبوونەوە بچنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە و دڵنیابن ماندووبوونتان بەفیڕۆ ناچێت. بەهیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ هەموو لایەک
#تاقیکردنەوەکان #سەرکەوتن

16/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم پۆلی 9
ساڵی خوێندنی 2025 / 2026

تێبینی:

ڕۆژی ( یەک شەممە) بەرواری (2026/4/19) تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلی ( 9 ) دەست پێدەکات، بۆ ئەم مەبەستە ئەم چەند خاڵە دەخەینە ڕوو:-

1-تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژێک لە بەیانیاندادەبێت و کاتەکەی دەکەوێتە کاتژمێر (10:30).

2-پێویستە قوتابیان جل و بەرگی قوتابخانە بپۆشن.

3-هێنانی مۆبایل و کاتژمێری زیرەک بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

4-تکایە هاوکاری قوتابیان بن لەڕێکخستنی کاتی خەو و خواردن و دابینکردنی کەشێکی ئارام بۆیان

*سوپاس‌ بۆ هاوکاریتان دایکان و باوکانی بەڕێز.
وەک هەمیشە دەیڵێینەوە باوەڕمان بەتواناو ئاست بەرزی قوتابیەکانمان هەیە و بەشێکن لەشانازیەکانمان.

هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
بەختێکی باش بۆ قوتابیە ئازیزەکانمان

لەگەڵ ڕێزدا
دەستەی کارگێڕی قوتابخانە.

14/04/2026
10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

07/04/2026

لەم بارودۆخەدا مامۆستایانمان بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی قوتابیان دەکەن.
سوپاس بۆ مامۆستای قوتابخانەکەمان مامۆستا (سروشت) بۆ هاندان و پشتگیریە
بەردەوامەکانی.

پەروەردە – United MixMedia 01/04/2026

بۆ سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی خۆشەویست، لە ڕێی ئەم لینکەوە دەتوانن بینەری کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بن

پەروەردە – United MixMedia © 2026 مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ یونایتد میکس میدیادیزاین و دروستکراوە لە لایەن

31/03/2026

ئاگاداری قوتابیانی ئازیز ودایبابانی بەڕێز دەکەینەوە ….
دوای کۆبوونەوەو گفتۆگۆکردن لەگەڵ مامۆستا بەڕێزو ماندوو نەناسەکان بەکۆی دەنگ مامۆستایان بڕیاریان دا کە لە قوتابخانەکەمان وانەکان لەرێگای گروپی ڤایبر تایبەت بە پۆلەکان و بەباتەکان وانەکان بڵێنەوە بەپێی خشتەیەکی تایبەت بۆیە تکایە مەرجە قوتابی بەناوی خۆی داخلی گروپی ڤایبر بێت سوپاس بۆ هاوکاریتان ….

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی‎'s post 31/03/2026

قوتابی خۆشەویست
خوێندکاری ئازیز
کەسوکاری بەرێزی قوتابیان و خوێندکاران
لەم بارودۆخەدا بە بڕیاری وەزارەتی پەروەردە کەناڵی پەروەردەیی سەرجەم وانەکان بە پێی خشتەیەکی دیاریکراو پەخش دەکات و رۆژانە لە سەعات ۱٠ بەیانی بۆ ۱۱ شەو بەپێی ئەم خشتەیە ...

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی‎'s post 29/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

🔴 پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت.

🔵قوتابخانە حکومییەکان بەشێوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی ( قوتابخانەکەم ) وەربگرن ، یان سوود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە

🔴قوتابخانە ناحکومیەکانی
سیستمی وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .

🔵دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت .

وەزارەتی پەروەردە
٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦

29/03/2026

پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

28/03/2026

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


As Sulaymaniyah

Opening Hours

Monday 08:00 - 11:00
Tuesday 08:00 - 12:00
Wednesday 08:00 - 12:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00