22/04/2026
پیرۆزبێت ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی.
لە ٢٢ ی نیسانی ١٨٩٨ بە هەوڵی میقداد مەدحەت بەدرخان یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بەناوی کوردستان لە قاهیرەی پایتەختی میسر دەرچوو بێگومان دەرچوونی ئەو ڕۆژنامەیە لەو سەردەمەدا هەنگاوێکی گرنگ بوو لە فەرهەنگ و ڕۆشنبیری کوردا چونکە وەک ناسنامەی نەتەوەیی دەرکەوت.
18/04/2026
کۆتای هێنان بە خولێکی تۆپی سەرمێز بۆ خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی جیهان ـ سلێمانی.
14/04/2026
١٩٨٨/٤/١٤
ئەنفال مەرگی خێراو لەسەرخۆی نەتەوەیەک بوو....
12/04/2026
٢٠٢٦/٤/١٢ تاقی کردنەوەی نیوەی کۆرسی چوارەمی خوێندکارانی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی جیهان ـ سلێمانی
11/04/2026
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٤/١١
تاقیکردنەوەی خولی دووەمی وەرزی یەکەمی خوێندکارانی قۆناغی یەکەم لە پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی جیهان ـ سلێمانی
07/04/2026
پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی جیهان ـ سلێمانی
٢٠٢٦/٤/٧
29/03/2026
پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت
لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.
29/03/2026
بەپێی بڕیاری بەرێز پارێزگاری سلێمانی و بەهۆی بارودۆخی ئەمشەوی کوردستان، بریاردرا کە ئەمڕۆ ١شەممە ٢٩ی ئازار، پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.
هەربۆیە خوێندکارانی ئازیزمان ئاگادار ئەکەینەوە کە ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢٦/٣/٢٩ یەک شەممە پشوو دەبێت لە پەیمانگەکەمان.
دەقی بڕیارەکە لەخوارەوەیە:
هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، لە خوێندنی حکومیی و ناحکومیی، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک.
پارێزگاری سلێمانی