Fam English School & Kindergarten - Sulaimani

Fam English School & Kindergarten - Sulaimani Fam English School & Kindergarten - Sulaimani
قوتابخانە و باخچەی منداڵانی (فام)ـــی ئینگلیزی - سلێمانی

بانگهێشتنامەفیستڤاڵی هاوینەی فام هاتن بۆ هەمووانە و بێ بەرامبەرەبە خۆشحاڵی و پڕ بە دڵ بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن ...
17/08/2026

بانگهێشتنامە
فیستڤاڵی هاوینەی فام
هاتن بۆ هەمووانە و بێ بەرامبەرە

بە خۆشحاڵی و پڕ بە دڵ بانگهێشتتان دەکەین بۆ بەشداریکردن لە (فیستیڤاڵی هاوینەی فام) ئێوارەیەکی پڕ لە شادی، یارییە هەمەجۆرە پەروەردەییەکان، و کاتێکی پڕ چێژ و سەرنجڕاکێش کە بە تایبەتی بۆ منداڵانی تەمەن (٤ بۆ ٧ ساڵ) ئامادە کراوە.

هاتن بۆ سەرجەم خێزان و منداڵانی ئازیز لەو گرووپە تەمەنە کراوەیە بی بەرامبەر

کات و شوێنی چالاکی:

* ڕۆژ و بەروار: چوارشەممە، (19 / 08 / 2026)
* کاتژمێر: 05:00ـی ئێوار
* شوێن: پارکی ئازادی

بۆ دڵنیابوون لە ڕێکخستنی شوێن و کەرەستەی یارییەکان بۆ ئازیزانتان، تکایە پێشوەختە لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە ناوی منداڵە چاوگەشەکانتان تۆمار بکەن:

🔗 https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdy0pPM35rQdYi5krtOoCXzTokH2rvpG9NZ6nAemJz1UtXcsg/viewform?usp=dialog

چاوەڕێی دیدارتانین بۆ بەسەربردنی ئێوارەیەکی پڕ لە کەیف و یادگاریی شیرین.

14/08/2026

فام سکووڵ؛ ژینگەیەکی پەروەردەیی دروست بۆ گەشەی هەمەلایەنەی منداڵەکانمان.

پاراستنی تەندروستیی دەروونی و جەستەیی منداڵەکانمان لە پێشەمی کارەکانمانە؛ با کاتی بەکارهێنانی شاشە و تەکنەلۆژیا سنووردار بکەین و لەبری ئەوە ژینگەیەکی پڕ لە چالاکی، فێربوون و گفتوگۆی ڕاستەقینەیان بۆ فەراهەم بکەین، چونکە داهاتووی ئەوان لە گرنگیپێدانی ئەمڕۆمانەوە دەست پێدەکات.

بۆ وەرگرتنى فۆرمى ناو تۆمارکردن، سەردانى ئۆفیسى کارگێرى قوتابخانە و باخچە بکە ڕۆژانە کاتژمێر 8:30ـى بەیانی تا کاتژمێر 4:00 ـى دوانیوەڕۆ.

یان پەیوەندى بگرە لە ڕێگەى:
‏🏫 𝐅𝐀𝐌 𝐒𝐂𝐇𝐎𝐎𝐋
📱 07729729090
📱 07509829090

‏🏫 𝐅𝐀𝐌 𝐊𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐆𝐀𝐑𝐓𝐄𝐍
📱07732098080
📱 07502098080 ‏‌‎

◉ ناونیشان: سلێمانی - ناو پرۆژەی شاری دایک - بەرامبەر چاڤیلاند.

📽 𝗙𝗔𝗠'𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

پــابـەنـدیـن بـە پـێـشـەنـگی…!تاقیکردنەوەی زمانی «کوردی»:✹ پلەی «سێیەم» لەســەر ئـاستی هەرێمی کوردستان. ✹ پلەی «دووەم» ...
11/08/2026

پــابـەنـدیـن بـە پـێـشـەنـگی…!

تاقیکردنەوەی زمانی «کوردی»:

✹ پلەی «سێیەم» لەســەر ئـاستی هەرێمی کوردستان.
✹ پلەی «دووەم» لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

✹ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026 وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئاستی کوردستان تاقیکردنەوەی زمانی «کوردی» بۆ خوێندکارانی قۆناغی «شەشەم» لە سەرجەم ناوەندە ناحکوومییە لۆکاڵی و نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدا. ئامانج لەم تاقیکردنەوە مەرکەزییە، هەڵسەنگاندنی ئاستی ئەکادیمی قوتابییان بوو لە «زمانی کوردی» لە سەرجەم ناوەندە ناحکوومییەکان.

✹ لە «فام سکووڵ - سلێمانی» خوێندکارانی قۆناغی «شەشەم» لەم تاقیکردنەوەیە بەشداربوون و توانینا پلەی «سێیەم» لەســەر ئـاستی هەرێمی کوردستان و پلەی «دووەم» لەسەر ئاستی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەدەستبێنن.

✹ شایستە بەو ئەنجام و دەستکەوتە ئەکادیمییە، وەزارەتی پەروەردە «سوپاسنامە و پیرۆزبایی» پێشکەش بە فام سکووڵ کرد و ئەنجامەکانی بەرزنرخاند.

پیرۆز بێت ئەم دەستکەوتە…

فام؛ ژینگەیەک بۆ داهێنان و هەنگاونان بەرەو لوتکەی زانست.ئێستا ناوتۆمارکردن کراوەیە◉ لە «فام سکووڵ» پرۆسەى پەروەردە، پرۆس...
09/08/2026

فام؛ ژینگەیەک بۆ داهێنان و هەنگاونان بەرەو لوتکەی زانست.

ئێستا ناوتۆمارکردن کراوەیە

◉ لە «فام سکووڵ» پرۆسەى پەروەردە، پرۆسەیەکی تەواو مەعریفییە، بایەخى مەعریفەش لە بەرجەستەبوون و پیادەکردندایە، نەک گوتن و نووسین. هەرئەمەش خاڵی گەش و هێڵی جیاکەرەوەی فام سکووڵ ـە لەسەرجەم ناوەندەکانی دیکە، لێرە توانای هەر قوتابییەک دەبێتە پردێک بۆ گەیشتن بە خەونەکانی داهاتووی.

◉ لە ئیستادا ناوتۆمارکردن بۆ ساڵی نوێ کراوەیە:
◉ لە قوتابخانە پۆل یەکەم تا پۆلی شەشەم
◉ لە باخچەی منداڵان تەمەن 4 ساڵ 5 ساڵ

◉ بۆ وەرگرتنى فۆرمى ناو تۆمارکردن، سەردانى ئۆفیسى کارگێرى قوتابخانە و باخچە بکە ڕۆژانە کاتژمێر 8:30ـى بەیانی تا کاتژمێر 4:30ـى دوانیوەڕۆ.

یان پەیوەندى بگرە لە ڕێگەى:

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐒𝐂𝐇𝐎𝐎𝐋
📱 07729729090
📱 07509829090

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐊𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐆𝐀𝐑𝐓𝐄𝐍
📱07732098080
📱07502098080

‏‎◉ ناونیشان: سلێمانی - ناو پرۆژەی شاری دایک - بەرامبەر چاڤیلاند.

‏📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

08/08/2026

"هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و فـــام
فام دەبێتە پێشڕەوی نوێکردنەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن"

★ لە پێناو بونیادنانی ئایندەیەکی گەشتری کەرتی پەروەردە، هەماهەنگییەکی مەزن و بێوێنە لەنێوان دامەزراوەی پەروەردەیی فام، هەروەها وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

★ یاداشتنامەی «لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەشی ئەکادیمی»، لە نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەی پەروەردەیی فام، بە فەرمی و لە ئاستێکی باڵادا واژۆکرا.

★ لێکتێگەیشتنەکە؛ هەڵبژاردنی دامەزراوەی پەروەردەیی فامە بۆ نوسین و ئامادەکردنی پرۆگرامەکانی خوێندنی ئامادەییە پیشەییە ئینگلیزییەکان لە کوردستان.

★ دامەزراوەی پەروەردەیی فام، وەک گەورەترین و متمانەپێکراوترین ناوەندی ئەکادیمی لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان، بە تاکە بەربژێر و تاکە لایەنی راسپێردراو بۆ ئەم ئەرکە ستراتیژییە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە هەڵبژێردراوە.

★ ئەم متمانە گەورەیەی وەزارەت، تاجێکە لەسەر سەرکەوتنەکانی فام و سەلمێنەری پێگە، توانای بێوێنە و کوالێتی بەرزی زانستیی دامەزراوەکە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەردەخات.

★ دامەزراوەی پەروەردەیی فام بە ورە و توانای سەلمێدراوەوە دەست بە ئەرکە مەزنەکەی دەکات بۆ نوسین، نوێکردنەوە و دارشتنی خشتەی زانستی بۆ پرۆگرامی ئامادەییە پیشەییە ئینگلیزییەکان.

Website | https://famgroup-iraq.com
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و فـــامیاداشتنامەی «لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەشی ئەکادیمی» لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و...
07/08/2026

هەماهەنگی نێوان وەزارەتی پەروەردە و فـــام

یاداشتنامەی «لێکتێگەیشتن و کاری هاوبەشی ئەکادیمی» لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» واژۆکرا. ئەم پاداشت و هەماهەنگییە، لە پێناو داڕشتنی ئەرکێکی ئەکادیمی زۆر گرنگ و کاریگەرە.

دامەزراوەی پەروەردەیی «فام» وەک یەکێک لە دامەزراوە پەروەردەییە متمانەپێکراوەکان، لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەرین و هەڵەبجە و گەرمیان، تاکە بەربژێر و ڕاسپێرداوە بۆ ئەم ئەرکە واتادار و گرنگە، ئەم قۆناغەش دەرخەری متمانە و کوالێتی زانستی دامەزراوەکەمانە.

نێوەڕۆکی ئەم «لێکتێگەیشتن و هەماهەنگییە ئەکادیمییە» بە مەبەستی داڕشتن و دروستکردنی چەند پرۆگرامی خوێندنە بۆ ناوەندە پیشەییەکان. دامەزراوەی فام دوای ئەم یاداشت و ڕاسپاردنە، بەشێوەی کرداری، هەنگاو دەنێت بۆ بەجێگەیاندنی ناوەرۆکی لێکتێگەیشتنەکە.

Website | https://famgroup-iraq.com
📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

06/08/2026

فام سکووڵ؛ ئاسۆیەکی جیهانی بە زمان و ناسنامەی کوردییەوە.

لە فام سکووڵ، ئێمە وەک قوتابخانەیەکی ئینگلیزی پێشەنگ، ژینگەیەکی پەروەردەیی ئاستبەرز فراهەم دەکەین کە تیایدا زمانی ئینگلیزی دەبێتە ئامرازێک بۆ گەشەدانی توانا زمانەوانییەکانی قوتابییان و بازدان بەرەو ئاسۆیەکی فراوانی جیهانی.

هاوشانی ئەم ئاستە بەرزەی ئینگلیزی، بایەخی تەواو دەدەینە زمانی دایک؛ بە ئامانجی پەروەردەکردنی نەوەیەکی فەرهەنگپارێز، زمانزان و زمانپارێز کە بە شانازییەوە ڕەگوڕیشە و ناسنامەی کوردیی خۆی دەپارێزێت.

بۆ وەرگرتنى فۆرمى ناو تۆمارکردن، سەردانى ئۆفیسى کارگێرى قوتابخانە و باخچە بکە ڕۆژانە کاتژمێر 8:30ـى بەیانی تا کاتژمێر 4:00 ـى دوانیوەڕۆ.

یان پەیوەندى بگرە لە ڕێگەى:

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐒𝐂𝐇𝐎𝐎𝐋
📱 07729729090
📱 07509829090

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐊𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐆𝐀𝐑𝐓𝐄𝐍
📱07732098080
📱07502098080
‏‌‎
◉ ناونیشان: سلێمانی - ناو پرۆژەی شاری دایک - بەرامبەر چاڤیلاند.

📽𝗙𝗔𝗠'𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

04/08/2026

"کاتێک تۆ کارێک لەجێی منداڵێک دەکەیت،
بۆ هەمیشە مافی ئەوەی لێ دەستێنیت کە
خۆی فێری بێت.”
ژان پیاژێ

لە فام سکووڵ، بڕوای تەواومان بە توانای بێسنووری منداڵان هەیە. لەجیاتی پێدانی زانیاری وشک و ڕووت، ژینگەیەکی وا دەخوڵقێنین کە منداڵ بە دەست و بیری خۆی ئەزموون بکات؛ ئازاد بێت لە هەڵەکردن و لە ڕێگەی هەڵەکانیەوە بەرەو سەربەخۆیی و بڕوابەخۆبوون هەنگاو بنێت.

کاتێک ڕێگە بە منداڵ دەدەیت بە سەربەستییەوە بپشکنێت و بەهرەکانی دەربڕێت، تۆ تەنیا وانەیەکی پێ ناڵێیتەوە، بەڵکو بناغەی کەسایەتییەکی بەهێزی بۆ پاشەڕۆژ بۆ دادەمەزرێنیت.

فـــــــــــام بژارەی ئەوانــــەیە بــــــە باشترین نەبێــــــــت ڕازی نــــــــابن.

بۆ وەرگرتنى فۆرمى ناو تۆمارکردن، سەردانى ئۆفیسى کارگێرى قوتابخانە و باخچە بکە ڕۆژانە کاتژمێر 8:30ـى بەیانی تا کاتژمێر 4:00 ـى دوانیوەڕۆ.

یان پەیوەندى بگرە لە ڕێگەى:

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐒𝐂𝐇𝐎𝐎𝐋
📱 07729729090
📱 07509829090

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐊𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐆𝐀𝐑𝐓𝐄𝐍
📱07732098080
📱07502098080
‏‌‎
◉ ناونیشان: سلێمانی - ناو پرۆژەی شاری دایک - بەرامبەر چاڤیلاند.

📸 FAM’s Media

02/08/2026

🔹فـــــــام
شاڕێیەکی فێرکاری جیاواز و
ڕوانگەیەکی هاوچەرخانە بۆ فێرکردن.

🔸گەر مەبەستتە منداڵەکەت لە ناوەندێکی بنەماداری پەروەردەی و زانستی بخوێنێت، ئاوا فــــــــام هەڵبژێرە.

🔸فــــــــام ناوەندێکی ئاکادیمی پەروەردەییە، خاوەن تێڕوانین و دنیابینی تایبەت بە خۆیەتی و خاوەندارییەتی ئاراستەیەکی فێرکارییی و پەروەردەیی هاوچەرخ دەکات.

🔸فــــــام ئەو ناوەندەیە، کە خوێندنەوەیەکی قوڵ و گشتگیری بۆ تیۆرە پەروەردەییەکان هەیە و بەرمەبنای توێژینەوە زانستییە هاوچەرخەکان کاردەکات و هەنگاو دەنێت، ئێمە لە فــــــام یەقینێکی قوڵمان هەیە کە ناکرێ و نابێ دامەزراوەی پەروەردەی بێ فکر و بێ ڕوئیا بێت،
چونکە ناوەندی بێ فکر و ئایدیا ناتوانێت هیچ کاریگەرییەک درووست بکات، وە ناتوانێت نەوەیەکی درووست و باش بونیادبنێت.

🔸چۆن هیچ کەسێک ناتوانێت بە هاوارکردن "ئاگر" بکوژێنێتەوە، ئاواش هیچ ناوەندێکی بێ بنەما و بێ دیدگا ناتوانێت مرۆڤێکی کامڵ و تەندرووست بڕسکێنێ.

⚡ ئەمەش پنتێکی دیکەیە لە جیاوازییەکانی ئێمە.

فـــــــــــام بژارەی ئەوانــــەیە بــــــە باشترین نەبێــــــــت ڕازی نــــــــابن.

بۆ وەرگرتنى فۆرمى ناو تۆمارکردن، سەردانى ئۆفیسى کارگێرى قوتابخانە و باخچە بکە ڕۆژانە کاتژمێر 8:30ـى بەیانی تا کاتژمێر 4:00 ـى دوانیوەڕۆ.

یان پەیوەندى بگرە لە ڕێگەى:

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐒𝐂𝐇𝐎𝐎𝐋
📱 07729729090
📱 07509829090

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐊𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐆𝐀𝐑𝐓𝐄𝐍
📱07732098080
📱07502098080
‏‌‎
◉ ناونیشان: سلێمانی - ناو پرۆژەی شاری دایک - بەرامبەر چاڤیلاند.

📸 FAM’s Media

تا ئێستا نەهاتووی بۆ فام؟ئێستا ناوتۆمارکردن کراوەیە◉ لە «فام سکووڵ» پرۆسەى پەروەردە، پرۆسەیەکی تەواو مەعریفییە، بایەخى م...
01/08/2026

تا ئێستا نەهاتووی بۆ فام؟

ئێستا ناوتۆمارکردن کراوەیە

◉ لە «فام سکووڵ» پرۆسەى پەروەردە، پرۆسەیەکی تەواو مەعریفییە، بایەخى مەعریفەش لە بەرجەستەبوون و پیادەکردندایە، نەک گوتن و نووسین. هەرئەمەش خاڵی گەش و هێڵی جیاکەرەوەی فام سکووڵ ـە لەسەرجەم ناوەندەکانی دیکە.

◉ لە ئیستادا ناوتۆمارکردن بۆ ساڵی نوێ کراوەیە:
◉ لە قوتابخانە پۆل یەکەم تا پۆلی شەشەم
◉ لە باخچەی منداڵان تەمەن 4 ساڵ 5 ساڵ

◉ بۆ وەرگرتنى فۆرمى ناو تۆمارکردن، سەردانى ئۆفیسى کارگێرى قوتابخانە و باخچە بکە ڕۆژانە کاتژمێر 8:30ـى بەیانی تا کاتژمێر 4:30ـى دوانیوەڕۆ.

یان پەیوەندى بگرە لە ڕێگەى:

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐒𝐂𝐇𝐎𝐎𝐋
📱 07729729090
📱 07509829090

‏🏫𝐅𝐀𝐌 𝐊𝐈𝐍𝐃𝐄𝐑𝐆𝐀𝐑𝐓𝐄𝐍
📱07732098080
📱07502098080

‏‎◉ ناونیشان: سلێمانی - ناو پرۆژەی شاری دایک - بەرامبەر چاڤیلاند.

‏📽𝗙𝗔𝗠’𝘀 𝗠𝗲𝗱𝗶𝗮

Address

As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 04:00
Tuesday 08:00 - 04:00
Wednesday 08:00 - 04:00
Thursday 08:00 - 04:00
Saturday 08:00 - 04:00
Sunday 08:00 - 04:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Fam English School & Kindergarten - Sulaimani posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share