18/03/2026
سەرپەرشتیار و مامۆستایانی ئەنستتیوتی باڵای ژمێرکارانی یاسایی - سلێمانی پرسە و ماتەمینیی ئاراستەی بەڕێز (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. لقمان محمد سعید ) دەکات، مامۆستا لە لقی سەرەکی ئنستتویت /هەولێر بەهۆی کۆچی دوایی (دایکی) بەڕێزیان. داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەریینی شاد بکات و سەبوری بنەماڵە وئازیزانی بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
14/09/2024
ئەنستتیوتی باڵای ژمێرکارانی یاسایی پیرۆزبایی هاتنی مانگی مەولود و ئەم یادە پیرۆزە لەسەرجەم موسوڵمانانی جیهان دەکات.
04/09/2024
دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی ئەنستتیوتی باڵای ژمێرکارانی یاسایی - سلێمانی پرسە و ماتەمینیی ئاراستەی بەڕێز د. کارزان مهدی غفور دەکات، ڕاگری کۆلێجی بازرگانی و مامۆستا لە ئەنستتیوتەکەمان، بەهۆی کۆچی دوایی (دایکی) بەڕێزیان. داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەریینی شاد بکات و سەبوری بنەماڵە وئازیزانی بدات.
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
25/08/2024
پیرۆزبایی لە خوێندکارانی خۆشەویست دەکەین بە بۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) لە ئنستتیوتی باڵای ژمیرکارانی یاسایی لقی سلێمانی هیوای ساڵێکی پڕ سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
Warmest congratulations to our new students as they embark on a new academic year (2024-2025). We wish you a year filled with success.
24/08/2024
بە ئامادەبونی ڕاگری ئەنستتیوت بەڕێز مامۆستا ئازاد معروف و سەرپەرشتیاری لقی سلێمانی بەڕێز مامۆستا یادگار عەباس، ڕۆژی پێنج شەممە، بەرواری ٢٢\٨\٢٠٢٤ چەند سێمینارێک ئەنجامدرا بە مەبەستی جێگیرکردنی ناونیشانی توێژینەوە بۆ خوێندکارانی دوا قۆناغی ئەنستتیوت کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
ئایار شیروان
رێژوان کەیوان
شوان ئاراس
لیژنەی باڵای سێمینار پێكهاتبوون لە بەڕێزان:
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. ڤیان سلێمان
پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. لقمان محمد
ژمێریاری یاسایی، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. شێرزاد احمد
سەرپەرشتیاری توێژینەوە ژمێریاری یاسایی دکتۆر خالد ياسين
سەرپەرشتیاری توێژینەوە، پرۆفیسۆری یاریدەدەر، د. بەهار خالد
23/08/2024
ئاگاداری تایبەت بە وەرگیراوانی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) لە پەیمانگاکەمان...
ڕۆژی یەک شەممە بەرواری ٢٥\٨\٢٠٢٤ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی خوێندنە.
کاتی خوێندنی وانەکان ڕۆژانی یەک شەممە بۆ پێنج شەممە، کاتژمێر ٥:٠٠ - ٧:٠٠ ی ئێوارە.
22/08/2024
بۆ ئەوەی ببیتە ژمێریارێکی سەرکەوتوو، پێویستە خاوەنی کارامەیی و سیفەتی کەسی و گەشەپێدانی پیشەیی بیت. کە هەندێکیان لەم خاڵانەدا خۆی دەبینێتەوە:
- توانای شیکاری بەهێز: توانای شیکردنەوەی داتا و بڕیاردانی دروست.
- گرنگیدان بە وردەکارییەکان: وردبینی لە ژمێریاریدا زۆر گرنگە، چونکە دەکرێت هەڵەیەکی بچووک ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی گەورە.
- پابەندبوون بە ستانداردە ئەخلاقییەکان.
- ڕوونکردنەوەی زانیاری ژمێریاری بە جۆرێک کە ئەو کەسانەی شارەزای ژمێریاری نین تێبگەن.
- بەردەوام لە فێربووندا بە بەتایبەت بۆ یاسا داراییەکان و ڕێساکانی باج.
- ئاشنابوون بە بەرنامە و سیستمەکانی ژمێریاری زۆر گرنگە.
- ڕێکخستنی کات و پێشخستنی کارە گرنگەکان.
- دروستکردنی پەیوەندی بەهێز لەگەڵ هاوپیشەکانتدا.
بە ڕای تۆ چ خاسیەتێک وا دەکات ژمێریار سەرکەوتوو بێت؟
12/08/2024
لەگەڵمان بن لە پێگەی فەرمی ئەنستتیوتی باڵای ژمێرکارانی یاسایی لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/kicpa.iraq/
31/07/2024
ئاگاداری پێشکەشکاران دەکەین بەروارەکانی ١\٨\٢٠٢٤ تا بەرواری ٥\٨\٢٠٢٤ دەتوانن سەردانمان بکەن بە مەبەستی گەڕاندنەوەی فۆرمەکان.
ئەو پێشکەشکارانەی فۆرمیان وەرگرتووە دەتوانن سەردانمان بکەن لە زانکۆی کۆمار، باڵەخانەی ئەندازیاری، ئۆفیسی ژمارە (٢٠١) لە کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەی لای خوارەوە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ٣:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ.
07741548934
30/07/2024
ئاگاداری خوازیاران دەکەین ڕۆژی چوارشەممە، بەرواری ٣١\٧\٢٠٢٤ کۆتا ڕۆژە بۆ پێشکەشکردنی خوێندن و ناو تۆمارکردن لە پەیمانگاکەمان.
خوازیاران دەتوانن سەردانمان بکەن لە زانکۆی کۆمار، باڵەخانەی E، ئۆفیسی ژمارە (٢٠١) لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەر لە بەیانی تا ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەی لای خوارەوە ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ی سەر لە بەیانی تا ١:٠٠ ی پاشنیوەڕۆ:
07741548934