22/06/2026
شانازییەکی نوێ بۆ کۆلێجەکەمان؛ پ.د. زەردەشت محمد لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە ڕێزلێنانی پێبەخشرا
شانازییەکی نوێ بۆ کۆلێجەکەمان؛ پ.د. زەردەشت محمد لەلایەن وەزیری خوێندنی باڵاوە ڕێزلێنانی پێبەخشرا – College of Physical Education and Sport Science
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا، مەراسیمی ڕێزل
21/06/2026
پرسە
دڵگرانین بە کۆچی دوایی بەڕێز ( علی حسێن ) باوکی هەردوو مامۆستای کۆلێجەکەمان (د.ئامانج علی حسێن و د.ئاوات علی حسێن).بە ناوی ڕاگرایەتی و سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێجەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین،هیوادارین دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت وجێگەی بەهەشت بێت.
ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/٢٢ پرسەکەیەتی لە مزگەوتی قازی محمد
إنا لله وإنا إليه الراجعون
ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
18/06/2026
سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستا هیوا محمد و فەرمانبەر کەیوان حمە ساڵح
لە پای هەوڵە بەردەوامەکانیان و پیشاندانی بەرزترین ئاستی دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیاندا، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١٨ لە مەڕاسمێکدا کە لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، هەر یەک لە (مامۆستا هیوا محمد ) و فەرمانبەری هێژا (کەیوان حمە ساڵح) لە لایەن بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سلێمانی (پ.د.کۆسار محمد علی ) و بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلێج(پ.د.ئەحمەد بهادین )بەڕێوەچوو خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.
ئەم ڕێزلێنانە وەک پێزانینێکە بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگ و کاریگەرەی ناوبراوان هەیانبووە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا بە دڵسۆزی و پاکی لە ساڵی (٢٠٢٤-٢٠٢٥)، و هاندەرێکە بۆ بەردەوامبوونیان و بەخشینی وزەی زیاتر بە پرۆسەی کارگێڕی و ئەکادیمی زانکۆ.
ڕاگرایەتی کۆلێج و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا هیوا و کاک کەیوان دەکەن، هیوای تەندروستییەکی باش و سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازن لە کارەکانیاندا لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری زانکۆ و خوێندکاران.
سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستا هیوا محمد و فەرمانبەر کەیوان حمە ساڵح – College of Physical Education and Sport Science
سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە مامۆستا هیوا محمد و فەرمانبەر کەیوان حمە ساڵح لە پای هەوڵە بەردەوامەکانیان و پیشاندانی بەرزترین ئاستی دڵسۆزی و بەرپرسیارێ
18/06/2026
مامۆستایهكى کۆلێژەکەمان سەرۆکایەتی لیژنەی گفتوگۆی نامەی ماستەری کرد
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٨ حوزەیرانی ٢٠٢٦ مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.د.زەردەشت محمد ڕەئوف)وەک سەرۆکی لیژنەی گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (شیرین محمد علی) بەژداری کرد لە كۆلێژى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کەرکوک :
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:..
1.پ.د.زەردەشت محمد ڕەئوف - سەرۆکی لیژنە
2. پ.د.مراد ئەحمەد یاس - ئەندام
3. پ.ی.د.سعداللە سعید مجید - ئەندام
4. پ.ی.د.ئامینە کەریم حسێن- ئەندام و سەرپەرشتیار
دەست خۆشی لە بەڕێزیان دەکەین هەمیشە سەرکەوتوو بن.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ...
16/06/2026
پرسە
دڵگرانین بە کۆچی دوایی ( ڕحیم کریم ) باوکی فەرمانبەری کۆلێجەکەمان ( ڕێزان ڕحیم کریم ) لە هۆبەی بانکی زانیاری.
بە ناوی ڕاگرایەتی و سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی کۆلێجەکەمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین،هیوادارین دوا ناخۆشی بنەماڵە بەڕێزەکەیان بێت وجێگەی بەهەشت بێت.
إنا لله وإنا إليه الراجعون
ڕاگرایەتی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان
15/06/2026
ئاگادارى بۆ بهشداربووانى ۆركشۆپى شیكردنهوهى یارییهكانى مۆندیالى 2026
تكایه لهم لیمكهى خوارهوه Join بن له گۆوپى واتساپ بۆ داگرتنى فایلهكانى وانهبێژانى ۆركشۆپهكه.
https://chat.whatsapp.com/DWR23gFcRCv6ADgE8t0vMh
لهگهڵ ڕێزدا......
ڕاگهیاندنى كۆلێج
13/06/2026
خوێندکارێکی کۆلێجەکەمان بە باشترین ڕاهێنەری خولی عێراق هەڵبژێردرا
بۆ زانینی ئامارەکانی و وێنەی زیاتر سەردانی ئەم گرتەیەی خوارەوە بکە 👇
خوێندکارێکی کۆلێجەکەمان بە باشترین ڕاهێنەری خولی عێراق هەڵبژێردرا – College of Physical Education and Sport Science
لە بەردەوامی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی خوێندکاران و کادیرانی کۆلێجەکەمان لە کایەی وەرزشیدا، خوێندکاری کۆلێجەکەمان (هێمن تاهیر)، ڕاهێنەری تیمی خوار ١٧ ساڵی یانەی پ
12/06/2026
مامۆستایهكى کۆلێژەکەمان بەژداری تاوتوێی تێزی دکتۆرای كرد
له زانکۆی دیالە..
ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١١ حوزەیرانی ٢٠٢٦ مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.ى.د.دنیا نجات ڕەشید )وەک ئەندامی لیژنەی تاوتوێی تێزی دکتۆرای خوێندکاری خوێندنی باڵا (عبدالكريم عطا الله عبدالرحمان) بەژداری کرد بە ناونیشانی(بناء وتقنين مقياسي التألف الفكري و المعالجة الانفعالية و اسهامهما في التصرف الخططي الهجومي للاعيبي المدارس التخصصية بكرة السلة)لە كۆلێژى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی دیالە :
لیژنەی گفتوگۆ لەم بەڕێزانە پێکهاتبوون:..
1.پ.د.عدي عبدالحسين كريم - سەرۆکی لیژنە
2. پ.د.فراس عبدالمنعم عبدالرزاق - ئەندام
3. پ.ی.د.عبدالرزاق وهيب ياسين - ئەندام
4. پ.ی.د.نزار على جبار - ئەندام
5-دنيا نجات رشيد- ئەندام
6-سنان عباس علی -ئەندام و سەرپەرشتیار
دەست خۆشی لە بەڕێزیان دەکەین هەمیشە سەرکەوتوو بن.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ...