نوسینگەی ساڤیا بۆ فێربونی شۆفێری

نوسینگەی ساڤیا بۆ فێربونی شۆفێری Teacher

11/05/2026
18/02/2026

📌مۆڵەتی نوێێ شۆفێریت لە KRDPass ببینە؛

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنییکردنی خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass کە لەسەر هەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە، ئێستا هەڵگرانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری دیجیتەڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مۆڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن، هەموو وردییەکانی مۆڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتەڵی کەوتۆتە بەردەست شۆفێران، ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە)، پاشان لە بەشی جزدان، مۆڵەتەکەت ببینە، لەمەولا ئەگەر مۆڵەتی نوێی شۆفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتەڵی مۆڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژە بۆ کراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.

07719690977  Kosar Hassan
20/01/2026

07719690977 Kosar Hassan

24/06/2025
04/03/2025

سیستەمی نوێ ی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا بۆ سیستەمێكی نوێی مۆدێرن، لە پێناو زیاتر وشیاری و وریای شۆفێر و ناساندنی گشت سێکتەرە گرنگەکانی شۆفێرکردن لە پێناو سەلامەتی بۆ هەموو لایەک، بەو شێوەیەی خوارەوە ⬇️

یەكەم: نۆرەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری جۆرەكانی (A B C1) كە چوونەتە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی تیۆری و پراكتیكی هەر بە سیستەمی بەركاری پێش دەرچوونی ئەو بڕیارەیە دەبێت.

دووەم: هەر نۆرەیەك كە نەچووبێتە پڕۆسەی كرداری هەموو نۆرە گرتنێكی نوێ بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری گشت جۆرەكانی (A B C D T) بە سیستەمی نوێ جێ بەجێ دەكرێت.

سێیەم: دەكرێت خاوەنی مۆڵەتی جۆری (B) ئۆتۆمبێلێک لێبخورێت، كە كۆی گشتی (ئۆتۆمبێل و سەرنشین و بارەكەی) لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و جۆرەكانی پیك ئاپ و ئۆتۆمبێلی دوو تەنیش دەگرێتەوە و هەروەها دەكرێت ئامێرەكانی بیناسازی و كشتوكاڵیش لێبخورێت بە مەرجێك كێشی لە (3.5) سێ تۆن و نیو زیاتر نەبێت و خێرایی ئامێری بیناسازی لە (60)كم لە كاتژمێرێكدا زیاتر نەبێت و ئامێری كشتوكاڵی خێرایی لە (40)كم زیاتر نەبێت.

چوارەم: وانەکانی تیۆری و (21) کاتژمێر وانەکان دەخوێنن ڕۆژانە (3) کاتژمێر واتە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ وانەکانی تیۆری تەواو دەبن.

پێنجەم: وانەکانی پڕاکتیکی (12) کاتژمێر بە کرداری لەگەڵ ڕاهێنەر شۆفێری دەکەن پاشان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری تاقی کردنەوەکانی تیۆری ئەنجام دەدەن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

28/01/2025

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647701534885

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی ساڤیا بۆ فێربونی شۆفێری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share