25/12/2025
ئەوەندە هیلاک بووین ئێستا بەرمان ئەدات و پۆستتان بۆ بکەین 😅
ناڵێم بەس من ، بەڵکو هەمومان هیلاک بووین،
ئەزیزان بەڕاستی ئەمە کاری پێکەوەیی و دەستەجەمعییە، خوێندکار ، جوتیار ، مامۆستای زانکۆ، وەزیر، ڕاگر، فرۆشیار ، کۆمپانیاکان ، کارساز و نمیشکار و ڕێکخراو…. هتد
هەموومان پێکەوە ئەم پێشانگا نایابەمان بەرهەمهێنا، و جیاواز لەخولەکانی پێشوتر یەکەمین کتێبخانەی کشتوکاڵی و پزیشکی ڤێتێرنەریمان دانا ، لەپێش هەموویەوە سوپاس بۆ خوای گەورە پاشان بەڕێوبەران و ئامادەکاران و یەک بەیەکی سەردانی کاران، بەهیوای ئەوەی ساڵی ئایندە کاری جوانتر بکرێت.
🚜🧑🌾♻️👨🌾🌱⚕️👩🌾🌾
تێ بێ نی
بەشداری هەموو خولەکانی پێشووی پێشانگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراکم کردووە دەتوانن سەیری پۆستەکانی پێشوتری پەیج بکەن، تەمەن باقی بێت نازانین چی دەبێت بۆ خولەکانی داهاتوو ، خوای گەورە پشتوپەنای هەموومان بێت.
بڵێن ئامین و سەڵاواتتان لەبیرنەچێت بەیانی هەینی پیرۆزە🤲🤍
17/12/2025
دەتەوێت کتێبی کشتوکاڵی و پزیشکی ڤێتێرنەری ببەیتەوە؟!
!بەڵێ بێبەرامبەر! تەنانەت خۆراک و بەرهەمی تەندروستیش
دەی کەواتە ئازیزان، بەیانی لە پێشەنگای نێودەوڵەتی سلێمانی ،
لە چوارەمین خولی پێشەنگای کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک
دوو پانێڵی زۆر گرنگ و سودبەخشمان دەبێت و دەتوانن سەردانمان بکەن، ئەمە جگە لەوەی کتێبخانەی کشتوکاڵ و ڤێتێرنەریمان ئامادەکردووە دەتوانی بە زانیارییەکانت کتێب ببەیتەوە، چاوەڕێی چیت بەیانی ڕاستەوخۆ وەرە و پێشکەوتنەکانی بواری کشتواکاڵ و سامانی ئاژەڵ ببینە… لەگەڵ چەندین کۆمپانیای نێوخۆی و نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکان .
Exhibition will be held at the Sulaymaniyah International Fair, under the slogan “Agriculture is Life,” from December 17 to 20, 2025, with the participation of numerous local and international companies.
This exhibition is open to everyone and serves as an excellent platform for showcasing the latest modern equipment and products, as well as presenting company projects and initiatives aimed at advancing the agriculture and food industry sectors in the country.
You are welcome to visit the exhibition at the Sulaymaniyah International Fair, Tasluja from December 17 to 20, 2025.
#پێشانگا #معرض #زراعة #کشتوکاڵ #خۆراک
ئاگاداری چالاکییەکانی ترمان بن
لەهەموو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانمان
بە ناوی Dr Pavel Vet
#
#دامپزیشکی
#کوردستان
04/12/2025
با بڕوامان بە پەرچوو هەبێت…
🦌🥺
ئەم ئاسکە نازدارە قاچی شکابوو بەداخەوە زۆربەی دکتۆرەکان ئیزنیان دابوو، تەنانەت دانەیەکیان پێی وتبوو سەری ببڕە بەهۆی ئەستەمی چاک بوونەوەی ئێسکی مامز! بەڵام خاوەنەکەی خوشکێکی ئازیزمانە و زۆر کۆڵنەدەرە ئەو چەند ڕۆژە بەردەوام دایبی بۆ دەبەست و بەجوانی ئاگاداری بوو، ئێمەش ڕێنماییمان کرد کە جوڵەی پێنەکات و تەواوکارەخۆراکییەکان و ئازارشکێنی پێبدات ، سوپاس بۆ خوا ئێستا لەسەر پێی خۆیەتی!، وێنەکە کلینیکەکەی د. سەرکارە و ڤیدیۆی چاک بوونەوەکەی لە کۆمێنت ببینن، لە حاڵەتی مامزەکەوە بۆم دەرکەوت پێویستە بڕوامان بە پەرچوو (معجزە) هەبێت چونکە تەنها پەروەردگار خۆی شیفا دەدات و ئێمە تەنها هۆکارین… بەیانیش هەینییە سەڵاواتتان لەبیربێ ئازیزان 😌🤲
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ 🤍
23/11/2025
🤍 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان زۆر بەخۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنم کە برای بچووکتان لە کۆمپانیای (ماسی ئاڵتونی) دەست بەکار دەبم پشتیوان بەخوا وەک نوێنەری زانستی. تیمی کۆمپانیای ناوبراو ماشاءالله سەرکەوتوون پشیتوان بەخوا منیش بەشێک دەبم لەو سەرکەوتنە، پێم خۆش بوو ئێوەش بزانن چونکە دڵنیام دوعای باشم بۆ دەکەن وە بەردەوام کۆمەڵێک ئازیز لە خەمی مندابوون و بۆ شوێن و کاری نوێ تەلەفونیان بۆ دەکردم (تا دەمرم ئەم هەڵوێستەتان لەبیرناکەم)،
ئەگەر چی ئیدی کاری کلینیکی ناکەم کە پڕ بەدڵ حەزم بەو پیشەیە وە تێکەڵ بەخوێنمە، بۆیە هەر پێویستیەکتان هەبوو سەردانی د. بەهجەت یان تەواوی دکتۆرە دڵسۆزەکانی شار و قەزاکان بکەن، سەبارەت بم پیشە تازەیەم بۆیە هەڵمبژاردووە ئاڵانگاری تێدایە و سەرکەشییەکی نوێیە (هەروەک شاخەوانی). ئێ سەرتان نەئێشێنم واهەستەکەم سروشی خۆم وایە و ئاین و ڕەوشتم ڕێگەم نادات لە واز لە خزمەتکردن بهێنم هەربۆیە بەردەوام دەبم وەک پێشوو لە بڵاوکردنەوەی زانست و زانیاری بۆ تەواوی بەخێوکاران و خوێندکاران وە جارجاریش هەلی کار بۆ پزیشکان و یاریدەدەرانی پزیشکانی ڤێتێرنەری ڕادەگەیەنم بەڵکو ئەرکی سەرشانمە هەر لەو کاتەی کە خوێندکاربووم تا بوومەتە مامۆستای زانکۆ بەردەوام بووم و بەردەوام ئەبم لە بەخشینی عیلم و مەعریفە بێ جیاوازی، بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان و ئەم ئەزموونە نوێ یە…
بمێنن بەسەلامەت و جگە لە پیرۆزبایی دوعای خێرمان بۆبکەن.
پاڤێڵ عمر قادر/ ٣ ی سەرماوەرزی ٢٧٢٥ ی کوردی💐☺️
23/10/2025
یەکێک لەسەیرترین و قورسترین ئەو حاڵەتانەی
تا ئێستاکە چارەسەرم کردبێت ئەمەبوو😌👇
سەرەتا لەبیرتان نەچیت بەیانی هەینییە
با سەڵەوات بدەین لەسەر ئازیزمان، ئێ
🫀
بەڕێزێک هەر لە ڕێی خودا ئەم پاسارییەی هەڵگرتبووەوە
کە دیاربوو پەلاماری درابوو وە زۆر بێ هێز و ماندوکرابوو
🪶
کاتێ پشکنینم بۆ کرد و پەڕەکانم پاککردەووە بینیم ڕیخۆڵەی دڕاوە
لەوە سەیرتر لەشوێنی پچڕانەکە کرم دەجوڵایەوە و ئەهاتەدەرەوە
🪱
سەیری قەدەری خودا ئەو بەستەزمانە ئاوانەبووایە کێ دەیزانی!
بە هەرحاڵ ڕیخۆڵە تەنک و ناسکەکەیم بە چ حاڵێک دووریەوە!
🪡
دواتر پێدانی حەپی کرم و پێداویستییەکانی دوای نەشتەرگەری
🤲
الحمدلله ئەو برا بەڕێزە خێری خۆی کردوو بەوە
دوای ماوەیەک چاکبونەوە گەڕاندییەوە سروشت
🤍
جا ڤیدیۆی جوڵانەوەی کرمەکە لە کۆمێنت دادەنێین
ئێوەش جگە لە پاساری چ ناوێکی تری دەزانن بینوسن
🤓
16/09/2025
تو خوا دوعای لێخۆش بوونی بۆ بکەن
هاوڕێ و برای باشم کۆچی دوای کرد
09/09/2025
لوت پژان لە ئەسپدا چییە؟!
🐴🩸Epistaxis
دەتوانین بڵێین دیاردەیەکە کە تێیدا ملولە خوێنەکانی لوتی
ئەسپ دەتەقێت بەهۆکاری جیاواز، وە دەشێت یەک کونە
لوتی بێت یاخود هەردووکی توشی خوێن بەربوون دەبێت.
🐎🚨‼️هۆکارەکەی
ڕاهێنان و سواری لەناکاو یاخود هیلاککردنی زیاد لە پێویست!!!
پیاکێشان و زەبری دەرەکی هەندێکجاریش بەرزە پەستانی خوێن
وشک بوونی کونە لووتەکان بەهۆی گەرما یاخود تەنێکی نامۆیی
هەستیاری و بەکارهێنانی هەندێک دەرمانی دژە هەوکردن و بەهێز
بەگشتی هەندێک نەخۆشی دیاریکراو چ بەکتری یان ڤایرۆس یاخود کەڕوو
بە دەگمەن بوونی گۆشتی زیادە یاخود شێرپەنجەیی و ژەهراوی بوون
🏇⛑️🛡️ڕێگری
بەخێوکردنێکی سەردەمیانە و شوێنی گوونجاو
دابیبنکردی ساردی و گەرمی پێویستی بە پێی وەرزەکە
هەوا گۆڕێک و ڕێکخستنی ڕێژەی شێ لە تەویلەکەیدا
خشتەی ڕاهێنان پێکردنی دروست بێت لەکاتی خۆیدابێ
بەردەوام پشکنینی ڕێڕەووی هەناسەدان و کۆئەندامەکان
💉🩺💊چارەسەرەکان
بەزوترین کات پەیوەندی بکرێت بە پزیشکی ڤێتێرنەری پسپۆڕ
هەوڵدان بۆ دەستنیشانکردن و وەستانی هەریەکە لە هۆکارەکان
بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ گرژبوونی ملولەکان و وەستانی خوێن
گەر حاڵەتەکە پەرەی سەند دەرزی خوێن مەینی بۆ بکرێت…
ئامادەکردن و نوسینی
🤓
⚠️تێ بی نی
نابێت حاڵەتەکە پشتگوێ بخرێت و بینەری ئەو ڤیدیۆیە بن
کە لە کۆمێنت بۆتانی دادەنێین و نمونەیەکە لە خوێن پژان
☺️ئێوەش بابەتەکە لای خۆتانەوە بڵاو بکەنەوە
هەروەها بە کۆمێنتەکانتان دەوڵەمەندی بکەن
02/09/2025
دەست خۆشی زۆرمان بۆ کۆمپانیای (ماسی ئاڵتونی) هەیە کە بەشداری پێکردین لە چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پزیشکی ڤێتێرنەری لە وڵاتی تورکیا - ئیستانبوڵ، بەندە وەک پێشکەشکار و وانەبێژ بەشداریم کرد، هەروەها زۆر خۆشحاڵ بووم بە ئاشنابوونم بە کۆمەڵێک هاوپیشەی ئازیز لە کوردستانەوە بەتایبەت لە زانکۆی دیجلە جگەلەوە لە وڵاتەکانی ترەوە ، تورکیا🇹🇷 کۆماری چین🇨🇳 پاکستان 🇵🇰 تەنانەت مالیزیا🇲🇾
لەگەڵ مامۆستا بەڕێزەکانی خۆم لە هەرێمی کوردستان
و کەسانی ئاکادیمی لە زانکۆی ڕاپەڕین و پۆلی تەکنیک
🎓
شایەنی باسە وێڕای چەندین سودی زانستی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ
وانەی چڕ و پڕ ئاشنابووین بە شارستانییەتییە جوانەکەیان🏰
ئەوجا ببورن کە نەمانتوانی وەڵامی تەلەفۆنەکانتان بدەینەوە
لەبەر ئەوەی سەرقاڵی کاروبارەکانی کۆنفرانس بووین💪
پاش فەزڵی خودا کە بەسەلامەت ڕۆشتین و هاتینەوە سوپاسێکی زۆرم هەیە بۆ ڕێکخەرانی کۆنفرانس، سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری کوردستان و ڕاگرایەتی کۆلێژی پزیشکی ڤێتێرنەری زانکۆی سلێمانی🤍
ئێستا بفەرموون چی پرسیارێکتان هەیە لەخزمەتاندابین☺️
هەوڵیش دەدەین وانەکانتان بۆ کورت بکەینەوە بەنوسین✍️
26/08/2025
دووبارە دەمەوێت ئەمە بڵێم…. 😏
پزیشکانی ڤێتێرنەری هەموویان ئەندامی یەک جەستەن جەستەش کاتێک باش دەبێت کە ئەندامەکان خەمخۆر و یاریدەدەری یەکتری بن هەر بۆیە : دکتۆرە بەرێزەکان تکاتان لێ ئەکەین با ئێمە هەموومان پێکەوە هاوکاری یەکتربین بە تایبەت ئەو خوێندکارە تازە کۆلێجیان تەواو کردوە ببینە ڕێنیشاندەریان و فێری زانستیان بکەین وەک خوشک و برای خۆمان سەیریان بکەین😌
هەلی کارییان بۆ بڕەخسێنین چۆنکە رۆژگارێک هەبووە هەموومان لە سفرەوە دەستمان پێکردووە و کەسمان لە سکی دایکمانەوە ئەم زانستەمان نەهێناوە؛ با نەیخەینە ژێرگڵ! کاکە والله کەس ڕزقی کەسی بەدەست نیە🤷♂️
بیربکەرەوە و خۆت بخەرەوە شوێنی ئەو گەنجەی سەرەتایەتی کە زانکۆ تەواو دەکات هیچ هیوایەکی نیە و دانامەزرێت تاوانی چییە وەجبەکانی سەرتا نەبووە و فریای دامەزراندن بکەوێت ، دەی تۆ تاقی بکەوە و بڵێ لای خۆم وەرت دەگرم بزانە چەندە دڵ خۆش دەبێت ئەگەر باوەشی بۆ بکەیتەوە و ڕێنمایی بکەیت، هیوادارم خۆمان لێ نەگورێت و وای دابنێ خێرێکی نەبڕاوە دەکەیت😇
با زۆر ڕاستگۆبم پاش فەزڵی الله گیان، جگە لە هەوڵدانی خۆم و خۆشویستنی پیشەکەم ئەوەی دەیزانم هی دکتۆر بەهجەتە و تا ماوم مەمنونی ئەوم دواتر کاکە گیان تۆ لەبەر خودا فێری بکە ئەویش ئەگەر ئیمان و ویژدانی هەبێت پێی دەزانێت و دڵسۆز و بەوەفا دەبێت بۆ تۆش و پیشەکەش….😉
چاکە بکە و بیدە بەدەم ئاوا
خەڵکیش نەزانێ لای خوا نوسراوا
پیرەمێرد 👳🏼♂️
🚸هەر دکتۆرێکی بەڕێز لە هەر شوێنێک هەبێت خوێندکار
و دکتۆر بە خۆبەخشی وەربگریت با ئاگادارمان بکاتەوە
وە ئەگەر موچەیەکی کەمیشی پێبدات نور علی نور ‼️
⚠️تێبینی
ئێمە بەرپرس نین لە ڕێکەوتن و مەرجەکانی هەرلایەک
تەنها لە پێناو خودا، ئامانجمانە گەنجەکان بێکارنەبن
بەهیوای سەلامەتی و هەوڵدان بۆ هەموولایەک 😍
🤓