CIRCLE

CIRCLE Circle is a non-profit organization that is dedicated to providing accurate and up-to-date scientific information.

سێركڵ ناوەندێكی قازانج نەویستە کە تایبەتە بــــــــــــە دابینکردنی زانیاری زانستی ورد و نوێ. وە وتار و توێژینەوەی زانستی لەسەر چەند بابەتێکی جـۆراوجۆر بڵاودەکاتەوە و کۆڕێک بۆ گفتوگۆ لەسەر مەسەلەکانی پەیوەست بە زانست و کۆمەڵگا دابین دەکات.






سێركڵ لەساڵی 2021 دامەزراوەوە لەلایەن محەمەد سەردار و ئاریا پشتیوان، كاتێك هەستیانکرد پێویست بە ناوەندێك هەیە کە زانیاری زانستی ورد و نوێ بڵاو بكاتەوە ئا

مانجی سێركڵ ڕەخساندنی کۆڕێکە بۆ گــــــــــــــــــــفتوگۆ و لــــــــــــــــــــەسەر مــەسەلەکانی پەیوەست بە زانست و کۆمەڵگا و بەرزکردنەوەی مـەعریفەی زانستی، و تاوتوێكردنی پـرسە گـرینگەكان بۆ

پــێشخستنی كۆمەڵگە.




ئەم ناوەندە وتار و توێژینەوەی زانستی لەسەر چەند بابەتێکی جۆراوجۆر بڵاو دەکاتەوە، لەوانە: پزیشکی، دەروونزانی، بـــــــــــــۆشاییگەری، فیزیا،کـیمیا، بــــــــایۆلۆجی، مایکرۆبایۆلۆجی، جیلۆجی، ڕووەکزانی، ئــاینزانی و هــەتا دوایی.

نەستی دەستەجەمعی The Collective Unconsciousنەستی دەستەجەمعی کە هەندێک کات پێیشی دەوترێت «دەروونی بابەتی»، بیرۆکەیەکە پێی...
08/02/2023

نەستی دەستەجەمعی The Collective Unconscious

نەستی دەستەجەمعی کە هەندێک کات پێیشی دەوترێت «دەروونی بابەتی»، بیرۆکەیەکە پێیوایە بەشێکی هەرە قووڵی دەروون بۆماوەییە و بەهۆی ئەزموونی کەسییەوە دروستنەبووە. ئەم بیرۆکەیەیش بۆ یەکەم جار لەلایەن دەروونشیکاری سویسری، کارڵ یونگەوە پێشکەشکرا.

به‌سته‌ری بابه‌ت:
https://circle.krd/the-collective-unconscious

#نه‌ستی_ده‌سته‌_جه‌معی
#ده‌روونزانی

ڤاكسین Vaccineبەستەری بابەت: https://circle.krd/vaccineڤاکسین (کوتاو) بریتییە لە گیراوەیەک لە وردەزیندەوەری وەک ڤایرۆسی ...
03/04/2022

ڤاكسین Vaccine

بەستەری بابەت: https://circle.krd/vaccine

ڤاکسین (کوتاو) بریتییە لە گیراوەیەک لە وردەزیندەوەری وەک ڤایرۆسی زیندوو، کوژراو، لاوازکراو یان پرۆتین یان ژەهری وردە زیندەوەرەکە کە بەکاردەهنێنرێ بۆ پەیداکردنی بەرگری دژی نەخۆشییە گوازراوەکان.

درێژەی بابەت لەم بەستەرەی خوارەوە ببینە:

https://circle.krd/vaccine

دەرهاوێژی Projectionبەستەری بابەت: https://circle.krd/projectionدەرھاوێژی میکانیزمێکی بەرگری دەروونیە کە تێیدا تاک ئەو خ...
03/04/2022

دەرهاوێژی Projection

بەستەری بابەت: https://circle.krd/projection

دەرھاوێژی میکانیزمێکی بەرگری دەروونیە کە تێیدا تاک ئەو خاسیەتانەی لەخۆیدا پێی قبوڵ ناکرێت دەیخاتە پاڵ کەسێکی دیکە. بۆ نموونە پیاوێک کە خۆی سروستێکی دوژمنکارانەی ھەیە، ڕەنگە ئەم سروشتە دوژمنکارانەی خۆی بخاتە پاڵ هاوژینەکەی و تاوانباری بکات بەوەی ژنەکەی توانای کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەیەکەی نییە.

درێژەی بابەتەكە لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
https://circle.krd/projection

پۆدكاستی سێركڵ دەستپێدەكات!یەكەم زنجیرەی كۆرسی ڕاستكردنەوە لە لایەن Doha Debates لە بەرهەمەكانی Qatar Foundation ناوەندی...
03/04/2022

پۆدكاستی سێركڵ دەستپێدەكات!

یەكەم زنجیرەی كۆرسی ڕاستكردنەوە لە لایەن Doha Debates لە بەرهەمەكانی Qatar Foundation ناوەندی زانستی سێركڵ بە زمانی كوردی پێشكەشتان دەكات.




گرانەتا Typhoid feverبەستەری بابەت: https://circle.krd/typhoid-feverگرانەتا یەکێکە لە نەخۆشییە بەکتیرییەکان کە ھۆکارەکەی...
22/01/2022

گرانەتا Typhoid fever

بەستەری بابەت: https://circle.krd/typhoid-fever

گرانەتا یەکێکە لە نەخۆشییە بەکتیرییەکان کە ھۆکارەکەی بەکتریای سالمۆنێلایە، ھۆکاری سەرەکی بۆ توشبوون بەم نەخۆشییە بریتییە لە خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بەم بەکتریایە و لە کاتی ھاتنەناوەوەی ئەم بەکتریایە بۆ لەش زۆر بەخێرای کار لە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ دەکات

درێژەی بابەتەكە لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:

https://circle.krd/typhoid-fever

بەمزووانە پۆدكاستی سێركڵ دەستپێدەكات!چاوەڕوانبن تا باشترینتان پێشكەش بكەین. #سێركڵ
19/01/2022

بەمزووانە پۆدكاستی سێركڵ دەستپێدەكات!
چاوەڕوانبن تا باشترینتان پێشكەش بكەین.

#سێركڵ

خەوزڕان Insomnia بەستەری بابەت: https://circle.krd/insomniaخەوزڕان جۆرێکی باوی بێ خەویە. ئەو کەسانەی بێخەوییان هەیە ناتو...
19/01/2022

خەوزڕان Insomnia

بەستەری بابەت: https://circle.krd/insomnia

خەوزڕان جۆرێکی باوی بێ خەویە. ئەو کەسانەی بێخەوییان هەیە ناتوانن بخەون یاخود خەوێکی تەواو هێمن بنوون.

تەواوی بابەتەكە لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:

https://circle.krd/insomnia

١٣ خووى خراپ كە چارەسەركارانى دەروونى پێويستە خۆيانى لێ بەدوور بگرنبەستەری بابەت: https://circle.krd/13-advice-to-therap...
19/01/2022

١٣ خووى خراپ كە چارەسەركارانى دەروونى پێويستە خۆيانى لێ بەدوور بگرن

بەستەری بابەت: https://circle.krd/13-advice-to-therapists

بە گوێرەى توێژينەوەكانى د. جۆن گرۆهۆل، چارەسەركارانى دەروونى دەكرێت زنجيرەيەك خووى خراپيان بۆ دروست ببێت، كە چارەسەرخوازان بێزار دەكەن و كاريگەرى دەكەنە سەر سەركەوتوويى پڕۆسەى چارەسەرى.

درێژەی بابەتەكە لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
https://circle.krd/13-advice-to-therapists

دواین قۆناغی کاپیتالیزم و داهاتووی مرۆڤایەتیبەستەری بابەت: https://circle.krd/capitalism-and-humanity-destinyکاپیتالیزم ...
07/01/2022

دواین قۆناغی کاپیتالیزم و داهاتووی مرۆڤایەتی

بەستەری بابەت: https://circle.krd/capitalism-and-humanity-destiny

کاپیتالیزم :ئەو سیستەمە ئابورییە کە مرۆڤایەتی گەیاندووەتە ئەو پێشکەووتنە زانستی و تەکنەلۆجیانەی کە مرۆڤی سەردەم سودی لێ ئەبینێت بەلام زۆرێک پێیان وایە
کاپیتالیزم گەشتووە بە کۆتا قۆناغی و چیتر لەگەل سەردەمی ئێستا ناگوجێت و کارناکات بۆ ئەوەی بزانین بۆچی زۆر کەس پێیان وایە کە سەردەمی کاپیتالیزم تەواو بووە پێوست بزانین کاپیتالیزم چۆن سەریهەڵدا

رێژەی بابەتەكە لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:

https://circle.krd/capitalism-and-humanity-destiny

دەروونزانی و دەروونشیکاری چین؟بەستەری بابەت: https://circle.krd/darwnzani-darwnshikariدەروونزانی چییە؟دەروونزانی خودی زا...
07/01/2022

دەروونزانی و دەروونشیکاری چین؟
بەستەری بابەت: https://circle.krd/darwnzani-darwnshikari

دەروونزانی چییە؟
دەروونزانی خودی زانستەکەیە لە کورتترین پێناسەشیدا ئەو زانستەیە لە ڕەفتار دەکۆڵێتەوە، واتا دەروونزانی بازنە گەورەکەیە. دەروونزانی وەک زۆرینەی زانستەکانیتر سەرەتا بەشێک بووە لە فەلسەفە و پاشان لە ساڵی ١٨٧٩ لە فەلسەفە جیابۆتەوە لەلایەن (وڵیام ڤۆنت)ـەوە، وڵیام ڤۆنت لەو ساڵەدا و لە ئەڵمانیا توانی چەند تاقیکردنەوەیەک لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ بکات

درێژەی بابەت لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:
https://circle.krd/darwnzani-darwnshikari

Uterine cancer شێرپەنجەی منداڵدانبەستەری بابەت: https://circle.krd/uterine-cancer-منداڵدان چییە؟منداڵدان ئەندامێکی زاوزێ...
07/01/2022

Uterine cancer شێرپەنجەی منداڵدان

بەستەری بابەت: https://circle.krd/uterine-cancer

-منداڵدان چییە؟

منداڵدان ئەندامێکی زاوزێی مێینەیە، ئەو ناوچەیەی لەشی ئافرەتە کە منداڵ تێیدا گەشە دەکات لەکاتی دووگیانیدا،وە ھەروەھا دەکەوێتە سەرو زێ لە نێوان میزەڵدان و ڕیخۆڵە ئەستورە،درێژییەکەی ٧سم و پانییەکەی ٥سم کە ئەم قەبارەیەش گونجاوە لەگەڵ ئەو فرمانانەی پێی ھەڵدەستێت

-شێرپەنجەی منداڵدان چییە؟

شێرپەنجەی منداڵدان ڕوودەدات کاتێک خانەکان بەشێوەیەکی ناسروشتی لە منداڵداندا گەشەدەسێنێت و گەشەکردنەکەی لە توانای کۆنتڕۆلکردن دەردەچێت و دەبێت بە گرێ.

درێژەی بابەتەكە لەم بەستەرەی خوارەوە بخوێنەرەوە:

https://circle.krd/uterine-cancer

كاتژمێری بایۆلۆجی ( زیندەیی )بەستەری بابەت: https://circle.krd/circadian-clockهەرگیز وات بەسەر هاتووە کە هەمیشە لەکاتێکی...
04/01/2022

كاتژمێری بایۆلۆجی ( زیندەیی )

بەستەری بابەت: https://circle.krd/circadian-clock

هەرگیز وات بەسەر هاتووە کە هەمیشە لەکاتێکی دیاریکراودا هەست بە خەو دەکەیت؟ یاخود لەکاتێکی دیاریکراودا لەخەو هەڵبستیت؟ یاخود لەکاتێکی دیاریکراودا هەست بە برسیایەتی بکەیت؟ ئەمانە و چەندان شتی تریش کە لەلەشی هەریەکەماندا ڕوودەدەن، پەیوەندییان بە شتێکەوە هەیە کە پێی دەوترێت کاتژمێری بایۆلۆجی یاخود کاتژمێری زیندەیی. لەم وتارەدا سەر و بنی بابەتەکە هەڵدەتەکێنین و باسی دەكەین.

با بە چیرۆکێک دەستپێبکەین، لە ساڵە 1962 کەسێک بەناوی میشێل سیف لە تاقیکردنەوەیەکدا، لەناو ئەشکەوتێکدا بۆماوەی چەند مانگێک مایەوە، بەڵام بەبێ بوونی ڕووناکی و کاتژمێر. دوای تەواوکردنی تاقیکردنەوەکەی تێبینی ئەوەی کرد کە لەماوەی ئەو چەند مانگەدا هەمیشە بەنزیکەیی لەهەمان کاتدا خەوتووە، وە لەهەمان کاتدا هەڵساوە لە خەو و وە لەهەمان کاتیشدا نانی خواردووە وەک ئەو کاتانەی لەدەرەوەی ئەشکەوتەکە بووە. دواتریش ئەمە بە Circadian rhythm ناسرا کە لە لاتینیدا بەمانای (نزیکەی ڕۆژێک) واتە 24 کاتژمێر دێت. وە ئەم سوڕە بەنزیکەیی لە هەموو زیندەوەراندا بە بچوک و گەورە وە بە گیاندار و ڕووەکەکانیشەوە، بوونی هەیە.
بۆ بینینی تەواویی بابەتەکە کلیک بکە لە بەستەری بابەت لە وێبسایتی سێرکڵ

https://circle.krd/circadian-clock/

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when CIRCLE posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to CIRCLE:

Shortcuts

Share