19/07/2015
24/12/2010
xwendngay amaday slemany kchan la sali 1939 la shary slemany drust krawa .
19/07/2015
24/12/2010
13/03/2015
❤️ هيوادارم هةموومان ببين به دؤستى ژينگه! دلى سليمانى هةميشه پاك راگرين ❤️
06/03/2015
chan kas beeri aka?
تا کواڵیتی ژیانت چاکتر بێت واز لە (٣٠) خوی نادروست بھێنە/ شەماڵ موفتی
تا کواڵیتی ژیانت چاکتر بێت واز لە (٣٠) خوی نادروست بھێنە ...شەماڵ موفتی
١) کاتت بە فیڕۆ مەدە لەگەڵ کەسانێک کە دڵسۆزت نین
٢) ڕامەکە لە کێشەکانت. فێربە بەرەوڕویانبیتەوە
٣) درۆ مەکە لەگەڵ خۆتا و بە گوێرەی تواناكانت مامەڵە بکە و ھەنگاو بنێ
٤) بەسێه تی قوربانیکردنی بەختەوەریت بۆ خەڵکی ناشایستە
٥) زۆر پیرۆزە (خۆویست نەبیت) بەڵام واش نا خۆتت بیرچێتەوە.
٦) ھەمیشە ھەوڵبدە بە پێچەوانەی ناخت نەبیت
٧- لە ھەڵەکردن مەتۆقێ ( واتا ناکرێ ھیچ کارێک نەکەیت لە ترسی ئەگەری ھەڵەکردن)
٨- دوای تەوبەی دروست خۆت سەرزەنشت و ئازار مەدە
٩- بەختەوەری کاڵایەکی گرانبەھا نییە, زۆرینەی ئەسبابەکانی پارەیان تێ ناچی!َ وەک: خۆشەویستی , پێکەنین, کارکردن بە دڵسۆزییەوە,...
١٠- ناکرێ لەبەر ھەڵەیەکی بچوک واز لە ھاورێکانت بھێنی و ھیچ بایەخێک نەدەیت بە جوانی و پاکی ڕابوردویان لەگەڵت.
١١-واز بھێنە لە تەمەڵی و ژیرانە بارودۆخ ھەڵسەنگێنە و بڕیاری دروست بدە.
١٢-ئەوە دەرکە لە مێشکت کە ھەمیشە ئامادە نیت!!
١٣- مرج نییە ھەمیشە ڕەفیقت ھەبێ, بەتەنیا بیت باشترە لەوەی ڕەفیقی نەگونجاوت ھەبێ.
١٤- ھەر لەبەر ئەوەی ڕەفیقی پێشوت دڵسۆزت نەبوو !! نابێ ڕەفیقایەتی نوێ رەفز بکەیت.
١٥-سەرکەوتن پێشبڕکێیە لە نێوان خۆت و ناخت نەوەک خۆت و خەڵک , واتا ھەرگیز مونافەسەی خەڵک مەکە.
١٦-واز لە ئیرەیی (حەسودی) بھێنە. جگە لەوەی چاکە و حەسەناتت بەتاڵ ئەکاتەوە, ھەمو دەرگاکانی کامەرانیت لێ دا ئەخا.
١٧- بۆ (لەدەست دەرچو) خەفەت مەخۆ , وە حاڵی خۆشیش واجباتت لەبیرنەباتەوە
١٨- بوغز و کینە ئەتتوێنێتەوە و دەیان نەخۆشیت بۆ دروست ئەکا
١٩- ئەگەر ئاستی (ڕۆشنبیری و بیرکردنەوە و ھەڵسوکەو ت)ت بەرزتربو لە دەوروبەرت , نەکەی لە پێناوی خەڵکدا نزمیانکەیتەوە.
٢٠- کاتت بە فیڕۆ مەدە ھەر باسی خۆت بکەیت بۆ خەڵک.
٢١- چرکە چاکەکانی مێژووت لەبیر خۆتی مەبەرەوە, ئەو ساتە [بێ ناوانە] دەکرێ ببنە پاڵنەر بەرەو سەربەرزی و کامەرانی( فرمێسکێ نیوەشەو, چاکەیەکی نھێنی, لێبوردنێک...)
[ من عمل صالحا من ذكر أو أنثى و هو مؤمن فلنحيينه حياة طيبة..]
٢٢- ئەوە لە مێشکت دەرکە کە ھەمو شتێکت ئەبێ بێ عەیب و بێ کەموکوڕی بێت (کەمال بۆ خوایە)
٢٣- نابێ پشوو نەدەیت, (لەشت, دەرونت, ....) مافیان ھەیە بەسەرتەوە و دەبێ ھەقیان بدەیتێ. واتا جار جار پێویستە لە (خۆت) و ( شوێنگەکەت) دورکەویتەوە و لەدورەوە تەماشایانکەیت بە مەبەستی نرخاندن
٢٤- مەرج نییە ھەمیشە ڕێگەی ئاسان بگریتە بەر بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت, ھەندێ جار زۆر پێویستە ڕێگەی سەخت بگریتەبەر چونکە ڕێگەی تر نییە لەو قۆناغانەدا.
٢٥- دروستە خۆت بە کەسێکی بەھێز و ئەعساب سارد دەرخەیت, بەڵام کاتی سۆز با فرمێسک بێتە خوارێ ئەوە ھیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــچ لاوازی نییە, بەڵکو ھەستی ناخە و ھەڵدەقوڵێ.
٢٦-واز لە پاساوھێنانەوە و لۆمەی ئەم و ئەو بھێنە. چی تیایە بڵێت ھەڵە بوم؟
٢٧- مەراقکردن بۆ شتی گرنگ پێویستە بەڵام نەوەک بۆ ھەمو شتێک, ئەوسا وزەت پێ نامێنێ بۆ خەیر و چاکە
٢٨- مەبە بە مامە خەمە, رەحمەت و یارمەتیدان زۆر بەھایەکی گرنگە بەڵام مامە خەمەیی بێ سیستەمییە
٢٩-ئەو شتەی ناتەوێ ڕوو بدا یان (لای خوا نوسراوە) و ھەر ڕوو ئەدا و یان (لای خوا نەنوسراوە) و ڕوو نادا, ولە ھەردو حاڵەتدا ھەرگیز خۆتی پێوە سەرقاڵ مەکە
٣٠-نەکەی ناشکور بیت . بە قەناعەتکردن میشک و دەرون و لەشت ئەپارێزی و دەتوانی بەرەو باشتر و چاکتریش ھەوڵ بدەیت.بەڵام بە ناشکوری ئەزێتی ناخت ئەدەیت و دەرونت بریندار ئەکەیت.
زۆر بەپەلە : تکایە بڵاوی بکەرەوە
کاتژمێر ٤ ناوی خوێندکارانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگا ڕادەگەیەنرێت
04/04/2014
Awa bo ewa 😘❤️👍
04/02/2014
zoor sarda baxwa!
02/02/2014
😋
26/01/2014