04/02/2023
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە..
کۆچی دوایی کارمەندی قوتابخانەکەمان (یادگار عوسمان ف*ج) رادەگەیەنین...
بةخيربين بؤ بةيجي رسمي قوتابخانةي كويزةي بنةرةتي
welocme to page
04/02/2023
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرە..
کۆچی دوایی کارمەندی قوتابخانەکەمان (یادگار عوسمان ف*ج) رادەگەیەنین...
24/01/2023
پێشکەش کردنی خەڵاتی رێز و سوپاس بۆ کۆمپانیای(ئانزۆ) لەپای نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکەمان.
دەس خۆشیان لێدەکەین و نمونەیان زۆر بیت.
07/09/2022
17/01/2022
لەگەل خوێندکارانی ئازیز
تاقیکردنەوەکان لەکاتی خۆێ ئەنجام دەدرێت.
17/1/2022
25/03/2021
خوێندکارانی ئازیز ...
- بۆ خوێندکارانی پۆلی ( حەوتەم و هەشتەم و نۆیەم)
- ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٣/٢٧) سەردانی قوتابخانە بکەن
بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی تاقیکردنەوەکان.
-خوێندکارانی هاوڕێتان ئاگاداربکەنەوە.
کارگێڕی قوتابخانە.
06/02/2021
خوێندکاران و دای وبابانی ئازیز..
- ڕۆژی یەک شەممە بەرواری(٢٠٢١/٢/٧) خوێندکارانی پۆلی (حەوتەم) لەقوتابخانە ئامادە بن
کاتژمێر (٨).
- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری(٢٠٢١/٢/٨) خوێندکارانی پۆلی (هەشتەم و نۆیەم) لەقوتابخانە ئامادە بن
کاتژمێر (٨).
- خوێندکاران پابەندی خۆپارێزی تەندروستی بن.
لەگەڵ ڕێزدا. کارگێڕی قوتابخانە
13/01/2021
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
پاش کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ، ١٣ ی ١ی ٢٠٢١ ی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی بەرێزان : لە وەزیرانی تایبەتمەند و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ، بریاردرا :
١- رۆژی شەممە ، ١٦ ی ١ ی ٢٠٢١ ، خوێندن لە قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە ، لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکان دەستپێدەکاتەوە.
٢- پرۆگرامی خوێندن بە ریزبەندی دەخوێندرێت . رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی و تاقیکردنەوە گشتییەکان بەگوێرەی ئەو خشتانەی کە بە نوسراوی فەرمی بلاودەکرێنەوە کاریان پێدەکرێت.
٣- لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و بەمەبەستی خۆپارێزیی مامۆستایانی بەرێز تەنها ئەوکاتانە لە قوتابخانە دەبن کە وانەیان هەیە ، پاش وتنەوەی وانەکانیان پابەند ناکرێن بە مانەوە لە ناو قوتابخانە .
٤- لە رۆژی شەممە ١٦ ی ١ تا ماوەی یەک هەفتە ، ئەو بژارەیە دەخرێتە بەردەم بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران ، لە رێگای فۆرمێکەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردووە و لە قوتابخانەکان پڕ دەکرێتەوە ، کە بەخێوکار سەرپشک دەکات قوتابیەکەی لە ناو پۆل بخوێنێت یان دەتوانێت خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بکات و نەچێتەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام تەواوی تاقیکردنەوە نوسینەکیەکانی لە ناو پۆل دەبێت ئەنجام بدات.
٥- رێنماییە خۆپارێزییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و پێگیریی بە رێنماییەکان زامنکاری بەردەوام بوونی خوێندنە ، بۆ ئەومەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بابەتی پرۆسەی خوێندن ، کە بەسەرپەرشتی بەرێز پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرێوەبەرانی گشتی پەروەردە و تەندروستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتووە ، هەماهەنگی دەکەن بۆ باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە.
٦- لەڕووی پرەنسیپەوە ، کۆبوونەوە پلانی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد بۆ دەستپێکی خوێندنی قۆناغەکانی ١ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی وپەیمانگاکان ، حکومی و ناحکومی ، کە لە ١ ی ٣ ی ٢٠٢١ دەستپێبکات ، لە ٢ ی ٢ ی ٢٠٢١ لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و هەر بریارێکی نوێ کە پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری لەو بەروارە ( بۆ قۆناغەکانی ١ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) بە گوێرەی بڵاوبوونەوە و کەمبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پاشان وەزارەت پلانی پەسەندکراو بە نووسراوی فەرمی گشتاندنی پێدەکات.
پارێزراو تەندروست ساغبن.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
١٣ ی ١ ی ٢٠٢١
20/09/2020
بریکاری وەزارەتی پەروەردە: قۆناغەکانی 3 تاوەکو 11 بە ئەلیکترۆنی دەخوێنن نەک ئۆنلاین
وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت تاقیكردنەوەی هەموو قۆناخەكانی خوێندن لەناو پۆلی قوتابخانەكاندا دەكرێت. خوێندنی قۆناخی 3 تاوەكو 11ی بنەڕەتیش بە ئەلكیترۆنی دەبێت، نەك ئۆنلاین.
د. سەیوان عەلی، بریكاری وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، هەڵەتێگەیشتن لە بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە هەیە و جیاوازی لەنێوان خوێندنی ئەلیكترۆنی و ئۆنلاین نەکراوە. دەڵێت "خوێندنی قۆناغی 3 بۆ 9ی بنەڕەتی و 10و 11ی ئامادەیی بە ئەلكیترۆنی دەبێت، نەك وەك هەندێك بە هەڵە دەڵێن ئۆنلاین، ئەو دوو جۆرە، جیاوازییان زۆرە". واتە قوتابیەكە مەرج نییە راستەوخۆ بۆ خوێندنەكە لەسەر هێڵ بێت، بەڵكو وانەكان تۆمار دەكرێن و دەكرێت قوتابی لەكاتی جیاوازدا سەیری وانەكان بكەن بۆ دڵنیاییش كە قوتابیەكە وانەكەی بینیوە (كۆد) دەدرێتە هەموو قوتابیان و مامۆستایان، بەو جۆرەش دەردەكەوێت كە قوتابییەكە وانەكەی بینیوە.
بریكاری وەزارەتی پەروەردە، جەختی لەوەكردەوە، خوێندنی ئەلیكترۆنی بە واتای دابڕانی قوتابیان نایەت لە قوتابخانەكانیان و وتی "تاقیكردنەوەی هەموو قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانەكاندا دەكرێت، جگە لەوە ئەگەر خوێندن بە ئەلیكترۆنی بەردەوام بوو، دەبێت مامۆستایان قوتابییەكان بكەنە چەند گرووپێكی جیاواز و مانگی جارێك لە قوتابخانەكاندا چاویان بەیەكدی بكەوێت، لەناو پۆلدا هەڵسەنگاندن بۆ ئەو وانانە بكەن كە بە ئەلیكترۆنی خوێندوویانن".
بەپێی بڕیارێكی پێشووتری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان، لە 27ی 9 خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەنێو قوتابخانەكاندا دەستپێدەكاتەوە و لە 10ی مانگی 10دا دەوامی پۆلەكانی یەك و دووی بنەڕەتیش لەنێو قوتابخانەكان دەستپێدەكاتەوە، قۆناخەكانی دیكەش بەشێوەی ئەلیكترۆنی وانە دەخوێنن.
23/02/2020
بابةت
خؤ پاراستن
سلاو ريز بؤ خويندكاران و مامؤستا ئازيزةكاني قوتابخانةكةمان
هةموو لايةكتان تةمةن دريژ و لةش ساخ بن
13/11/2019
خهندان – هۆگر كهمال
وتهبێژی وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئاشكرای دهكات كه سبهینێ له سنوری وهزارهتهكهیان دهوامی ئاسایی ههیه و رهتیكردهوه كه پشوو بێت.
فاتیح مهولهوی زاده، وتهبێژی وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ خهندان پشتڕاستی كردهوه كه سبهینێ چوارشهممه (یهكی نیسان) له سنوری وهزارهتی پهروهرده دهوامی ئاساییه و پشوو نییه.
وتیشی: "ههر رۆژێكی دیكه لهم مانگهدا ببێته پشوو پێشتر رایدهگهیهنین و خوێندكارانی لێ ئاگادار دهكهینهوه".
بهپێی زانیارییهكانی خهندان سبهینێ لهسهرجهم دام و دهزگاكانی حكومهتی ههرێم دهوامی ئاسایی دهبێت، تائێستاش حكومهتی ههرێم به فهرمی هیچ شتێكی لهبارهی پشوهوه رانهگهیاندووه.