23/11/2014
سەنتەرى گەشەپێدان بۆ توێژینەوە و ڕاهێنان- زانکۆى گەشەپێدانی مرۆیی هەستا بە کردنەوەى خولی ( سەرکردایەتى و گەشەپێدانی کەسێتی) بۆ ژمارەیەک لە خوێندکارانی کۆلێجی یاسا و ڕامیاری زانکۆى گەشەپێدانی مرۆیی،بە هەماهەنگی کۆلێجی ناوبراو،کە بۆ ماوەى پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
17/12/2013
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنانی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی یه‌کێک له ئامانجه‌کانی بریتییه له گه‌شه‌پیدانی تاک و کۆمه‌ڵگه لە ڕێگەی کاروچالاکیەکانیەوە،لەبەرواری ١٤/١٢/٢٠١٣ دا هه‌ستا به ئه‌نجامدانی سیمینارێک ده‌رباره‌ی (خوێندنه‌وه‌ی کتێب و ڕۆڵی له پێگه‌یاندنی تاکدا) بۆ خوێندکارانی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی سه‌گرمه‌ی کچان، ماوه‌ی کاژێرێکی خایاند.
لە سیمینارەکەدا چەندین چالاکی و گفتوگۆی تێدابوو، بە جۆرێک بەشداربوان هەتا کۆتایی سیمینارەکە بەتاسەوەبون بۆ گوێگرتن. هەروەها مامۆستایان و توێژه‌رانی قوتابخانه‌که‌ش ئامادەبون لە کۆتایشدا هەمویان سوپاسی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی و و دکتۆر سهیب یان کرد بۆ پێشکه‌شکردنی سیمیناره‌که.
23/11/2013
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنانی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له درێژه‌ی کار‌و چالاکییه‌کانیدا هه‌ستا به ئه‌نجامدانی خولێکی فێرکاری کۆمپیوته‌ر ( به‌رنامه‌ی وۆرد و ئێکسڵ) بۆ کارمه‌ندانی په‌یمانگای زانسته ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینی شاری سلێمانی، که ماوه‌ی 6 رۆژی خایاند و خوله‌که‌ش بێ به‌رامبه‌ر بوو.
24/08/2013
تێکڕا نمره‌ی پێویستی به‌شه‌کان بۆ چوونه ناو پێشبڕکێوه
08/05/2013
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه و راهێنانی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی هه‌ستا به ئه‌نجامدانی سیمینارێکی ئه‌کادیمی بۆ ژماره‌یه‌ک مامۆستای ئاماده‌یی زمانی ئینگلیزی، که له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ری به‌شی زمانی ئینگلیزی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکاوه پێشکه‌شکرا 8/5/2013 ، بابەتی سیمنارەکە دەربارەی فێربونی زمانی ئینگلیزی بوو لە ڕێگەی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەریەوە کە بە شێوازێکی زۆر تازەو سەردەم دیزاینکراوە، سەرجەم ئاستەکانی زمانی ئینگلیزی لەخۆی دەگرێت، چەندین ئیفێکتی لە خۆگرتوە. بێ بەرامبەرە بەرنامەکە، لە داهاتودا سیمیناری زیاتر پێشکەش دەکرێت.
08/05/2013
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ توێژینه‌وه و ڕاهێنانی زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی به‌شداری کرد له خولی توێژه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی، له‌ژێر ناونیشانی(هاندان و پاڵنه‌ر ڕۆڵیان له چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کاندا) که له لایه‌ن ڕاهێنه‌ر به‌ڕێز دکتۆر عه‌لائه‌دین جه‌نگۆ پێشکه‌ش کرا، له 7/5/2013 له هۆڵی یەکەی مەشق و ڕاهێنانی پەروەردەی سليمانی.