Rebaz Foundation

Call Directions Website Contact the school

Rebaz Foundation Suli Office: Sulaimani, City Center, 3rd Floor / Flat 7
Erbil City : Empire Towers T3\ 5th Floor-7

Rebaz Foundation for enhancing Health, Education and Civic Resources in Kurdistan. Rebaz Foundation is a charitable NGO
Established in 2007 in the United Kingdom. The Foundation was formed by a group of young concerned activist. Rebaz Foundation has been registered as an International Foundation through the KRG Directorate of NGOs. The Foundation in managed through the 5 elected board of trustees. .. As the first health and educational NGO operating in Kurdistan the Foundation is working for the development of the Kurdish region in the areas of Health and Education. The Foundation goal is to empower youth of Kurdistan to become outstanding citizens in using their capacities as well as their abilities to make the necessary changes in all aspects of their communities. To support Kurdish students to achieve a higher standard of education especially in fields those do not exist in Kurdistan/Iraq.

(Rock and Water ) خولی نێودەوڵەتی   لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێتڕۆژی شەم...
04/10/2026

(Rock and Water ) خولی نێودەوڵەتی
لە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی ٣ی ١٠ی ٢٠٢٦، بە هاوبەشی لەنێوان کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان لەزانکۆی سلێمـانی و بە سپۆنسەری لۆجیستیی ڕێکخراوی ڕێباز فاوندەیشن،
خولی ڕاهێنانی نێودەوڵەتی کارامەیی جەستەیی و دەروونی دەستی بە کارەکانی کرد.
خولەکە بە ئامانجی پەرەپێدانی کارامەیی جەستەیی و دەروونی، دروستکردنی کەسایەتییەکی هاوسەنگ، بەدیهێنانی ئاسایشی دەروونی و ڕێگریکردن لە دیاردەی گێچەڵپێکردن بەڕێوەدەچێت .
سەرپەرشتیاری خولەکە، ڕاهێنەری نێودەوڵەتی (بێریڤان جەمال - ڕاهێنەری پەسەندکراو بابەتە زانستی و پراکتیکییەکانی خولەکە پێشکەش دەکات .

خشتەی بەڕێوەچوونی خولەکە:
بەروار: ٣ بۆ ٦ی ١٠ی ٢٠٢٦
کات: سەعات ٩:٠٠ی بەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە
شوێن: هۆڵی وەرزشی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی - زانکۆی سلێمانی
شایەنی باسە، خولەکە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەم شێوازە دابەش کراوە:
دوو ڕۆژی یەکەم (٣-٤ی ١٠): تایبەتە بە مامۆستایان
دوو ڕۆژی دووەم (٥-٦ی ١٠): تایبەتە بە خوێندکاران
English:
International "Rock and Water" Course
At the College of Physical Education and Sports Sciences, University of Slemani started
On Saturday, October 3, 2026, an international training course focusing on physical and psychological skills Started through a joint collaboration between the College of Physical Education and Sports Sciences and the Center for Research and Development at the University of Slemani, with logistical sponsorship provided by Rebaz Foundation.
The primary objectives of this course are the enhancement of physical and psychological capabilities, the cultivation of a balanced personality, the fostering of psychological security, and the prevention of bullying.
The course is conducted under the supervision of international trainer Berivan Jamal, a certified instructor who presents the theoretical and practical components of the program.
Program Schedule:
Dates: October 3–6, 2026
Hours: 9:00 AM – 5:00 PM
Venue: Gymnasium, College of Physical Education – University of Slemani
The four-day program is structured as follows:
Phase I (October 3–4): Designated for academic faculty and teaching staff.
Phase II (October 5–6): Designated for students.

لە پێناو پاڵپشتیکردنی  پرۆسەی پەروەردە و کۆمەڵێک پێداویستی پێشکەش بە قوتابخانەی کاشما ی بنەڕەتی کرا ڕێباز فاوندەیشن لە ب...
29/09/2026

لە پێناو پاڵپشتیکردنی پرۆسەی پەروەردە و کۆمەڵێک پێداویستی پێشکەش بە قوتابخانەی کاشما ی بنەڕەتی کرا

ڕێباز فاوندەیشن لە بەردەوامی چالاکی و هەوڵەکانی بۆ خزمەتکردنی کەرتی پەروەردە و پشتیوانیکردنی قوتابخانە و خوێندنگاکان، لە بەرواری ٢٨/٩/ ٢٠٢٦ کۆمەڵێک پێداویستیی پەڕاوگەیی و لۆجیستیکی پێشکەش بە قوتابخانەی بنەڕەتی کاشما کرد.
ئەم دەستپێشخەرییە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی ڕێکخراوەکەماندایە بۆ ئاسانکردنی بارگرانی سەر شانی خوێندنگاکان و مامۆستا ئازیزەکان، تا بە بێ ئاستەنگ و بە باشترین شێوە کارەکانی ڕۆژانە و ئەزموونەکان جێبەجێ بکەن.

ئێمە لە ڕێباز فاوندەیشن بەردەوام دەبین لە هاوکاریکردنی ناوەندەکانی خوێندن، چونکە باوەڕی تەواومان بەوە هەیە کە وەبەرهێنان لە پەروەردە و نەوەی نوێدا، دروستکردنی ئایندەیەکی گەشترە بۆ کۆمەڵگەکەمان.

#پەروەردە

ڕێباز فاوندەیشن پێداویستی خوێندن بۆ ژمارەیەک لە منداڵانی بێ باوک دابیندەکاتبەرواری ٦/٩/٢٠٢٦ ڕێباز فاوندەیشن لە ڕێگەی دەز...
20/09/2026

ڕێباز فاوندەیشن پێداویستی خوێندن بۆ ژمارەیەک لە منداڵانی بێ باوک دابیندەکات

بەرواری ٦/٩/٢٠٢٦ ڕێباز فاوندەیشن لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازی پێکەوەژیان ژمارەیەک جانتا و کەلوپەلی خوێندنی پێشکەش بە منداڵانی بێ باوک کرد .

English:
Rebaz Foundation provides educational materials to a number of orphans

On 6/9/2026, Rebaz Foundation donated a number of bags and school supplies to orphans through the Coexistence charity organization .

سیستەمی ووزەی خۆر بۆ خوێندنگای میشیاوی ناحیەی مەیدان / گەرمیان دامەزرێندرابەرواری ٢٠٢٦/٨/٥ ڕێباز فاوندەیشن بە هاوکاری و ...
14/09/2026

سیستەمی ووزەی خۆر بۆ خوێندنگای میشیاوی ناحیەی مەیدان / گەرمیان دامەزرێندرا

بەرواری ٢٠٢٦/٨/٥ ڕێباز فاوندەیشن بە هاوکاری و سپۆنسەری ڕێکخراوی خێرخوازی (ئێڵ دی ئێس ) ی ئەمــــەریکی خوێندنگای میشیاوی سەر بە ناحیەی مەیدان/گەرمیان بەسەرکردەوە و سیستەمی سۆلاری لە خوێندنگاکەدا جێبەجێکرد بۆ ڕووناکردنەوەو پێداویستیەکانی خوێندنگا بە ووزەی کارەبا . لە هەمان کاتدا کۆمەڵە پێداویستیەکی گرنگی پێشکەش بە خوێندنگاکە کرد کە پێکهاتبوون لە ( چەندین کۆمپیوتەر و پرنتەر و مێز و کورسی و داتاشۆ و پێداویستی هەمەچەشنەی وەرزشی ).

English:
A solar energy system was installed at Mishiawi School in the Maidan District of Garmian.

On August 5, 2026, the Rebaz Foundation, in cooperation with and sponsored by the American charity LDS, visited Mishiawi School in the Maidan/Garmyan District to implement a solar system for the school's lighting and electricity requirements. Additionally, several essential items, including computers, printers, tables, chairs, projectors, and various sports equipment, were donated to the school.

مەراسیمی کۆتایی خولی ڕاهێنانی سیستەمی سۆلاربەرواری٢٠٢٦/٩/٧ بە هاوکاری کارگەی کولتووری سلێمانی و بە هەماهەنگی سەکۆی هەموو...
10/09/2026

مەراسیمی کۆتایی خولی ڕاهێنانی سیستەمی سۆلار

بەرواری٢٠٢٦/٩/٧ بە هاوکاری کارگەی کولتووری سلێمانی و بە هەماهەنگی سەکۆی هەمووان بۆ دواڕۆژ کۆتایمان هێنا بە خولێکی دامەزراندنی سیستەمی سۆلار لە سلێمانی ، لەم خولەدا ٢٥ خوێندکاری بەشە ئەندازیاریەکان لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەشداربوون و سەرجەم وانەکانیان بەشێوازێکی تیۆری و کرداری وەرگرتووە و لە کۆتاییشدا بڕوانامەی تەواوکردنی ئەم خولەیان پێدراوە ،کە دەتوانن لە داهاتوودا لەم بوارەدا کاربکەن و ببێتە سەرچاوەیەکی بژێوی ژیانیان
English:-
Closing Ceremony of the Solar System Training Course

On 8/9/2026 with the assistance of Sulaimani Cultural Factory and in coordination with Everyone's Platform for the Future we completed a course to install solar systems in Sulaimani , 25 students of the Engineering departments were a part of this course from UOS and SPU, they received all of the course in theoretical and practical form, and in the end they received a completion certificate so they can work in the field and for it to become a source of livelihood
futureplatform

گەیاندنی خزمەتگوزاری بەکەرتی پەروەردەلە چوارچێوەی چالاکی و بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی دامەزراوەکەمان بۆ کەرتی پەروەردە  و ...
08/09/2026

گەیاندنی خزمەتگوزاری بەکەرتی پەروەردە
لە چوارچێوەی چالاکی و بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی دامەزراوەکەمان بۆ کەرتی پەروەردە و دامەزراوە حکومییەکان، هەستا بە دابینکردنی ئامێرێکی پرینتەر بۆ بەشی کارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا، بە مەبەستی ئاسانکاری و باشتر بەڕێوەچوونی کارە کارگێڕییەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە

English:
delivering services to Education sector
As part of our institution's ongoing commitment to supporting the education sector and government entities, a printer was provided to the administrative department of the Western Education Directorate. This measure was implemented to streamline and enhance administrative operations within the directorate.

ڕێباز فاوندەیشن خولی فێربوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە (سۆلار سیستەم) ی کردەوەبەرواری ٢٠٢٦/٨/٣٠  ڕێباز ف...
30/08/2026

ڕێباز فاوندەیشن خولی فێربوونی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە (سۆلار سیستەم) ی کردەوە

بەرواری ٢٠٢٦/٨/٣٠ ڕێباز فاوندەیشن بە هەماهەنگی سەکۆی هەمووان بۆ دواڕۆژ لە کارگەی کولتووری سلێمانی هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ڕێگەی وزەی خۆرەوە (سۆلار سیستەم) ، جێی ئاماژەیە ئەم خولە بۆ ٢٥ خوێندکاری ئارەزوومەند کە لە بەشە ئەندازیاریەکان لە زانکۆکانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەخوێنن بەڕێوەدەچێت و لەلایەن ئەندازیاری شارەزا لە بوارەکەدا دەگوترێتەوە و ئەم خولە دەرگای جیهانی سۆلار بە ڕووی بەشداربوواندا دەکاتەوە، کە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بەردەوام دەبێت کە تێیدا شێوازەکانی تەکنیکی ومەیدانی و تیۆری فێربوونی بەرهەمهێنانی سیستەمی سۆلار دەوترێتەوە.

English:
Rebaz Foundation started a course to learn how to generate electricity through (solar systems)

On August 30th 2026 Rebaz Foundation in coordination with (Everyone's Platform for the Future) in Cultural Factory of Slemani started a course on electricity generation through solar energy . this course is for 25 participants who are students in the electrical engineering and similar fields in Slemani and it is taught by experienced engineers, this course opens the doors on solar system for the participants , and it will last for 7 days, in which technical and field methods and theory of learning solar system production will be taught.

هاوکاری و دەستگیرۆیی گەیەندرایە دەڤەری ڕاپەڕینبەرواری ٢٠٢٦/٨/١٢  ڕێباز فاوندەیشن بەسپۆنسەری و هەماهەنگی  ڕێکخراوی خێرخوا...
17/08/2026

هاوکاری و دەستگیرۆیی گەیەندرایە دەڤەری ڕاپەڕین

بەرواری ٢٠٢٦/٨/١٢ ڕێباز فاوندەیشن بەسپۆنسەری و هەماهەنگی ڕێکخراوی خێرخوازی (ئێڵ دی ئێس)ی ئەمریکی هاوکاری و پێداویستی و کۆمەڵێک شتوومەکی گرنگی پەروەردەیی و لۆجیستیکییان پێشکەش بە باخچەی ساوایانی (ڕەز) لە دەڤەری ڕاپەڕین کـرد . کە پێداویستیەکانی پەڕاوگە و چیرۆکی منداڵان و کورسی مندالان و کورسی ناوپۆل بۆ مامۆستایان و دروستکردنی ٣ کتێبخانە بۆ هۆڵەکانی باخچە لەخۆگرتبوو.
English:-
Rebaz Foundation and LDSC Bring Support to Raz Kindergarten in Ranya
On August 12th, Rebaz Foundation, in collaboration with LDSC, extended its support to the Raz Kindergarten in Ranya as part of its ongoing projects in the Raparin region. The assistance included office and stationery supplies, children’s puzzles and games, as well as the establishment of three libraries. Additionally, chairs and tables were provided to furnish the classrooms, ensuring a more supportive and engaging learning environment for the children.

پرۆژە هاوبەشەکانی  ڕێباز فاوندەیشن و ڕێکخراوی خێرخوازی (ئێڵ دی ئێس) ی ئەمەریکی لە  گوندی هۆرێنی ناحیەی مەیدان / گەرمیان ...
09/08/2026

پرۆژە هاوبەشەکانی ڕێباز فاوندەیشن و ڕێکخراوی خێرخوازی (ئێڵ دی ئێس) ی ئەمەریکی لە گوندی هۆرێنی ناحیەی مەیدان / گەرمیان بەردەوامی پێدرا

بەرواری ٢٠٢٦/٨/٥ ڕێباز فاوندەیشن بە هاوکاری و سپۆنسەری ڕێکخراوی خێرخوازی (ئێڵ دی ئێس ) ی ئەمەریکی خوێندنگای هۆرێنی سەر بە ناحیەی مەیدان بەسەرکردەوە و کۆمەڵە پێداویستیەکی گرنگی پێشکەش بە خوێندنگاکە کرد ، پێکهاتبوون لە ( چەندین کۆمپیوتەر و پرنتەر و دروستکردنی کتێبخانەو مێز و کورسی و داتاشۆ و پێداویستی هەمەچەشنەی وەرزشی ) .
ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت کە بڕیار وایە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندنگاکانی هـەرێمی کوردستان سوودمەندبن لەم پرۆژە درێژخایەنە ، کە خزمەتێکی بەرچاو بە کەرتی پەروەردە و فێرخـوازان دەکات.
English:

Collaborative Projects of Rebaz Foundation and LDSC The collaborative projects of the Rebaz Foundation and LDSC in Horen village, Maidan/Garmyan district, are ongoing. On August 5th, the Rebaz Foundation, with support from the American LDSC, delivered assistance to Horen Elementary School in Maidan. The school received several tools such as (computers, printer, library setup, chairs, desks, projector, and sports equipment). This process continues across several schools in the region as part of long-term project goals.

کردنەوەی خولی فێربوونی بنەماکانی کۆمپیوتەر بۆ گەنجان لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان /سلێمانیبەرواری ٢٠٢٦/٧/٢٩ لەسەر د...
30/07/2026

کردنەوەی خولی فێربوونی بنەماکانی کۆمپیوتەر بۆ گەنجان لە کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان /سلێمانی

بەرواری ٢٠٢٦/٧/٢٩ لەسەر داوای کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان / سلێمانی ، ڕێباز فاوندەیشن خولێکی کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بۆ کۆمەڵێک لە گەنجانی کۆمەڵەکە بۆ ئەوەی ئاشنا بن بە بەرنامەکان و لە داهاتوودا یارمەتیدەریان بێت لە ژیانی ڕۆژانە و دەروازەی کارکردنیان لە داهاتوودا

English:-
Computer Learning Course for Youth Sulaymaniyah Branch – Community of Short People of Kurdistan Date: July 29, 2026
At the request of the Community of Short People of Kurdistan, the Rebaz Foundation has proudly initiated a Computer and Office Programs Course at the Sulaymaniyah branch.
This program is designed to empower young people with practical computer skills, enabling them to pursue job opportunities and build sustainable livelihoods. By equipping participants with knowledge in essential office programs, the course aims to strengthen their professional capabilities and open doors to future employment.

Address

As Sulaymaniyah
P.O.BOX:300-SLIMANI-

Opening Hours

Monday 08:30 - 15:00
Tuesday 08:30 - 15:00
Wednesday 08:30 - 15:00
Thursday 08:30 - 15:00
Sunday 08:30 - 15:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Rebaz Foundation posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The School

Send a message to Rebaz Foundation:

Shortcuts

Share

Category