19/05/2026
جارێکیان ئافرەتێکی جوان لە ژیانی ژن و مێردایەتی بێزاربوو ، گەیشت بەوەی ویستی کوشتنی پیاوەکەی هەبێت و رزگاری بێت لەدەستی .
بەیانیەک بەڕێکەوت بۆ لای دایکی وگوتی دایە : لە هاوسەرەکەم بێزار بوومەوناتوانم چیتر لەگەڵی بژیێم ، دەمەوێت بیکوژم بەڵام دەترسم یاسای دونیا تاوانبارم بکات ، ئایا دەتوانی یارمەتیم بدەی دایکە گیان ؟
دایکەکە وەڵامی دایەوە:
-بەڵێ کچەکەم دەتوانم یارمەتیت بدەم ، بەڵام ئەرکێکی بچوک هەیە ئەبێ بیکەی.
کچەکە پرسیاری کرد چ ئەرکێ ؟
من ئامادەم بۆ هەر فرمانێک پێم ڕاسپێری تەنها لە دەستی ڕزگارم بێت.
دایکە گوتی باشە:
1 - پێویستە لە پێشدا لەگەڵی ئاشت ببیەوە تاوەکوو کەس گومانت لێ نەکات کاتێک مرد.
2 - دەبێت خۆت جوان بکەی تا گەنج و سەرنج ڕاکێش دەرکەوی لە بەرامبەر پیاوەکەت.
3 - دەبێت تەواو گرنگی پێ بدەی و نەرم و نیان وڕووخۆش بی لەگەڵ خۆی و کەس وکاریشی.
4 - دەبێت ئارامگرو لە دڵا شیرین بی کەمترین ئیرەییت هەبێت ، گوێچکەکانت بیسەر بن بۆ قسەکانی وزێتر ڕێزی بگری.
5 - بەگوێرەی پێویست مەسرەف بکە بەبێ زیادەڕۆیی وتوڕە مەبە..ئەگەر پارەت بۆ هەر شتێک پێ بدات زیادە مەسرەف مەکە.
6 - دەنگت بەسەریدا بەرز مەکەوەو هەردەم هاندەری ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستی بە ، تاکوو کەس گومانت پێ نەبات کاتێک دەمرێت.
ئایا دەتوانی ئەمانە ھەمووی جێبەجێ بکەی ؟
بەڵێ دەتوانم.کچەکە وەڵامی دایەوە .
دایکە گوتی باشە:
بگرە ئەو هاڕاوەیە ببە کەم کەمە بۆی بکە ناو خواردنی ڕۆژانەی ، ئەوە بە هێواشی دەیکوژێ.
دوای 30 ڕۆژ کچە بە پەشۆکاوی و ڕەنگ هەڵبزرکاوی گەڕایەوە لای دایکی وگوتی:
دایکە گیان بەخوا من هیچ ویستێکی کوشتنی پیاوەکەم و لەدەست دەرباز بوونیم نەماوە نامەوێت پیاوەکەم بمرێت ! ئێستا خۆشم ئەوێ ئەو زۆر گۆڕاوە ئێستا مێردێکی زۆر خۆشخوو نەرمونیانە بەڕادەیەک بەدەر لەوەی بیرم لێ دەکردەوە.
چۆن بتوانم کاریگەری ئەو ژەهرە بوەستێنم کە پێمداوە.
تکات لێدەکەم دایکە یارمەتیم بدە ..
بەدەنگێی پڕ ناسۆر ئەمەی بەدایکی گوت.
دایک وەڵامی دایەوە :
خەم مەخۆ کچەکەم ، ئەوەی دام پێت تەنها خوێی ئاسایی چێشت بوو که بێ گومان نایکوژێت.
لەڕاستیدا ئەوەی کەوا ژەهرەکە بوو ئەوە تۆ بوی !! کە مێردەکەت بە هێواشی دەکوشت ، بەهۆی ناکۆکی و گرژی وکێشەکانتەوە.
کاتێک خۆشت ویست وڕێزت گرت و بەرزت ڕاگرت بینیت کەوا ئەویش گۆڕا، بوو بە مێردێکی چاک و خۆشخوو بگرە زۆر میهرەبان.
دایکەکە لەسەر قسەکانی بەردەوام بوو:
« پیاوان شەڕانگێز نین لەڕاستیدا ، بەڵام شێوازی هەڵسوکەوتی ئێمەیە ئەوە دیاری دەکات چۆن وەڵامێکیان هەبێ وهەستوسۆزیان چۆن بێت
لەهەمبەر ئێمەدا ،ئەگەر بێتو بتوانی لەبەرامبەر مێردەکەت چاک ڕەفتارو ڕێز پیشان بدەی و خۆشەویستی و چاودێری و پابەندبوون بنوێنی ، ئەوە ئەو هی تۆیەو لەپێناوی تۆیە...»
پەندو ئامۆژگاری لەم ڕووداوە:
•دایک وباوکی چاک نیعمەتی خودایە.
•هاوژینی لە سایەی ئاین بەهەشتی سەر دونیایە .
•بەختەوەری ژن ومێرد لە یەکتر قەبووڵ کردن دایە .
•بۆ ئافرەت ماڵی خۆی وپیاوەکەی باشترین پەنایە .
Mamosta Arkan
22/02/2026
02/02/2026