31/08/2019
سلاو دایک و باوکانی بەڕێز
سبەی ٠ یەکشەممە ١/٩/٢٠١٩ ئاهەنگی کۆتایی و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداربووانی فێرگەکەمان ئەنجام دەدرێت کاتژمێر ٣:١٥ خولەک ئامادەبونتان مایەی خۆشحاڵی و هەستکردنە بە بەرپرسیاری بەرامبەر دەرئەنجامی دوو مانگ و نیوی بەشداربووەکەتان.
30/08/2019
ئەلبوومی یەكەم
ئەنجامدانی پشكنینی چاو بۆ منداڵانی فێرگەی هاوینەی منداڵی زیرەك و لاوی داهێنەر
سوپاس و پیزانینمان هەیە بۆ دكتۆرە بەڕێزانە هاوكارمان بوون
.
12/08/2019
٧ ئەتەکێتی مامەڵەکردن لەکاتی بۆنەکاندا:
•کاتێک سەردانی شوێنێک دەکەیت پێشتر ئاگاداریان بکە بەتایبەت کەسە زۆر نزیکەکان چونکە حەزدەکەن بمێننەوە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بە مەرجێک لە ٣٠خولەک تێپەڕ نەکات.
•پێویستە لە کاتی زەنگ لێداندا بچیتە لای دەرگاکەوە و چاوەڕێی خاوەن ماڵ بکەیت نەوەک بیکەیت بە ژاوەژاو.
• زۆر گرنگە کاتێک دەچیتە ژورەوە بە ڕووێکی خۆش و پێکەنینەوە سەلام لەیەکتر بکەن و چاوەڕێ بکە شوێنت بۆ دیاریبکەن بۆ دانیشتن.
•ئەگەر منداڵت پێبوو ئاگاداری پاکوخاوێنی ماڵەکە بیت کە دەچیت بۆ پیرۆزبای جەژن.
•لەکاتی گفتوگۆ و قسەکردندا پێویستناکات بچیتە تایبەتمەندی کەسەکانەوە هەوڵبدە تەنها لەسەر بابەتە گشتیەکان گفتوگۆ بکەن.
•لەکاتی پێشکەشکردنی هەر خواردن و خواردنەوەیەکدا هەوڵبدە ڕەتی مەکەرەوە و مەڵی ناخۆم چونکە لە ئەتەکێتی بۆنەکاندا گونجاو نیە.
•لەکۆتای سەردانەکەدا سوپاس و پێزانینی خۆو دەربڕە و داوای لێبکە ئەویش سەردانت بکات.
م.شیلان حمە
ڕاوێژکاری خێزانی
11/08/2019
بەناوی بەڕێوبەر و مامۆستایان و سەرجەم ستافی تۆڕی پەیمانگاکانی ئەلفا و دەروازەی زمان گەرمترین پیرۆزبایی جەژنتان ئاڕاستە دەکەین و داواکارین لەخوای گەورە ئەم جەژنە بکاتە مایەی خۆشگوزەرانی و ئارامی بۆ خاک و وڵاتمان .
09/08/2019
کۆرسی دەروازەی زمانی ئینگلیزی 😍😍😍
👇👇👇👇👇👇
نرخی کۆرس ٦٠ هەزار
داشکاندن تا بەرواری 15-8-2019
جەژنانەی ئێمە بۆ تۆ ... نرخی کۆرسەکە تەنها ٤٥ هەزار بە بۆنەی جەژنەوە.
پەلە بکە لە ناو تۆمارکردن لە ڕێگەی ئەم لینکەوە
https://forms.gle/5FVAVhA7hRZg7Kgb9
بیرت نەچێت زمانی ئینگلیزی گەورەترین دەروازەیە بۆ کرانەوەی تۆ بەڕووی جیهان و بۆ بەرەو پێشبردنی توانا و لێهاتوی و بەهێزکردنی سیڤیەکەت هەموو کات پێویستت بە فێربونی زمانی ئینگلیزییە
👇👇👇👇👇👇
2019/18دەست پێدەکات
پەلەبکەن😍
بۆ #بەژداریکردن ناوی سیانی و ژمارەکەت بنێرە بۆ پەیج
👇👇👇👇👇👇
تایبەتمەندی کۆرسەکە /
١- ماوەی کۆرسەکە یەک مانگە
٢- هەفتەی ٤ ڕۆژ وانە دەخوێنرێت ڕۆژی ٢ کاتژمێر کە دابەشکراوە بەسەر هەر ٤ سکیڵی زمانی ئینگلیزی کە بریتین لە
( خوێندنەوە ، نوسین ، قسەکردن ، تێ گەشتن ).
٣- کاتی کۆرسەکە:
٢ بۆ ٤ پێش نیوەرۆ
٤ بۆ ٦ دوانیوەروان
٦ بۆ ٨ دوانیوەروان
٨ بۆ ١٠ شەو.
٤- هەموو هۆکارەکانی فێربوون بەکاردێت کە بریتین { چیرۆک و کتێب و ڤیدیۆ و فیلم و پڕۆگرامی تایبەت بە فێربوونی زمان } هەفتانە چالاکی تایبەت ئامادەدەکرێت بۆ بەرەوپێشچوونی تۆی بەشداربوو .
٥- هەموو پێداویستیەکانی تایبەت بە کۆرسەکە ئامادەکراوە بۆ بەشداربووان .
٦- گروپی فێربوون بە جۆرێکە لە 18 بەشداربوو تێ ناپەریت .
-----------------------------------------------------------------------
⚠️⚠️
بۆ پاراستنی کوالیتی کۆرسەکەمان
* ژمارەی بەشداربووان لە هەر کڵاسێک 18 بەشداربووە ، بۆیە ناونوسین سنوردارە .
-----------------------------------------------------------------------
☎️
ناونیشان :
پەیمانگای ئەلفا – ڕزگاری تازە – بەرامبەر پەیمانگای هونەرەجوانەکان .
07701850535 - 07501439305
06/08/2019
هەڵمەتی بەکارهێنانی تەرمۆزەی ئاو لە جیاتی ئاوی دەبەی پلاستیک لە پەیمانگای ئەلفاو دەروازەی زمان دەستی پێکرد لە وانەی پەروەردەیی م.شیلان حەمە
31/07/2019
کاریگەری خێزان لەسەر پەروەردەی منداڵ
توێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن البیرتو ابوچەر و چارلیز دیز فۆڕکێس بەناوی کاریگەریەکانی دایک و باوک لەسەر منداڵ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان، پێویستە خێزانەکان ئاگاداری ئاسوودەی ژینگەی خێزانی بن بۆ ئەوەی مندالێکی تەندرووست و متمانەبەخۆبوو بونیاد بنێن ئەمەش لە ڕێگای پەیوەندی کردن و هاوکاری و خۆبەخشی و فێربوون لە ناوماڵدا وە ڕۆڵی دایک گرنگترین بنەمایە لەسەر دروستکردنی کەسایەتی منداڵ.
•بۆچی دایک و باوک بەرپرسیاری یەکەمە لە پەروەردەی منداڵ؟
نهێنی سەرکەوتنی کەسەکان سەرەتا لە پەروەردەی خێزانیەوە دەست پێدەکات ئەمەش لە کەسێتی منداڵدا بەڕوونی دەردەکەوێت، منداڵ ڕاسپاردەی دایک و باوک کراوە و پێویستە سەرنج بخرێتە سەر پەروەردەی منداڵ لەساڵی یەکەمیدا چونکە لەم تەمەنەدا دڵێکی پاک و دەروونێکی بەنرخی هەیە و هیچ شتێکی تێدا تۆمار نەکراوە و دەتوانی چیت بووێت بەو جۆرە نەخشی بکەیت.
•چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین؟
1.هەڵسوکەوتی توند و تیژ: بەکارهێنانی لێدان و وشەی نەشیاو بە سوک سەیرکردن و فەرامۆش کردنی،کەسێتیەکی ڕوخاو دروست دەکات.
2.هەڵسوکەوتی نەرم و نیان: حەزی لەچی بوو بۆی دابین بکەیت ئەمەش کەسێتیەکی لەخۆبای بەرهەم دەهێنێت.
3.هەڵسوکەوتی مامناوەند: پەروەردەکردنی بە شێوازی بەکارهێنانی ژیری و سۆز و ئاڕاستەکردنی بە شێوازی ڕێنمایی و پێگەیشتن ئەمەش کەسێتی بەهێز و تەندرووست بەرهەم دەهێنێت.
•پێنج هۆکارەکەی لەناوچونی خێزان.
1.جیاوازی لە نێوان گوفتار و کرداری دایک و باوک
2.نەبوونی پەیوەندی لەنێوان خێزان و خوێندنگە
3.جیاوازی پەروەردەکردنی منداڵ
4.هۆکارەکانی ڕاگەیاندن کوشندەترین هۆکارە لەسەر خێزان
5.کاتی بەتاڵ و مەشغول نە کردنی منداڵ بە شتی بەسوودەوە
•یانزە ستراتیژی خێزانی سەرکەوتوو.
1.خۆشەویستی و ڕێزگرتنی نێوان دایک و باوک
2.دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵ
3.سەرنجدان لەسەر پەروەردەی دروست بە چیرۆک و نمونەیی دایک و باوکەکە
4.ڕێزگرتنی منداڵەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و مامـەڵەکردنی ڕۆژانە
5.تێگەیشتن لە دەروونی منداڵەکەت و پێدانی متمانە و خۆشەویستیی
6.بەژداریکردنی منداڵەکانت لە بڕیاردان و بوارەکانی ژیاندا
7.گرنگی پیدان و زانینی زیرەکی و حەزی منداڵەکەت و گەشەپێدانیان
8.هاندانی بەردەوام و سوپاس کردنیان بە پێدانی دیاری و شتی تر
9.فێرکردنیان چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانیان بکەن و یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنیدا
10.ئارامگرتن لەسەر پەروەردەی منداڵ و گرنگی پێدانیان
11.کاتێک هەڵەیەک دەکات باسی هەڵەکەی مەکە بەڵکو فێری بکە کە چۆن ڕاستەکە ئەنجام بدات
لەکۆتایدا خێزان بەنرخترین شوێنگەیە بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەتایبەت لە قۆناغی ١-٧ساڵیدا، بەهیوای سوود بینین
م شیلان حمە - ڕاوێژکاری خێزانی
31/07/2019
گەشتی ئەم هەفتەیەی فێرگەی هاوینەی منداڵانی زیرەک و لاوی داهێنەر بۆ سەیرانگای نەورۆزو باخچەی ئاژەڵان
28/07/2019
وانەی پەروەردەی
بابەتی #بیرکردنەوەی ئەرێنی و نەرێنی
لەلایەن مامۆستا #سەرکار
27/07/2019
جالاکی هافتانەی فێرگەی هاوینەی منداڵانی زیرەک و لاوی داهێنەر بۆ سینەما سالم
27/07/2019
کاریگەری خێزان لەسەر پەروەردەی منداڵ
توێژینەوەیەک ئەنجامدرا لەلایەن البیرتو ابوچەر و چارلیز دیز فۆڕکێس بەناوی کاریگەریەکانی دایک و باوک لەسەر منداڵ بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتەکان، پێویستە خێزانەکان ئاگاداری ئاسوودەی ژینگەی خێزانی بن بۆ ئەوەی مندالێکی تەندرووست و متمانەبەخۆبوو بونیاد بنێن ئەمەش لە ڕێگای پەیوەندی کردن و هاوکاری و خۆبەخشی و فێربوون لە ناوماڵدا وە ڕۆڵی دایک گرنگترین بنەمایە لەسەر دروستکردنی کەسایەتی منداڵ.
•بۆچی دایک و باوک بەرپرسیاری یەکەمە لە پەروەردەی منداڵ؟
نهێنی سەرکەوتنی کەسەکان سەرەتا لە پەروەردەی خێزانیەوە دەست پێدەکات ئەمەش لە کەسێتی منداڵدا بەڕوونی دەردەکەوێت، منداڵ ڕاسپاردەی دایک و باوک کراوە و پێویستە سەرنج بخرێتە سەر پەروەردەی منداڵ لەساڵی یەکەمیدا چونکە لەم تەمەنەدا دڵێکی پاک و دەروونێکی بەنرخی هەیە و هیچ شتێکی تێدا تۆمار نەکراوە و دەتوانی چیت بووێت بەو جۆرە نەخشی بکەیت.
•چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ منداڵەکانمان بکەین؟
1.هەڵسوکەوتی توند و تیژ: بەکارهێنانی لێدان و وشەی نەشیاو بە سوک سەیرکردن و فەرامۆش کردنی،کەسێتیەکی ڕوخاو دروست دەکات.
2.هەڵسوکەوتی نەرم و نیان: حەزی لەچی بوو بۆی دابین بکەیت ئەمەش کەسێتیەکی لەخۆبای بەرهەم دەهێنێت.
3.هەڵسوکەوتی مامناوەند: پەروەردەکردنی بە شێوازی بەکارهێنانی ژیری و سۆز و ئاڕاستەکردنی بە شێوازی ڕێنمایی و پێگەیشتن ئەمەش کەسێتی بەهێز و تەندرووست بەرهەم دەهێنێت.
•پێنج هۆکارەکەی لەناوچونی خێزان.
1.جیاوازی لە نێوان گوفتار و کرداری دایک و باوک
2.نەبوونی پەیوەندی لەنێوان خێزان و خوێندنگە
3.جیاوازی پەروەردەکردنی منداڵ
4.هۆکارەکانی ڕاگەیاندن کوشندەترین هۆکارە لەسەر خێزان
5.کاتی بەتاڵ و مەشغول نە کردنی منداڵ بە شتی بەسوودەوە
•یانزە ستراتیژی خێزانی سەرکەوتوو.
1.خۆشەویستی و ڕێزگرتنی نێوان دایک و باوک
2.دیاریکردنی کاتی تایبەت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵ
3.سەرنجدان لەسەر پەروەردەی دروست بە چیرۆک و نمونەیی دایک و باوکەکە
4.ڕێزگرتنی منداڵەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و مامـەڵەکردنی ڕۆژانە
5.تێگەیشتن لە دەروونی منداڵەکەت و پێدانی متمانە و خۆشەویستیی
6.بەژداریکردنی منداڵەکانت لە بڕیاردان و بوارەکانی ژیاندا
7.گرنگی پیدان و زانینی زیرەکی و حەزی منداڵەکەت و گەشەپێدانیان
8.هاندانی بەردەوام و سوپاس کردنیان بە پێدانی دیاری و شتی تر
9.فێرکردنیان چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانیان بکەن و یارمەتیدانیان لە چارەسەرکردنیدا
10.ئارامگرتن لەسەر پەروەردەی منداڵ و گرنگی پێدانیان
11.کاتێک هەڵەیەک دەکات باسی هەڵەکەی مەکە بەڵکو فێری بکە کە چۆن ڕاستەکە ئەنجام بدات
لەکۆتایدا خێزان بەنرخترین شوێنگەیە بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانمان بەتایبەت لە قۆناغی ١-٧ساڵیدا
بەهیوای سوود بینین
ئامادەکردنی / م.شیلان حمە
سەرپەرشتیاری فێرگەی ھاوینەی منداڵی زیرەک
26/07/2019
تەواو بوونی کۆرسی مەلەوانی گرووپی ئافرەتان 🙋 بەسەرکەوتووی کۆتای هات 🤝👍✌
بەسەرپەرشتی مامۆستا لەنجە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶🇮🇶
بەڵێنەکانمان کرد بە کردار 😎
پەیوەندیمان پێوە بکەن بۆ گرووپی نوی 📠📠
یان ئەتوانن پرسیار ؟؟؟ لەو بەڕێزانە بکەن کە بەشدار بوون
یان تاگیان بکەن و لە کۆمێنت پرسیاریان لێ بکەن
لە گرووپی نوێ چاوەڕێتانین ...