Asana 12 - ئاسانە ١٢

Asana 12 - ئاسانە ١٢

Share

پڕۆژەی ئاسانە دوانزە هەڵدەستێت بە پڕکردنەوە و ڕیزبەند?

05/10/2022

نرخی کرێی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان هەروەک ساڵی ڕابردوو دەبێت و 45% داشکاندن کراوە.
هەروەها زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکانیش، هەمان نرخی ساڵی
ڕابردوو دەبێت و داشکاندنی 10% تا 20% ئەنجام دراوە.

04/10/2022

ئەوائیلی یەکەمی پەیمانگا پزیشکییەکان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە، دەنێردرێتەوە بۆ پزیشکی گشتی (طب عام):
واتە پێویستە خوێندکار خاوەن بەرزترین نمرە بێت لە کۆی هەردوو ساڵی پەیمانگا.

🔸 واتە لە پەیمانگا پزیشکییەکانی سەر بە پارێزگاری سلێمانی یەک خوێندکار دەنێردرێتەوە بۆ پزیشکی گشتی.
🔸 لە پەیمانگا پزیشکییەکانی سەر بە پارێزگاری هەولێر یەک خوێندکار دەنێردرێتەوە بۆ پزیشکی گشتی.
🔸 لە پەیمانگا پزیشکییەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک یەک خوێندکار دەنێردرێتەوە بۆ پزیشکی گشتی.
🔸 لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە یەک خوێندکار دەنێردرێتەوە.
🔸 لە کۆلێژی تەکنیکی کەلاریش یەک خوێندکار دەنێردرێتەوە.

تێبینی/
پێویستە تێکڕای نمرەی خوێندکار لە 80 زیاتربێت تا بێ بەرامبەر بەرز بکرێتەوە بۆ پزیشکی گشتی، گەر کەمتر بێت لە 80، ئەوا بە پاراڵێل لە پزیشکی گشتی وەردەگیرێت.

30/09/2022

کام بەشانە لە قۆناغی یەکەم ئەوائیلی یەکەم بیت، بەرز دەکرێیتەوە بۆ پزیشکی گشتی (طب عام) ؟ 👇👇

1. شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی کەلار.
2. شیکاری نەخۆشییەکان لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی (سلێمانی، هەولێر، شێخان).
3. زانستی تاقیگەی پزیشکی لە سەرجەم زانکۆکان.
4. کۆلێژی پەرستاری لە سەرجەم زانکۆکان.
5. بەشی مایکرۆبایۆلۆجی لە سەرجەم زانکۆکان.
6. پزیشکی ڤێتێرنەری لە سەرجەم زانکۆکان.
7. کۆلێژی زانست - بایۆلۆجی لە سەرجەم زانکۆکان.
8. چارەسەری سروشتی لە سەرجەم زانکۆکان.

تێبینی/
ئەم بەشانە سەرجەمیان زانکۆن.

27/09/2022

زانکۆلاین 48 کاتژمێر درێژ کرایەوە.

18/09/2022

تایبەت بە #زانکۆلاین
ئەو بەشانە کرانەوە:
١. پەرستاری لە کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی شێخان.
٢. دەرمانسازیی ئێواران لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی.
٣. بەشی پزیشکیی ڤێتێرنەری لە زانکۆی سەڵاحەدین.
٤. خۆراكزانی و پارێزی لە زانکۆی هەولێری پزیشکی.
٥. ته‌ندروستی كۆمه‌ڵ لە زانکۆی هەولێری پزیشکی.
٦. ئەندازیاری سەرچاوەکانی ئاو(بەنداو) لە زانکۆی سلێمانی.
٧. گەشت و گوزار لە زانکۆی هەڵەبجە.
٨. چارەسەری سروشتی لە پەیمانگای تەکنیکی دهۆك.
٩. بەشی میکانیک لە پەیمانگای تەکنیکی هەولێر دوو لقی لێبوەوە و کرا بە (میکانیک و وزە + کانزاکان).

12/09/2022

هەفتەی داهاتوو #زانکۆلاین کارا دەکرێت

Photos from ‎Asana 12 - ئاسانە ١٢‎'s post 14/08/2022

فۆڕم و زانیاریی لەسەر کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانی:
زانیاریی دەربارەی چۆنێتی خۆناونووسکردن و بەشدارییکردن لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتن لە کۆلێجی هونەرە جوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، هەروەها لەگەڵ فۆڕمی وەرگرتن کە هاوپێچی ئەم پۆستەیە...

تێىینی: کۆلێجی هونەرە جوانەکان ئەمساڵ تەنیا بۆ بەشی موزیک و شێوەکاری خوێندکار وەردەگرێت و خوێندکار بۆ بەشی فیلمسازیی وەرناگرێت.

Photos from ‎Asana 12 - ئاسانە ١٢‎'s post 13/08/2022

فۆڕمی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان - زانکۆی سلێمانی دەتوانن ئێستا وەری بگرن👇👇👇

دەرفەتی خویندن لە كۆلێجی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان- زانكۆی سلێمانی بۆ ساڵی( ٢٠٢٢-٢٠٢٣)
ئێستا ده‌رچووانی پۆلی دوازده‌ی زانستی و وێژه‌یی و ئاماده‌یی ئیسلامی خولی یەكەم و خولی دووەم هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی‌ نێر ومێ ده‌توانن فۆرمی ( راستەوخۆ- پارالیل - ئێواران) پربكەنەوە وە بیهێنن بۆ تۆماری كۆلێج.
*مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به‌ سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ وپاڕالێل:

یه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن به‌ سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ:
1مه‌رجی پێشكه‌ش كردنی تایبه‌تە به‌ لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان.
2 - مه‌رجی ته‌مه‌ن نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له‌ (30) ساڵ زیاتر بێت.
3. ده‌رچووانی زانستی و ویژەیی ساڵانی(2020-2021) و (2021-2022) مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه‌.

بەڵام ئامادەییە ئیسلامیەکان تەنها ساڵی (2021-2022) مافی پێشكه‌ش كردنیان هه‌یه.‌

4 - كه‌مترین كۆنمره‌ بۆ پێشكه‌ش كردن نابێت له‌ (60) كه‌متر بێت. مه‌رجه‌ خوێندكار له‌ چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ربچێت به‌ پێی پسپۆری به‌شه‌كه‌.
5 - تاقیكردنه‌وه‌ (40) نمرەی لەسەر‌ ده‌بیت.
دووه‌م: وه‌رگرتن به‌ پێی سیسته‌می پاڕاڵێل:ـ به‌مه‌رجێك كۆنمره‌ی له‌ 55 كه‌متر نه‌بێت.
- 1مه‌رجی ته‌مه‌نی خوێنكار كه‌ به‌ سیسته‌می پاڕاڵێل پێشكه‌ش ده‌كات له‌ 40 ساڵ زیاتر نه‌ بێت.
2 - تێپه‌ڕ نه‌ بوونی (5) ساڵ زیاتر له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی قۆناغی دوانزە.

3 - بۆ ده‌رچووانی په‌یمانگای زانسته‌ ئیسلامییه‌كان -دبلوم- مافی پێشكه‌ش كردنیا ن هه‌یه‌ بۆ كۆلێژه‌كه‌مان به‌ سیسته‌می پاڕاڵێل, وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یمانگا مه‌رجه‌ كۆنمره‌ی په‌یمانگا له‌ 65 كه‌متر نه‌بێت له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوی كردنی ته‌مه‌ن و تێپه‌ر نه‌بوونی 5 ساڵ زیاتر له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی په‌یمانگاكه‌یان..
4 - مه‌رجه‌ خوێندكار له‌ چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت.

سێیه‌م: پێداویستیه‌كان:
1 یەك دانە كۆپی نفوس یاخود كارتی نیشتمانی.
2 یەك وێنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی نوێ وپشتی سپی بێت.
3ناسنامه‌ی خوێندكار كه‌ كۆدی تێدایه‌ كه‌ به‌و ناسنامه‌ به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی قۆناغی (12)ی كردووه‌.
تێبینی:.1 لە ڕۆژی یەك شەممەوە بەرواری (14/8/2022) فۆڕم دابەش دەکرێت.
2خوێندكار ده‌بێ زانكۆلاین پڕ بكاته‌وه، ناوی به‌شه‌كانی كۆلێژمان بنوسێت له‌ سه‌ره‌تای لیسته‌كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناوی ناگه‌ڕێته‌وه‌.
3 پیویستە خویندكار مۆری قوتابخانە یان بەریوەبەرایتی پەروەردە بۆ فۆرمەكەی بكات.
#ئاسانە12

03/11/2021

ئەو خوێندكارانەی دەیانەوێت لەو بەشە بخوێنن كە یەكەم جار ناویان هاتبوەوە لێی، دەتوانن لەوێ بخوێنن...
واتە گەر مامه‌ڵه‌ت كردووه‌ له‌شوێنی یه‌كه‌مت و ناته‌وێت بیگۆریت، ئەوا دەتوانیت سه‌ردانیان بكه‌یت و جێگیری بكه‌یت و هه‌ر لە بەشی یەکەم جاری بمێنیته‌وه‌.

25/10/2021

⬅️ ژمارە و ڕێژەی وەرگرتنی زانکۆلاین 👇👇👇
🔸 کۆی گشتی وەرگیرانی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان= 43,277 خوێندکاران
🔹 لەو 43 هەزار خوێندكارەی کە وەرگیراوە (37،170) خوێندکاریان دەرچووی ئەمساڵ بوون کەدەکاتە ڕێژەی 82%

🔸 7،943 خوێندکار وەرنەگیراوە.
🔹 4067 کورسی بەتاڵ ماوە و دەتوانن داوای بکەن لەگەڵ هاتنەوەی ئەنجامی وەرگیران.

🔸 ڕێژەی وەرگرتن بە سیستەمی زانکۆلاین 62%
کە 26،787 خوێندکارە

🔹 ڕێژەی وەرگرتن بە سیستەمی پارالێل 21%
کە 9036 خوێندکارە

🔸 ڕێژەی وەرگرتن بە سیستەمی ئێواران 17%
کە 7454 خوێندکارە

Photos from ‎Asana 12 - ئاسانە ١٢‎'s post 12/10/2021

کرێی خوێندنی سیستمی {پارالێڵ و ئێواران} لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگاکان)
⬅️ دوای داشکاندنی 45%

Photos from ‎Asana 12 - ئاسانە ١٢‎'s post 11/10/2021

تەنها 5 کاتژمێر کاتی زانکۆلاین ماوە.

لینکی سایتەکە لە بایۆ دادەبێم و بچنە ناو سایتەکە و سەیری فۆڕمەکانتان بکەن بزانن ڕۆشتووە.

🔸 گەر قۆناغی 6 (کۆتایی) ڕەنگی سور بوو واتە فۆڕمەکە نێردراوە و کێشەی نییە.

#ئاسانە12

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Telephone

Address


Malik Mahmood Road
As Sulaymaniyah
46001