01/02/2026
مەیدان و دیپلۆماسی
د. هەورامان فەریق
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
بەرایی
چەمك یان تیۆری مەیدان لە بنەڕەتدا داهێنانی كۆمەڵناسی فەڕەنسی پیێر بۆردیۆیە. لە ڕوانگەی ئەوەوە مەیدانەكان ئاماژەن بە كایەكانی بەرهەمهێنان، جووڵە و ئاڵوگۆڕی كاڵاكان، خزمەتگوزارییەكان، زانین یان پێگە و شوێنگەكانی كێبڕكێی گەمەكەرەكان لە ململانێیاندا بۆ كۆكردنەوە، ئاڵوگۆڕ و كۆنتڕۆڵكردنی سەرچاوەكانی دەسەڵات (سەرمایەكان). لە مەیدانەكاندا، گەمەكەرەكان لەسەر دابەشكردنی نایەكسانی سەرمایە بەهادارەكان و لەسەر پێناسەكردنی بەهادارترین سەرمایەكان، ستراتیجەكان ڕەنگڕێژی دەكەن و پێكەوە كێبڕكێ دەكەن. وەك مەیدانێكی موگناتیسی، دەكرێت كاریگەرییەكانی مەیدانە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر ڕەفتار زۆر بەرفراوان بێت و هەمیشە بۆ گەمەكەرەكان ئاشكرا نەبێت .
سەرنجی ئێمە لەسەر چەمكی مەیدان و دیپلۆماسییە لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا. كێشمەكێشی مەیدانەكان لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا لە كێشمەكێشی دەسەڵاتەكانی "مەیدان وەك كردار و دەسەڵاتی سەربازی" و "مەیدان وەك دیپلۆماسی" دا خۆی بینیوەتەوە. لە سیاسەتی ئێراندا زۆرجار بەهێزتر و دەستكراوەتر بووە لە دیپلۆماسی و هیچ حسێبێكی بۆ نەكردووە. هەندێكجاریش كە دەسەڵات یەكدەست بووە وەك سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی ئەم دوو كایەیە هاوشانی یەكتر هەنگاویان ناوە. یان وەك ئەوەی ئێستا لە سەردەمی كابینەی پزیشكیاندا دەیبینین. بەڵام ئەو كاتەی كە جەوادی زەریف وەك نوێنەری "سیاسەتی دیپلۆماسی" دەیەوێت خۆی بنوێنێت و دەیەوێت حسێبی بۆ بكرێت، ئەوكاتەیە كە ناكۆكی نێوان مەیدانەكان زەق دەبێتەوە و بە ئاشكرابوونی ناكۆكییەكە بناغەی ڕژێم دەكەوێتە مەترسییەوە.
https://www.centerfs.org/field-and-diplomacy/
31/01/2026
كتێبناسی
(لێکدانەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران: بەرژەوەندی ستراتیژیی، هێز و کاریگەریی)
Decoding Iran's Foreign Policy: Strategic Interests, Power, and Influence
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
ڕانان: ئارام مەحمود ئەحمەد
ئەم کتێبە لە نووسینی (ڕۆس هاریسۆن Ross Harrison)،ساڵی 2025 بڵاوکراوەتەوە، لە بنەڕەتدا هەوڵێکە بۆ لێکدانەوەی بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. نووسەر بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارە سەرەکییەدا دەگەڕێت: کام هێز، بیروباوەڕ و بەرژەوەندی ئاڕاستەی هەڵسوکەوت و بڕیارەکانی ئێران لەسەر شانۆی نێودەوڵەتی دەکەن؟
کتێبەکە هەوڵ دەدات تیشک بخاتە سەر ئەوەی کە سیاسەتی دەرەوەی ئێران تەنیا وەڵامدانەوەی ڕووداوەکان نییە، بەڵکو سیستەمێکی ئاڵۆزی بەرژەوەندی ستراتیژی، دەسەڵاتی ناوخۆیی و کاریگەرییە هەرێمییەکانە.
نووسەر، کتێبەکەی بۆ چەند بەشێک دابەشکردووە و لێرەدا بەش بەش خوێندنەوەیان بۆ دەکرێت.
https://www.centerfs.org/decoding-irans-foreign-policy-strategic-interests-power-and-influence/
30/01/2026
مەهدی بازرگان؛ یەكەم سەرۆك وەزیرانی دوای شۆڕش
د. یاسین عزەم
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
کێشەکانی ئەمنی و توندوتیژی سیاسی
یەکێک لە گەورەترین شکستەکانی حکومەتی بازرگان کۆنتڕۆڵنەکردنی توندوتیژی سیاسی بوو. لە مانگەکانی یەکەمی دوای شۆڕش، دادگای شۆڕش بە سەرپەرشتی ئایەتوڵڵا خەلخاڵی، سەدان کەسیان لە سێدارەدا، ئەم لە سێدارەدانەش زۆرجار دوای دادگایەکی کورت و بەبێ ماف بۆ بەرگریی یاسایی ئەنجام دەدران. بازرگان سەرسەختانە ڕەخنەی لەم پڕۆسە گرت و گوتی "ئەمە دادپەروەری نییە، ئەمە تۆڵەسەندنەوەیە، بەڵام خەلخاڵی هیچ گوێی لە سەرۆك وەزیران نەگرت و لەسەر كارەكەی بەردەوامبوو.
پەراوێزخستنی گرووپە سیاسیەکانی بەشدار لە شۆڕش یەكێكی دیكەبوو لەو ئاڵنگارییانەی كە بازرگان نەیتوانی بەری پێبگرێت، گرووپە چەپگەرا و لیبڕاڵەکان بە تەدریج لە دەسەڵات دوورخرانەوە. زۆرێک لە ڕۆژنامە سەربەخۆکان داخران. هێزە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان زیاتر کۆنتڕۆڵی بارودۆخەكەیان كرد.
https://www.centerfs.org/mahdi-bazrgan-first-post-revolutionary-prime-minister/
29/01/2026
گفتوگۆی ئێرانناسی؛ ئێران بەرەوكوێ؟
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
بەرایی
ئێران ساڵی نوێی زایینی 2026 بە خۆنیشاندانی بەرفراوانی سەرتاسەری دەست پێكرد. بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ناهەمواری وڵات، و دەركەوتنی زیاتری دەرهاویشتەكانی جەنگی دوانزە ڕۆژە، خوێندنەوەكان ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگێكی دیكەی نێوان ئیسرائیل و ئێران و وەشاندنی گورزی سەربازی ئەمریكا بە دوور نازانن. هەرچەندە دۆناڵد تڕەمپ ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند كە ئێران داوای دانووستانی كردووە لەگەڵیدا، بەڵام ئەمە ئەگەری گورزی سەربازی و ملنەدانی ئێران بە داواكارییەكانی ئەمریكاش ناڕەوێنێتەوە. لە نوێترین ڕاپرسیدا نزیكەی نیوەی كۆمەڵگەی ئێرانی پێشبینی ئەو جەنگە دەكەن. لە ژمارە 17 وەرزنامەدا گفتوگۆ دەكەین لەسەر دۆخی مەترسیداری هەنووكە و ئایندەی ئێران. بەشدارانی ئەمجارەی گفتوگۆ م. بارام مەجید خان، د. ئەژی ئازاد و د. موئمین زەڵمین.
https://www.centerfs.org/iranology-discussion-where-is-iran-headed/
28/01/2026
کاریگەرییە نایەکسانییەکان لەسەر دیاردەی کۆچ لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران؛
ڕوانگەیەکی سیاسەتڕێژانە
وەلیوڵڵا ڕۆستەم عەلیزادە | ڕەزا نەوبەخت
وەرگێڕان: مورتەزا مورادی (ئارما)
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
پوختە
ڕۆڵی نایەکسانییە ناوچەیی و فەزاییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی ئێرانەوە کەمتر ئاوڕی لێدراوەتەوە. بەڵام ناوچە سنوورییەکانی ئێران گرنگییەکی ستراتیژییان لە باری ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە هەیە و کەمتەرخەمبوون لەسەر ئەم ناوچانە، دەتوانرێ دەرهاویشتە و دەرەنجامی قەرەبوونەکراوی بەدوادا بێت. مەبەست و ئامانجی ئەم وتارە تاوتوێکردنی ئەم بابەتەیە کە ناوچە سنوورییەکانی ئێران لە بواری نایەکسانییە فەزاییەکاندا چ هەلومەرجێکیان هەیە و ئەم دیاردەیە چ کاریگەرییەکی لەسەر کۆچکردن لەم ناوچەگەلەوە هەیە. بۆ هەڵسەنگاندنی نایەکسانییە فەزاییەکان لەنێو شارە سنوورییەکان لە ئاماری سەرژمێریی گشتی دانیشتوان و خانوبەرەی ساڵی 2016، ساڵنامە ئامارییەکانی پارێزگاکان لە ساڵی 2016 و زانیارییەکانی ڕێکخراوەی کەشوهەوا لە مەودای 2011 بۆ 2016 کەڵک وەرگیراوە. بۆ دیاریکردنی ڕێژەی گرنگی و تێکەڵکردنی پێکهاتە و بەشە گرنگەکان و سازکردنی پێوەری نایەکسانی لە شێوازی شیکاریی فاکتەری کەڵک وەرگیراوە. بۆ پۆڵێنبەندیی شارەکان نەرمامێری ArcPro و بۆ شیکاریی پەیوەندیی نێوان نایەکسانییەکان و کۆچ، شێوازی ئاماریی GWR دەکار هێنراون. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە نایەکسانییەکان لە شارەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتدا لەچاو شوێنەکانی دیکە زیاتر بووە. هەروەها سەدا 66ی شارە سنوورییەکان هاوسەنگیی کۆچی نەرێنییان لە مەودای 2011 بۆ 2016 هەبووە.
بەپێی مۆدێلی ڕێگرسیۆنی ئاقاریی کێشی، سەدا 67ی گۆڕانکارییەکانی گۆڕاوی کۆچ لە ڕێگەی گۆڕاوە سەربەخۆکانەوە ڕوون کراونەتەوە، هەروەها بەپێی ڕێژەی ناوەندیی ئاڕاستەکراو، فاکتەرەکانی پێکهاتەی دانیشتوان و ئابووری، زۆرترین کاریگەرییان لەسەر دیاردەی کۆچ لە شارە سنوورییەکاندا هەیە. هەربۆیە، نایەکسانییەکان لە شارە سنوورییەکاندا فاکتەرێکی کاریگەرە لە ڕێژەی کۆچدا و فاکتەرە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتی، ئابووری، دانیشتوانی و ئاقارییەکان کاریگەرییەکی جیاوازیان لەسەر هەریەکە لە شارەکان هەیە.
https://www.centerfs.org/the-effects-of-inequality-on-the-phenomenon-of-migration-in-the-border-areas-of-iran-a-policymakers-perspective/
27/01/2026
کاریگەری و دەرهاویشتەكانی هێنانی مادە هۆشبەرەکان بۆ نێو بەندیخانەکانی ڕۆژئاوای ئێران (ڕۆژهەڵاتی كوردستان)
ڕەشید ئەحمەدی فەڕ – عەدنان حوسێنی
وەرگێڕان: مورتەزا مورادی (ئارما)
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
توێژینەوەی بەردەست بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەندێتی و چۆنیەتیی کاریگەری و دەرهاویشتەكانی هێنانی مادە و کەرستە قەدەغەکراوەکان بۆ نێو بەندیخانەکانی ئێران و ئاڕاستەکردنی ڕێگە چارەسەرەکان بۆ کۆنتڕۆڵ و کەمکردنەوەی ڕێژەی گواستنەوەی بابەتە قەدەغەکراوەکان بەشێوەی تێکەڵ ئەنجام دراوە. کۆمەڵگەی توێژینەوە بریتییە لە بەندیخانەکانی ڕۆژئاوای ئێران کە لەنێو ئەوانەش بەشێوەی هەڵگرتنی نمونەی بەردەست، پێنج پارێزگای کوردستان، ئیلام، هەمەدان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و لەنێو هەموو بەندکراوان و کاربەدەستانی پاراستن و ئاسایشی بەندیخانەکانی پێنج پارێزگای ئاماژەپێکراو، بەشێوەی بەشکراو-هەڕەمەکی و بە بەکارهێنانی فۆرموولی کوکران، ژمارەی 242 بەندکراو هەڵبژێردران و پاشان بەپێی ژمارەی بەندکراوانی ڕاگەیەنراو لەلایەن ڕێکخراوەی بەندیخانەکان و بەشێوەی بەشکردن، قەبارەی نمونەی هەر پارێزگایەک دەستنیشان کرا. بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە پرسیارنامەی سازکراو لەلایەن توێژەرەوە کەڵک وەرگیراوە. ئەنجامەکانی بەشی چەندێتی دەریانخستووە کە هێنان، دابەشکردن و بەکارهێنانی بابەتە قەدەغەکراوەکان لەنێو ئەو بەندیخانانەدا کە توێژینەوەیان لەسەر کراوە دەتوانێت دەرهاویشتەی بەربڵاوی نەرێنیی هەڵچوونی وەک هەست بە دڵەخورپە و سترێس، ترس و نائارامیی بەردەوام، پەژارە و خەمۆکی و نائومێدی، بیرکردنەوە لە خۆکوشتن و هەوڵدان بۆ خۆکوشتن و هەروەها پێشنیازی هاوکاری بۆ هاوردەکردن، دابەشکردن و بەکارهێنانی ئەم بابەتە قەدەغەکراوانەی بۆ بەندکراوان هەبێت. لە بەشی چۆنیەتیشدا، زۆرینەی هۆکارەکانی هێنانی بابەتە قەدەغەکراوەکان دەگەڕێنەوە سەر هەبوونی گرووپی خراپکار، لاوازبوونی یاساکان، بەسوودبوونی هێنانی مادە هۆشبەرەکان و لاوازبوونی ئامراز و پێداویستییەکانی بەشی کۆنتڕۆڵ و پشکنین. ڕێگە چارەسەرە پێشنیارکراوەکانیش خۆ لە چوار بەشی گشتیدا دەبیننەوە کە بریتین لە هۆکارە کولتوورییەکان (ئیش و کار و سەرقاڵکردنی بەندکراوان)، سیاسەتەکانی کۆنتڕۆڵ و چاودێری، هۆکارە بەڕێوەبەرێتییەکان و پرسە یاسایی و ئاییننامەییەکان. ئەنجامەکان دەریانخستووە کە هەبوونی جۆرەکانی مادە هۆشبەرەکان لە بەندیخانەکان دەتوانێ شوێنهاتی نەرێنیی بەربڵاوی لەئاستی جۆراوجۆردا هەبێت و ئەمەش هەم بەندکراوان دەگرێتەوە و هەمیش کاربەدەستانی بەندیخانە.
https://www.centerfs.org/effects-and-consequences-of-bringing-drugs-into-prisons-in-western-iran-east-kurdistan/
26/01/2026
هەرێمی کوردستان لە چوارچێـوەی سیاسەت و ستراتیجی دەوڵـەتی ئێران (١٩٢٣-٢٠٠٥)
پ.ی.د. ئەمین فەرەج شەریف
م.ی.تەحسین وسو عەبدوڵڵا
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
بەرایی
دەوڵەتی نوێی ئێران لە دوای ساڵی (١٩٢٥) لەسەر دەستی پەهلەوییەكان دامەزرا کە کۆتا بنەماڵەی پاشایەتی بوون لە دوای قاجارییەکان هاتنە سەر دەسەڵات، لەماوەی (١٩٢٥-١٩٧٩) لە ئێران فەرمانڕەواییان کرد. بە درێژایی سەردەمی پەهلەوییەكان (١٩٢٥-١٩٧٩) ستراتیژییەت و سیاسەتی دەوڵەت لەسەر بنەمای توانەوەی کورد وەك نەتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی ئێراندا بنیاتنراوە، هەروەها لەسەر ئاستی ناوچەکەشدا ڕوانگەی دەوڵەت بۆ کورد لە پارچەکانی دیکەدا خۆی لە پەرەپێدانی هاوکاریی سەربازیی و ئاسایشیدا دەبینییەوە لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەی کە خاكی کوردستانیان بەسەردا دابەشکرابوو، بە ئامانجی لە چوارچێوەدان و لاوازکردن، یاخود لەناوبردنی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد. دوای ڕووخانی ڕژێمی شا و سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی لە ئێران (١٩٧٩) ئەم سیاسەتە بەردەوامی پێدراوە. ئێران سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ دەوڵەتانی خاکی کوردستانی بەسەر دابەشکرا (توركیا، عێراق و سووریا) لەسەر کۆمەڵێك پرس ناکۆك بووە، بەڵام هەمیشە ئەوەی ئێرانی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە هێناوەتە سەر یەك مێز بۆ ڕێکەوتن پرسی کورد بووە، ئەمە نەك تەنها بۆ ڕابردوو، بەڵکو بۆ ئێستاش ڕاستە. لەم بارەوە ڕوانگەی ئێران بەرامبەر بە دروستبوونی دەسەڵاتی سیاسی (١٩٩١) و نموونەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ئەیلوولی (٢٠١٧) نمونەی زیندوون. لە چوارچێوەی ئەم توێژینەوە شیکارییەدا جەخت لەسەر دوو باسی سەرەکی کراوەتەوە، ئەوانیش یەكەم خستنەڕووی سەرهەڵدانی شوناسی دەوڵەت لە ئێران، دووەمیان دیدگا و سیاسەتی ئێران بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان. لە خوارەوە بە وودی ئەم بابەتانە خراونەتەڕوو.
https://www.centerfs.org/kurdistan-region-in-the-framework-of-iranian-state-policy-and-strategy-1923-2005/
25/01/2026
ڕوانینی ئێرانییەكان بۆ جەنگی 12ڕۆژە
ئامادەكردن: ئێرانناسی
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
بەرایی
پەیوەندییەكانی نێوان ئێران-ئیسرائیل و ئێران-ئەمریكا هیچكات هێندەی ئێستا گرژ و توند نەبوون. لە دوای جەنگی 12ڕۆژە و لێدانی (چەكوشی نیوەشەو)ی ئەمریكا لە بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، ئەو تەمومژەی جاران ڕەوییەوە كە ئەم دوو وڵاتە هەرگیز پێكەوە جەنگی ڕووبەڕوو ناكەن. لەو كاتەوە قۆناغێكی نوێ لە ناوچەكە سەری هەڵدا كە ئیدی گەڕانەوە بۆ پێش جەنگەكە مەحاڵ دەنوێنێت. ئەمریكا بە سەركردایەتی دۆناڵد تڕەمپ لە جەنگی 12ڕۆژەدا ڕۆڵی یەكلاكەرەوەی بینی. بە كۆتاییهاتنی جەنگەكە، ئەنجامەكانی دوو خوێندنەوەی بۆ كرا. ئەوانەی لایەنگری شۆڕشی ئیسلامیی بوون، تا ئەم ساتەوەختە باس لە سەركەوتنەكانی ئێران دەكەن لە جەنگەكەدا. بەرپەچدانەوەی هێرشەكان و ترسی ئیسرائیل لە هێزی موشەكیی ئێران( )، توانای ئێران لە دابینكردنی بژێوی خەڵك( )، نەزۆككردنی هەوڵەكانی دابەشكردنی ئێران، حەماسەی شكۆمەندانەی ئێران( )، یەكگرتوویی خەڵكی ئێران و هاوئاهەنگی ڕوانینەكان بۆ جەنگەكە و هاوسۆزی خەڵك بۆ ویلایەت( )، ئاڕاستەی چاكسازیخوازان لە ڕۆمانسییەتەوە بۆ واقعگەرایی( )، بە دەمەوەهاتنی ڕای گشتی دژ بە ئیسرائیل، ترسی ئیسرائیلییەكان لە هێرشی دوبارەی ئێران( )و بەهاناوەهاتنی فریشتەكانی ئاسمان، ئەو جۆرە لە گوتار و خوێندنەوەكان بوون كە تا ئەم ساتەش بەرهەم دەهێنرێنەوە. لەسەر ئاستی جیهانیش كۆمەڵێك خوێندنەوەی دژ بە ئیسرائیل هەبوون كە پێیان وابوو ئەو وڵاتە لەم جەنگەدا شكستی خواردووە.
https://www.centerfs.org/the-iranians-view-of-the-12-day-war/
24/01/2026
ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل
دەرفەتەکانی بەردەم دیپلۆماسی و شەڕ
بارام مەجید خان
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
بەرایی
شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل دیاردەیەکی مێژوویی بوو. بۆ یەکەم جار ئێران و ئیسرائیل ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە. لەگەڵ ئەوەی مێژوویەکی دوور و درێژ ئەو دوو نەتەوەیە پێکەوە گرێ دەدات. بەڵام لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی ئێران و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران و وڵاتانی جیهان لە لایەکی دیکە تێکچوو. تا لە ١٣/٦/٢٠٢٥ پەیوەندی ئەم دوو وڵاتە لە ئەنجامی هێرشێکی کتوپڕی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران چووە قۆناغی ئەوپەڕی خراپی. بۆ ئێران شەڕی دوازدە ڕۆژە دەربڕینێکی گونجاوە بۆ ئەو دۆخە تایبەتەی کە هاتە پێشەوە، هەرچەندە ئێران بە فەرمی دۆخی شەڕی ڕانەگەیاند. بەڵام ئەوەی ڕوویدا ڕاگەیاندنی شەڕ بێت یا خود ئۆپەراسیۆنێکی سنوورداری ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دۆخەکە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
لەبەر ڕۆشنایی چەمکی "کێشە و ململانی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و زانستی سیاسی" کە بە چەمکی" Conflict " ناسراوە ئەم لێکۆڵینەوەیە بەرەوپێش دەبەین.
https://www.centerfs.org/iran-the-united-states-and-israel-opportunities-for-diplomacy-and-war/
23/01/2026
مافیاكانی ئاوی ئێران: حوكمڕانی، كەشوهەوا و سیاسەتی مانەوە
توێژەر: كارزان عەدنان حمەسعید
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
پوختە
ئێران لەسەر ڕووبەری1.75 ملیۆن كم2 یە و نزیكەی 35% ناوچەی بیابانە، كە كەمترین بڕی باران بارینی لەنێوان 50- 60 ملم ساڵانەیە لە (دەشتی كەویر و بیابانی لوت) هەروەها نزیكەی 16%ی وڵاتەكە لەناوچەی شاخاویەكانە كە بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریا زیاترە لە 2000 مەتر و تێكڕای باران بارینی ساڵانەی ئەو ناوچانە وەك (ڕەشت) زیاترە لە 2750 ملم لە ساڵێكدایە. ئێران بەگشتی تێكڕای دابارینی باران بەهۆی زاڵبوونی كەشوهەوای وشك و بیابانی لەساڵێكدا لەنێوان 235 – 250 ملیمەترە. لە ئێستادا وڵاتەكە ڕووبەڕووی یەکێک لە توندترین ئاستەنگە ژینگەیی و کۆمەڵایەتی-ئابوورییەکانی دەبێتەوە، ئەوەش گرفتی کەمئاوی یان بە واتایەکی دیکە شکستی سیاسەتی ئاوی نیشاندەدات. هەرچەند قەیرانەکە نوێ نییە، بەڵام پانتایی کاریگەرییەکەی گەیشتووەتە پارێزگاکانی باکووری وڵاتەکەش کە تێکڕای باران بارینیان لە 2000 ملم زیاترە. ئێستا بەرپرسانی باڵا دان بەوەدا دەنێن کە دەیان ساڵە بڕیاری خراپ و بەکارهێنانی بێ کۆنترۆڵ وڵاتەکەی گەیاندووەتە لێوار. سەرۆک مەسعود پزیشکیان لەم دواییانەدا دانی بەوەدا نا کە "هەڵەکانی ڕابردوو" بژاردەی کەمی لەبەردەم ئێراندا هێشتووەتەوە، پرسی چۆڵکردنی تارانی پایتەخت كە ساڵانێكە لەژێر لێوە، لەم ساڵدا كەوتە سەر زاری گەورە بەرپرسان و مشتومڕی تەواوی ناوەندەکانی وڵات. عیسا کەلانتاری جێگری پێشووی سەرۆک و بەرپرسی ئاژانسی ژینگەی ئێران هۆشداری دا لەوەی وشکەساڵی "مەترسییەکی مەترسیدارتر لە ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دروست دەکات". بە گەڕانەوە بۆ شارستانییەتە دێرینەکانی ئێران بەڕوونی دەردەکەوێت گەلانی ناوچەکە خۆیان لەگەڵ کەمئاویدا گونجاندووە، ئەوەش بە ڕێگای گواستنەوەی ئاو لە ڕێگەی کارێزەکان کە لە ئێراندا بە (قەنات) ناو دەبرێن. بەهۆی هاتنی تەکنۆلۆژیا و لێدانی بیری قووڵ، وردە وردە قەناتە ئاوییەکانیش ئاوەکانیان کەمی کرد. هەروەها بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و گەمارۆ ئابوورییەکان و سیاسەتەکانی زامنکردنی ئاسایشی خۆراک، چەندین بەنداوی گەورە لەسەر ڕووبارە هەمیشەییەکان بۆ گلدانەوەی ئاو دروستکران. ئەمەش بووەتە هۆی وشککردنی ڕووبارە هەمیشەییەکان و تێکچوونی ئێکۆسیستەمی ناوچەکە، دەرەنجامەكانی ئەم سیاسەتەش لە هەموو بوارەكاندا دیارە كە چۆنە؟
https://www.centerfs.org/iranian-water-mafias-and-the-water-crisis-governance-climate-and-the-politics-of-survival/
22/01/2026
ئێران؛ قەیرانێکی هەڵئاوساو، پێشهات و سیناریۆکان
هەردی مهدی میکە
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
بۆچی ئێران بەم دۆخە گەیشت؟ ئەگەر پانۆرامایی بە ڕابردووی جوڵانەوە ناڕازییە جەماوەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕوانرێتەوە، دەردەکەوێت ئەوەی هەنووکە لە شارەکانی ئێران لە ڕووداندایە، دۆخی شۆڕش و سەرەتای بارگۆرانی ڕیشەییە لەو وڵاتە، ناڕەزاییەکانی پێشوو دەکرێت لە خۆپیشاندان و گردبوونەوە و بایکۆت و مانگرتن، تا جوڵانەوەی نیمچەیی چاکسازییانە و هەوڵی گۆڕانکاریی بەشەکی ناوبنرێن، بەڵام ئێستا ئیدی ئێران و نەتەوەکانی و هاووڵاتییە ماندوو و ناڕازییەکانی بە جۆرێک لە جۆرەکان هەم شتێک نەماوە لەدەستی بدەن لە دۆخی ئابووری و گوزەران و ئازادییەکان، هەم وەک پێکهاتە نافارسەکانیش (کورد و عەرەب و بەلوچ) هەر لە کۆی سیاسەتی ئێران لە مێژووی مۆدێرنییەوە تا هەنووکە لێی ناڕازیبوون و لە چەخماخە و چەکەوە تا قەڵەم و کیبۆرد بێ پسانەوە هەر ناڕازیبوون و ئێستاش لە پاڵ ناڕەزایەتیی شارە زۆرینە فارسەکان و دۆخییان، دووبارە سەرباری دۆخە گشتییەکە برینی ئەمانیش کولاوەتەوە و گوڕێکی دی بە خەباتی ماف و مرۆڤ و شوناس تەوەری ئەوانیش داوەتەوە.
https://www.centerfs.org/iran-an-inflated-crisis-developments-and-scenarios/
20/01/2026
ئێران لهبهردهم دووڕیانه جیاوازهكاندا
د. یوسف گۆران
لە ژمارە (17)ـى كانوونی دووەمی 2026ـی وەرزنامەی ئێرانناسی دا بڵاوکراوەتەوە.
لە دوای ڕووداوهكانی ٧ ئهكتۆبهری 2023، ئێران له ڕۆژههڵاتی نێوهڕاستدا چهندین گورزی ستراتیجی، سیاسی و ئابوری بەركەوت؛ سنوورداركردنی تواناكانی حزبوڵای لوبنانی، كەوتنی ڕژێمی ئهسهد، شهڕی ١٢ڕۆژه لەگەڵ ئیسڕائیل و هێرشی ئهمریكا بۆ سەر بنكە ناوەكییەكانی، گرنگترین ئەو ڕووداوانە بوون كە كاریگهری بهرچاویان لهسهر پێگه و توانای ئێران له ناوچهكه جێهێشت و دواجار ناوچهكهی بهرهو مۆدێلێكیتر له پارسهنگی هێزی نوێ برد كه تیایدا ئێران زهرهرمهندی سهرهكی بێت.
https://www.centerfs.org/iran-faces-different/