Rangeen high school

Rangeen high school

Share

پەیجی فەرمی ئاماده‌یی رەنگین

Photos from Rangeen high school's post 23/04/2026

فەرمانی وەزاری تایبەت بە شێواز و جۆری نوێی یەکپۆشی قوتابییان لە ناوەندەکانی حکومی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٦-٢٠٢٧

19/04/2026

پەیامی ئەمڕۆی مامۆستایانی ڕەنگین بۆ خوێندکارەکانیان 🌹

14/04/2026

خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌می قۆناغی دوانزه‌ی زانستی به‌هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی نمره‌ی به‌رز بۆ خوێندكارانی ئازیز🌹

Photos from Rangeen high school's post 10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) , بڕیارماندا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

06/04/2026

بە ناوی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایان و فەرمانبەرانی (ئامادەیی ڕەنگین) ەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی مامۆستا (وریا علی ) دەکەین بۆ لەدەست دانی دایکی ئازیزیان (ناهدە محمود امین ) ھیوادارین دوا کۆسپی بنەماڵەیان بێت و جێگەی بەھەشتی بەرین بێت .
إنا لله وإنا إليه راجعون

01/04/2026

سه‌رجه‌م خوێندكارانی هه‌رسێ قۆناغی خوێندنگەکەمان ئاگادار ئه‌كه‌ینه‌وه‌
سه‌باره‌ت به‌ خوێندنی ئۆنلاین و دیجیتاڵی به‌ شێوه‌یه‌ ده‌بێت
١- پێویسته‌ خوێندكاران و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان له‌ پلاتفۆڕمه‌كانی ئی-وانه‌ -ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌ده‌یی ) سودمه‌ند بن و پابه‌ند ی ئه‌و وانانه‌ بن كه‌تایبه‌ته‌ به‌وه‌رزی دووه‌م
٢- ده‌سته‌ی كارگێڕی وزه‌رجه‌م مامۆستایانی به‌ئه‌زمون و ماندنه‌ناسی خوێندنگه‌ له‌ پێناو خزمه‌تی زانستی به‌ خوێندكاران و گه‌یاندنی ڕێنماییه‌كان بۆ هه‌رسێ قۆناغی (١٠و یانزه‌ودوانزه‌)
بۆ سه‌رخستنی ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ چه‌ند گروپێكمان له‌ پلاتفۆڕمه‌كانی سۆشیاڵ میدیای (Telgram)كه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ بۆ خزمه‌تی زیاتری خوێندكاران به‌كاری ده‌بێنین و پشتی پێ ده‌به‌ستین به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ به‌ردە‌وام ده‌بین بۆ گه‌یاندنی ته‌واوی وانه‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی خشته‌ی تایبه‌تی وانه‌كان دانراوه‌ و ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌ست به‌ خوێندنی وانه‌كان ده‌كرێت
٣- دواكارین ته‌واوی خوێندكاران جۆینی گروپی تایبه‌تی قۆناغه‌كه‌ی خۆی بێت
🌺به‌ هیوای سه‌لامه‌تی و سه‌ركه‌وتن بۆ خوێندكارانی ئه‌زیزمان 🌺

30/03/2026

*خوێندکارانی یەک بابەتی و دوو بابەتی ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی تا ئێستا مامه‌ڵه‌ یان نەکردووە ڕۆژانی سێشەممە سەردانی خوێندنگە بکەن، فۆرمی یەک و دووبابەتیی پڕ بکەنەوە و مامەڵەکانتان تەواو؟بکەن* و دواتر دەتاننێرین بۆ سەردانی پەروەردە بۆ جێبەجێکردنی مامەڵەکانتان.

هەروەک خۆتان ئاگادارن _بەهۆی زۆری ڕۆژانی پشوو مامەڵەکانتان زۆر دواکەوتووە. بۆیە پێویستە بەزویی سەردان بکەن._

Photos from Rangeen high school's post 29/03/2026

پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام دەبێت

لەبەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی ٢٩ـی ٣ـی ٢٠٢٦، حکومەتی هەرێم بڕیاری دا لەم قۆناغەدا، پرۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕادەگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، بۆ هەموو قۆناغەکان، و خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵیی بەردەوام دەبێت.
هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستی ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری

29/03/2026

هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستیی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکەینەوە، کە لەبەر ئەم بارودۆخانەی ئێستا، دوای ڕاوێژو ڕەزامەندیی بەڕێزان وەزیرانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بڕیارماندا؛
سبەی ٢٩ی ئازار، لە ناوەندەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، بکرێتە پشوو، بە ئومێدی تەندروستیی و سەلامەتیی هەموو لایەک.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی

قوتابخانەکەم 27/03/2026

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە:

ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦، دەوامی ناوەندەکانی خوێندنی حکومی، ناحکومی و نێودەوڵەتی دەستپێدەکاتەوە، بە ڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە:

​١- هەر بەخێوکارێکی قوتابی ئەگەر نەیەوێت منداڵەکەی لە پۆلی فیزیکیی قوتابخانەدا ئامادە بێت، (نەهاتن - غیابات)ی لەسەر تۆمار ناکرێت و دەتوانێت لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی خوێندنی سیستمی وەزارەتی پەروەردەدا، سوود لە پلاتفۆرمەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرێت (کە لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوەدا ئاماژەی پێ دەدرێت). تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا بەگوێرەی خشتەی تاقیکردنەوەکانی قوتابخانە و وەزارەت ، لە قوتابخانە ئامادە بێت، بۆ ئەمەش پێویستە بەخێوکاری قوتابی فۆرمی تایبەت لە قوتابخانە پڕ بکاتەوە. هەروەها مامۆستایان لە ڕێگەی گرووپی قوتابخانە یان ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) ئەرکی ماڵەوە بنێرن بۆ ئەو قوتابیانەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنییان هەڵبژاردووە.

​٢- قوتابیانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئەگەر بەخێوکارەکانیان ئامادە نەبوون منداڵەکانیان بنێرنەوە قوتابخانە، پێویستە قوتابخانە نێودەوڵەتییەکە بە ڕێگەی ئۆنلاین، ئەلیکترۆنی یان هەر ڕێگەیەکی دیکە خوێندنیان بۆ فەراهەم بکات و تەنیا لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا پێویستە لە قوتابخانە ئامادە بن.

​٣- قوتابخانە بیانییەکان دەتوانن بە هەمان شێوە سوود لە خاڵی (٢) وەربگرن، یان دەتوانن بڕیار بدەن تەواوی خوێندنەکەیان بکەنە ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی، بەگوێرەی بڕیاری دەستەی کارگێڕیی قوتابخانەکەیان.

​٤- بە مەبەستی دڵنیایی بە قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزارییان هەیە، ئاگاداریان دەکەینەوە کە وەزارەت سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانیان ساڵنامەی خوێندنیان بۆ هەموار دەکاتەوە.

​🔴 لە پۆلی ١ی بنەڕەتی تا ١٢ی ئامادەیی (قوتابخانەی حکومی و ناحکومی) دەتوانن سوود لە خوێندنی ئەلیکترۆنی وەربگرن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (ئی-وانە) کە لە ئێستادا کارایە:

https://ewane.krd

​🔵 لە پۆلی ١ تا ٦ی بنەڕەتی پلاتفۆرمی کارلێکارانەی دیجیتاڵیی (قوتابخانەکەم) ئێستا کارایە بۆ قوتابیانی قوتابخانە حکومییەکان:

https://qutabxanekem.krd

وەزارەتی پەروەردە
٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

قوتابخانەکەم qutabxanekem, qutabxanakam, qotabxanakam, KRG LMS, Interactive Learning KRG, خۆێندنى ئەلیکترۆنى, پلاتفۆرمێک بۆ فێربوونی کارلێککارانە, پلاتفۆرمەکە ژ بۆ فێربوونەکا کارتێکەر, An Interactive Learning Platform, قوتابخ....

27/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش
​ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.
​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
وەزارەتی پەروەردە
​٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Rangin School, Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah