ڕۆژێک لە گوند.....
ئامادەکردنی: بەسۆز احمد
Basoz Ahmad
((باش بە)) باش بوون تەنها میرایتیە لەدوای خۆت بەجێ دەمێن?
خۆشەویستیەکی لەو جۆرە هەموو ناخۆشی و هیلاکی و ماندوبونێکت لەیاد دەباتەوە....
ئازیزەکانی دڵممم💜💜💜💜💜
لەوانەیە خودا وات لێبکات بەتەواوی ڕێگا سەختەکاندا تێبپەڕیت تەنها بۆ ئەوەی کۆتایەکی جوانت پێ ببەخشێت.
04/08/2022
شاب نشأ في عبادة الله
نمونەی گەنجی پاک وڕەوشت بەرز
یاربی خوا لەکاکە هەرێم خۆش بێت وبیخاتەبەر ڕەحمەتی خۆی وقەبرەکەی بۆ بکاتە باخێک لەباخەکانی بەهەشت و جێگەی خاڵی پڕ کاتەوە بەباشتر بۆچینی گەنجان وخوا صبر وئارامی بەخانەوادە وهاوڕێ ودۆستەکانی ببەخشێت
انا للە وانا الیە راجعون
17/07/2022
لە کتێبی دەروازەی ڕۆح
بێ بەها نیت........
ڕۆژێک ماسیەک لە نزیک لێواری ڕووبارەکە مەلەی دەکرد گوێی لە دەنگێک بوو دەیووت " ئاوەکە چۆنە ؟"
ماسیەکە سەری لە ئاوەکە هێنایە دەرەوە تاکو سەیر بکات. وە بینی کە مەیمونێکە لەسەر درەختێک دانیشتووە، ماسیەکە بە زەردەخەنەیەکەوە وەڵامی دایەوە " ئاوەکە جوانە و وە گەرمیشە".
مەیمونەکە کەمێک هەستی بە حەسودی کرد و وە ویستی ماسیەکە نیگەران بکات.
مەیمونەکە وەڵامی دایەوە "تۆ پێویستە لەناو ئەو ئاوە بێیتە دەرەوە و بەسەر ئەم درەختەدا سەربکەویت ، دیمەنەکەی ئێرە بەڕاستی زۆر جوانە."
ماسیەکە بە بێتاقەتیەوە وەڵامی دایەوە" من ناتوانم کە بە درەختدا سەربکەوم ، وە بەبێ ئاو ناتوانم کە بژیم."
بینینی ڕووخساری ماسیەکە بە خەمباری وایکرد مەیمونەکە هەست بە دڵخۆشی بکات و پێی ووت" تۆ بەڕاستی بێ بەهایت کە ناتوانیت بە درەختێکدا سەربکەویت."
دوای ئەوەی کە گوێبیستی ئەمە بوو وای لە ماسیەکە کرد لەو بارەیەوە دەست بکات بە بیرکردنەوە بە شەو بە ڕۆژ وای لێهات کە بەنزیکەی زۆر خەمبار بوو بوو.
دەستی کرد بە بیرکردنەوە لەخۆی" لەوانەیە مەیمونەکە ڕاست بکات، من کەسێکی بێ بەهابم ، تەنانەت ناتوانم بەسەر درەختێکدا سەربکەوم."
ماسیەکی تر لەناو ڕووبارەکەدا سەرنجی دا کە ماسیەکە وادەرەکەوێت کە زۆر خەمبار بێت ، وە لە هۆکاری خەمباریەکی پرسی.
ماسیەکە هەموو شتێکی بۆ باسکرد لەبارەی مەیمونەکەوە وە تێبینیەکەشی.دوای ئەوەی ماسیەکەی تر گوێ بیستی ئەمە بوو دەستی کرد بە پێکەنین و ووتی" ئەگەر مەیمونەکە وابیری کردبێتەوە کە تۆ بێ بەهایت جونکە ناتوانیت بەسەر درەختێکدا سەربکەویت پاشان تەنانەت مەیمونەکەش بێ بەهاییە جونکە ناتوانێت مەلە بکات و وە لەژێر ئاودا بژی.
بەبیستنی ئەوەی ماسیەکە ووتی زانی کە ئەوە چ دیاریەکە وە ئەو هەڵە بووە لەوەی بیری لەخۆی کردۆتەوە کە بێ بەهایە وەکو ئەوەی مەیمونەکە ووتوویەتی.
چەند ڕۆژێک دوای ئەوە مەیمونەکە دەخلیسکێ و دەکەوێتە ناو ئاوەکەوە دەمرێت جونکە نەیدەزانی کە چۆن مەلە بکات.دوای ئەوەی بە مردنی مەیمونەکەی زانی ماسیەکە زۆر سوپاسی سروشتی کرد و زۆر دڵخۆش بوو بەو توانا سەرسوڕهێنەرەی کە هەیەتی.
★ خودای گەورە مرۆڤەکانی لە جوانترین شێوەدا خوڵقاندووە ، هیچ کات خۆت وەکو بێ بەهایەک مەبینە . گرنک نیە کە مرۆڤەکان چۆن لێت دەڕوانن گرنک خودی خۆتیت کە چۆن لە خۆت دەڕوانیت.
20/06/2022
سوپاس بۆ خودای گەورە هەرچی هەمان بێت نیعمەتی خودایە.
بەشێک لە وێنەکانی کۆڕەکەی دوێنێ، زۆر سوپاس بۆ تەواوی ئەو ئازیزانەی کە بەشدار بوون، بۆ گرووپی پڕۆژەی کتێب.
سوپاس بۆ خاتوو دڵپاک
کتێبی دەروازەی ڕۆح وەرگێڕانی/ بەسۆز ئەحمەد
شارباژێڕ
14/05/2022
زۆرێک لە ئێمە دەمانەوێــت هەستەکانمان بشارینــەوە،بەڵام بێئاگاین لەوەی کە چاوەکانمان خۆیان دەدوێـــن.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
As Sulaymaniyah