دەنگی خوێندکارانی زانـــکۆی ســـلێمانی

دەنگی خوێندکارانی زانـــکۆی ســـلێمانی

Share

تایبەت بە خوێندکارانی زانــــکۆی سلێمانی 🏫

29/03/2026

زانکۆی ئەمریکی سلێمانی دەکرێتە ئامانج وەک تۆڵەی ئەمریکا لە زانکۆی و کارگەکانی ئێرانیدا ، خوێندنی ئەمساڵ لە سلێمانی بە ئۆنلان کۆتاهی پێدێت زانکۆی سلێمانیش وەک کاتی کۆرۆنا دەکرێت بە ئۆنلاین ….⏳

23/10/2024

سڵاو ، خوێندکارانی خۆشەویستی
دەرچووی خولی (٣٩) ی زانکۆی سلێمانی
بە ناوی نوێنەرایەتی گشتی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم دەرچووانی خولی (٣٩) زانکۆی سلــێمانــی دەکەم .

خوێندکارانی بەڕێز وەک ئاگادارن رۆژی پێنج شەممە ٣١/١٠/٢٠٢٤ لە یاریگای کۆلێجی وەرزش لە (زانکۆی سلێمانی)کەمپی نوێ ئاهەنگی دەچووان بۆ سەرجەم خوێندکارانی دەرچوو دەکرێت کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەرۆ .
لێرەوە داواکارم لە بەڕێزتان تا رۆژی دووشەممە ٢٩/١٠/٢٠٢٤ لە بەشەکانی خۆتانەوە کڵاو و رۆب وەربگرن بەو ڕێنمایانەی لە بەشەکانی خۆتان ئاماژەی پێکراوە.

بە هیوای سەرکەوتن …


محمـــد لـــقـــمان کـــاکەڕەش
نوێنەری گشتی خوێندکارانی _زانکۆی سلێمانی

09/10/2024

سەرۆکى زانکۆى سلێمانى: زانکۆی سلێمانی لە ریزبەندیی زانکۆکانی جیهاندا، کە لەلایەن دامەزراوەی (Times Higher Education)ی بەریتانییەوە ئەنجامدەدرێت، پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەدەستهێنا

28/09/2024

بۆ کاتێکی نادیار دەوامی خوێندنی ئەمساڵی دواخست

ئاگادارییەكی گرنگ بۆ خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بەدەستپێكردنەوەی خوێندن

ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ لە ٢٨ی ئەیلول بەفەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی
٢٨ / ٩ / ٢٠٢٤

19/08/2024

بەشێکی نوێی لە ناو پەروەردە کردەوە 🚨

ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی ١٢ دەکەین کە بەشی (ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونی) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) خوێندکار وەردەگرێت کە خوێندن تێیدا بە سیستەمی بۆڵۆنیا و زمانی سەرەکی خوێندن زمانی ئنگلیزییە .
دەرچوانی ئەم بەشە هەلی کاریان دەبێت لە کەرتی حکومی (وەک وەزارەتی پەروەردە ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، وەزارەتی داد )هەروەهە کەرتی تایبەت بە تایبەت ناوەندە پەروەردەییە ئەهلییەکان ، ناوەندەکانی تایبەت بە پەروەردەی تایبەت و خاوەن پێداوویستی تایبەت ، هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵتی و ناوخۆییەکانی بواری NGO , وە ڕێکراوە جیهانیەکانی وەکو (UNESCO, UNICEF, WHO)

11/08/2024

مامۆستایەکی زانکۆ
لە زانکۆ دەوام دەکات وە لە پەیمانگایەکی ئەهلی وانە دەڵێتەوە
ناوی لە کۆمسیۆن هاتۆتەوە 😑
هۆکار چیە مامۆستایی زانکۆ بیت ئەونە بەتەماح بیت🤔

11/08/2024

ڕۆژی یەک شەممە ١٥-٩-٢٠٢٤ دەوامی زانکۆی سلێمانی دەست پێدەکاتەوە …📥

19/07/2024

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەعات ٨ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت.

20/06/2024

ئاگاداری

ئەوخوێندکارە ئازیزانەی تاقیکردنەوەی (Fix)یان هەیە یان تاقیکردنەوی سمستەری دووەم خولی یەکەمییان ماوە ئاگادارییان دەکەینەوە رۆژی (شەممە ٢٢-٦) لەکاژێر (هەشت)ی بەیانییەوە بەشەناوخۆییەکان کراوە دەبێت، بەهیوای بەسەلامەتی گەرانەوەتان وسەرکەوتنتان لەتاقیکردنەوەکان

Photos from ‎دەنگی خوێندکارانی زانـــکۆی ســـلێمانی‎'s post 26/05/2024

سلێمانی بێسەحێبە 💁‍♂️
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ـ وزارة البلديات والسياحة
ویژدان خۆشە هاوڵاتیەک لە سلێمانی ١٠ سانتیم بێنیتە پێشە لەعەرزەی خۆشیا یەکسەر دەگەنەسەری دەڵێن تەجاوزە کراوەی تیانییە !!! ئەی ئەمەنە چین !!!

بەس شاخی گۆیژە مابوو ئەویشتان …..

Want your school to be the top-listed School/college in As Sulaymaniyah?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


زانکۆی سلێمانی
As Sulaymaniyah