20/04/2023
سلاو خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەرێز
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە جوانترین پیرۆزباییتان لێ دەکەم بە هیوام هەمووکات لە جەژن و خۆشی دا بن و خوای گەورە رۆژو و تاعەتی هەموومان قبول بکات و جەژن مایەیی خۆشی بێت بۆ هەموان .
وا بەرەو کۆتایی ساڵی خوێندن دەڕۆین هیوادارم خوێندکارانی ئازیز بەردەوامبن لە هەوڵ و کۆشش کردن و بە سەرکەوتن کۆتایی بەمساڵی خوێندن بهێنن.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت ئازیزان.
بەڕێوەبەری ئامادەیی مەزن.
17/04/2023
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم
٢٠٢٢-٢٠٢٣ خولی یەکەم
15/04/2023
ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی دوانزەی زانستی و وێژەیی دەکەین کە دەتوانن ئەمڕۆ شەممە ( ٢٠٢٤/٤/١٥ ) کاتژمێر (١:٣٠) سەردانی خوێندنگە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکان (کارت)ی وەرزی دووەم.
08/04/2023
سبەی یەکشەمە ٢٠٢٣/٤/٩ پشوی فەرمیە بەبۆنەی ڕۆژی ئازادکردنی عێراق .
31/03/2023
ئاگاداری سەرجەم خوێندکارانی خوێندنگەکەمان دەکەین کە سبەینێ (٢٠٢٣/٤/١) دەوام ئاساییە لەخوێندنگە و پشوو نیە، هەروەها خوێندکارانی قۆناغی دوانزە تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام دەدەن.
31/03/2023
شوێنی دانیشتنی خوێندکارانی قۆناغی دوانزە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم
25/03/2023
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەم
قۆناغی دوانزەی زانستی و وێژەیی
24/03/2023
ئاگاداری خوێندکارانی قۆناغی دوانزەی زانستی دەکەین کە سبەینێ شەممە وانەی ( بیرکاری و فیزیا ) دەخوێنن
12/03/2023
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە بەڕێز مامۆستا ( رسول احمد ) بەبۆنەی خانەنشین بوونیەوە.
09/03/2023
گەشتی زانستی خوێندکارانی خوێندنگەکەمان بۆ وێستگەی کارەبای دوکان
08/03/2023
ئاگاداری
بۆسەلامەتی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران وقوتابیان وخوێندکاران لەسەرپێشنیاری وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن و بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی سلێمانی سبەینێ پێنج شەممە ۲٠۲۳/۳/۹لەگشت ناوەندەکانی خوێندنی حکومی وناحکومی پشووی فەرمییە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی