UoS - College of Engineering - کۆلێجی ئەندازیاری

UoS - College of Engineering - کۆلێجی ئەندازیاری To show the activity of Faculty of Engineering - University of Sulaimani

10/04/2026

ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی) و وەزارەتی (پەروەردە) بڕیارماندا بە:

​دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی وتایبەت لە هەرێمی کوردستان لەناو پۆل وکەمپەسەکان ، لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێککەوتی ١٢ی ٤ ی ٢٠٢٦.

​وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

١٠ ی ٤ ی ٢٠٢٦

یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی ز...
27/03/2026

یەکشەممە (٢٩/ ٣) پرۆسەی خوێندن دەستیپێدەکاتەوە …

ئاماژە بە کۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە، کە لە ڕۆژی هەینی ڕێککەوتی ٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ئەنجامدرا؛ بڕیار درا بە:
دەستپێکردنەوەی دەوامی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێککەوتی ٢٩ ی ٣ ی ٢٠٢٦. پاشتر هەردوو وەزارەت لە ڕاگەیەندراوی جیادا وردەکاریی ڕێکارەکان دەخەنە ڕوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٢٧ ی ٣ ی ٢٠٢٦

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى؛

پرۆسەى خوێندن لە ناوەندەکانى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگەکان (حکومى - تایبەت) لە ڕۆژی یەکشەممەوە ڕێکەوتی (٢٩/ ٣/ ٢٠٢٦) دەستپێدەکاتەوە.

دواتر وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى لە گشتاندنێکدا وردەکارى زیاتر لەبارەى دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن بۆ زانکۆکان دەنێرێت.

20/03/2026
06/03/2026

ڕاگەیەندراوی هاوبەش:

لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندکاران، لە یەکشەممە ٨ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا دووشەممە ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ ، لە گشت ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومی و ناحکومی و تایبەت و نێودەوڵەتیەکانیش پشوو دەبێت.

🔴 تێبینی : لە ١١ ی ٣ ی ٢٠٢٦ تا ٢٣ ی ٣ ی ٢٠٢٦ پشووی فەرمی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندنە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

وەزارەتی پەروەردە

٦ی ٣ ی ٢٠٢٦

ئەس سی ئای چاپتەری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بووە براوەی خەڵاتی نایابی چاپتەری خوێندکاران بۆ ساڵی 2025 لە سەرانسەری جیه...
26/02/2026

ئەس سی ئای چاپتەری خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بووە براوەی خەڵاتی نایابی چاپتەری خوێندکاران بۆ ساڵی 2025 لە سەرانسەری جیهان

The University of Sulaimani Student Chapter has been recognised as one of the 113 recipients worldwide of the 2025 Outstanding Student Chapter Award by the Amer

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان سبەینێ ٣ شەممە ٢٠٢٦/٢/٢٤ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلیجی ئەندازیاری لە وۆرکشۆپ...
23/02/2026

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان سبەینێ ٣ شەممە ٢٠٢٦/٢/٢٤ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی لە هۆڵی سیمینارەکانی کۆلیجی ئەندازیاری لە وۆرکشۆپێک بەناونیشانی Dry mixed mortar بە هاوبەشی کۆلیجی ئەندازیاری لەگەڵ کۆمپانیای دیجلە خاوەنی براندی Sulikim پێشکەش دەکرێت دەربارەی ستانداردەکان و ئاڵنگاریەکانی ئەنجامدانی فینشین لە بینادا.

ئامادەبوون کراوەیە بۆ سەرجەم ئەندازیاران و خوێندکارانی ئەندازیاری

https://eng.univsul.edu.iq/announcement/2026/02/23/dry-mixed-mortar/

بەناوی خوای گەورە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەنجومەنى كۆلێجى ئەندازيارى، پیرۆز...
19/02/2026

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەنجومەنى كۆلێجى ئەندازيارى، پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم مامۆستايان وفەرمانبەران و خوێندكارانى كۆلێج دەكات.

لێرەوە پێمان خۆشە لەسەر ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە ١٨/٢/٢٠٢٦ ، وە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆلێج لە ١٩/٢/٢٠٢٦، بە بەڕێزتان ڕابگەیەنین کە لەم مانگە پیرۆزەدا دەوامی فەرمی بەردەوامە ، وانەکان وەک خۆیان دەخوێندرێن و ئامادەبوون بە تەواوی وەردەگیرێت.

داواكارين لە خوای گەورە لەم مانگە پڕ لە ڕەحمەت و لێخۆشبوونەدا، ڕۆژوو و نوێژ و تاعەت و پەرستشەکانتان قبوڵ بکات. هیوادارين ئەم مانگە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان، پێکەوە برایەتی و تەبایی زیاتر پەرە پێبدەین.

میوانداری کردنی مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی شەمێرانی کچان
13/02/2026

میوانداری کردنی مامۆستایان و خوێندکارانی ئامادەیی شەمێرانی کچان

On Tuesday, 10 February 2026, the College of Engineering at the University of Sulaimani welcomed teachers and 12th-grade students from Shamerani High School for

زانکۆی سلێمانی میوانداری شاندێکی ئەکادیمیای چینی بۆ زانستەکان دەکات
03/02/2026

زانکۆی سلێمانی میوانداری شاندێکی ئەکادیمیای چینی بۆ زانستەکان دەکات

The College of Engineering at the University of Sulaimani welcomed a delegation from the Northwest Institute of Eco-Environment and Resources (NIEER), affiliate

پشتگیری رۆژاڤا بەردەوامەبە هەست کردن بە بەرپرسیارییەتی و هەست بەرزی نەتەوایەتی و کوردی و کلتوریمان ، هەفتەی هاوخەمی و پش...
24/01/2026

پشتگیری رۆژاڤا بەردەوامە

بە هەست کردن بە بەرپرسیارییەتی و هەست بەرزی نەتەوایەتی و کوردی و کلتوریمان ، هەفتەی هاوخەمی و پشتیوانی هاوزمان و هاونیشتیمانیانمان لە رۆژئاوای کوردستان رادەگەینن .

خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری، وەک نیشانەی یەکگرتوویی، هاودڵی و پشتگیریی ئێمە بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە ڕۆژئاوا، با هەموومان بێ گوێدانە تاقیکردنەوە و گەرما و سەرما ئەم هەفتەیە جلی کوردی یان هەر پۆشاکێکی تر کە نیشانەی ڕێز و پشتیوانی بۆ کلتووری کوردی بێت وەکو جامانە و هەوری بپۆشن بە درێژایی هەفتەکە . وە بەپێی توانای هەموومان کۆلێجەکەمان ئەڕازێنینەوە بە ئاڵای کوردستان و مۆرکی رەسەنی کوردی بە بێ شێواندنی موڵکی گشتی.

ئەم هەڵویستەمان کەمترین و گرنگترین هەنگاوە کە دەتوانین بیبەخشین بۆ پیشاندانی پشتگیری و هێز و ئیرادەی کوردبوونمان.

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێجلەپاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆلێج وە لەبەر سەلامەتی هەموو لایەک و بەهۆی نالەباری کەش...
23/01/2026

ئاگاداری بۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێج

لەپاش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆلێج وە لەبەر سەلامەتی هەموو لایەک و بەهۆی نالەباری کەش و هەوا، بڕیاردرا بە دواخستنی تاقیکردنەوەکانی ڕۆژی شەممە ٢٤/١/٢٠٢٦ بۆ ڕۆژی ١ شەممە و هەروەها سەرجەم تاقیکردنەوەکانی ڕۆژەکانی دواتر بۆ ماوەی ١ ڕۆژ

تێبینی : تەنها ئەو بەش و قۆناغانە دەگرێتەوە کە ڕۆژی شەممە تاقیکردنەوەیان هەیە

بەشەکان و قۆناغەکانی تر لەسەر خشتەی ئاسایی خۆیان دەڕۆن

بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

ڕۆژئاوای کوردستان لە دڵی زانکۆی دایکڕۆژی ٢٢/١/٢٠٢٦ خۆپیشاندانێکی گەورە لە زانکۆی سلێمانی، بە بەشداری ئەنجومەنی کۆلێج، ست...
22/01/2026

ڕۆژئاوای کوردستان لە دڵی زانکۆی دایک

ڕۆژی ٢٢/١/٢٠٢٦ خۆپیشاندانێکی گەورە لە زانکۆی سلێمانی، بە بەشداری ئەنجومەنی کۆلێج، ستافی ئەکادیمی، فەرمانبەران، و خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری، وەک هاوسۆزی لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا.

ئەو کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری مەهاباد کە هێمای یەکگرتوویی و یادکردنەوەی مێژوویی و پشتیوانیی بەکۆمەڵ بوو. بەشداربووان هەڵوێستی خۆیان لە ڕێگەی کۆبوونەوەی ئاشتیانە دەربڕی، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی زانکۆ بوو بە هۆشیاری نیشتمانی و بەها هاوبەشەکان

بژی گەلی کورد و کوردستان

On 22 January 2026, a large demonstration was held at the University of Sulaimani, with the participation of the college council, academic staff, employees, and

Address

Sulaimani-Kirkuk Main Road, UoS Main Campus, P. O. Box: 334 Sulaimani-IRAQ
As Sulaymaniyah
46000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when UoS - College of Engineering - کۆلێجی ئەندازیاری posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share